|
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور
jafarhasanpoor@gmail.com
سه‌باره‌ت به وه‌ڕێکه‌وتنه‌وه‌ی ڕینسانس
2009/02/13
به‌شی یه‌که‌م
(کۆمه‌ڵه‌ی داتاشراو یان دیموکڕاتانه)
1/ کورته وئاکام
الف
:کۆمه‌ڵه‌ی
ڕینسانس له سه‌ره‌وه‌ڕا و به بێ گرتنی هیچ
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی ساز بووه و داتاشراوه و
ده‌بێ ده‌ست به جێ هه‌ڵوه‌شیته‌وه و کۆمیته‌ی
کارگێڕی یه‌که‌شی ناقانوونی یه و گه‌نده‌ڵێ‌یه و
(کار به خزم و که‌س وکار سپاردن ) به سه‌ریدا
زاڵه .
ب:کۆمه‌ڵه
به دوو شێوه سازده‌کرێ ،
A
نادیموکڕاتانه
B
دیموکڕاتانه
A
دیموكڕاتانه
:خۆی
به دوو گچکه شێوه دابه‌شده‌کرێ
:
گچکه شێوه‌ی یه‌که‌م
:(شێوه‌ی
به پارێزه‌کان) له‌و شێوه‌دا کۆمه‌ڵه له
سه‌ره‌وه‌ڕا ساز ده‌کرێ و بۆ سوار بزووتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵا‌یه‌تیبوون و تاڵان‌کردنی بیر و ڕا و
داهاتیانه .
گچکه شێوه دووهه‌م (شێوه‌ی لیبڕاڵه‌کان و
ڕادیکاڵه‌کان ):له‌و
شێوه‌دا کۆمه‌ڵه له سه‌ره‌وه‌ڕا سازده‌کرێ بۆ
وه‌خه‌به‌ر هێنانی شارۆمه‌ندانی نوستووی کۆمه‌ڵگا
.
ب:کۆمه‌ڵه‌سازکردن
به شێوه‌ی دیموکڕاتانه
:له‌وشیوه‌دا
کۆمه‌ڵه له خواره‌وه‌ڕا به شێوه‌ی وه‌ڕێخستنی
جوڵانه‌وه‌ی (کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری ) و
بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی شارۆمه‌ندان و بۆ
ئاماده‌کردنیان که خۆیان بڕیار بده‌ن چۆن ژیانی
خۆیان بگۆڕن . له‌وشێوه‌دا به پڕۆژه‌دان و
سمینارگرتن و قسه وباس و ڕێكخستنی شارۆمه‌ندان
وشیار ده‌کرێنه‌وه . پاش ئه‌و هه‌نگاوانه داوا
ده‌کرێ که شارۆمه‌ندان کۆمه‌ڵه‌یه‌ک ساز بکه‌ن بۆ
گه‌ییشتن به ئامانجه‌کان و ئه‌وانیش کۆبوونه‌وه
ده‌گرن و له‌نێو خۆیاندا چه‌ند که‌سێک
هه‌ڵده‌بژێرن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کار و باره‌کان .
لێره‌دا جێاوازییه‌ک له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نییه .هه‌موویان ده‌توانن
کاره‌کان به‌ڕیوه‌به‌رن وده‌زانن که چیان
ده‌وێ.هه‌ربه‌شدارێک له‌و کۆبوونه‌وه ده‌توانن
هه‌ڵبژێرێ یان هه‌ڵبژێردرێ . پڕۆگڕامی
کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی تێئۆری
زانستی کۆمه‌ڵناسی و زانسته‌کانی دی داده‌نرێ .
پ:کاک
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه خوێنده‌وار (ڕووناکبیر) ێکی
کورده که خۆ به‌خشانه یه‌کێک له
سه‌رکه‌وتووترین ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆکانی کوردی
به‌ڕیوه بردووه و ناوی چۆته تاریخی
ڕۆژنامه‌وانی کوردییه‌وه .
ت:داوا
ده‌که‌م له کاک که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه که تاکۆتایی
مانگی فێبرواری ساڵی 2009 ی عیسایی له کردنه‌وه‌ی
ماڵپه‌ڕه‌که خۆ بپارێزێ .
هۆیه‌کان
:
:Aبۆ
ئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ڕێنسانسی نوێ بنووسرێ و
بڵاوبێته‌وه و یه‌ک حه‌وتوو کاتی پێویسته دوای
قسه باسه‌کان حه‌وتوویه‌کی دیکه‌مان پێویسته که
ڕه‌شنووسه‌که ڕێکوپێک بکرێ .
:Bئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی کاتی ڕێنسانسی نوێ بۆ پڕؤژه‌کان و
پێشنیاره‌کانیان سه‌باره‌ت به پێناسه
تازه‌کانیان پێویسته . بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک
سه‌باره‌ت به جیاکردنه‌وه‌ی دین و ده‌وڵه‌ت ،
پڕؤژه‌ی هه‌بێ بتوانێ بێته مه‌یدان و پڕۆژه‌که‌ی
ڕابگه‌یێنێ و هه‌ر وه‌ها پێشنیاری خۆی بۆ خاڵی
جیابوونه‌وه‌ی دین‌و ده‌وڵه‌ت له پێناسه‌ی تازه‌ی
دا پێشکێش ده‌کا .
1-1پێشه‌کی
به‌وزووانه ڕێنسانس ده‌ست به وه‌شانی
ده‌کاته‌وه و له‌مڕۆوه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی
وه‌ڕیخستنه‌وه‌ی قسه وباسه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن .
باسه‌کان سه‌رتایی ده‌بن .
بۆ زانیاری له سه‌ر باسه‌کان دوای
له‌وه‌شانکه‌وتنی ڕێنسانس بڕوانه:
www.renesans.info
1-2
کۆمه‌ڵه‌ی داتاشین یان درووستکردن
الف:له‌وباسه‌دا
مه‌به‌ست له کۆمه‌ڵه ،ڕێکخراوه‌یه‌کی ناحیزبی ،
دیموکڕاتانه
و
قانوونی یه که به مه‌به‌ستی (کولتووری ،
کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری ) داده‌مه‌زرێ و بۆ
گه‌ییشتن به مه‌به‌سته‌کان . که له سۆئێد پێی
ده‌گوترێ:
föreningen
.
1-2-1
دوو شێوه جێواز
کۆمه‌ڵه‌کان به دوو شێوه سازده‌کرێن
1 نادیموکڕاتانه 2 دیموکڕاتانه
1، نادیموکڕاتانه
:له‌سه‌ره‌وه‌ڕا
که خۆی دابه‌شده‌کرێ به دوو گچکه شێوه
:A(گچکه
شێوه ی بپارێزه‌کان ) له‌و شێوه‌دا ده‌سته‌یه‌ک
بۆ گه‌ییشتن به مه‌قام و پاره کۆمه‌ڵه‌یه‌ک
”داده‌مه‌زرێنن”چه‌ند
که‌س له ده‌وری خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه و ده‌بنه
باوک و ئه‌ندامانیش ده‌بنه زارۆکه‌کان . لێره‌دا
به پارێزه‌کان کۆمه‌ڵه‌کان به مه‌به‌ستی خۆیان
ساز ده‌که‌ن وئه‌ندامانیش هه‌ر بۆ
”تیاترۆ”دانراون
وه‌ک بووکه چێنی .دیاره کۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌شیان ده‌بێ به‌ڵام له پێشدا پاڵێوراوه‌کان
له نێو که‌سانێک که جێ باوه‌ڕ و مه‌تمانه‌ی
خۆیانن دیاری ده‌که‌ن .نموونه‌ی ڕوون وئاشکرای
ئه‌و شێوه ڕێکخراوانه فیدڕاسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردی
یه‌کان له سۆئێد (ف ،ک ،ک ) .
kurdiska riksförbundet
)ه(
.
خۆم له دیمانه‌دا باسێکم له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
بڵاوکردۆته‌وه که دیمانه‌دا
www.dimane.com
داماوه .
له کاتی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌که‌مدا
سه‌باره‌ت به ( ف،ک،ک) که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
بڵاو بۆوه ،ڕوونمکردۆته‌وه که پارتی و یه‌کێتی
بۆ زاڵبوون به سه‌ر ( ف،ک،ک) دا له وشێوه
ڕێکخسته که‌لکیان وه‌رگرتووه.به پارێزه‌کان له
کۆمه‌ڵه نادیموکڕاتانه‌دا شارۆمه‌ندان نا
هه‌ڵسووڕاو ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌سته‌ی
مۆیان بکه‌ن .
:Bگچکه
شێوه(ڕدیکاڵ و لیبڕاڵه‌کان )
:له‌و
شێوه‌دا ڕادیکاڵه‌کان و لیبڕاڵه‌کان ده‌بنه
(براگه‌وره) خۆیان خۆیان ده‌پاڵێون بۆ ڕزگارکردنی
براچکۆله‌کانی خه‌ولێکه‌وتوو و ده‌سته‌مۆکراوه‌کان
،بۆ نموونه کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنسانس که ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونه‌وه‌یکی گشتیان سازکرد له
ئه‌ندامان و کۆمیته‌ی کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنسانس (
ک،ک،ڕ ) یان دیاری‌کرا . به پێی ئه‌و زانیارییه
سه‌ره‌تایییانه‌ی هه‌موو ئه‌ندامان بوونه
به‌ڕێوه‌به‌ر .
(ک،ک،ڕ ) ڕایگه‌یاند که ئه‌و کاره‌یان بۆ
ماوه‌یه‌ی ساڵێک کردووه وبه مه‌به‌ستی به
هێزکردنی ڕێنسانس ،یان ده‌توانین بڵێین ئه‌وان
خۆیان کردۆته
”نوێنه‌ر”
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنسانس به هێز بکه‌ن .
به پێی بۆچوونی ڕادیکاڵه‌کان و لیبڕاڵه‌کان
ماوه‌یه‌کی کورت ئێمه ده‌توانین کاری
نادیموکڕاتانه بکه‌ین بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی
خۆمان جا سه‌ر له نوێ ده‌بینه‌وه به دیموکڕات .
له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی
دیموکڕاتانه‌دا ،له‌کۆمیته‌یه‌کدا نابێ ژن ومێرد
یان دوو برا هه‌بن، ئه‌وه‌گه‌نده‌ڵی‌یه و
له‌وڵاتی دیموکڕاتییه‌کاندا ناقانوونی‌یه .به‌ڵام
له کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنسانس دا شتێکی ئاوه‌ها کراوه .
ئه‌وه‌نده‌ی زانراوه ئه‌ندامانی (ک،ک،ڕ ) له هیچ
حیزبێکدا نین. به‌ڵام چه‌ند که‌سێکیان پێشوو
هه‌ڵسووڕاوی نێو حیزبه‌کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بوون . هه‌ر وه‌ک ده‌بینین هاتنه ده‌ر
له حیزبێکی نادیموکڕاتانه‌دا هه‌نگاوی یه‌که‌مه
و هه‌نگاوی دووهه‌م خۆ ڕزگارکردن له کولتووری
نادیموکڕاتانه‌ی حیزبایه‌تییه که ڕه‌وتێکی دوور
ودرێژه. ئاشکرایه ئه‌ندامی ( ک،ک،ڕ ) کولتووری
حیزبایه‌تی نادیموکڕاتانه‌یان هێناوه‌ته نێو ئه‌و
کۆمیته‌یه .
|