|
ده‌بێ خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه‌سیاسیییه‌کان
جه‌ماوه‌ری
بکه‌ین!
جه‌فعه‌ر
حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
2009.11.15
به‌شی دووه‌م:
هۆی که‌م هه‌ڵسوڕاویی بۆ ئازادی زیندانی
سیاسی چییه؟
2-1
کورته
و
ئاکام
پێموایه یه‌کێک له هۆیه‌کانی لاوازی ئێمه به‌هێز
بوونی
به‌پارێزه‌کان و که‌مهێزی
تاریخی بیروڕا
وتێکۆشانی ڕادیکاڵانه‌ی‌ئازادیخوازه‌کان
بووه.
ئێمه
ده‌بێ له‌شێوه‌خه‌باتی ڕه‌وتی گۆڕان که‌لک
وه‌رگرین
بۆ به‌هێزکردنی خه‌بات بۆ ئازادی
زیندانییه‌سیاسیییه‌کان و ئازادی سیاسی
وکۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران).
ئه‌وڕه‌وته توانی به‌شێوه‌ی
دیموکراتانه به‌پارێزولیبڕاڵه‌کانی پارتی و
یه‌کیه‌تی توشی
پاشه‌کشه‌کا(http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx)
وبچێته‌پاڕله‌مانی
کوردستان.
2-2-
پێشه‌کی
من له مانگی جولای ئه‌مساڵدا تووشی
نه‌خۆشی‌خوێنڕاسانی
مێشک (سه‌کته‌ی مه‌غزی) بووم و ئێستا وه‌زعم
باشتره. ورده‌ورده‌ده‌توانم بنووسم.
زۆر مه‌منوونم له‌ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست و ئه‌ودۆست وئاشنایانه‌ی لێیان
پرسیوم.
باسه‌که‌م
سه‌ره‌تایی ده‌بێ و بۆ وه‌ڕێخستنی
قسه‌وباس.
من له‌ساڵی 1985- ڕا له کۆمه‌ڵه‌دا نه‌ماوم و
ئه‌ندامی
هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی نیم.
2-3-
ئێمه زۆرتر ڕادیکال بووین تا
دیموکرات!
له
سه‌ره‌وه‌ی
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس ئاوا نووسراوه:
رۆشـــــنبیرانی
دیاســـــپۆرا بــوونــه‌وه‌رگــــه‌لێـــکی
تراژیکن!
« خوێنه‌رێکی ناوخۆی
وڵاتی رێنێسانس نیوز«
www.renesans.info/
نازام
بابه‌ته‌که چ بووه و خوێنه‌وه‌ره‌که بۆچی
بۆچوونێکی
وای هه‌بووه.
به‌ڵام خۆم ده‌توانم سه‌باره‌ت به خۆم بڵێم که من زۆر جار
خوێنده‌وار (ڕۆشنبیر)-ێکی تراژیک بووم!
زۆرتر ڕاد یکاڵ بووم تا دیموکرات! زوڵمم
پێخه‌راپ بووه و له‌به‌رامبه‌ر زاڵمان ڕاوه‌ستاوم،
سیاسه‌تی به‌پاڕیزانه‌م پێ خراپ
بووه و
له‌دژی بووم.
من له وتاره‌کانی پێشووم
دا باسم کردووه که کۆمه‌ڵگه‌ی
نوێی ده‌سمایه‌داری له چوار ده‌سته‌ی گه‌وره‌پێک
دێن: دیموکرات، لیبڕاڵ، به‌پارێز
و ڕادیکاڵ. دیموکراته‌کان ته‌وای مافه‌کانی مرۆڤ
ده‌سه‌لمێنن، به‌پارێزه‌کان له
ناچاری هێندێک ماف ده‌سه‌لمێنن، لیبڕاله‌کان
هێندێک ماف قبوڵ ده‌که‌ن، و
رادێکاڵه‌کان لیبڕاڵی توند
و
تیژن.
ڕادیکاڵ ،
لیبڕال ودیموکرات و به‌پارێز بوون
هه‌موو
گۆڕه‌پانه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، گۆره‌پانی
تاقه‌که‌سی، سیاسی، کولتوری و...
نمونه‌یه‌ک:
ئێمه ده‌سته‌یه‌ک
گه‌نجی ڕادیکاڵ
بووین
که له ساڵی 1969-ی عیسایی دژی
ڕژێمی شا و سیاسه‌تی به‌پارێزانه‌ی حیزبی دیموکرات
بووین و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێرانمان
دامه‌زراند. کۆمه‌ڵه
ڕێکخراوه‌یه‌کی کۆمۆنیستانه‌بوو بۆوێنه‌له دوای
ڕوخانی شا
یه‌کیه‌تی جوتیارانی له‌دێهاتی کوردستان
دامه‌زراند که سیاسه‌تێکی ته‌واو جیاواز
له حیزبی دیموکرات بوو.
به‌ڵام به‌هێزکردنی
ئه‌وخه‌باته، سیاسه‌تێکی
دیموکراتانه‌ی دڕێژخایه‌ن‌مان نه‌بوو،
لێکدانه‌وه‌ی دایمه‌ی زانستی مان نه‌بوو،
لێکدانه‌وه‌ی زانستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان‌مان
نه‌بوو و له‌خه‌باتی
مه‌ده‌نی که‌متر
که‌لکمان وه‌رده‌گرت...
4-2-
خه‌بات بۆ ئازادی زیندانییه‌سییاسییه‌کان ده‌بێ
دیموکراتانه که‌ین!
ئێمه‌ی کوردی ده‌ر‌وه‌ی وڵات
سه‌باره‌ت به‌تێکۆشان بۆ
ئازادی زیندانییه‌سیاسییه‌کانیش زۆرتر ڕادیکاڵ
بووین. جارجار
بۆ ئازادی وان
حه‌ولمان داوه به‌ڵام پڕۆگرامێکی درێژخایه‌ن و
خه‌باتێکی بیروڕاو سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی زانستییانه‌مان نه‌بووه. هۆیه‌کانی
پچڕپچڕ بوونی خه‌باتی خۆمان و
کۆمه‌ڵگه‌مان لێک نه‌داوه‌ته‌وه...
ئێستا کاتی ته‌وه‌هاتووه که ئه‌وخه‌باته
دیموکراتانه
بکه‌ین. نمونه‌شمان زۆره. بۆنمونه ڕێکخراوه‌ی
لێخۆش‌بوونی ناونه‌ته‌وه‌یی.
له‌ناوخۆشمان ڕێکخراوه‌ی دیموکراتانه‌ی
سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه بۆ ڕزگاری
زیندانییه‌سیاسییه‌کان که ده‌بێ به‌هێزکرێن،
ده‌نا ده‌بینه بوونه‌وه‌ریکی تراژیک!
نمونه‌یه‌ک له لاوازی
ئێمه که‌مته‌رخه‌می
له به‌هێزکردنی ڕێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌سه‌روکایه‌تی محه‌مه‌د سدیقی
که‌بوودوه‌ند بووه.
ئه‌گه‌ر
ئێمه سه‌ربه‌خۆکان
خۆمان ڕێکخراوه و تێکۆشانی
سه‌ربه‌خۆمان نه‌بێ حیزبه‌کوردییه‌کان قه‌ت بۆ
ڕزگاری زیندانییه‌سیاسییه‌کان یه‌ک
ناگرن، هه‌رگوێشمان ناده‌نێ و گاڵته‌مان
پێده‌که‌ن.
چونکه
حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ئێران)
له پارتی ویه‌کیه‌تی پاره‌وه‌رده‌رن و
پاڵیان‌داوه‌ته‌وه و کارێک ناکه‌ن که
کۆماری ئیسلامی پێ‌لاوازبێ.
من له‌وتاره‌کانی پێشوومدا باسی ئه‌وه‌م کردووه،
که ئازادی
زیندانی سیاسیی ده‌بێ وه‌ک به‌شێک له سازکردنی
کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتانه له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران
چاولێکه‌ین. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که له‌وێدا پارله‌مان
زاڵه
و دین
و دادگه کان وپۆلیس و له‌شکر له ده‌وڵه‌ت جیابوونه
و ئازدی بیرواڕا له
قانونی بنه‌ڕه‌تیدا سه‌لماوه.
حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران)
کۆمه‌ڵگه‌ی وایان ناوێ هه‌وه‌ک دوحیزبی پشتیوانیان
پارتی و یه‌کیه‌تی که هه‌موومان
دیتمان چۆن به‌ته‌وای هێز ویستیان جوڵانه‌وه‌ی
گۆڕان تێکبشکێنن و بۆیان نه‌کرا.
به‌پێچه‌وانه، به‌هێز‌تر بوون!ئێمه ده‌بێ له
جوڵانه‌وه‌ی گۆڕان فێری خه‌باتی
دیموکراتانه بین و حیزبه‌کوردییه‌کان ناچار که‌ین
یه‌کبگرن بۆ ئازادی
زیندانییه‌سیاسییه‌کان.
|