|
جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور
jafarhasanpoor@gmail.com
حیکایه‌تی
هه‌وره ڕه‌شه‌کان
2009.03.10
به‌شی دووه‌م، کوتی چواره‌م:
بۆچی مه‌رزه جه‌وانمه‌رد
وازی له حیزبایه‌تی هێنا؟
2-4-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م
وبه‌شی دووه‌م،كوتی یه‌كه‌م وبه‌شی دووه‌م، کوتی
دووه‌م وبه‌شی دووه‌م، كوتی سێیه‌م
له
2009.02.19
، 2009.02.23 ،
2009.02.26
و
2009.02.28 دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. له 2009.03.05 دا
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کم زیادکرد له
به‌شی دووه‌م، کوتی سێیه‌م که له‌کۆتایی به‌شه‌که
بڵاوبووه‌ته‌وه.
2-4-1-
دوو پرسیار و وڵامه‌کانیان
مه‌رزه‌خانم له‌درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا وڵامی دوو
پرسیاری دیکه‌ش
ده‌داته‌وه. ڕه‌شنووسی وڵامه‌کان له ستوکهۆڵم له
2009-03-06 دا نووسراوه وناونیشانی
ئه‌له‌کتڕۆنی بۆپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌رزه
ئه‌وه‌یه:
merzej@hotmail.com
2-4-1-1
پرسیار: مه‌رزه‌خانم بۆچی وازت له‌حیزبی دیموکرات
هێنا؟
وڵام:"با له شتێک دڵنیاتان بکه‌مه‌وه، ئه‌و
ما‌وه کورته‌ی ژیانم
له نێو حیزبی دیموکرات‌دا هه‌میشه بۆ من جێگای
شانازیی بووه و ده‌بێ وهه‌روه‌ها
کاتێک من له حیزبی دیموکرات هاتمه ده‌ر به هۆی
گۆڕانی بیر و باوه‌ڕی سیاسیم
نه‌هاتمه‌ده‌ر. وه‌ک پێشتر گووتم من له ڕێگایه،
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه پلۆنۆمی
نه‌لۆس په‌شیمان بوومه‌وه ووازم له‌حیزب هێنا ،
دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش نه‌ک هه‌ر ڕووم
له حیزبی دیموکرات نه‌کرده‌وه، به‌ڵکوو ڕووم له
هیچ حیزب و ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌ش
نه‌کرده‌وه، حیزبی تووده و کۆنگره‌ی چواریشی
له‌گه‌ڵ بێ. هه‌رچه‌ند که دوای
پلۆنۆم مامۆستا مه‌لاحه‌یاکی ته‌له‌یفونی لێکردم
به‌ڵام من له‌سه‌ر ڕای خۆم سوور
بووم.
ده‌بێ
بڵێم هه‌ر ئه‌و شته‌ی که ئه‌و زه‌مان وای له من
کرد پشت
له‌و حیزبه‌ی بکه‌م، هه‌ر هه‌مان شته که حیزب و
ئه‌ندامانی له‌م بارودۆخه
هاویشت که ئێستا ده‌ی‌بینین. واتا هاتنه‌ده‌ری
من له حیزبی دیموکرات له‌به‌ر
به‌دڵنه‌بوونی سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه نه‌بوو،
به‌ڵکوو له‌به‌ر زۆر شتی ورد و دروشت
بوو. نه‌گه‌یشتن به ئاوات هه‌میشه ئازاری خۆی
هه‌یه، ئه‌وه‌ی که من له‌م
ماوه‌یه‌دا دیتم، زانیم ئه‌و ڕێگایه زه‌حمه‌ته
من به ئاوات بگه‌یێنێ. منێک که
هه‌ر له منداڵییه‌وه به ئاوات بووم ڕۆژێک له
ڕۆژان ببم به "جه‌میله
بوپاشا"-یه‌ک بۆ وڵاتی خۆم.
ده‌توانم به کورتی ئاماژه به چوارخاڵان بکه‌م
که بوون به هۆی
دڵساردبوونه و هیوابڕانی من له حیزب و،
گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو چواردیواری ماڵێ:
1-دۆستبازی
و نان‌به‌قرزدان به یه‌کتر: هه‌رئه‌وه‌نده به‌س
بوو
که یه‌کێک له به‌رپرسان شه‌و له ماڵێک
بانگ‌کرابا، بۆ به‌یانی ئه‌و که‌سه له
حیزب یان له یه‌کێتی ژنان له لای سه‌ره‌وه
داده‌ندرا. من به درووستی نازانم
لێره‌دا ناوی که‌س بهێنم. که‌سانێک که جارێ
نه‌گه‌یشتبوونه ئه‌وه‌ی وێنه‌ی
حه‌مه‌ڕه‌زاشا له دیواری ماڵیان بکه‌نه‌وه،
به‌رپرسیارییه‌تیان پێ ده‌سپاردا و
له لای سه‌رێ داده‌ندران. حیزب قه‌دری خۆی
نه‌ده‌گرت، ده‌رکه‌ی حیزبێ بێ
لێپرسینه‌وه بۆ هه‌موو که‌س ئاوه‌لآ بوو.
دیارده‌ی دۆستبازی و کاربه‌خزموکه‌س
سپاردن له‌ناو حیزبه کوردییه‌کانی دیکه‌شدا
هه‌یه.
2-بوونی
که‌سانێک که تێڕاونینی چه‌وتیان له بوونی ژن له
نێو
شۆڕشدا هه‌بوو: من لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به سێ
نموونان ده‌که‌م که که‌سه‌کان
ڕاسته‌وخۆ شایه‌تی ڕووداوه‌کان بوون وخۆیان بۆیان
گێڕاومه‌ته‌وه.
یه‌که‌م نمونه: کاتێک هاوڕێیه‌کی دێرینه‌م - که
زۆر هه‌ڵسوڕاو،
بوێر و دۆستی کۆنی حیزبیش بوو- پێی‌ڕاگه‌یاندم له
حیزب دێته‌ده‌ر، سه‌رم له
بڕیاره‌که سوڕما. زۆرم تکا لێکرد بمێنێته‌وه،
هه‌ر گووتی:" نا، به‌شی من به‌سه
له‌م حیزبه‌دا، چوونکو وادیاره حیزبایه‌تی یانی
حیزایه‌تی، ده‌نا چۆن ده‌بێ فلان
که‌س ... ئیجازه به خۆی بدا ده‌ستم بکوشێ."
دووه‌م نمونه: له شه‌ڕی سێ مانگه‌ی هه‌وه‌ڵدا،
بۆ چه‌ند ڕۆژان
چوومه "تووژه‌ڵه" تاکوو چاوم به هاوسه‌ره‌که‌م
بکه‌وێ و له‌وێڕا بچمه مقه‌ڕی
حیزب (له هه‌ڵاتهه‌ڵاتی ئه‌و کات، منداڵی هه‌وه‌ڵم
له به‌رچوو).
به‌یانی بوو که دیتم دوو پیشمه‌رگه به
ناوه‌کانی
"زێنه‌به‌ڕه‌ش"
و "به‌هار"، لێم په‌یدابوون. به‌هار به ڕه‌گه‌ز
ئازه‌ری بوو،
ته‌مه‌نی شازده حه‌ڤده ساڵ ده‌بوو، بابێکی پیری
پینه‌چی هه‌بوو و دایکیش نه‌مابوو.
به‌هار داوای لێکردم قژی بۆ کورت بکه‌مه‌وه،
چونکوو قژی پڕ بووبوو له ڕشک و
ئه‌سپێ. له کاتی قژ کورتنه‌وه‌که‌دا بۆی باسکردم
که ده‌ستگیرانی هه‌یه (ب – ب)
و، قه‌راره زه‌ماوه‌ند بکه‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا
که من خه‌ریکی قژی به‌هار بووم،
زێنه‌به ڕه‌ش له هاتووچۆی نێوان ئێمه و
مه‌فره‌زکه‌یان دابوو، که له ئێمه
که‌مێک دوورتربوون و لێمان دیار نه‌بوون.
زێنه‌به‌ڕه‌ش هاته‌وه و گووتی:"فلانی
...
ده‌ڵێ ئه‌وه به‌هار بۆ مێردی خه‌ریکی
خۆجوانکردنه، وه‌ڵا پێش زاوا خۆم وای
لێده‌که‌م."
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌و ده‌م ئه‌م قسه‌یه به سه‌رتر
ڕاگه‌یاندرا،
به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه هیچی لێنه‌که‌وته‌وه.
(به‌داخه‌وه زۆری پێنه‌چوو، به‌هار
وه‌به‌ر‌ده‌ستی کۆماری ئیسلامی که‌وت و ئیعدام کرا
و، ده‌سگیرانه‌که‌شی له شه‌ڕدا
شه‌هید بوو.)
سێیه‌م نمونه: کاتێک دیتم کچێک که ئه‌ندامی
چالاکی یه‌کێتی ژنان و
حیزب بوو، ماوه‌یه‌که دیار نییه، چوومه ماڵیان
و هۆی دیار نه‌بوونه‌که‌یم لێپرسی.
به‌ر له هه‌موو شتێک سوێندی دادام ئه‌وه‌ی بۆم
ده‌گێڕیته‌وه لای که‌س نه‌یدرکێنم،
منیش سوێندم بۆخوارد. گووتی فڵان ڕۆژی ئه‌و چه‌ند
که‌سه‌ی حیزبێ (ناوه‌که‌یانی
گووت) له ماڵه ئێمه بوون، منیش له پێشخانه
خه‌ریکی که‌وش جووتکردن بووم؛ له‌و
کاته‌دا - ناوی یه‌کێک له که‌سه‌کانی گووت -
هاته‌ده‌رێ بڕوا؛ منیش که‌وشه‌که‌یم
له پێشی داده‌نا، له پڕ پڕیدامێ ماچم کا، منیش
هه‌ر به که‌وشه‌کانی خۆی یه‌کم لێ
ڕاکێشا."
پرسیارم لێکرد ئاخۆ ئه‌وه‌ی بۆ که‌س و کاری له
ماڵێ گێڕاوه‌ته‌وه؟
گووتی:"ئا، بۆ خوشکم، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردووم
و پێی‌گووتووم، بۆ لای حیزبێ
بچێوه بۆ خۆم ده‌تخنکێنم." (من دڵنیام له‌وه‌ش
خراتر نه‌ک هه‌ر له نێو حیزبی
دیموکرات‌دا به‌ڵکوو له نێو کۆمه‌ڵه و تووده و
چریکانیشدا قه‌وماوه و زۆر که‌س
ئاگاداره).
له‌و
ڕۆژه‌وه که من حیزبی دیموکراتم به‌جێهێشت تائێستا
ئاڵوگۆڕ
له‌وحیزبه‌دا سازبووه و بووه‌ته دوو حیزب و
به‌تایبه‌ت له حیزبی دیموکراتی کوردستان
ئاواڵه‌ییه‌ک په‌یدا بووه و باسی فێمێنیزم و زوڵم
له ژنان هاتووه‌ته‌گۆڕێ به‌ڵام
ئاڵوگۆر‌ه‌کان زۆر که‌من وڕواڵه‌تی و
له‌بنه‌ڕه‌تڕا ئه‌وحیزبه وه‌کو
حیزبه کوردییه‌کانی دیکه پیاومه‌زنانه‌یه و
هێشتا ژن له‌زۆر رووه‌وه وه‌ک پله‌دوو
چاوی‌لێده‌کردرێ.
3-متمانه
به یه‌کتر نه‌کردن و، جاسوسی له یه‌کتر کردن؛ بۆ
وێنه
وێڕای ئه‌وه‌ی که ڕێز و حورمه‌تێکی یه‌کجار زۆرم
بۆ به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم
فه‌وزییه خانمی قازی هه‌یه، ئه‌و زاته که له
چاو زۆر که‌سان به ڕه‌سمی
د‌ره‌نگ ته‌شریفی هاته نێو حیزب؛ هه‌ر ئه‌و
که‌سه‌ی که خۆی فه‌وزییه خانمی له
لای سه‌رێ دانا، داواشی له من ده‌کرد که منداڵه
گه‌وره‌که‌ی فه‌وزییه خانمی بۆ
بخه‌مه ژێرچاوه‌دێری و بزانم له گه‌ڵ تووده‌ییان
نێوانی چۆنه و چه‌نده له‌وان نزیکه...(ئه‌و
دیارده‌یه‌ش له حیزبه‌کانی دیکه هه‌یه، یه‌کێک
له‌هۆیه‌کان ئه‌وه‌یه
که سه‌رۆک حیزبه‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی بێ‌سنووریان
هه‌یه و ناهێڵن جیابیره‌کان
بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌ربڕن وسه‌رکوتیان ده‌که‌ن).
4-ته‌نزیماتی
لاواز و، نه‌بوونی دیسیپلین: بڕیاردرا نوێنگه‌یه‌ک
به ناوی "کاروانی شه‌هیدان"، سازکرێ. سێ ڕۆژان
کارم بۆی کرد و، ژیاننامه‌ی
شه‌هیدانم له ڕووی کتێبی "کاروانی شه‌هیدان"
له‌سه‌ر مقه‌بای گه‌وره نووسی. ڕۆژی
چواره‌م، چووم ته‌واوی بکه‌م. دیتم کاک "ح- م"،
ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ئه‌من نووسیومه
فڕێیداوه و، خۆی خه‌ریکه ده‌ینووسێته‌وه.
زۆری پێ‌تێکچووم، چوومه لای
به‌رپرسه‌کان له ده‌فته‌ری حیزب، ته‌نیا کاک
"ئه‌میر قازی" له‌وێ بوو، به کوڵی
گریانه‌وه حیکایه‌ته‌که‌م بۆ گێڕاوه. ئه‌و
گووتی:" وه‌ڵا من هیچ ئاگاداری
کردنه‌وه‌ی نوێنگه‌یه‌کی ئاوا نیم."
هه‌روه‌خت له‌سه‌ر هه‌ر شتێک گووتبات ئه‌وه ئاوا
نابێ، ته‌نیا
وه‌ڵامێک ده‌ت‌بیست ئه‌وه بوو: له‌به‌ر
سه‌رقاڵبوونمان به کۆماری ئیسلامی
ده‌رفه‌تی هیچمان نییه. به‌ڵام به ڵای منه‌وه
به‌شی زۆری ده‌گه‌ڕاوه سه‌ر
که‌مته‌رخه‌می، دابه‌شنه‌کردنی کار، نه‌بوونی
ته‌نزیمات، ته‌ربیه‌ت نه‌کردنی
ئه‌ندامان...
2-4-1-2
پرسیار: تۆ چۆنت ده‌ڕوانییه حیزبی توده و
کۆنگره‌ی
چوار و، پێوه‌ندی تۆ له‌ته‌ک ئه‌وان وکاک قاسم چۆن
بوو؟
وڵام: به گشتی هه‌ڵوێستی ناسیاسیانه و هه‌ست به
به‌رپرسیاره‌تی نه‌کردنی حیزبی تووده هه‌م
له‌ئاست ته‌ئیدکردنی کۆماری ئیسلامی
ئێران- که هه‌ر خۆشی سه‌ری تێداچوو- و، هه‌م له
ئاست پێوه‌ندی له‌ته‌ک حیزبی
دیموکرات‌دا هیچ کاتێک بۆ من شایه‌نی قبووڵ و
به‌هاپێدان نه‌بووه.
جودا
له وه‌یکه من ئه‌و سه‌رده‌مه و ئێستاش له‌سه‌ر
ئه‌م
باوه‌ڕه بووم و، هه‌م - به پێی ئه‌و ڕابردووه
سیاسیه‌ی شه‌هید دوکتور قاسملو
له حیزبی تووده‌دا هه‌یبوو- به‌شێک له
سه‌رچاوه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان حیزبی
دیموکرات و حیزبی تووده ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر
دوژمنایه‌تی شه‌خسی سکرتێری ئه‌و کاتی
ئه‌و دوو حیزبه واتا "کیانوری" و شه‌هید دوکتور
قاسملو. دوکتور قاسملو وه‌ک
ئه‌ندامی کوردی حیزبی توده به دژی ئه‌و حیزبه‌ی
هه‌ستا و حیزبی دیموکراتی زیندوو
کرده‌وه. (که دواییش دیتمان چۆن دوکتور قاسملو
و، عه‌لی خاوه‌ری سکرتێری دوای
کیانوری، هه‌روه‌ها دوکتورقاسملو و مامه غه‌نی
له چکۆ‌سڵۆڤاکی به‌یه‌که‌وه
دانیشتنیان‌بوو).
سه‌باره‌ت به "کونگره چوار" ده‌بێ بڵێم، کاتێک
ئه‌وان له حیزب
جودا بوونه‌وه من نه‌ک له حیزب‌دا نه‌مابووم
به‌ڵکوو هیچ مه‌یلێکیشم له‌سه‌ر
سیاسه‌ت نه‌مابوو و، چه‌ند
به‌یانیان بڵاوکرده‌وه و
زۆر زوو ته‌واو
بوون.
سه‌باره‌ت به ئه‌وه چۆن من و قاسم توانیومانه
پێکه‌وه بژین
له کاتێکدا هه‌ر یه‌که‌ی له دوو حیزبی
جیاوازدامبووین و، سیاسه‌تی ئه‌و دوو
حیزبه‌ش دژ به‌یه‌کتر بووه، ده‌بێ بڵێم ئاشنایه‌تی
من و قاسم ده‌گه‌ڕێته‌وه سێ ساڵ
به‌ر له شۆڕش و، کاتێک ئێمه به یه‌که‌وه
نێوانمان خۆش‌بوو ئه‌ویش وه‌ک من
دیموکرات بوو و، بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌و زیندانی
کرابوو و چه‌رمه‌سه‌ریشی کێشابوو.
به هاتنه‌وه‌ی حیزب، ئێمه هه‌ردووکمان بووین به
ئه‌ندامی حیزب.
له‌سه‌ر
چوونی قاسم بۆ نێو حیزبی توده ته‌نیا ده‌توانم
بڵێم
باریکی زۆر قورس بوو بۆمن.
هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام تاوتووی سیاسیمان هه‌بووه
به‌ڵام
چوونکو بناغه‌ی ژیانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێبازێکی
دروست و لیبراڵ دامه‌زرابوو، ئه‌م
بڕیاره‌ی ئه‌و ته‌نیا له چوار چێوه‌یه‌کی سیاسی
شه‌خسی خۆیدا ما‌وه و، نه‌یتوانی
به‌سه‌ر پێوه‌ندی هاوژینی ئێمه‌دا زاڵ‌بێ.
هه‌روه‌ک ئێریک فرۆم(
Erich Fromm)
ده‌ڵێ: خۆشه‌ویستی وڵامێکه بۆ گرفتی ژیانی
ئینسان. تاکوو ئێستاش ڕێزگرتنی قاسم له
بیروباوه‌ڕی من بۆ من جێگای پێزانینه، ئه‌و ما‌وه
که من له نێو حیزب‌دا چالاک بووم
قه‌ت ڕۆژێک له ڕۆژان پێشی به هه‌ڵسوڕانی من له
نێو حیزب‌دا نه‌گرت.
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به هۆی ئه‌وه‌یکه
تووده‌ییه‌کان
هه‌میشه ئه‌منیان وه‌ک "دیموکرات"-ێک چاولێ
ده‌کرد، نه قه‌ت ئه‌منیان خۆشویستووه
و نه ئه‌من ئه‌وانم خۆشویستووه. بۆ وێنه، نه
له شاری بۆ شایی و
زه‌ماوه‌نده‌کانیان بانگێشنیانکردم و، نه له
مقه‌ره‌که‌یان له "ده‌راوان"
ڕێگایان دام و پێخه‌فیان به من و منداڵم دا.
سه‌ره‌ڕای
هه‌موو شتێک لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی که زۆر سپاسی
به‌رێز (م- چ)، بکه‌م، که کاتێک زانی من بڕیارم
داوه له ئێران وه‌ده‌رکه‌وم،
نامه‌یه‌کی دامێ که "حیزبی شیوعی عێراق" له
سوریه یارمه‌تیم بکا. دوای سێ مانگ
مانه‌وه‌م له سورییه له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبی شیوعی
ڕه‌وانه‌ی چکۆ‌سڵۆڤاکی کرام،
چوونکو دوو که‌س له سه‌رانی کوردی حیزبی توده
له‌وێ بوون. له چکۆ‌سڵۆڤاکی به‌ر
له هه‌مووشتێک ده‌یانویست ڕازیم بکه‌ن و
ڕه‌وانه‌ی ئێرانێم بکه‌نه‌وه. دواییش
له‌وێ "ئاڵا"م زۆر پیس نه‌خۆش که‌وت. دوای
ئه‌وه‌یکه دووحه‌وتوو له نه‌خۆشخانه
ما‌وه و، دوکتوره‌کانیان چه‌ندین نه‌خۆشییان بۆ
ده‌ستنیشانکرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه دوایی که زانیان ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ
دایکێتی و، دایکشی ئه‌ندامی هیچ
حیزبێکی کۆمۆنیست نییه، گووتیان؛ ناتوانین
منداڵه‌که‌ت ده‌رمان‌که‌ین
وچاکی‌که‌ینه‌وه و به نه‌خۆشی دایانمه‌وه. خودا
و ڕا‌ستان که‌وتمه
سوئێدێ.
هیوادارم له داهاتوودا بتوانم به‌سه‌رهاتی خۆم
به وردی
بنووسمه‌وه."
|