|
کورد نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ک قه‌وم
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
2009.05.16
به‌شی دووه‌م:
به‌یاننامه‌ی که‌ڕووبی ده‌بێ له‌توکوت‌کرێ
وفڕێدرێ!
2-
سه‌ردێره‌کان
(A)
ده‌فته‌ری سیاسی حدکا ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ بڕیاری
هاوکاری
له‌گه‌ڵ که‌ڕوبی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه!
ئه‌لف: ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان
ووێنه‌ی دۆریان
گرای: وێنه‌ی دۆریان‌گرای ناوی ڕۆمانیکی سه‌ر
به
وفه‌لسه‌فه‌یه
که ئۆسکار واێلد
نووسیویه. کورته‌ی چیرۆکه‌که ئه‌وه‌یه: نه‌قاشێک
وێنه‌ی گه‌نجێک به‌ناوی دۆریان
گرای ده‌کێشێته‌وه. وێنه‌که زۆر جوان ده‌بێ و
نه‌قاشه‌که پێی واده‌بێ هۆی جوان
بوونه‌که ئه‌وه‌یه که به‌دڵ‌وبه‌گیان
کێشاوییه‌ته‌وه و وێنه‌ی واش ده‌بێته به‌شێک
له ژیان له واقعدا. هه‌ربۆیه‌ش هه‌رکارێکی ناحه‌ز
که دۆریان‌گرای ده‌یکا
ڕه‌نگ‌ده‌داته‌وه سه‌ر تابڵۆکه و ڕۆژبه‌ڕۆژ
ناحه‌زتر ودزێوتر ده‌بێ. ڕۆژێک
دۆریان‌گرای ڕقی هه‌ڵد‌ه‌ستێ و به‌چه‌قۆیه‌ک
تابڵۆکه ده‌درێ به‌ڵام چه‌قۆکه له
سینگی خۆی ده‌که‌وێ وده‌مرێ له هه‌مان‌کاتدا
تابڵۆکه ساغ د‌ه‌بێته‌وه و
وێنه‌جوانه‌که له‌سه‌ر ڕا وه‌دیار ده‌که‌وێ.
ب: ئه‌من پێموایه
به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دیموکراتی
کوردستان (حدک) له‌پێشدا جوان بووه و کوردی وه‌ک
نه‌ته‌وه‌ناسیوه، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی ئه‌وحیزبه هیچ حه‌ولێکیان
نه‌داوه بۆ دابین‌کردنی
به‌رنامه‌که و حدک زۆرتر به پاره‌ی ڕه‌شی
یه‌کیه‌تی و پارتی ژیاوه، ورده ورده وه‌ک
دۆریان‌گرای دم‌وچاوی په‌ڵه‌دارودزێو بووه
وله‌ئاخری دا تابڵۆی
ده‌فته‌ری سیاسی
حیزب ده‌بێته به‌یاننامه‌ی که‌ڕووبی که دزێوودژی
کورده وخوێنی کوردی لێ‌ده‌بارێ.
هه‌ر بۆیه‌شه شارومه‌ندانی کوردستان ده‌بێ ئه‌و
تابڵۆ دزێوه بدرێنن و کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌ک بناسێنن. ئه‌وه‌ش
ده‌بێ ببێته سه‌ره‌تای خه‌باتی نوێی مه‌ده‌نیی
ئێمه له‌کوردستان:(ڕۆژهه‌لات) خه‌بات بۆ
به‌فه‌رمی ناساندنی کورد و
زمانه‌که‌ی.
پ: ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی( 2009.05.16)-ی ده‌فته‌ری
سیاسی به‌بۆنه‌ی
پێکهاتنی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه،
ئه‌و گۆرانه‌ی سیاسه‌تی حدکا
به‌ره‌و کورد به‌قه‌وم زانین، دووپات ده‌کاته‌وه.
به قسه و بۆ ڕازاندنه‌وه
وفریودان
نووسیویانه "...پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌سته
بکه‌ن به بناغه‌ی
هه‌ڵویست"!
ت: حدک توشی
ڕۆژێکی ڕه‌شی ئاوا هه‌رده‌بوو. حدک حیزبێکی
قانونی نییه. له ساڵی
(1992)- ڕا له خوارووی کوردستان (عێراق) حکومه‌ت و
پاڕله‌مان
و له‌شکری هه‌رێم هه‌یه و هیچ کارێکی نه‌کردووه بۆ
قانونی کردنی خۆی و خۆی له
بنکه‌یه‌کدا زیندانی کردووه و له باڵی گه‌نده‌ڵی
یه‌کیه‌تی و پارتی
پاره‌وه‌رده‌گرێ.
ج: ئه‌وحیزبه هیچ کاڕیکی نه‌کردووه بۆ گۆڕینی هێزی
پێشمه‌رگه وه‌ک
هێزێکی قانونی له خوارووی کوردستان و هیچ
پڕۆژه‌یه‌کی نه‌بووه بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ
حیزبه‌کوردییه‌کانی دیکه.
چ: ئه‌و کاره دزێوانه وای کردووه له حدک که ئێستا
به‌بێ ئه‌وه‌ی
کۆماری ئیسلامی له زیندانی کرد بێ ببێ به تۆبه‌کار
و حاشا له نه‌ته‌وه بوونی کورد
بکا.
ح: ده‌فته‌ری سیاسی حدک بوو‌نه هێندێک مووچه‌خۆر،
که ئه‌وجار
ده‌یانه‌وێ مووچه‌که‌یان له که‌ڕووبی وه‌رگرن.
خ: به‌ڵام ده‌فته‌ری سیاسی ده‌بێ دیسان
به‌یانه‌که‌ی که‌ڕووبی
به‌جوانی بخوێننه‌وه، شه‌رتی دامه‌زران و
مووچه‌خۆری که‌ڕووبی ئه‌وه‌یه که حدکا ببێته
حیزبێکی ئیسلامی!
د: به‌وشێوه که‌ڕووبی ده‌یه‌وێ کوردستانیش وه‌ک
فه‌لستین لێ‌بکا و
دووبه‌ره‌کی بخاته نێوان هێزه‌سیاسییه‌کان.
ر: به‌یانی ده‌فته‌ری سیاسی حدک و پشتیوانی له
که‌ڕوبی سوکایه‌تی
به ئه‌ندامانی حدک و نه‌ته‌وه‌ی کورده و ده‌بێ
شه‌رمه‌زار بکرێ!
ز: ده‌فته‌ری سیاسی حدک به‌رنامه و په‌یڕه‌وی
ناوخۆی حدک ی له ژێر
پێ ناوه و به‌رپرسه له به‌دنێوکردنی حیزب و
سوکایه‌تی به کورد و ده‌بێ وڵام
بداته‌وه و وازهێنانی خۆیان له حیزب ڕاگه‌یێنن!
ر: ده‌فته‌ری سیاسی حدک خه‌باتی سیاسی و
پێشمه‌رگانه و
ڕادیکاڵانه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات (ئێران)، که ماوه‌ی
30 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، به‌هیچ
داناوه و که‌ڕوبی کردووته جێی هیوای کورد وده‌بێ
شه‌رمه‌زاربکرێ!
(B)
چی کردن؟
ئه‌لف: ده‌فته‌ری سیاسی حدک ده‌بێ داوای لێ‌بوردن
له شارومه‌ندانی
کوردستان بکا و پڕۆژه‌ی تێکدانی شۆرشی کورد له
ڕۆژهه‌ڵات به‌یارمه‌رتی که‌ڕووبی
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ب: قسه‌وباس بۆ قانونی کردنی خۆی ده‌ست‌پێبکا.
پ: هێزی پێشمه‌رگه‌ی حدک و حیزبه‌کانی دیکه بکرێن
به هێزیک بۆ
پاراستنی خۆیان و حکومه‌تی هه‌رێم و بخرێته ژێر
چاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
ت: پشتیوانی له خه‌باتی مه‌ده‌نی نوێی کورد بۆ
به‌فه‌رمی ناساندنی
زمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵات و ئازادی
ده‌ست‌به‌جێی محه‌مه‌د سدیق
که‌بودوه‌ند وباقی زیندانییه‌سیاسییه‌کان
2-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م له( 2009.05.15)-دا بڵاوبووه‌ه‌وه.
2-4-
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: به کوردی:
1.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی تاران داواده‌کا زمانی
کوردی بکرێ
به‌زمانی ڕه‌سمی له ئێران (2009.04.13):'
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/04/13/3197.phtml
2.
ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی
پێکهاتنی
کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه (2009.05.16):
http://www.kurdistanukurd.com/kurdi/news.php?extend.2802
3.
به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی
کوردستان،
په‌سندکراوی کۆنگره‌ی چوارده‌یه‌م، 6 ت 14 ی مارسی
2008:
http://www.kurdistanukurd.com/kurdi/e107_files/downloads/bername%20u%20asaname.k14.kdp.pdf
http://www.kurdistanukurd.com/kurdi/download.php?view.73
ب: ئینگلیزی
1.
A Brief Synopsis
http://education.yahoo.com/homework_help/cliffsnotes/the_picture_
of_dorian_gray/3.html
2. Notes on the Picture of Dorian Gray
http://www.turksheadreview.com/library/notes-doriangray.html
3. The official Web Site of Oscar Wilde
http://www.cmgww.com/historic/wilde/
4. The Picture of Dorian Gray: film version
from 1976 in 10 parts
http://www.youtube.com/view_play_list?p=F16909B5D7B97B1C&search_query=picture+of+dorian+gray
5.
ده‌قی ته‌واوی کتێبه‌که به ئینگلیزی
(به‌خۆڕایی):
http://www.planetpdf.com/planetpdf/pdfs/free_ebooks/The_Picture_
of_Dorian_Gray_NT.pdf
پ: به‌فارسی
1.
کورته‌ی "تصویر دوریان گری" به فارسی:
http://forum.p30world.com/showpost.php?p=743010&postcount=122
2.
"تصویر
دوریان گری" بۆدابه‌زاندن: (من خۆم کتێبه‌که‌م
دانه‌به‌زاندووه):
http://gtalk.ir/t15877/
انجمن
ادبی شفیق:
http://www.shafighi.com/forum/showthread.php?t=4705
http://www.gtalk.ir/register.php
ڕاست‌كردنه‌وه وداوای لێ‌بوردن:
له‌شوێنێك له‌و وتاره‌دا به
هه‌ڵه نووسراوه حدكا
؛ دروسته‌كه‌ی (حدك)-یه.
له‌ته‌واوی به‌شی دوو دا مه‌به‌ست (حدك)-یه واتا
حیزبی
دیموكراتی كوردستان.
نووسه‌ر
|