|
کورد نه‌ته‌وه‌یه، نه‌ک قه‌وم!
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
2009.05.15
به‌شی یه‌که‌م:
ناڕوونی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان
له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌بوونی کورد
1.
سه‌ردێڕی باسه‌کان
ئه‌لف:
که‌ڕوبی، به‌ڕوونی ده‌ڵێ
پڕۆگرامه هه‌شت‌خاڵییه‌که‌ی
له‌بنه‌ڕه‌تڕا هه‌ر ئه‌وخاڵانه
دانراوه که له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران باسیان
کراوه. به‌ڵام ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی
کوردستان نووسیویه "...ئاغای
که‌ڕوبی که به‌رنامه‌یه‌کی جیاواز له کاندیداکانی
ئێستا و ڕابردووی هێناوه‌ته گۆڕ،
ئه‌و هه‌له‌ی بۆ هه‌ڵکه‌وتوه که پرسێکی گرنگ
بقۆزێته‌وه، پرسێک که کێشه‌ی ده‌یان
میلیۆن له هاونیشتمانانیه‌تی. بابزانین له
ڕۆژه‌کانی داهاتوودا، گونجاوی و
لێوه‌شاوه‌یی خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردن و
به‌ره‌وپێش‌بردنی ئه‌م پرسه، چۆن وتا
چه‌نده ده‌سه‌لمێنێ."
ب: قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران له‌بنه‌ڕه‌تڕا له‌سه‌ر
شۆڤه‌نیزمی
ئیسلامی شیعه‌ی به‌پارێزی فارس دانراوه. له‌و
قانونه‌دا فارسی زمانی ڕه‌سمییه و
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه وه‌ک پله‌دوو دانراون و پێیان
کوتراوه "قه‌وم". ئه‌و
نه‌ته‌وانه
سه‌رکوت وژێنوسید کراون و ده‌کرێن.
پ: ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکرات، باسی
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
ده‌کا و به‌و
باسه
ناڵێ "جیاواز" واتا باسێک که تائێستا
قه‌ده‌غه‌بووه له ئێران
.به‌ڵام
به پرۆگرامی که‌ڕوبی که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی
"قه‌وم"بوونی کورد دانراوه ده‌ڵێ:
"جیاواز"!
ت: به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ده‌فته‌ری سیاسی حدک،
ئه‌وه که‌ڕوبی
نییه که ده‌توانێ جوڵانه‌وه‌یه‌کی تازه بۆ
گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
به‌مافه‌کانیان وه‌ڕێ‌خا، ئه‌و جوڵانه‌وه
به‌که‌سانێک وه‌ڕێ ده‌که‌وێ که شکیان له
نه‌ته‌وه‌بوونی کورد نییه، به‌داخه‌وه ده‌فته‌ری
سیاسی به‌نووسینی به‌یانی
پشتیوانی له که‌ڕوبی نیشانی دا که له ڕیزی ئه‌و
که‌سانه‌دا نین. ئه‌وان خۆیان
پێ‌که‌مه
و خۆیان به‌پله‌دوو داده‌نن. ئه‌وه‌ش یه‌کێک له
ئاکامه‌کانی کورد وه‌ک
قه‌وم چاولێکردنه. ئێمه قه‌ت ئازاد نابین ئه‌گه‌ر
شانازی به‌کورد ودیموکرات‌بوونی
خۆمان نه‌که‌ین.
ج: په‌ژاکیش له به‌یانێکدا، 14 خاڵی وه‌ک مه‌رجی
به‌شداری
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی پێشنیار کردووه
که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی "قه‌وم"
بوونی کورد دانراوه، (..کێشه‌ی ئه‌تنیکی و
قه‌ومی...). به‌وشێوه ده‌فته‌ری سیاسی
حدک و پژاک خۆیان هێناوه‌ته ڕیزی که‌ڕوبی
وئیسلاح‌خوازه ئیسلامییه‌کان وکه‌ڕوبی
یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی خۆی وه‌د‌ست‌که‌وتووه.
چ: جوڵانه‌وه‌ی نوێ و دیموکراتانه بۆ ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌ی کورد له
ڕۆژهه‌ڵات خه‌ریکه
له‌دایک ده‌بێ. ئه‌و جوڵانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
گۆڕینی قانونی
بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ دامه‌زرێ. کۆماری
ئیسلامی ناتوانێ بوونی
نه‌ته‌وه‌کان بسه‌لمێنێ. چونکه نه‌ته‌وه مافی
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه، مافی حکومه‌تی
فیدراڵی هه‌یه،...
ح: له پرۆگرامی دیموکراتانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی
پرسی کورد له
چوارچێوه‌ی ئێران، جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت
ده‌بێ یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان بێ.
بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه‌توانن هێرش
بکه‌نه سه‌ر کوردستان، ده‌بێ له‌شکر
وپۆلیس مافی خۆتێوه‌ردان له کاروباره‌کانی ناوخۆی
ئێران و کوردستانیان نه‌بێ.
ده‌بێ دادگه‌کان سه‌ربه‌خۆ بن، ده‌بێ ئازادی
ده‌ربڕینی بیروڕا هه‌بی، ده‌بێ
پارڵه‌مان وسیسته‌می فره‌حیزبی هه‌بێ...
خ: به‌ڵام ئێمه له‌هه‌مان کاتدا که حه‌ولده‌ده‌ین
له‌گه‌ل
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران پێکه‌و‌ه‌بژین، ده‌بێ
حه‌ول‌بده‌ین بۆ ڕاپرسی گشتی
ده‌ست‌به‌جێ بۆسه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ئێران).
د:
به‌شێک له‌بۆچوون نووسه وشیاره‌کانی بۆڕۆژهه‌ڵات
وخوێنده‌واره‌کورده‌کانی زانستگه‌ی ڕازی کرماشان
وماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست ده‌ریان بڕیوه
که به که‌ڕوبی فریونادرێن و سیاسه‌تی خۆیان
له‌سه‌ر نه‌ته‌وه بوونی کورد داده‌ڕێژن.
لێره‌دا که‌ڕوبی توشی شکست بووه.
1-1-
پێشه‌کی
له‌چه‌ند
ماڵپه‌ڕ که دایمه چاویان لێده‌که‌م(بۆڕۆژهه‌ڵات و
هه‌ڵوێست) ماوه‌یه‌که قسه‌وباس له‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک‌کۆماری ئێران و ده‌وری
کورده‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا وه‌ڕێکه‌وتووه.
یه‌کێک له‌باسه‌کان ئه‌وه‌یه که
کورد نه‌ته‌وه‌یه یان قه‌وم.
له‌وڕۆڕا زنجیره وتارێک سه‌باره‌ت به گرینگی
سیاسه‌تێکی ڕوون
سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه بوونی کورد
ده‌ست‌پێده‌که‌م. چه‌ند پرسیارکه
حه‌ولده‌ده‌م وڵامێکیان بۆبدۆزمه‌وه ئه‌وانه‌ن:
بۆچی له‌ڕوانگه‌ی ئینسانێکی
دیموکرات ئه‌وه گرینگه که ئێمه باوه‌ڕمان
به‌نه‌ته‌وه‌بوونی کورد بێ؟ ئه‌وباوه‌ڕه
له‌کوێڕا هاتووه؟ چۆن کارده‌کاته ژیانی
ڕۆژانه‌مان و چۆن ئێمه
به‌مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ده‌گه‌ین؟ له
هه‌لومه‌رجی ئێستادا له ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان (ئێران) ده‌بێ چ سیاسه‌تێکمان هه‌بێ؟
باسه‌کان سه‌ره‌تایی ده‌بن.
1-2-
بۆچی ده‌بێ دیسان باسی نه‌ته‌وه‌بوونی کورد
بکه‌ینه‌وه؟
ئه‌لف: ڕه‌نگه بۆهێندیکمان ڕوون‌بێ که کورد
نه‌ته‌وه‌یه. به‌ڵام
ئێستا بۆزۆر که‌س ئه‌و بابه‌ته گرینگه ڕوون نییه
و وه‌ک جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی
سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وکولتوری لێ‌نه‌هاتووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌ش
موسوڵمانه به‌پارێزه توند و تیژه فارسه‌کان
له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران له‌جیات
زاراوه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران باسی "قه‌ومه‌کان"-ی
ئێرانیان کردووه. هه‌روه‌ها باسی
"میله‌تی
ئێران" کراوه که زمانی فه‌رمی فارسییه.
ب: حاشاکردن له‌بوونی نه‌ته‌وه‌کان مانای سیاسی
ئه‌وه‌یه که ئه‌وان
پله دوون، "قه‌وم"-ن زمانه‌که‌شیان نه‌ته‌وه‌یی
نییه، قه‌ومییه و پله‌دوو(زاراوه یا
له‌هجه‌یه‌که له زمانی نه‌ته‌وه‌ی ئێران). واتا
له
قانونی بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی کورد
ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه (جگه له نه‌ته‌وه‌ی
فارس) پله‌دوون.
پ: له پرۆگرامێکی سیاسی دیموکراتانه
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران وه‌ک
نه‌ته‌وه باسیان ده‌کرێ. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیش
مافی سازکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه ساتوسه‌ودا نابێ
بکه‌ین.
2-3-
سه‌رچاوه‌کان
(1)
بۆڕۆژهه‌ڵات به‌رنامه‌ی 8 ماده‌یی که‌روبی
له‌بابه‌ت مافی
نه‌ته‌وه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه (2009.05.10):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/05/10/8-950.phtml
(2)
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی که‌ڕوبی ده‌گه‌ل
دروشمه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
خوێندکارانی کورد! (2009.05.13.)
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/05/13/3321-2.phtml
(3)
حدک به‌رنامه‌که‌ی که‌ڕوبی به‌هه‌نگاوێکی موسبه‌ت
له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دا:
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/05/14/3326.phtml
(4)
پژاک 14 خاڵ وه‌ک مه‌رجی به‌شداری
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌رکۆماریی پێشنیار ده‌کا (2009.04.18):
http://www.4rojhelat.org/files/print.php/2009/04/18/14-292.phtml
|