|
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
وه‌ڕی‌خستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس ئیمکانی هه‌یه!
به‌شی سێیه‌م
ڕێنێسانسی نوێ که‌م‌که‌م داده‌مه‌زرێ!
3-
کورته و ئاکام
ئه‌لف: ڕێنێسانسی نوێ له ڕه‌وتی خه‌باتی بیروڕا و
تیکۆشانی تازه
پێک‌دێ. ئه‌وه کارێکه که ورده‌ورده ده‌بێ بکرێ.
گۆڕه‌پان به‌گۆڕه‌پان ده‌بێ
سازکرێته‌وه. له‌تواناماندا نییه له‌پڕڕا هه‌موو
گۆڕه‌پانه‌کان
دامه‌زرێنینه‌وه.
ب: ڕێنێسانسی تازه هه‌م ده‌بێ له‌باری پێناسه و
هه‌م له‌باری پاره
و هه‌م له‌باری هه‌ڵسوران هاوکات تازه کرێته‌وه.
پ: ده‌بێ به پڕۆژه‌ی چکۆڵه ده‌ست پێبکه‌ین.
که‌سه‌کان و پاره‌ی
پرۆژه‌که دیاری که‌ین.
ت: نمونه‌ی سه‌رکه‌وتوو:
سه‌مینارێک بۆ باس و لێکۆڵینه‌وه له
سه‌رنه‌خۆشیی خه‌مۆکی له ناو گه‌نجاندا
http://www.renesans.info/articles.php?id=8204.
به‌شێکی زۆر له‌باسه‌کان له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست و
ڕادیۆ
زایه‌ڵه‌دا
بڵاوبوونه‌وه.
ج: پڕۆژه‌ی سمینار له‌سه‌ر خه‌مۆکی ناوگه‌نجان
به‌به‌شداری
زانا ده‌روون‌ناسه‌کان و خانه‌واده‌ی گه‌نجێک
سازببوو که خۆی کوشت بوو. هۆیه‌کانی
په‌یدابوونی خه‌مۆکی و ڕێگه‌ی چاره باس‌کراون.
دوای سمینارێکی ئاوا ده‌کرێ پرۆژه
بۆ درێژه‌ی هه‌ڵسوران به‌دژی خه‌مۆکیش باس بکرێ.
چ:
ڕێنێسانسی نوێ وکۆمه‌ڵه‌که‌ی ده‌بێ "به‌شێک" بێ
له پڕۆژه‌ی
ئاوا.
ح: له به‌شی بۆچوونی وتاره‌کانی خولی
دامه‌زرانه‌وه،
تائێستا پێشنیار کراوه باسی دوکتورایه‌تی و باسی
ئه‌ده‌بیش له ڕێنێسانسی نوێ‌دا
هه‌بێ. ئه‌و به‌ڕێزانه یان که‌سانی دیکه ده‌بێ
پڕۆژه‌یه‌ک پێشکه‌ش که‌ن بۆ
چۆنییه‌تی
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و دووکاره.
3-1-
پێشه‌کی
به‌شه‌کانی یه‌که‌م
ودووه‌م له 2009.01.14
و
2009.01.19
دا بڵاوبوونه‌وه.
له هه‌ربه‌شه‌دا خاڵێک یان دووخاڵ له پرۆژه‌ی
ڕێنێسانسی نوێ‌دا
باس ده‌که‌م.
3-2-
بۆچوونی مام‌قه‌له‌نده‌ر سه‌باره‌ت به
گرێدراوبوونی
ڕێنێسانس
ئه‌لف: سه‌باره‌ت به ڕێنێسانس بۆچوونی
جیاوازنووسراوه. هێندێک
پێیان وایه دژی حیزبه‌کوردییه‌کان بووه وباشتره
دانه‌مه‌زرێته‌وه، هێندێک پێیان
وایه جارجار سوکایه‌تی به‌پژاک وپ.ک.ک. کردووه.
مام‌قه‌له‌نده‌ر له ژێر وتاری "هه‌وڵی
وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی ڕێنێسانس
له ئارادایه؛ سایته‌که ده‌کرێته موڵکی گشتی"
ئاوای نووسیوه
http://www.renesans.info/articles.php?id=8435
"مام
قه‌له‌نده‌ر"
ئه‌و مالپه‌ره هه‌ر ویستی خۆی تاقی بکاته‌وه که
داخوا خه‌لک
چه‌ندی بۆ به په‌رۆشن ده‌نا ئه‌وه به پاره‌ی
حدک و پژاک دامه‌زراوه‌و
لایه‌نگرانی ئه‌و دوو پارته‌ن ئه‌گه‌ر
غه‌رامه‌شیان بکه‌ن دایناخه‌ن و هه‌ر وه‌کار
ده‌خه‌نه‌وه ده‌لێن به‌لکو له‌و
رێگایه‌شه‌وه پاره‌یه‌کمان وه‌ده‌ست که‌وێ.
ئه‌وه دراوسێیه‌کمان هه‌بوو
هه‌ر بینا خۆی نه خۆش ده‌کرد داخوا خه‌لک بۆی به
په‌رۆشن، جارێکیان چو باری لێگیرابوو ماوه‌یه‌ک
له زیندان بوو هاته‌وه گۆتی
دوکتۆر پێی گوتوم سه‌ره‌تانته و به‌و زوانه
ره‌نگه بمری داخوا بزانێ خه‌لک
چه‌ندیان په‌رۆشه تا دوایی براده‌رێک لێی
ئاشکراکرد که درۆ ده‌کات و له زیندان
بوه‌و ده‌ردیشی لێ نیه.ئه‌وه‌ی رێنسانسیش ئیش
هه‌ر ده‌کات ده‌یهه‌وێ بزانێ خه‌لک
ده‌لێ چێ؟"
ب:
خۆم چه‌ند باس وبۆچوونی ڕه‌خنه‌گرانه‌م له‌سه‌ر
پژاک و پ.ک.ک.
نووسیووه که له ڕێنێسانسدا بڵاوبوونه‌وه. کاک
مه‌حمود شێرزادیش ڕه‌خنه‌ی له خه‌باتی
چه‌کدارانه‌گرتووه و باسه‌کانی بڵاوبووونه‌وه.
باسه‌کانی من وکاک شێرزاد و
ڕه‌خنه‌گره‌کانی دیکه ئێستا ماون له‌سه‌ر
ڕێنێسانسدا. پژاک و حیزبه کوردییه‌کانی
دیکه کاری واناکه‌ن و زۆر که‌م ڕوویداوه که
ڕه‌خنه له حیزبه‌که‌یان
بڵاو‌وکه‌نه‌وه.
پ: به‌ڵام ئه‌م بۆچوونانه سه‌ر‌تایین و ده‌بێ
لێکۆڵینه‌وه بکرێ
له‌سه‌ر تاریخی ڕێنێسانس و هه‌ربۆیه‌شه پێموایه
ده‌بێ ڕێنێسانسی کۆن وه‌ک ئارشیڤ
بـمێنێته‌وه. ئێمه نابێ حاشا له تاریخی خۆمان
بکه‌ین وبیشارینه‌وه ، ده‌بێ وانه‌ی
لێ‌فێربین.
3-2-1-
ڕێنێسانسی تازه ده‌بێ چۆن بێ؟
A)
بۆچوون له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئوروپا
ئه‌لف: پێموایه
له پێناسه‌ی ڕێنێسانس به‌روونی ده‌بێ بنووسرێ که
باوه‌ڕی به خه‌باتی مه‌ده‌نی و پاڕله‌مانی هه‌یه.
پژاک و پ.ک.ک.
خه‌باتی مه‌ده‌نی
وه‌ک "شێوه‌یه‌ک" چاولێده‌که‌ن.
ب: ئێمه که له وڵاته ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کان
ده‌ژین،
بۆمان‌نییه چه‌ک هه‌ڵگرین بۆ گه‌یشتن
به‌مافه‌کانمان. به‌ڵام مافی سازکردنی حیزب و
ماڵپه‌ڕ و خۆپیشاندان و خه‌باتی نافه‌رمانی
مه‌ده‌نیمان هه‌یه. کۆمه‌ڵه‌ی
ڕێنێسانس
له وڵاتێکی ئوروپایی داده‌مه‌زرێ و قانونی ده‌بێ.
پ: به‌ڵام ئێمه له ئوروپا بۆمان هه‌یه و ده‌بێ
قسه‌وباس
ولیکۆڵینه‌وه بکه‌ین له سه‌ر سیاسه‌تی ڕادیکاڵ و
ده‌بێ حیزب و جوڵانه‌وه‌ی
ڕادیکاڵ
هان‌بده‌ین که ڕێگه‌ی هێمنانه بۆ خه‌بات هه‌ڵبژێرن.
B)
بۆچوون له‌سه‌ر کوردستان
ئه‌لف: من پێموایه ڕێنێسانس ده‌بێ بۆ کوردستانیش
ڕێبازی هێمنانه
هه‌ڵبژێرێ: واتا ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له قانونی بنه‌ره‌تی ئێران، تورکیا و سوریا. له
عێراق تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌ومافه
به‌فه‌رمی ناسراوه. له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ش ده‌بێ
سمینار بگێری و لیکۆڵینه‌وه
بکه‌ین.
دوای باسی ئاوا ده‌توانین له سه‌ر خاڵی به‌رنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یش ده‌توانین
ساغ بینه‌وه.
3-2-2-
ئێمه کۆنه‌سیاسییه‌کان ده‌بێ خۆمان بناسێنین!
له ڕێنێسانسی تازه‌دا ده‌بێ ئه‌وتێکۆشه‌رانه‌ی که
له پێشدا له
ڕێکخراوه سیاسییه‌کاندا بوون و ئێستا له‌و
ڕێکخراوانه‌دا نه‌ماون، بێن و به‌ئاشکرا
بیروبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ڕێکخراوه و حیزبه‌که‌ی
پێشوویان باس بکه‌ن. چونکه له
ڕێنێسانسی تازه وکۆمه‌ڵه‌که‌یدا که‌س نابێ
ئه‌ندامی حیزبه کوردییه‌کان
بێ.
|