|
مانای
گرنگی یەکدەنگی و وەزنی چارەنووسسازی یەکگرتن
حاتەم مەنبەری
هێرشی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی سەرکوت،توانەوە و
لە ئاکامدا لە نێوبردنی گەلی کورد لە مێژە دەستی
پێ کردووە.
ئەم هێرشانەی ئەم دوایانە بۆ سەر قەندیل و روو بە
ڕووبوونەوە لەگەڵ شەڕڤانانی کورد تەنیا زەقبوونەوە
و جارێکیتر وەبیرهێنانەوەی دەستدرێژییەکانی پیشووی
ئەو رێژیمەیە.
بەشی هەرەزۆری سەرکردە گورگ سفەتەکانی سپای
پاسداران لە کوردستان دا تەمرینی راوی مرۆڤ و تیری
خەلاس لێدان، لە ئێعدامکراوان یان ئهنجامداوه و
بۆ نیشاندانی ئەم راستییە گەلێک وێنە،فیلم و
بەڵگەی حاشاهەڵنەگر هەن. ناوی نەگریسی سەردار
چەمران، سەردار برووجردی،سەردار کازمی، سەردار
رەزایی،سهرتیپ سهیادی شیرازی و..... کە
هەرکامەیان بۆ خوی جەلاد و جینایەتکارێکن/بوون،
لەگەڵ ناوی تاوانە ئەنجامدراوەکان لە کوردستان
پێکەوە تێکەڵاو بوون و بوونەتە میژوویەکی تراژیک
بۆ ئێمە کە خوێندنەوەی مووچرکە بە لەشی مرۆڤی
خاوەن وێژدان دا دێنێ.
لە یەکەم رۆژەوە تا ئیستا ئەوان یەکدەست و بە یەک
مەبەست، ئەویش مەبەستی نەهێشتن و توانەوەی نەتەوەی
کورد، دەستیان پێ کردووە و پهلامار و تاوانی
ئیستاشیان تەنیا درێژەی هەمان رێبازه و هیچیتر.
بەڵام ئێمە هەم وەک سەرجەمی نەتەوەی کورد و هەم
وەک رێبەر و رێکخەرانی بزاڤە رەواکەی، هیچکات یان
ئەم مەترسییەمان وەک خوی و تا بنەوەی قووڵاییەکەی
دەرک نەکردووە، یان زانیومانە، بهڵام زانایانە
تێکڕای تواناکانمان بۆ دیفاح و پارستنی خومان لە
بەرانبەر ئەم بەڵایە دا بەکار نەهێناوە و یەک دەنگ
و یەکگرتوو نەچووینەتە شەڕی ئەم زاڵم و دڕەندانە
کە رۆژانە لێمان ئەکوژن و ساڵانە بە کۆمەڵ
ئەمانتوێننەوە.
دیارە ئەوەی رابوردووە بە کەس ناگەڕێتەوە و ئەوەی
ئاگاهانە یان پێچەوانەکەی لە کیسی خومان داوە بە
کەس وەک خوی لێ ناکرێتەوە. بەڵام ئەم هەڵانە و ئەم
زیانانە دەتوانری بکرێتنە وانەی بەنەرخ و، گەورە و
بچووکمان لێ فێر بین. ئەکرێ لێ فێربین کە یەک
نەبوونمان لەتی کردین و، لەتبوونمان بوو بە هۆی
تێکشکانمان. ئەکرێ لێ فێربین کە یەکدەنگ نەبوونمان
بوو بە هۆی چەن دەستەیی و، نەیارانی دەسەڵات دار و
بێ دەسەڵاتی سەر بە نەتەوەکانی باڵادەست لە
بەرژەوەندی خویان بە کاریان هێناین و بێ روحمانە
بزاڤە حەقخوازانەکەی ئێمەیان پێ لەکەدار،لاواز و
لێک بڵاو کرد.
ئەو وەزعەی ئیستا ریژیمی ئیسلامی تێدایە بێ هیچ
شکێک دڵخوازی دەسەڵاتدارانی ئەو رێژیمە نیە و بە
هەزار بەڵگە و دەلیل دەسەلمێنرێ کە هێرش و
پەلاماری ئیستایان چەندە لە بەر هێزیان بێت، سەد
هێندە لە ترس و حهبەتانە و، مەترسی دواڕۆژیکی رەش
سەراپای دەسەڵاتەکەیانی داگرتووە. بەڵام ئەوانیش
ئەوە دەزانن کە ئیستاش هەر وەک سەرەتاکانی
دەسەڵاتیان، تاقە ئوپۆزیسیۆن و نەیاری وەک خوی بە
هێز ماو لە میدان دا، بزووتنەوەی کوردستانە. بۆیە
هەموو هێرش و پەلاماریشیان هەر بۆ سەر ئێمەیە.
نیازی ئەوان لەم هێرشانەی ئەم جارەیان دا ئەوەیە
کە ئێمە لە حاڵ و وەزعی ئیستاشمان لاوازتر
بکەن،چوونکە بزووتنهوه حهقخوازانهکهمان
بووەتە دێوەزمە لە سەریان. بۆیە گەرەکیانه
لاوازترمان کەن؛ تا ئەگەر هەر رۆژێک
دەسەڵاتەکەیان کەوتە لەقە و حاڵی هەڵدێران(وەک
ئیستای سوورییە، لیبی، یەمەن و....) مەجالی هێرش و
پەلاماریان لێ وەرگرتبین. بەڵام هەموو شتەکان بۆ
گەییشتن بەم ئامانجە لە دەستی ئەوان دا نین. بە
پێچەوانە ئەوان جگە لە ئامرازەکانی سەرکوت وەک
تانک و تۆپ و تەیارە، تەنانەت پشتیوانی ناحەقی
جارانی خەڵکی بەشەکانیتری ئێرانیشیان لە پشت سەر
نەماوە.
بەڵام ئێمە. ئەرێ ئێمە، بێ خۆهەڵکێشان و لە
خۆباییبوون ئەتوانین ئیدەعای بکەین که خاوەن
بوونی بزووتنەوەیەکی پێشکەوتووی، پلۆرالیستی،
سێکۆلاری، فێمینیستی، ئینسانین و لە سەر بنەمای
ئەمەش خومان وەک پێشاهەنگی خەبات و بەرخۆدانی
بەرەیەک کە گەرەکیانە ریژیمی دواکەوتوانە،هار و
نامرۆڤانەی ئیسلامی ئێران گۆڕ کەن و دنیایەکی
ئازاد بۆ گەلێکی بەختیار ساز بکەن بە دنیا نیشان
بدەین.
ئێمە بۆ گەییشتن بەم مەبەستە و بۆ سەرکەوتن لەم
هەورازە سەختە، دەبێت تێکڕا و بێ هیچ بیانوویەک لە
بەرانبەر ئەم دەستگا ستەمکارە و ئەم دەسەڵاتە
مەرگهێنەرە دا بە سەرجەمی رەنگەکانمانەوە یەک دەنگ
بین، کردەوەکانمان ئورگانیزە بکەین و هەڵویستی
روون وپەیامی شەفاف بدەینە دنیای دەرەوەی خومان.
ئەم دنیای دەرەوەی خومانە ئەتوانێ حکوومەتی
ئیسلامی ئێران،نەیارانی بە دەست ئەم ریژیمە
تارنراو، کۆڕ و کۆمەڵی جیهانی یان هاوسێیەکانی
ئێران و کوردستان بن. لە هەل و مەرجێک دا کە دێتە
پێش و بە هیچ کەسیش پێشی پێ ناگیرێ، ئەوەی
دەیباتەوە کە رێکخراو و یەک دەنگ بێت و، ئەوەش لەم
وەعە نوییە دا بۆ کورد و بزووتنەوەکەی لە
رۆژهەڵاتی کوردستان دا دەگەڕێتەوە ئەم پیویستییە
حەتمییە پراکتیزە بکات ببێتە خاوەنی. جا لە رۆژێکی
وا دایە مانای گرنگی یەکدەنگی و، وەزنی
چارەنووسسازی یەکگرتن دەردەکەوێ.
2011-5-8
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|