|
جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
وه‌ڕی‌خستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس ئیمکانی هه‌یه!
2009.01.14
به‌شی یه‌که‌م: ماڵاوایی ڕێنێسانس وپێویستیمان به ڕێنێسانسێکی
دیکه
1-
کورته و ئاکام
ئه‌لف: یه‌کێک له هۆیه‌گرینگه‌کانی ماڵاوایی
ڕێنێسانس، شێوه‌ی ڕادیکاڵانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
ماڵپه‌ڕه‌که بوو: چه‌ند که‌س که خۆیان
به‌خت‌کردبوو بۆ کارێکی پیرۆز:
گۆڤارێکی ئازاد. خۆبه‌خشین هه‌م لایه‌نی پۆزه‌تیڤ
و هه‌م لایه‌نی نه‌گاتیڤی هه‌یه.
ب: ماڵپه‌ڕه‌کان و بۆچووننووسه‌کانی ڕێنیسانس
سه‌رکه‌وتن و که‌موکوڕییه‌کانی
ماڵپه‌ڕه‌که‌یان
باسکردووه. یه‌کێک له‌هۆیه‌کانی ماڵاوییه‌که
ئه‌وه‌بووه که به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان له‌په‌نای کاری
ڕۆژانه‌ی خۆیان بۆ به‌ڕێ‌چوون، کاری
ڕۆژنامه‌وانیشیان کردووه: واتا کاری
ڕۆژنامه‌وانییه‌که خۆبه‌خشین بووه.
پ: بۆ لابردنی ئه‌و که‌موکوڕییه دووکار ده‌کرێ:
یه‌که‌م خوێنه‌ره‌وه‌کانی ڕێنێسانس مانگێ
پاره‌یه‌کی که‌م وه‌لانێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
گۆڤاره‌که و دووه‌م گۆڕینی پڕۆگرامی ڕێنێسانس و
دیموکراتانه‌کردنی زیاتری.
ت: داواده‌که‌م که ڕێنێسانس ماوه‌ی باس وبۆچوون
نووسین سه‌باره‌ت به کاری ماڵپه‌ڕه‌که
و دیتنه‌وه‌ی
ڕێگایه‌ک بۆ د‌ه‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی کاروباره‌کان
درێژترکه‌نه‌وه.
1-1-
پێشه‌کی
ئه‌لف:
چه‌ندڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ر ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس
ماڵاویی‌کرد.
ماڵاواییه‌که بووبه‌هۆی خه‌م‌وناڕه‌حه‌تییه‌کی
زۆر و ده‌یان خوێنه‌ر‌ه‌وه وماڵپه‌ڕ بۆچوونی خۆیان
سه‌باره‌ت به هۆیه‌کانی ئه‌وماڵاواییه
ده‌ربڕییه‌وه:
http://www.renesans.info/articles.php?id=8429
ب: له وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆمدا بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر
چه‌ندپێشنیاری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست ده‌نووسم که
زۆرگرینگه و بۆ
پاراستنی ماڵپه‌ره‌سه‌ربه‌خۆکان له داخستن پێشکه‌ش‌کراون:
"بۆیه به باوه‌ڕی ئێمه ماڵپه‌ڕه
سه‌ربه‌خۆوه‌کان ده‌بێ وه‌ک ناوه‌ندێکی غیر
ئینتفاعیان لێ بێت و هاوکات ده‌بێ لانی که‌م یه‌ک
یا دووکه‌س به‌شێوه‌ی ته‌واو کات وه‌ک کارمه‌ند
کاریان بۆ بکه‌ن. که‌سانێک که کاریان ته‌نیا
به‌رێوه‌بردن و وه‌رێخستنی کاروباری ماڵپه‌ڕه‌که
بێت. غه‌یری ئه‌وه هه‌ر ماڵپه‌ڕێک ته‌نیا بۆ
ماوه‌یه‌ک (به گوێره‌ی توانا و له‌ش ساغی و
ته‌مه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رانی) له بواری
ڕۆژنامه‌وانیی کوردی‌دا ده‌مێنێته‌وه و پاشان وه‌ک
ئه‌وانه‌ی پێشووی خۆی له به‌رابه‌ر ڕاستی‌یه
حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کاندا ناچار ده‌بێ مه‌رگی خۆی
ڕابگه‌یه‌نێت"
http://www.helwist.com/1%20Taibety/1%20Rwange/2009/1/11%20%20Rensans.htm
پ: بۆ لێکدانه‌وه‌ی ده‌سکه‌وت و که‌موکوڕییه‌کانی
ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس پێویستمان به وه‌ختێکی زۆره و
باسه‌که‌ی من سه‌ره‌تاییه ووه‌ک زنجیره‌یه‌ک بڵاو
ده‌بێته‌وه.
ت: وه‌رگێرانه‌کان سه‌ره‌تایین.
1-2-
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانی و ڕۆژنامه‌وانی
کوردی
ئه‌لف: لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌کانی
کوردی که‌مه. له
(1992)-ی
عیسایی توێژینه‌وه‌که‌ی کاک‌ئه‌میر حه‌سه‌نپور،
"ناسیۆنالیزم و زمان له کوردستان
له‌نێوان 1918 تا 1985 دا" بڵاوبووه‌که که له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی نامه‌ی دوکتوراکه‌ی نووسراوه. کاک
ئه‌میر له‌ولێکۆڵینه‌وه‌دا که له‌سه‌ربناغه‌ی
کۆمه‌ڵناسی زمان‌نووسراوه، ئاماژه‌یه‌ک ده‌کا به
چۆنییه‌تی ڕۆژنامه‌وانی کوردیش. باسی سه‌ره‌کی
نامه‌که‌ی کاک ئه‌میر ستانداردکردنی زمانی کوردییه
و کاتی نووسینی نامه‌که‌ش
ڕۆژنامه‌وانی ئه‌له‌کترۆنی کوردی په‌یدا نه‌ببوو.
(Hassanpour, A,(1992), Nationalism and Language
in Kurdistan, 1918-1985, Mellen Research
University Press, san Francisco).
ب: له به‌شی "ڕۆژنامه‌وانی و میدیا"-ی ماڵپه‌ڕی
په‌ڕتووک 45 سه‌رچاوه سه‌باره‌ت به باسی گشتی، و
باسی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌وانی
کوردی تۆمارکراوه که ده‌کرێ به‌لاش پاشکه‌وت‌کرێن
http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?c=1
پ: بۆ ناسینی کورتی ڕۆژنامه‌وانی بڕوانه:
http://www.encyclopedia.com/printable.aspx?id=1E1:journali
1-3-
باسی به‌ڕێ‌چوونی ڕۆژنامه‌وانه‌کان
ئه‌لف: سۆمرله‌ند
(Sommerland)
باسی ئه‌وه ده‌کا که پاره‌ی فرۆشتنی گۆڤار
خه‌رجی نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێک قه‌ره‌بوو
ناکاته‌وه. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه که گۆڤاره‌کان
ڕێکڵام بڵاوده‌که‌نه‌وه و له‌و رێیه‌وه
پاره‌یه‌کیان وه‌گیر ده‌که‌وێ. یان جاری وایه
تاقه‌که‌س و ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کان یارمه‌تی
گۆڤاره‌کان ده‌ده‌ن(گێڕانه‌وه‌که هی کاک ئه‌میره،
وه‌رگێڕانی ئازاد هی منه، ل
240).
(Sommerland, E.L., (1966), The Press in
Developing Countries. Sydney:Sydney University
Press).
ب: کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور له
لێکۆڵینه‌وه‌گه‌وره‌که‌ی ""ناسیۆنالیزم و زمان له
کوردستان
له‌نێوان 1918 تا 1985 دا" نووسیویه که
گۆڤاره‌کوردییه‌کان هه‌میشه گیروگرفتی
هه‌مه‌چه‌شنه‌یان هه‌بووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
خۆیان: له‌وانه:
که‌م‌بوونی پاره، که‌م‌بوونی که‌سانێک که
گۆڤاره‌کان ئابوونه ده‌که‌ن، نه‌بوونی ڕێکڵام،
که‌م‌بوونی لێزان له بواره‌جیاوازه‌کان و گۆڤاربۆ
بابه‌تی تایبه‌تی و...
(ل276).
پ: ماڵپه‌ڕی
ڕێنێسانس پاره‌ی ئابوونه‌ی نه‌بوو و یارمه‌تی له
حیزب و ده‌وڵه‌ته‌کانیش وه‌رنه‌ده‌گرت.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان به‌پاره‌ی کاری دیکه به‌ڕێ‌چوون
و کاری وان له ڕێنێسانس خۆبه‌خشانه بووه.
ت: پێموایه یه‌کێک له‌شێوه‌کانی ڕزگاری ڕێنێسانس
ئه‌وه‌یه که خوێنه‌ره‌وه‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئوروپا و ئه‌مریکا ده‌ژین
مانگانه پاره‌یه‌ک وه‌لانێن بۆ خه‌رجه‌کانی
ڕێنێسانس.
ج: پێموایه ئه‌وکه‌سانه‌ی
له ئوروپا و ئه‌مریکا ده‌ژین زیاتر ده‌توانن
یارمه‌تی ڕێنێسانس بده‌ن: هه‌موومانگێ پاره‌یه‌کی
که‌م بۆ وێنه 20 کڕۆنی سویدی وه‌لانێن بۆ
ڕێنێسانس. ئه‌گه‌ر 500 که‌س پاره‌یه‌کی ئاوا بده‌ن
ده‌بێته ده‌هه‌زارکڕۆن له مانگدا واتا خه‌رجی
به‌ڕێوه‌چوونی یه‌ک که‌س وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕێنێسانس دابین ده‌کرێ.
1-4-
باسێک له‌سه‌ربه‌رنامه‌ی ڕێنێسانس
ئه‌لف: له پێناسه‌ی ڕێنێسانس نووسراوه:"ئه‌ندامانی
به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ نزیککردنه‌وه‌ی هه‌موو بیر و
بۆچوونه‌کانی تاک و لایه‌نه کوردییه‌کان به‌ره‌و
کۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ ده‌ده‌ن."
(
http://www.renesans.info/about.php?language=1&cat=about
ب: ئه‌وپێناسه که‌موکوڕی زۆره و ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕانی ڕێنێسانس نایاته‌وه. ڕێنێسانس
له‌ماوه‌ی
ژیانی نزیک به‌سێ ساڵی خۆیدا
هه‌ر له "کۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی" پشتیوانی
نه‌کردووه. ڕێنێسانس ویستوویه ئازادی بیروڕا
بپارێزێ که ئێستاش له‌ناو حیزبه به‌پارێز و
لیبڕاڵه کوردییه‌کان نییه و وه‌ک کفر چاوی
لێده‌کرێ و یان که‌مبایه‌خی پێده‌درێ.
پ: پێشنیاری من ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی کۆمپانیای
وشه بکرێته بنه‌مایه‌ک بۆ گۆڕینی به‌رنامه‌ی
ڕێنێسانس. بۆ خوێندنه‌وه‌ی "په‌یامی سبه‌ی"
بروانه
http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx
ت: ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی ڕێنێسانس ڕوونتر و
دیموکراتانه‌تر بکرێ پشتیوانی له ڕێنێسانس
له‌باری ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی زۆر
به‌هێزتر ده‌بێ. من له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی
ئه‌م‌زنجیره‌باسه زیاتر باسی ئه‌و شێوه‌گۆڕینه
ده‌که‌م.
ج: داوای من ئه‌وه‌یه که (1) به‌ڕێوه‌به‌رانی
ڕێنێسانس ماڵپه‌ڕه‌که وه‌ک ئارشیڤ ڕاگرن. (2)
ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته که‌مه بۆ قسه‌وباس و
چاره‌دۆزینه‌وه،بۆیه ده‌بێ ماوه‌که درێژتر
که‌نه‌وه و درگای قسه‌وباس ولیکۆلێنه‌وه بۆ وه‌کارخستنه‌وه‌ی ڕێنێسانس
ئاواڵه‌ڕاگرن: واتا ته‌نیا باسه‌کانی سه‌باره‌ت
به‌وبابه‌ته بڵاوکه‌نه‌وه به‌ڵام
بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی دیکه ڕاگرن.
|