|
رخنه له‌سه‌ر رخنه!
هێمن سەیدی
دوای بلاو بونه‌وه‌ی باسێک له‌سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان و هه‌لوێستی کاک مسعود بارزانی له سه‌ر
سه‌ربه‌خۆیی، که وێرای به‌رێز سعید شمس له
بی‌بی‌سی به‌شداریمان کرد، چه‌ندین رخنه‌و
تێبینی‌م له سه‌ر بۆچونه‌کانم پێ‌گه‌یشته‌وه. به
گشتی رخنه‌کان له 3 ته‌وه‌ردا کۆ ده‌بنه‌وه:1- بۆ
له مێدیای فارسی باسی لاوازێ‌کانی حکومه‌تی کوردی
ده‌که‌ی؟ 2- بۆ له باسه‌که، لاتدا و ته‌نیا باسی
پرسی سه‌ربه‌خوئی‌ت نه‌کرد؟ 3-بۆ له قۆناغی
ئێستادا، چاکسازیت له سه‌ربه‌خۆیی پێ گرنگتره و
ولامی پرسیاری بونی ولاتانێکی هه‌ژار به‌لام
سه‌ربه‌خۆت نه‌داوه؟
حه‌ول ده‌ده‌م به وردی ولامی پرسیاره‌کان
بده‌مه‌وه و ئه‌گه‌ر دیسان دۆستان پرسیار و
رخنه‌یان هه‌بو له خزمه‌تدا ده‌بم:
١ -
کاتێک
بۆخۆمان چاوه‌روانیمان هه‌یه که لایه‌نه غه‌یره
کوردیه‌کان، راستی و واقیعی خۆیانمان بۆ باس بکه‌ن
و ته‌حه‌مول ناکه‌ین روخسارێکی روتوش‌کراومان
پێشان بده‌ن، ئێمه‌ش نابێ ته‌نیا به‌شی جوان و
رازاوه‌ی خۆمان نیشان بده‌ین، هاوکات ، چون ئێمه
پرس و ویسته‌کانمان - له هه‌ر دو بواری
دیموکراسی‌خوازی و نه‌ته‌وه‌یی‌دا - حه‌قه و
ره‌وایه ، چ پێویستیمان به شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان
هه‌یه؟ به هه‌مو که‌م وکۆریه‌کانه‌وه، له
سه‌ریه‌ک، خاله به‌هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له
خاله لاوازه‌کانی زیاتره و له شه‌فافیه‌تی
سیاسی‌دا و له حاله‌تێکدا که هه‌ر‌چی هه‌یه
وه‌کوو خۆی نیشان بده‌ین، کورد براوه‌یه. ئه‌وه
دوژمنانی کوردن که پێویستیان به در‌و و روتوش هه‌یه
تا درێژه به داگیرکه‌ری و چه‌وسانه‌وه بده‌ن.
له هه‌مان کاتدا خۆ بواردنی رخنه‌گرانی کورد له
تریبونه غه‌یره کوردیه‌کان، حاشییه‌یه‌کی ئه‌منی
بۆ سه‌رکرده‌کانی کورد پێک‌هێناوه و دلنیایان
ده‌کا که رخنه‌ی کوردی له پرته و بۆله‌ی سایت و
مێدیا کوردیه‌کان تێناپه‌رێ، ئه‌و رخنانه‌ش تاکوو
ئیستا کاریگه‌ریان نه‌بوه و به‌رپرسه‌کان پێی
خاراون. ده‌بێ له هه‌مو تریبۆنه‌کان بۆ ناردنی
په‌یام بۆ سه‌رکرده‌کان و فشار بۆ ئالوگۆر و
چاکسازی که‌لک وه‌ربگیرێ. ئه‌و رخنه‌یه ئه‌گه‌ر
بۆخۆمان بیگرین، زۆر باشتره تا دژه‌کوردێک بیهێنی
ده هێنده‌ی پێوه بنێ و ته‌نیا به مه‌به‌ستی
روخاندن که‌لکی لێ‌وه‌ربگرێ. به‌پێچه‌وانه
پێ‌ده‌نگی روناکبیر و رخنه‌گری کورد، په‌یامێکی
هه‌له بۆ جیهان ده‌نێرێ، چون سه‌رکرده‌کان بۆخۆیان
له‌و تریبونانه که‌لک وه‌رده‌گرن و رێکلام بۆ
خۆیان ده‌که‌ن. با نمونه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی
باسه‌که‌ی کاک مسعود بهێنمه‌وه: چه‌ند سالێکه
به‌رپرسی یه‌کێک له حیزبه‌کانی روژهه‌لات، له
مێدیا فارسیه‌کاندا- راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ- به
نوینه‌رو وته‌بێژ و پیاوماقولی کوردی رۆژهه‌لات
ده‌ناسێندرێ و له هه‌ر مێدیایه‌کیش، نه‌فه‌ر و
ده‌ست‌وپێوه‌ندی باشی بۆخۆی دروست کردووه. ئه‌و
کابرایه له مێژوی 30 سالی رابردودا، زیانێکی زۆری
به بزوتنه‌وه‌ی کورد و ته‌نانه‌ت حیزبه‌که‌ی خۆشی
گه‌یاندوه ، به‌لام چون رخنه‌گرانی، له مێدیا
فارسییه‌کاندا بێ‌ده‌نگ بون و هه‌ر گوترا " با
خراپه‌ی کوردێک باس نه‌که‌ین" ، "با لێگه‌رێین
باسی پرسی کورد بکرێ جا گرنگ نیه کێ ئه‌و باسه‌ی
ده‌کا" و... ئێستا لایه‌نه غه‌یری کورده‌کان به
ته‌واویی باوه‌ریان کردووه که جنابیان نوێنه‌ری
کوردانه و به‌داخه‌وه ئێستا که که‌م که‌م ده‌ستی
ئاشکرا بوه، که‌س نازانێ ئه‌وه که‌مته‌رخه‌می ئێمه
بوه ، به‌لکو ده‌لێن: کورد که ئه‌وه نوێنه‌ری بێ،
بزانه بۆخۆی چیه!
٢ - له‌و دۆستانه‌ی رخنه ده‌گرن که بۆچی له باسی
سه‌ربه‌خۆیی، هاتمه سه‌ر باسی دیکه ، پرسیار
ده‌که‌م داخوا به باشی سرنجی قسه‌کانی کاک مسعود و
موجری به‌رنامه‌یان داوه؟ کاک مسعود له به‌شێک له
قسه‌کانیدا باسی پرسی سه‌ربه‌خوئی کرد ، له
به‌شه‌کانی دیکه‌ی وتوووێژه‌که‌یدا، باسی شتی
دیکه‌شی کرد: باسی حکومه‌تی هه‌رێمی کرد ، باسی
خه‌بات به دژی گه‌نده‌لی کرد، باسی ملکه‌چ‌بونی
خۆی بۆ پریاری پارلومانی کرد، باسی سه‌ربه‌خۆ بونی
دادگاکانی کوردستانی کرد و باسی تورکیه و حکومه‌تی
ئوردوغانی کرد و...به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ش، پێش
بلاو کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی کاک مسعود، وێرای ئاماژه
به پرسی سه‌ربه‌خۆیی، گوتی :"در این برنامه به این
موضوع و دیگر مسائل مطرح شده در این مصاحبه خواهیم
پرداخت". که واته من له باسه‌که لام نه‌داوه، به
پێچه‌وانه، من جوابی زۆر له قسه‌کانی کاک مسعودم
نه‌داوه، به‌لام ئێستا پرسیارتان لێ‌ده‌که‌م
به‌راستی کارنامه‌ی کاک مسعود له چه‌ند سالی
رابردو دا، کارنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتو بوه؟
به‌راستی کاک مسعود به دژی گه‌نده‌لی خه‌باتی
کردوه؟ به‌راستی دادگاکانمان سه‌ربه‌خۆن و کاک
مسعود ملکه‌چی بریاری پارلومانه؟ سالێک پێش ئێستا
کاک مسعود بریاری به‌ربه‌ره‌کانی به دژی گه‌نده‌لی
دا، من خێرا هه‌ر له‌وتریبونه ،له مالپه‌ری
بی‌بی‌سی فارسی، بابه‌تێکم بلاو کرده‌وه به ناوی:
" تجربه کردستان عراق ، ضعف‌ها و قوتها " که زیاتر
خاله به‌هێزه‌کانم باس کردبوو و پێشوازیم له‌و
هه‌لوێسته‌ی جنابیان کرد، به‌لام به‌راستی
جاکسازی کرا؟ یه‌کی له بریاره‌کانی پارلومان
ئه‌وه‌یه که هیچ حزیبێک نابێ هیزی چه‌کداری خۆی
هه‌بێ به‌لام پارتی ده‌لێ نه‌ته‌نیا هیزی
چه‌کدارمان هه‌یه که 30 هه‌زار فیدایی کاک
مسعودیشمان هه‌یه! هاوکات، دادگایه‌کی کوردستان
تۆمه‌تبارێک به تاوانی کوشتاری خه‌لکی سیڤیل داوا
ده‌کا که له خاکی کوردستان ده‌ژی و پارتی نایداته
دادگایه، ئه‌ویه دادگای سه‌ربه‌خۆی کوردستان؟ تا
که‌ی ده‌بێ ئه‌وان له‌و تریبۆنانه ته‌بلیغ بۆ
خۆیان و ده‌سه‌لاته‌که‌یان بکه‌ن و ئێمه‌ش
بێ‌ده‌نگ بین؟ رخنه له من ده‌گیرێ که بۆ به زمانی
فارسی باسی خراپێ‌کانی حکومه‌ت ده‌که‌م به‌لام
رخنه له کاک مسعود ناگیرێ که چون ئیزن به خۆی
ده‌دا ته‌عریف و ته‌مجیدی تورکیه وئوردوغان بکا!
خۆ ئه‌گه‌ر سالێک یا دو سال پێش ئێستا ئه‌و
هه‌لوێسته‌ی هه‌با ، که‌مێک باشتر بوو به‌لام
ئێستا که پیلانی حکومه‌تی تورکیه ئاشکرا بوه و
هه‌مو جیهان ده‌زانن مه‌ترسی ئیمپراتوری نوێ
عثمانی له مه‌ترسی پان تورکیسمه‌کانیش بۆ کورد
زیاتره، چون ده‌بێ ئاوا هه‌لوێست بگرێ؟
!
که‌واته قسه‌کانی کاک مسعود له‌و وتووێژه‌دا،
ته‌نیا له سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوو که من
ته‌نیا له سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی ولامم داباوه ،
له راستیدا خۆم له زۆر باسانیش بوارد.
٣ - چه‌ند دۆستێک رخنه‌یان گرتوه که بۆچی پرسیاری
ولامێکم وه‌کوو خۆی نه‌داوه: کاتێک گوترا که زۆر
ولاتی هه‌ژار، که گه‌نده‌لیشی تێدا بوه،
توانیویانه سه‌ربه‌خۆیی را بگه‌یێنن؟ ئه‌و رخنه‌یه
له جێی خۆی دایه و هۆیه‌که‌شی که خۆم له ولامی
راسته‌وخۆ بوارد، ئه‌وه‌بو که نه‌مهه‌ویست ولام
بده‌مه‌وه که پێم باشه ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی
حکومه‌تی هه‌رێم، وه‌کوو ره‌وتی سکاتلند بێ نه
وه‌کوو پاکستان و بنگلادش. ئه‌و دو ولاته ، به بێ
پلان و زۆر به په‌له و به بێ به‌هره‌مه‌ندی له
ژێرخانێکی به‌هێز، ، سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند
و ئێستاش که زیاتر له 60 ساله سه‌ربه‌خۆن ، 60
رۆژی خۆشیان به خۆیانه‌وه نه‌دیوه. به‌لام سکاتلند
به پێچه‌وانه، له‌پێشدا بنه‌ماکانی شارستانیه‌تی
خۆی دارشت، پێشکه‌وتنی سیاسی و ئابوری و
کۆمه‌لایه‌تی به‌ده‌ست هێنا و له‌وپه‌ری هێز و
توانادا ( ئه‌مسال یا سالی داهاتو) بۆ سه‌ربه‌خۆیی
خۆی رێفراندۆم ده‌کا. سکاتلندیش وه‌کوو کوردستان
سه‌ره‌تا نیزیک 80% ی مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی خۆی
دابین کرد به‌لام باقی بواره‌کانی خۆشی به ئاستێکی
قابیلی قبول گه‌یاند، ئینجا بریار ده‌دا که
سه‌ربه‌خۆ بێ یا وه‌کوو ئیستای خۆی بمێنێته‌وه
کاک مسعود ئه‌گه‌ر به‌راستی ده‌یهه‌وێ دلسۆزی بو
کورد بکا با ده‌گه‌ل خه‌لکی کوردستان ئاش
بێته‌وه وقۆل له چاکسازی هه‌لمالێ، ئینجا دلنیا
بێ به پشتیوانی خه‌لکی کوردستان، هه‌ر ئه‌و جوره‌ی
له 30 سانیه‌ی کوتایی دا گوتم : " اگر همه
تهدیدهای بالقوه منطقه، بالفعل هم بشود، اما اگر
مردمی کاملا یکدل و حاکمیتی کاملا مردمی داشته
باشند، از پس این پروژه بر خواهند آمد، اما قبلش
باید این بنیان را بسازند"،
به ئاواتی ئه‌و رۆژه و به‌و هیوایه که هه‌مو
لایه‌ک به تایبه‌ت روناکبیران و رخنه‌گران، کار بۆ
گه‌یشن به‌و رۆژه بکه‌ن.
سەرچاوە: فەیس‌بووکی
نووسەر
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|