|
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
سه‌باره‌ت به وه‌ڕێکه‌وتنه‌وه‌ی ڕینسانس
2009-02-15
به‌شی
دووه‌م:
ڕێنێسانسی تازه چه‌نده سه‌رده‌که‌وێ؟
2-
کورته وئاکام
ئه‌لف: به‌رپرسی تازه و خاوه‌نی ڕێنێسانس کاک
که‌ریم
مه‌ره‌سه‌نه
بۆ وه‌ڕێخستنی قسه‌وباس له‌سه‌ر خاڵه‌کانی پێناسی
تازه به‌رپرس
دیاری ده‌کا. بۆوێنه به‌رپرسی وه‌ڕێخستنی قسه‌و
باس و سازکردنی سمینار له‌سه‌ر
جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت.
ب: ئه‌و
به‌رپرسه کاری ئه‌وه ده‌بێ که
(a)
بۆشه‌ش ژماره‌ی
ڕێنێسانس وتار ئاماده کا دیاره
ئه‌گه‌ر ڕێنێسانس بکرێته مانگانه،(b)
سمینار و
کۆبوونه‌وه وه‌ڕێ‌خا له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی دین
له ده‌وڵه‌ت بۆ کوردی تاراوگه،
(c)
داوا بکا له‌به‌شدارانی سمینار و کۆبوونه‌وه‌کان
که به‌پاره و به‌شێوه‌ی دیکه
یارمه‌تیمان بده‌ن.
پ: دوای ساڵێک به‌رپرسه‌کانی دابین‌کردنی
خاڵه‌کانی پێناس
(به‌رامبه‌ری ژن و پیاو و جیاکردنه‌وه‌ی دین و
ده‌وڵه‌ت و...) پڕۆژه‌یه‌ک پێشکه‌ش
ده‌که‌ن بۆسازکردنی کۆمه‌ڵه‌ی دیموکراتانه‌ی
ڕێنێسانس وکۆبوونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه و
هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
ت: به‌و شێوه ڕێنێسانس ده‌بێته ماڵپه‌ڕێک که
جه‌ماوه‌ر پشتوانی
لێ‌ده‌کا
له هه‌مووبارێکه‌وه باری پاره‌شی له‌گه‌ڵ بێت.
2-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م له 2009-02-13 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
2-2-
بناغه‌ی سستی ڕێنێسانسی تازه
ئه‌لف: به‌شی یه‌که‌مم له کاتی پشوودان نووسی و
ده‌ستم
نه‌گه‌یشته کامپیوتر. به ته‌له‌یه‌فون بۆ
هه‌واڵێکم خوێنده‌وه و ئه‌ویش دوایه
خستییه‌سه‌ر کامپیوتر و ناردی بۆ هه‌ڵوێست. بۆیه
هه‌ڵه‌ی ئیملایی زۆر
تێدایه.
هه‌ڵه‌ی دیکه‌شی تێدایه بۆوێنه کورته‌ی ناوی
کۆمیته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنیسانس،
(ک.ک.ک.ڕ)-ه
نه‌ک (ک، ک، ڕ). من خۆم به‌به‌رپرسی ئه‌و
هه‌ڵانه ده‌زانم و داوای
لێبوردن له خوێنه‌ره‌وه‌کان ده‌که‌م. له‌لایه‌کی
دیکه زۆر مه‌منون له‌و هاوڕێیه‌ی
به‌ته‌له‌یفون وتاره‌که‌ی گوێدایه و دوایه
نووسییه‌وه و ناردی بۆ هه‌ڵوێست و زۆر
مه‌منون له هه‌ڵوێستیش که بڵاوی کرده‌وه.
مه‌به‌ستی من ئه‌وه بوو که بۆ‌چوونه‌کانم
پێش وه‌ڕێکه‌وتنه‌وه‌ی ڕێنێسانس بڵاو که‌مه‌وه و
ئه‌و کاره‌ش کرا!
ب: گه‌رچی
ڕاگه‌یه‌ندراوه که سێشه‌مه‌ی داهاتوو ڕێنێسانس
تێکۆشانی
خۆی ده‌ست پێده‌کاته‌وه (بڕوانه:
ڕێنێسانس‌نیوز ده‌ست‌پێده‌کاته‌وه،
http://www.renesans.info/articles.php?id=8444
) وڕه‌نگه
قسه‌وباسه‌که‌ی
من
کارنه‌کاته‌سه‌ر وه‌پاشدانی
ده‌ست‌پێکردنه‌وه؛
به‌ڵام
دیسانیش درێژه ده‌ده‌م به نوسینی زنجیره‌که.
چو‌نکه
ئێستاش پێموایه
ده‌ست پێکردنه‌وه‌که‌ی سێشه‌مبه‌ی داهاتوو
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تێکی سست
ونادیموکراتانه دانراوه: ئێمه ماوه‌ی ساڵێک
به‌شێوه‌ی نادیموکراتانه کارده‌که‌ین
و دوایه ده‌بینه‌وه دیموکرات! ئه‌وه تێنه‌گه‌یشتن
له به‌ردی بنه‌مای دیموکراتییه.
دیموکراتێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له
ڕێکخراوه‌ی نادیموکراتانه و گه‌نده‌ل
که‌لک وه‌رناگرێ. به‌ڵام لیبڕال و ڕادیکاڵه‌کان
کاری وا ده‌که‌ن، ده‌بێش بیکه‌ن
چو‌نکه ئه‌وه له ژیان و بوونی وان هه‌ڵده‌قوڵێ و
ئه‌من بۆوانم دانه‌تاشیوه:
کۆن‌ونوێ تێکه‌ڵ کردن له‌ده‌روونی وان
هه‌ڵده‌قوڵی و ریشه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
کولتوری وئابوری هه‌یه.
پ: ئه‌وتێکه‌ڵاوبوونه له گۆڕه‌پانه‌کانی دیکه‌شدا
هه‌یه. بۆوێنه
بۆچوون‌نووسێک به‌ناوی سالم وای نووسیوه: (به‌شێک
له ده‌قه‌که
به‌بێ‌ئاڵوگۆڕ:
"...
5 .
شێوه خه‌باتی پ‌ک‌ک و پژاک له گه‌ڵ سیاسه‌تی ئروپا
ده‌گونجێ
پژاک و پ‌ک‌ک دو جور خه‌بات ده‌که‌ن ، مه‌ده‌نی و
چه‌کداری ، مه‌دنی
له شاره‌کانی کوردستان و ئروپا ، چه‌کداری له شاخ
، ئه‌گه‌ر پ‌ک‌ک و پژاک له ئروپا
ته‌قه بکه‌ن ناگونجێ ، چو‌نکه له راستیدا
ته‌قه‌یان له دموکراسی و ئازادی کردوه ،
به‌ڵام له کوردستان ، ئه‌ویش له سه‌ر خاکی خۆیان
خه‌باتێکی ره‌وایه ، له شه‌ری
جیهانیدا هیچ وڵاتێکی ئروپایی بۆ وه‌ده‌رنانی
ئاڵمانیه‌کان خه‌باتی مه‌ده‌نیان
نه‌کرد ، به‌ڵکوو شه‌ری پارتیزانیان په‌ره پێدا ،
لێره‌دا کورد رێگاکانی نیشانی
داگیرکه‌ران داوه ، ئه‌وانن که هه‌ڵده‌بژرێن کێهه
زبان حاڵی ده‌بن . " (ئه‌وبۆچوونه
له‌ژێر
http://www.renesans.info/articles.php?id=8442،
دا
نووسراوه "وه‌ڕی‌خستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس
ئیمکانی هه‌یه! به‌شی پێنجه‌م و
شه‌شه‌م (کۆتایی)".
ت: لێره‌دا به‌روونی ده‌بینین که کاک سالم
کۆڵته‌که‌ی
له‌گیرفاندایه، ئه‌گه‌ر مافی منت‌دا باشه
ده‌ناخۆت حازرکه بۆ مه‌رگ! کاک سالم له
شار دیموکراته و له "شاخ"، که ده‌بێ مه‌به‌ستی
گونده‌کان بێ، نادیموکرات!
[ڕادیکاڵه‌کان خه‌باتی چه‌کدارانه سوراوسپیاو
ده‌که‌ن، ده‌نا له "شاخ"
گیان‌له‌به‌ری وه‌ک مه‌ڕ وبزنه‌کێوی هه‌یه و
ئێمه کارێکمان به‌وان
نییه].
2-3-
له‌ترسی خۆم ده‌بێ هه‌میشه دیموکرات بم!
ئه‌لف:
کێشه‌که له‌سه‌ر چییه؟ بۆچی خه‌باتکارێکی
مه‌ده‌نی
(دیموکراتێک) له چه‌ک که‌لک وه‌رناگرێ بۆچی
ڕادیکاڵێک هه‌م له خه‌باتی مه‌ده‌نی و
هه‌م له خه‌باتی چه‌کداری که‌لک وه‌رده‌گرێ؟ بۆچی
تێکۆشه‌رێکی گۆڕه‌پانی کولتور بۆ
هاسانکردنی کاره‌که‌ی، کۆمه‌ڵه داده‌تاشێ؟
ب: ئینسانێکی دیموکرات بۆگه‌یشتن به ئامانجه‌کانی
له وه‌رێخستنی
جوڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی،کولتوری، سیاسی و
ئابوری جه‌ماوه‌ری که‌لک وه‌رده‌گرێ.له
تیۆریییه‌زانستییه‌کان که‌لک وه‌رده‌گرێ و
خه‌باته‌که‌ی بۆ هه‌ڵسوڕاوکردنی
شارومه‌ندانه. بۆوێنه به‌پێی تیۆری ناسیۆنالیزمی
دیموکراتانه نه‌ته‌وه‌ی کورد
ده‌توانێ له ڕاپرسییه‌کی گشتیدا له ئێران
وتورکیا و سوریه و عێراق جیابێته‌وه و
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی دامه‌زرێنێ. به‌ڵام بۆ
گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته ده‌یان
ساڵ کاروتێکۆشانی
بێوچانی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی، کولتوری و ئابوریمان
پێویسته و
ده‌یان ڕێکخراوه‌ی سیاسی و هه‌زاران سمینار و کتێب
و خۆپیشاندانی هێمنانه.
ئه‌وستراتیژیایه‌که. له‌وشێوه‌دا ئێمه
نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووی دیموکراتی کورد
دروست ده‌که‌ین. شێوه‌ی بیروڕای وی ده‌گۆڕین،
ده‌یکه‌نه شارومه‌ندێکی هه‌ڵسوڕاو که
بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانی له قانون و زانست
وخۆشویستن و ئاشتی که‌لک
وه‌رده‌گرێ.
پ: به‌خاتری خۆم یان زۆرداره‌کان؟ من وه‌ک
دیموکرات بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانم هه‌میشه ئینسان بم ڕێبازی دیموکراتانه
هه‌ڵده‌بژێرم. ناهێڵم هیچ که‌س
له‌وڕێبازه لامدا. ئه‌و شێوه ژیانه‌ش ڕه‌وتێکه،
هه‌مووڕۆژێ و هه‌مووکاته‌ژمێرێک و
ڕۆژ و مانگێک درێژه‌ی هه‌یه و له هه‌موو
گۆڕه‌پانه‌کانیش. که‌س وه‌ک ماکیاوڤێللی
جوان له‌و ڕه‌وته حاڵی نه‌بووه.
ت: کا‌تێک ئینسانێکی دیموکرات توشی به‌رهه‌ڵستێک
ده‌بێ له
گۆڕه‌پانێکی ژیاندا ده‌چێ له‌گه‌ڵ دۆست و ئاشنا
قسه‌ده‌کا، کتێب ده‌خوێنێته‌وه،
ده‌پرسێ، لێکۆڵینه‌وه ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی
چاره ببێنێته‌وه وناچێ له‌گه‌ڵ
به‌رپرسان به‌شه‌ڕ بێ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکاو
یه‌کدوویه‌کیان بکوژێ. کا‌تێک وای کرد
خۆی وه‌ک دوژمنه‌که‌ی لێ‌هاتووه وتوشی شکست بووه.
ورده‌ورده که‌سی وا؛ شێوه‌ی وا
له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانی خۆشی به‌کار دێنێ.
ج: بۆچوون نووسه‌کان نووسیویانه که له کۆمیته‌ی
کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌ی
ڕێنێسانس (ک.ک.ک.ر)-دا چه‌ند که‌س هه‌ن که
له‌پێشدا له حیزبی توده و
ڕێکخراوه‌ی
ئه‌کسه‌رییه‌ت هه‌ڵسوڕاوییان هه‌بووه. لێره‌شدا
ڕێنێسانس ئه‌و‌شێوه دووڕه‌نگه‌ی
به‌کارهێناوه. ئه‌وانه "له‌پێشدا" هه‌ڵسوڕاو بوون
و " له‌مێژه" وه‌ک ئینسانی
سه‌ربه‌خۆ کاری کولتوری ده‌که‌ن. که‌وابوو پرسه‌که
ڕوونه! ڕوون‌کردنه‌وه‌ی
ناوێ!
لێره‌دا بۆ‌مان وه‌دیار ده‌که‌وێ که بۆ ڕادیکاڵێک
پرسی
به‌رپرسیاریه‌تی و ماف له‌ناوه‌ندی ژیاندا نییه.
بۆ کاک که‌ریم ڕه‌نگه زۆرگرینگ
نییه که چه‌ند که‌س له (ک.ک.ک.ر)، "له‌پێشدا" له
حیزبی تووده و ئه‌کسه‌رییه‌ت دا
بوون. ڕه‌نگه داتاشراو بوون و گه‌نده‌ڵ‌بوونی
کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانسیش گرینگ نه‌بێ
چو‌نکه "ئێستا" ئه‌وه گرینگه ئه‌وکه‌سانه پاره‌یه‌ک
په‌یدا که‌ن بۆ
ڕێنێسانس.
به‌ڵام ئه‌وکه‌سه‌ی که ماوه‌یه‌که له حیزبی
توده‌دا نه‌ماوه،
به‌رپرسه وه‌ک تاقه‌که‌س بێت
بۆ شارومه‌ندان قسه بکا بڵێ بۆ ئاوای لێ‌هات بوو
بۆ
ئه‌وه‌نده وه‌ک ئینسانێک سوکایه‌تی به‌خۆی کرد و
پشتیوانی له حیزبێک کردووه که له
ژێنۆسیدی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا به‌شداری کردووه.
ئینسانی وا ده‌چێ لێکۆڵینه‌وه
ده‌کا، کتێب ده‌نووسێ
وتێده‌کۆشێ هۆی ئه‌و سوکایه‌تی به‌خۆ و
کۆمه‌ڵگه‌یه حاڵی
بێ. نه‌ک ئه‌وه‌ی مرته‌قی لێ‌نه‌یا. له‌و چه‌ند
ڕۆژه‌یدا که ئه‌و باسه‌کراوه یه‌کێک
له‌وکه‌سانه نه‌هات باسی سه‌رده‌می هه‌ڵسوڕانی خۆی
بکا له‌و سه‌رده‌مه ڕه‌شه‌ی
ژیانی خۆیدا.
2-4-
ڕێنێسانسی نوی وه‌ک ماڵپه‌ڕێک بۆ وتار و
لێکدانه‌وه
وهونه‌ر
ئه‌لف:
یه‌کێک له‌و ئاڵترناتیڤانه‌ی که هه‌مانه ئه‌وه‌یه
که به‌پێی
ئه‌و ئیمکانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که هه‌یه‌تی هه‌نگاو
هه‌ڵێنین. به‌وشێوه کاک که‌ریم وه‌ک
به‌رپرسی ڕێنێسانسی نوێ
خۆشی ده‌توانێ گه‌شه‌بکا و به‌خانه‌واده‌که‌شی
ڕابگا و
به‌کاره‌که‌شی بۆ به‌ڕێ‌چوونی خۆی و خانه‌واده
درێژه بدا.
ب: له ڕێنێسانسی نوێ‌دا ده‌کرێ وتاری یه‌ک یان
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یی
بنووسرێ بۆ گه‌یشتن به بۆچوونێکی قوڵتر له‌سه‌ر
ڕووداوه‌کان.
پ: هه‌روه‌ها له‌ڕێنێسانسی نوێ ده‌کرێ بایه‌خ بدرێ
به هونه‌رێکی
ڕه‌خنه‌گرانه.
ت: ڕێنێسانسی نوێ ده‌بێ پێناسێکی تازه‌ی هه‌بێ که
بکرێته
ڕێنو‌ێنێک بۆ نووسه‌ره‌کان و سازکردنی نه‌ته‌وه‌ی
دیموکرات و یه‌کگرتووی
کورد.
2-5-
نموونه‌یه‌ک
ئه‌لف:
کاک که‌ریم به‌رپرسی
پڕۆژه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار و
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌ت، دیاری ده‌کا.
ب: به‌رپرسه‌که ده‌چێ پڕۆژه‌که‌ی ئاماده‌کا.
پ: بۆوێنه سه‌باره‌ت به وتار بڵاوکردنه‌وه،
به‌رپرسه‌که ده‌ڵێ
له شه‌ش ژماره‌ی ڕێنێسانسدا وتار بڵاو
ده‌کاته‌وه. دیاره به‌رپرسه‌که، له‌که‌سانێک
داوا ده‌کا ئه‌و وتارانه بنووسن و ڕه‌نگه خۆشی
وتار بنووسێ. دیاره ئه‌و که‌سانه‌ش
که لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت نین
ده‌بێ وتاره‌کانیان
بڵاو
بێته‌وه بۆ به‌هێزکردنی باسه‌کان و وه‌ڕێخستنی
دیالۆگ.
ت: دوای ساڵێک که ئه‌و وتارانه بڵاوبوونه‌وه و
به‌رپرسه‌که
چه‌ند سمینار و کۆبوونه‌وه‌شی سه‌باره‌ت به
جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت و
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌ڕێوه‌برد و به‌شێک له
شارومه‌ندان وشیار کرانه‌وه، داوای
ده‌کا که به‌شدارانی سمینار‌و کۆبوونه‌وه‌کان و
خوێنه‌ره‌وه‌کان پشتیوانیمان
لێ‌بکه‌ن بۆ دابین‌کردنی خه‌رجی هه‌ڵسوڕانه‌کانی
ڕێنێسانس.
|