|
کورد نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ک قه‌وم
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
2009.05.19
به‌شی سێیه‌م
:
(پێشنیار):
جوڵانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له
ئێران وکوردستان
(ڕۆژهه‌لات) ده‌بێ له سه‌ربناغه‌ی ستراتیژیای
دیموکراتانه‌ی شۆرشی کورد
بێت!
3-
پێشنیار: پاڵیوراوی سه‌رۆک‌کۆماری فیدڕاڵی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)
پێویسته!
ئه‌لف:
تۆفانی
شۆرشی گه‌و‌ره و دیموکراتانه وسێکولاری نه‌ته‌وه‌ی
کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) به‌ڕێوه‌یه و تازه
هیچ هێزێک ناتوانێ پێشی بگرێ.
ته‌نانه‌ت لیبڕاله موسوڵمانه‌کانی کۆماری ئیسلامی
(که‌روبی-موسه‌وی)-ش ناتوانن پێشی
بگرن و تۆفانه‌که به‌پارێز و لیبڕاڵه
ئیسلامییه‌کان له گه‌ڵ خۆی ده‌با. به‌رنامه‌ی
که‌رووبی-موسه‌وی ته‌نیا په‌له‌قا‌ژه‌ی مه‌رگه
وهیچی دیکه. هه‌رحیزب و ده‌سته
وکه‌سایه‌تییه‌کی کوردیش له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ی که‌ڕوبی-موسه‌وی که‌وێ،
تۆفانه‌که
ده‌یبا له‌گه‌ل خۆی. جوڵانه‌وه‌ی ئێمه دیموکراتانه
و هێمنانه وپڕ له زانست
وخۆشویستن
ده‌بێ و، هه‌موومان ده‌بووژێنێته‌وه.
ب:
کاک ڕه‌حیم فه‌ره‌همه‌ند پێشنیارێک باس ده‌کا که
من ده‌یقۆزمه‌وه
وبه‌هێندێک گۆڕان ئاوا باسی ده‌که‌م: ناساندنی
پاڵێوراوێکی کورد بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆک کۆماری حکومه‌تی فیدڕاڵی کوردستان
(ڕۆژهه‌ڵات) ده‌توا‌نێ یه‌کێک له
به‌دیله‌کان بێ. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که
له‌به‌رنامه‌ی حدک باسی کۆماری فیدڕالی
کوردستان کراوه. کاک ڕه‌حیم
ئاوا باس ده‌کا:
"
چه‌ند مانگ له‌مه‌و به‌ر وتمان ئێستا که که‌س
نامان خوێنێته‌وه و گوێ له
قسه‌کانمان ڕاناگرێ و داوخوازه‌کانمان به هیچ
ناگرن . ئێستا که که‌س قسه‌ی دڵی
ئێمه ناکات و خه‌ڵک دڵخۆشی یه‌کیان بۆبه‌شداری
کردن له چاره‌نوسی خۆیان دا نییه
، وه‌رن با سه‌ره‌ک کۆمارێکی کورد ده‌ست نیشان
بکه‌ین و به هه‌مو هێزه‌وتواناوه
پشتیوانی لێ بکه‌ین . تا هه‌مو که‌س بزانێ کوردیش
مرۆڤی هه‌ڵکه‌وتوی تێدایه . تا
بزانن کورد چی ده‌وێ . بۆ ئه‌مه که کورد له
سه‌ر شتێکی ڕه‌وا پێ دا بگرێ. تا
یه‌ک ده‌نگی بێنینه دی
.
-
له‌هه‌ر جی یه‌ک ئه‌م قسه کرا، خه‌ڵک پێی گه‌ش
بونه‌وه و به‌ره‌و پیری هاتن
.
ڕۆژنامه‌کانیش بڵاویان کرده‌وه . به‌ڵام
نه‌مانتوانی له ناو ڕۆشنبیران ! دا هاو
ده‌نگی به‌دی بێنین . پێک نه‌هاتین . زۆر له
ئێمه مانان بڕوامان به خۆمان نه‌بو
."
پ:
کاک ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی
کورده‌کانی تاران داوای
کردووه زمانی کوردی بکرێ به زمانی ڕه‌سمی له
ئێران. ئه‌وه‌ش پێشنیارێکی گرینگه.
چونکه کورد نه‌ته‌وه‌یه و زمانی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌یه. باس له‌سه‌رزمان و زمانی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ بکه‌ینه جوڵانه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی کولتوری و سیاسی له ڕۆژهه‌لات
و له ئێران و بۆ له‌قاودانی تێۆری شۆڤه‌نیستانه‌ی
زمانی قه‌ومی که بناغه‌ی قانونی
بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامییه.
ت: هاوکارانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان جوان
ده‌زانن که ئێستا وه‌ختی ئه‌وه هاتووه که
کورد له ڕۆژهه‌ڵات
ده‌بێ حیزبی بۆسازکرێ وماڵپه‌ڕ و ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی گشتی
له‌به‌رده‌ست دابێ؛ دیاره بۆ ئه‌وه‌ی
دووبه‌رێکی سازکه‌ن و کوردستان وه‌ک فه‌لستین
لێ‌بکه‌ن .
بۆ نموونه بارام وه‌له‌دبه‌گی یه‌ک له‌وانه‌یه.
ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی کردووه کورد له ڕۆژهه‌ڵات
ئێستا
پێویستی به‌حیزبێک و ڕۆژنامه و
میدیایه.
"خۆرهه‌ڵات
نیوز: ئه‌ی ئێوه بۆ حیزب دانانێن؟ له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه
ئه‌سڵه‌ن له ئێران دا وه‌كو توركیا ئه‌و
به‌ستێنه ئه‌وه‌نده ئازاده كه بتوانی
حیزبێك دابنێی؟
وه‌له‌دبه‌یگی: من زۆر به شوێن حیزبه‌وه
نه‌بووم، من خۆم به ئیش و كاری
فه‌رهه‌نگی خۆمه‌وه خه‌ریكم وه‌كو شه‌خسی خۆم،
به‌ڵام من موعته‌قیدم ئێمه هه‌ر
نه‌وع فورسه‌تێك له كوردستانی ئێران دا پێش هات،
ئه‌وڵین كار ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ
كورد حیزبێك دروست بكات له تاران دا، وه‌كوو
نه‌هادێكی موعاسر و ئیمرۆژی، دوو،
رۆژنامه‌یه‌كی هه‌بێت، میدیایه‌كی هه‌بێت،
ئێمه له‌و بواره دا ده‌توانیین
ته‌ئسیر بكه‌ین له ره‌ئی ئێرانی، ره‌ئی
ده‌سه‌ڵات، ره‌ئی مه‌نتقه‌یی،
مه‌سه‌له‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، كاكه ئه‌وه
كێشه‌یه‌كی تاریخییه، به‌هه‌ر حاڵ
حكومه‌تی ئێران بیر له موزاكره له گه‌ڵ
ئوپوزسیۆنی كورد ناكاته‌وه و
ئوپوزسیۆنی كوردیش ئوتوماتیك هه‌موو شتێك ره‌د
ده‌كاته‌وه، ئه‌مه واقعیه‌تێكه و
تۆ ناتوانی نادیده‌ی بگری."
ج:
ئێمه پێوستمان به جوڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که
حیزب سازکردن به‌شێک له‌و
جوڵانه‌وه‌یه. به‌ڵام
چ چه‌شنه
جوڵانه‌وه
وحیزبێک له خواره‌وه باسم کردووه:
3-
1-
تایبه‌تییه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی دیموکراتانه و نوێی
کورد له ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان (ئێران)
ئێمه
به‌بێ داڕشتنی ستراتیژیایه‌کی دیموکراتانه زۆر
دره‌نگ و زۆر به‌زه‌حمه‌ت
و به ده‌رومه‌ینه‌تێکی زۆر به هێندێک مافی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ین.
(A)
کامه‌ستراتیژیا؟
ئه‌لف:
به‌پارێز، لیبڕال، ڕادیکاڵ و دیموکراته‌کان
پڕۆگرامی جیاوازیان هه‌یه بۆ
چاره‌سه‌رکردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی. ستراتیژیای
دیموکراتانه له‌سه‌ربناغه‌ی ڕاپرسی
گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی وخه‌باتی هێمنانه و سازکردنی
پاڕله‌مان، له‌شکر و حکومه‌تی کورد
داده‌نرێ وجیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان (له‌شکر
مافی خۆتێوه‌ردان له کاروباری
ناوخۆی وڵاتی نابێ، دادگه‌کان سه‌ربه‌خۆ ده‌بن...).
ب: کێشه‌ی هێزه‌گه‌وره سیاسی، کولتوری،
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کان واتا
لیبڕاڵ، به‌پارێز وڕادیکاڵه‌کان له‌گه‌ڵ
دیموکراته‌کان کێشه‌یه‌کی دایمه‌یه.
(a)
له‌لایه‌ک دیموکراته‌کان له هه‌رهه‌نگاوێک که
سێ‌هێزه‌که‌ی دیکه هه‌ڵیده‌گرن بۆ
گه‌یشتن به‌مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پشتیوانی
ده‌که‌ن؛ هه‌روه‌ها هه‌رچه‌شنه
پاشه‌کشه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌کان
وسه‌لماندنی هێندێک مافی نه‌ته‌وه‌یی
به‌پۆزه‌تیف داده‌نێن.(b)
له‌لایه‌کی دیکه هێزه‌دیموکراته‌کان حه‌ولده‌ده‌ن
بۆ
وه‌رێخستنی ڕاپرسی گشتی بۆسه‌ربه‌خۆیی.
پ: له 1992 ڕا له‌خوارووی کوردستان(عێراق) ئێمه
ده‌وڵه‌ت، پاڕله‌مان و له‌شکری
کوردی هه‌رێمان هه‌یه.
(a)
یه‌کێک له‌کاره‌کانی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و حکومه‌ت
و
پاڕله‌مان و له‌شکره دیموکراتانه‌که‌ین (بڕوانه
"په‌یامی سبه‌ی").
(b)
کاری دووه‌م
ئه‌وه‌یه له سێ‌به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان،
خه‌باته‌که‌مان بکه‌ینه مه‌ده‌نی
و
حیزبه‌کوردییه‌کان بکه‌ینه قانونی و
هێزی‌پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان له هه‌رسێ به‌شه[که
ئێستا له خوارووی کوردستان (عێراق)-ن]، بکه‌ینه
هێزێکی هاوبه‌ش بۆپاراستنی خۆیان و
حکومه‌تی هه‌رێم (هه‌ربه‌شه هێزی هاوبه‌شی خۆی
ده‌بێ: هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌کانی
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌لات، سه‌روو و ڕۆژئاوای
کوردستان). ئه‌وسیاسه‌ته له‌خزمه‌ت
به‌هێزکردن و دیموکراتانه‌کردنی ده‌وڵه‌ت و
پارڵه‌مان وله‌شکری هه‌ریمدایه و بۆ
پێش‌گرتن له خۆ‌تێوه‌ردانی
ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌کان
له‌کاروباری ناوخۆی هه‌رێم و
لاوازکردنی ودوورکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له
کورده‌کانی‌دیکه. هه‌روه‌ها ئه‌و
سیاسه‌ته، ئێمه‌ده‌کاته نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتووی
دیمکرات؛ نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووی
دیموکراتی کورد ده‌بێته پێناسه‌ی ئێمه.
هه‌ربۆیه‌ش( به‌رنامه‌ی که‌ڕووبی-موسه‌وی)
جێی سه‌رشۆڕییه بۆ هه‌رکوردێک.
ت: بڕیارنامه‌ی هه‌شت‌خاڵی که‌ڕوبی و بڕیارنامه‌ی
دوازه خاڵی موسه‌وی
له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی "قه‌وم" بوونی کورد دانراوه
وده‌یه‌وێ کوردی ڕۆژهه‌ڵات بکاته کلکی
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و ئه‌وان بتوێنێته‌وه
دووبه‌ره‌کی له‌نێو کوردان سازکا
وده‌بێ
فڕێدرێن.
(B)
خه‌باتی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ربنه‌ره‌تی ستراتیژیای
دیموکراتانه
ئێستا
کاتی ئه‌وه‌هاتووه که جوڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری
وه‌ڕێ‌خه‌ین بۆ
هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتانه به‌گشتی
وهه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ککۆمار و سه‌رۆکی کۆماری
فیدڕالی کوردستان
له ئێران و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان (ئێران). پێموایه
خاڵه‌کان ده‌بێ
ئه‌وانه‌بن:
(a)
به‌شی ئێران
ئه‌لف: هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئێران و ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان (ئێران) له‌ژێر
چاوه‌دێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کیه‌تی
ئوروپا. [هێڵی سوور: له‌شکر و
ده‌وڵه‌ت ودین ودادگه‌کان ده‌بێ له‌یه‌کتر
جیاکرێنه‌وه. له‌شکر مافی خۆتێوه‌ردان له
کاروباری ناوخۆی ئێران و کوردستانی نه‌بێ، پۆلیس
له‌ژێر چاوه‌دێری دادگه‌کان و
پاڕله‌ماندابێ ].
ب:
سه‌لماندنی بوونی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران:
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران مافی
پێکهێنانی وڵاتی خۆیان هه‌یه به ڕاپرسی گشتی. [
هێڵی سوور:
به‌کارهێنانی "قه‌وم"
له‌جیات نه‌ته‌وه، وه‌ک سوکایه‌تی
به‌نه‌ته‌وه‌کانی ئێران داده‌ندرێ. پێکهاتنی
نه‌ته‌وه‌کان
وزمانی نه‌ته‌وه‌یی وان له زانسته‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و زانستی
مافی ناونه‌ته‌وه‌یی سه‌لماوه و هه‌رخواستی
نه‌ته‌وه‌کان نییه].
پ: له
ئێرانی داهاتوو دین له ده‌وڵه‌ت جیاده‌کرێته‌وه. [
هێڵی سوور: هیچ حیزبێک
ناتوانێ به‌شداری له جوڵانه‌وه‌که دابکا ئه‌گه‌ر
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت
نه‌سه‌لمینێ. ده‌بێ خه‌باتێکی بیروڕای کولتوری
وسیاسی گه‌وره‌وه‌ڕێخه‌ین و
نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران وشیار
که‌ینه‌وه که ته‌نیا
حیزبێک قبوڵ
که‌ن که جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت
ده‌سه‌لمینێ ].
ت: خه‌باتی ئێمه مه‌ده‌نی ده‌بێ. [هێڵی سوور:
ئه‌وحیزب و جوڵانه‌وانه‌ی که
پێیان وایه ده‌بێ خه‌باتی چه‌کداری بکه‌ن به دژی
ڕژێمی ئێران ده‌بێ یارمه‌تی بدرێن
که ڕێبازی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێرن. هێزی پێشمه‌رگه‌ی
وان ده‌بێ بکرێته به‌شێک له هێزی
پێشمه‌رگه‌ی یه‌کگرتووی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) که
بۆ پاراستنی خۆیان و حکومه‌تی
هه‌رێم ده‌بێ وله‌ژێر چاوه‌دێری یه‌کیه‌تی ئوروپا
وله‌خوارووی کوردستان (عێراق)
بنکه‌ی خۆی ده‌بێ. هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کگرتوو بۆ
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی
نییه.
ئه‌وهێزه‌یه‌کگرتوویه دوای وه‌ی کورد گه‌یشت به
داوای کۆماری فیدڕالی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) ده‌گه‌ڕێته‌وه
ڕۆژهه‌ڵات و له‌شکری کورد له ڕۆژهه‌ڵات
داده‌مه‌زرێنێ].
ج: ئازادی ده‌ست‌به‌جێی زیندانییه سیاسییه‌کان
چ: هه‌لگرتنی ده‌ست‌به‌جێی لێدان له ژنان و کوشتنی
وان
خ: هه‌لگرتنی سزای ئیعدام
د: هه‌م له ئێران و هه‌م له کوردستان، سیسته‌می
سیاسی کۆماری و پاڕله‌مانی
ده‌بێ.
ر: ده‌بێ کورته‌یه‌ک له خاڵه‌کانی به‌رنامه‌ی
ئه‌وجوڵانه‌وه وه‌ک ڕه‌شنوسی
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران و کوردستان بنووسرێته‌وه و
بڵاوکرێته‌وه. [هێڵی سوور:
قانونی بنه‌ره‌تی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ
هه‌ڵوه‌شێته‌وه. به‌رنامه‌ی وه‌ک که‌ڕوبی
وموسه‌وی
ده‌بێ فڕێبدرێ.]
(b)
به‌شی کوردستان:
ئه‌لف: له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)
هه‌لبژاردنی ئازاد ده‌کرێ بۆ
دامه‌زراندنی پاڕله‌مان، له‌شکر وحکومه‌تی فیدراڵی
کوردستان. [هێڵی سوور: هیچ
چه‌شنه حکومه‌تێکی دیکه وه‌ک گۆڕینی مووچه‌خۆری
فارسی سه‌ربه‌ده‌وڵه‌تی کۆماری
ئیسلامی و دانانی مووچه‌خۆری کوردی سه‌ربه‌هه‌مان
ده‌وڵه‌ت (خۆماڵی
کردن: خودگردانی*، به‌رنامه‌ی که‌روبی-موسه‌وی)
قبوڵ ناکرێ.] تێبینی:[ سۆسیالست ،
فێمینیست و ژینگه پارێزه‌کان بۆیان هه‌یه هێمنانه
بۆ وه‌دیهێنانی حکومه‌تی
سۆسیالسیتانه، فێمینیستانه و ژینگه‌پارێزانه
تێ‌بکۆشن. ئه‌وهێزانه ده‌بێ پاڕله‌مان
وحکومه‌ت و له‌شکری کوردیان قبوڵ بێ و هێمنانه
خه‌بات‌بکه‌ن و کۆمه‌ڵگه
ئاماده‌که‌ن
بۆگۆڕین به‌شێوه‌ی شۆرشی هێمنانه‌ی
کولتوریی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوری].
ب: ته‌نیا ئه‌و‌حیزبانه‌ی که کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌سه‌لمێنن و باوه‌ریان
به‌جیایی دین له ده‌وڵه‌ته ده‌توانن به‌شداری
بکه‌ن له هه‌لبژاردنه‌کان. [هێڵی
سووو]
پ:
پێوه‌ندی حکومه‌تی کۆماری فیدڕاڵی کوردستان
له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان دۆستانه وهێمنانه ده‌بێ.
(a)
حکومه‌ت ، پاڕله‌مان وله‌شکری هه‌رێم
به‌فه‌رمی ده‌ناسێ وله مافه‌کانی مرۆڤ و "په‌یامی
سبه‌ی" پشتیوانی ده‌کا بۆ
دیموکراتانه‌کردنی خوارووی وڵات. [هێڵی سوور:
حکومه‌تی کۆماری ئێران و حکومه‌تی
کۆماری فیدڕاڵی کوردستان (ڕۆژهه‌لات) مافی خۆ
تێوه‌ردانی چه‌کدرانه‌یان له هه‌رێمدا
نییه]
(b)
له سه‌رووی کوردستان (تورکیا ) و ڕۆژئاوای
کوردستان (سوریه) له خه‌باتی
مه‌ده‌نی کورد بۆ گه‌یشتن له‌مافه‌کانیان پشتیوانی
ده‌کاو ومافی سازکردنی حكومه‌تی
فیدراڵی کورد له هه‌ردووک به‌شه‌که و مافی ڕاپرسی
گشتی بۆسه‌ربه‌خۆیی وان به‌فه‌رمی
ده‌ناسێ].
3-2
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م
و دووه‌م له
2009.05.15 و
( 2009.05.16 )-دا
بڵاوبوونه‌وه.
راست‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک: داوای لێبوردن
ده‌که‌م له خوێنه‌ره‌وه‌کان که له
به‌شی دووی بڵاوکراوه‌که له‌شوێنێک له‌جیات حدک(
که کورته‌ی حیزبی دیموکراتی
کوردستان)-ه له حدکا( که کورته‌ی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران)-ه که‌لکم
وه‌رگرتووه.
باسه‌که له‌ته‌واوی به‌شی دوودا
له‌سه‌ر به‌یانی حیزبی دیموکراتی
کوردستان بووه بۆ پشتیوانی له که‌ڕوبی. زۆر
مه‌منونم له هه‌ڵوێست که هه‌ڵه‌که‌ی
ڕاست‌کردووه‌ته‌وه و له بنه‌وه‌ی به‌شی دوو بڵاوی
کردووه‌ته‌وه.
3-3-
سه‌رچاوه‌کان
1.
فه‌ره‌همه‌ند، ڕه‌حیم: به‌ره‌ی کورد و
داواکارییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌مان
(2009.05.17):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/05/17/3338.phtml
2.
موسه‌وی 12 خاڵ بۆچاره‌سه‌ری کێشه‌ی قه‌ومی
وئایینی بڵاو ده‌کاته‌وه
(2009.05.17):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/05/18/12-137.phtml
3.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی تاران داوا ده‌کا زمانی
کوردی بکرێ به زمانی
ڕه‌سمی له ئێران:
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/04/13/3197.phtml
4.
بارام وه‌له‌دبه‌گی: ده‌بێ کورد حیزبێک دروست بکات
له‌تاراندا
(2009.05.05):
http://www.xorhelatnews.net/printarticle.php?id=3458
5.
به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێمۆکراتی
کوردستان، په‌سندکراوی کۆنگره‌ی
چوارده‌یه‌م [6 تا (14)-ی مارسی 2008]:
http://www.kurdistanukurd.com/kurdi/e107_files/downloads/bername%20u%20asaname.k14.kdp.pdf
6. "په‌یامی
سبه‌ی":
http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx
|