|
ده‌بێ خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه‌سیاسیییه‌کان
جه‌ماوه‌ری
بکه‌ین!
جه‌فعه‌ر
حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
2009.11.18
به‌شی سێیه‌م:
خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی تاران: شه‌ماڵ هات
به‌گاڵه‌گاڵ...
3-1
کورته و ئاکام
شه‌ماڵ‌هات به‌گاڵه‌گاڵ
هه‌وربوون گه‌واڵ‌گه‌واڵ
پشکووت گوڵی گه‌ش وئاڵ
بلبل که‌وته ناڵه‌ناڵ... (مامۆستا هێمن،تاریک
وڕوون،
به‌هاری کوردستان،
چاپخانه‌ی سه‌یدیان، 104)
3-2
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م ودووه‌م له
2009.11.14 و 2009.11.15 دابڵاوبوونه‌وه.
باسه‌کان سه‌ره‌تایین.
3-3-
ئیعدامی گوڵێکی تازه ده‌بێته هۆی ده‌نگی
بێزاریده‌ڕبڕینی گولستانه‌کان
دوای
ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان له چه‌ند شاری کوردستان
وله تاران بۆ
مه‌حکوم‌کردنی ئه‌وکرده‌وه دڕندانه، خۆپیشاندان و
ده‌نگی بێزاری ده‌ڕبرین ده‌ستی
پێ‌کرد. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وخۆپیشاندانه ئه‌رکێکی
گرینگه بۆ به‌هێزکردنی ئه‌وخه‌باته.
دیاره کۆبوونه‌وه
یان خۆپێشاندانی خوێندکاره‌کورده‌کان له تاران،
2009.11.16
گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. چونکه وه‌ک ئاگادرین
کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌وڵه‌تێکی
به‌پارێزی شیعه‌یه و مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا به‌ڕه‌سمی
ناناسێ.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندان زۆر
هاسانتره وله‌زۆر وڵات
وه‌ک مافێک به‌ڕه‌سمی ناسراوه.
به‌شادییه‌وه ڕاپۆرتی خۆپێشاندانی تاران
ده‌ست‌به‌جێ گه‌یشته ئاسمان و له یوتیوب بڵاو بۆوه.
ده‌ستکه‌وته‌کان:
خوێندکاره‌کانی تاران هێمنانه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
خۆیان
به‌دژی ئیعدامی ئیحسان فه‌تاحیان ده‌رده‌بڕن
وداوای ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کان
ده‌که‌ن. له‌وڕووه‌وه، ئه‌وخۆپێشاندانه کارێکی
دیموکراتانه و سه‌رکه‌وتوانه بوو.
بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وخۆپێشادانه له دنیاش
دیسان گرینگی ئه‌وڕووداوه تاریخییه
ده‌گه‌یێنێ و بێ‌شک ده‌بێته هۆی وه‌ڕێخستنی
خۆپیشادانی زیاتر بۆ پشتیوانی له زیندانی
سییاسییه‌کان و مافی کورد له زۆر پارچه‌ی دنیا.
چه‌ند که‌موکوڕی: له خۆپێشادانه‌که زۆر دروشمی
دیموکراتانه ده‌درێ که له‌سه‌ر
تۆڕی ئێنترنێت و یوتیوب ماون. به‌ڵام چه‌ند
که‌مو‌کوریش له دروشمه‌کاندا هه‌بوو.
به‌پێی هه‌واڵی سه‌ره‌تایی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌لات،
به‌شێک له‌دروشمه‌کان
ئه‌وانه‌بوون:
"کۆبوونەوەکە
بە خوێندنەوەی ھۆنڕاوەیەک بۆ شەھیدان و ئازادی و
نیشتمان دەستی پێ
کرد پاشان بەشداربووان دروشمەکانی «کوردستان،
گۆڕستانی فاشیستان»، «دولت کودتا این
اخرین پیامه کردستان آماده قیامه»، «نه تجزیه نه
زندان، فدرالیسم برای ایران»، «مرگ
بر دیکتاتور»، «قوه قضایه ننگت باد»، «ترور،
اعدام، تبانی، این است عدل اسلامی» و
«کرماشان
شاری خۆمانە، نایدەینە بێگانە» یان خوێندەوە."
له‌سه‌رئه‌ودروشمانه
ده‌بێ قسه‌وباسێکی زۆر وه‌ڕێکه‌وێ. من لێره‌دا
ته‌نیا باسی
یه‌کێکیان ده‌که‌م:«کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان».
ئه‌لف: کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێمکی دیکتاۆریی
ئیسلامی ده‌سمایه‌دارییه،
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له قانونی ئه‌ساسی ئێران
به‌ڕه‌سمی نه‌ناسراون و وه‌ک قه‌وم
باسیان کراوه:
کوتراوه که مافی به‌کارهێنانی زمانی "قه‌ومی"
خۆیان هه‌یه.
ئه‌وسیاسه‌ته بۆ لاوازکردن وله‌ناوبردنی
نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه. ئێمه ده‌بێ
ئه‌وسیاسه‌ته له خۆپیشاندانه‌کان ڕوون که‌ینه‌وه.
دروشمێکی وه‌ک کوردستان، گۆڕستانی
فاشیستان، زۆرتر تووڕه‌یی ئێمه ڕاده‌گه‌یێنێ
وجه‌ماوه‌ر ئاگادار ناکاته‌وه. دیاره
تووڕه‌یی له‌به‌رامبه‌ر زوڵمدا پیرۆزه، به‌ڵام
ده‌بێ ئێمه‌فێربین تووره‌یی خۆمان
به‌شێوه‌کی سیاسی ده‌ربڕین. سیاسه‌تی ئێمه ده‌بێ
دیموکراتانه و بۆ دامه‌زرانی ئێران
وکوردستانێکی سێکولاربێ: که له‌وێدا دین و له‌شکر
و دادگه‌کان و پۆلیس له ده‌وڵه‌ت
جیابوونه‌وه وحکومه‌تی پاڕله‌مانی زاڵه ومافی
نه‌ته‌وه‌کان و جیابوونه‌وه‌یان
به‌ڕه‌سمی ناسراوه: ته‌وای ئه‌و قانونانه له
کۆماری ئیسلامی ئێران،
قه‌ده‌غه‌یه.
ئێمه د‌ه‌توانیین بڵێین که ئه‌وکه‌سانه‌ی که
له‌کۆماری ئیسلامی
ئێران
خه‌ریکی
سه‌رکوتی جه‌ماوه‌رن، ده‌نێرینه دادگه‌یه‌کی
ناونه‌ته‌وه‌یی، بۆ لێکدانه‌وه‌ی
تاوانی وان دژی مرۆڤایه‌تی.
ئێمه ده‌توانین بڵێین کوردستان ده‌که‌ینه ناوه‌ندی
ده‌ربڕینی خۆپێشاندانی
جه‌ماوه‌ری بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانمان.
ب: کا‌تێک ئێمه له کوردستان
و‌تاران و وڵاته‌کانی دیکه خۆپێشادان وه‌ڕێ
ده‌خه‌ین ده‌بێ زۆربایه‌خ دانێین بۆ وشیار
کردنه‌وه‌ی کورد و فارسه‌فریودراوه‌کان
و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه که
ئێمه‌ناناسن. ده‌نا ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی
داخوازییه‌کانی ئێمه ون ده‌کا و به کورد و‌فارس
و...فریودراوه‌کان ده‌ڵێن فه‌رموو
ئه‌وه‌تا ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن فاشیت!
مه‌به‌ستی ڕژێم له‌کاری وا ئه‌وه‌یه پشتیوانی
جه‌ماوه‌ر له ئێمه که‌م‌کاته‌وه.
پ: ئێمه ده‌زانین که هێندێک مافی خه‌ڵک له قانونی
ئێران به‌ڕه‌سمی ناسراوه،
گه‌رچی زۆر به‌که‌موکوڕی. ئێمه ده‌بێ باسه‌که ئاوا
بێنیه‌پێش که ئه‌ومافانه پڕ له
که‌موکوڕین و که‌موکوڕییه‌کان نیشان ده‌ین.
3-4-
چه‌ند پشنیار بۆ قسه‌وباس وه‌ڕێخستن له‌سه‌ر
دروشمه‌کانی داهاتوو
پێموایه
ئه‌ودروشمانه‌ی خواره‌وه
ده‌توانین بکه‌ێنه دروشمی گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان وله‌ده‌ر‌وه‌ی وڵات:
ئه‌لف: ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و ئێران
ب: هه‌ڵگرتنی لێدان و کوشتنی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و ئێران
پ: به‌ڕه‌سمی ناسینی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه
ت: به‌ڕه‌سمی ناسینی زمانی کوردی
ج: نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران ده‌بێ مافی دانانی
ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی خۆی هه‌بێ و
بۆ پاراستنی ئه‌و‌مافه‌ش ده‌بێ مافی
جودابوونه‌وه‌له ئێران به‌ڕ‌سمی بناسرێ.
ڕوونکردنه‌وه:
دابین‌کردنی ئه‌وداوایانه‌ی سه‌ر‌وه ئیمکانیان
هه‌یه.
ئێستا
له قانونی بنه‌ڕه‌تی عێراق زۆرتری ئه‌وخاڵانه بۆ
کوردی خوارووی کوردستان (عێراق)
به‌ڕه‌سمی ناسراوه وله‌سه‌رووی کوردستان (تورکیه)
بۆ به‌ڕه‌سمی ناسینی هێندێک
له‌و‌مافانه قسه‌وباس وه‌ڕێکه‌وتووه.
مافی نه‌ته‌وه‌مافخوراوه‌کان له زۆر قانونی
ناونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕه‌سمی ناسراوه.
ته‌نانه‌ت له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران باسی
مافی به‌کارهێنانی زمانی "قه‌ومه‌کان" کراوه.
چ: پشتیوانی له‌مافی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران
(ئازه‌ری، به‌لووچ...)
3-5
سه‌رچاوه‌کان
(1)
دژ به ئیعدامی چالاکانی کورد، ، خوێندکارانی کورد
له تاران
خۆپێشاندانێکیان وه‌ڕێخست، ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌لات،
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/11/17/3036-2.phtml
(2)
خۆپیشاندانه‌که له‌سه‌ر
Youtube
http://www.youtube.com/watch?v=bDjhmI8gKq8
http://www.youtube.com/watch?v=Wj0AMD6TpBo
|