|
چۆن موسته‌فا که‌ماڵ بوو به باوکی تورکان؟
ئاماده‌کردنی حاته‌می مه‌نبه‌ری
به‌شی چواره‌م و کۆتایی
هه‌ڵسوکه‌وتی موسته‌فا که‌ماڵ له‌گه‌ڵ هاو بیرانی
پاش سه‌رکه‌وتن
وه‌ک باسکرا جگه له خودی موسته‌فا که‌ماڵ
ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ریتری تورک به‌شداری ئه‌و رێگا
سه‌خت و پڕ خه‌ته‌ره بوون و له زۆربه‌ی رۆژه
سه‌خته‌کاندا یارویاوه‌ری ئه‌و بوون. له ناو
ئه‌مانه دا که‌سێک به ناوی سه‌رهه‌نگ عارف له
هه‌موان زیاتر وه‌فادار و به ڕاده‌یه‌کی زۆر
خۆشه‌ویستیی موسته‌فا که‌ماڵی له دڵدا بوو.
به‌ڵام دوای ئه‌وه مه‌ترسی سولتان، داگیرکه‌رانی
بێگانه و بزووتنه‌وه‌ی کورد له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
موسته‌فا که‌ماڵ نه‌ما، ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری دیکتاتۆرانی تری دنیا که‌وته گیانی
هه‌ڤاڵانی کۆنی خۆی و به بیانووی پووچ و بێ
بنه‌ما زۆربه‌یانی ده‌ستبه‌سه‌ر، موحاکێمه و
مه‌حکووم کردن و ژمارێک له‌وانه وه‌ک جاوید،
عارف، ره‌فعه‌ت و... ئێعدام کران و ناویان وه‌ک
خه‌یانه‌تکار به نه‌ته‌وه‌ی تورک له ده‌زگای
ته‌بلیغاتی ئه‌و ده‌می تورک‌دا خوێندرایه‌وه. بۆ
ده‌رکی ئه‌و شێوه کراره‌ی دیکتارۆران بێجێگه
نی‌ێه که باسی ئه‌وه بکه‌م که ئه‌و شه‌وه‌ی
قه‌رار بوو سه‌رهه‌نگ عارف (که پێشتر باسی
وه‌فاداریی به باوکی تورکان کرا) ئێعدام بکرێ
موسته‌فا که‌ماڵ جه‌ژنێکی گه‌وره‌ی بۆ مێوانانی
بێگانه‌ی خوی ساز کردبوو و تا به‌ری به‌یان
خه‌ریکیخواردن و خواردنه‌وه و سه‌ما بوو !
موسته‌فا که‌ماڵ و ژن
هه‌موو سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ژنان
بچووکترین مافی ئینسانییان نه‌بوو. هێندێک له
میژوونووسان پێان وایه وه‌زعی ژنان له عوسمانی‌دا
جیاوازیه‌کی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می
په‌یامبه‌ری ئیسلام نه‌کردبوو. سوڵتان و خه‌لیفه
جگه له چه‌ندین ژنی" شه‌رعی"، سه‌دان و بگره
هه‌زاران ژنی ته‌مه‌ن جۆراوجۆریان له
حه‌ره‌مسه‌راکانیاندا دیل کردبوون و زۆر خراپتر
له ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵیاندا ده‌جووڵانه‌وه. پیاوی
موسوڵمانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی شانازی
به‌وه‌وه ده‌کرد که هیچ نامه‌حره‌مێک چاوی به
ژن و کچه‌که‌ی نه‌که‌وتووه و ئه‌م روانگه و
بیره له سه‌راسه‌ری به‌شی موسوڵماننشینی
ئه‌مپراتۆریدا تا دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی
ئه‌مپراتۆریش حاکم بوو.
موسته‌فا که‌ماڵ پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتن،
هه‌وڵیدا هه‌م وه‌ک قانوون و هه‌م له کرداریشدا
ئه‌م روانگه‌یه بگۆڕی ، ژنانی تورک له
ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له گۆنجی ماڵه‌وه بێنێته
سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانی ژیانی رۆژانه. به‌ڵام له
کرداری رۆژانه‌ی خوی‌دا به کرده‌وه بچووکترین
حیسابی بۆ مافی راسته‌قینه‌ی ژنان نه‌ده‌کرد و
زیاتر وه‌ک ئامرازی له‌زه‌تبرنی خوی سه‌یری ژنی
ده‌کرد. به شێوه‌یه‌ک سه‌راسه‌ری ته‌مه‌نی پڕبوو
له کرداری سووک و بێ رێزی به ژنان و به
تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی که وه‌ک نوێنه‌ری عوسمانی
له بولغاره‌ستان ده‌ژیا ، یه‌کێک له مشته‌ریانی
دایمی رووسپیخانه(له‌شفرۆش)کانی شاری "سووفیا "و
شاره‌کانیتر بوو. دواتریش که به جێگا و مه‌قامێک
گه‌ییشت، کاتێک پێشنیار یان بۆچوونێک له‌لایه‌ن
ژێێکه‌وه ده‌گه‌یشته ده‌ستی بایه‌خێکی وای
پێنه‌ده‌دا که له قه‌کانیدا ئیدیعای ده‌کرد .
هه‌ر له‌م بواره واتا هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ
ژن،له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌که‌می خوی (که ئامۆزاشی
بوو) زۆر ناحیساب و بێوه‌فا بوو. به شێوه‌یه‌ک
که ژنێکی‌تری به سه‌ردا هێنا و هه‌ر له سه‌ر
ئه‌م زوڵمه‌ش بوو که هاوسه‌ره‌که‌ی دوای زه‌جر و
ئازاردیتنێکی فراوان ، پاش ئه‌وه نه‌یتوانی حه‌قی
خوی له موسته‌فا که‌ماڵ وه‌رگرێ، به دوو گوله‌ی
ده‌مانچه خوی کوشت و کۆتایی به ژیان و
ئازاره‌کانی هێنا. به‌داخه‌وه ئه‌و کاره‌ستاته
بچووکترین کاردانه‌وه‌ی له داموده‌زگای
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌می موسته‌فا که‌ماڵ دا هیچ
کاردانه‌وه‌ی نه‌بوو!.
موسته‌فا که‌ماڵ و فه‌رهه‌نگی رۆژاوا
موسته‌فا که‌ماڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تیدا
رقێکی گه‌وره‌ی له سونه‌ت و داب و نه‌ریتی
وڵاتانی موسوڵمان و خه‌لافه‌تی عوسمانی بوو، بۆیه
به ئاشکرا ده‌یگوت: " له دونیا دا ته‌نیا یه‌ک
شاره‌ستانه‌ت هه‌یه ئه‌ویش شاره‌ستانی ئورووپایه
و ئه‌وانیتر کۆنه‌په‌ره‌ستی و سونه‌تین ده‌ست و پێ
گیرن". بۆیه به گشت توانایه‌وه هه‌وڵی ئه‌دا
خه‌ڵکی تورکیه‌ش وه‌ک خه‌ڵکی وڵاتانی ئورووپایی
هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. بچنه دیسکۆ، سه‌ما بکه‌ن و ژن
و مێرد پێکه‌وه و تێکه‌ڵاو بڕۆنه شوێنه
گشتییه‌کان. به‌ڵام قه‌ت له بیری نه‌ده‌کرد که
ئه‌و تورکه و هه‌ر ئه‌م ئه‌سڵه‌ش وای کردبوو که
گه‌وره‌ترین رقی له داگیرکه‌ران و له‌وانه
داگیرکه‌رانی ئه‌ورووپایی بێ. که‌له ڕاستیدا ئه‌و
دوو شێاوه گیکر کردنه‌وه دژ به‌یه‌ک بوون. بۆیه
دونیای واقع دا عه‌لاقه‌ی ئه‌و به کولتووری
ئوورووپا به‌و مانایه نه‌بوو که حه‌ز به
ژێرده‌سته‌یی ئه‌وانیش بکات. به پێچه‌وانه هه‌ر
له به‌ر ئه‌م کردارانه بوو که ئه‌و سولتان و
وه‌زیره‌کانی به خایه‌ن و نۆکه‌ری رۆژاوا و
وڵاتانی هاوپه‌یمان ناو ده‌برد و هه‌وڵی ئه‌دا
له‌لای خه‌ڵکی تورک رێسوا و بێ ئابڕوویان بکات.
واتا له کرده‌وه‌دا حازر بوو له رێگای ده‌رکردنی
ئه‌وان(ئورووپاییه‌کان) له وڵاته‌که‌یدا گیانی
خوی ببه‌خشێ و ده‌یان جاریش ئه‌مه‌ی له
کرده‌وه‌دا سه‌لماند!.
له لایه‌کیتریشه‌وه وه‌ک گشت سیاسه‌تکارانی
پراگماتیستی دیکه له کاتی خوی‌دا له دین و به
تایبه‌تی ئایه‌نی ئیسلام و سونه‌ته‌کانی بۆ
ئامانجی خوی که‌ڵکی وه‌رده‌گرت و لای خه‌ڵکی
باوه‌ڕدار ده‌بووه" موسڵمانێکی بێ غه‌ل و غه‌ش".
بۆ نموونه جارێک که له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌ری تر
که به نیاز بوون به نهێنی به ناو سپای ئینگلیز
دا بڕۆن بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕ، له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکی
میسرییه‌وه ناسرانه‌وه و کابرای میسری ویستی
ده‌ستگیریان کات. له پڕ موسته‌فا که‌ماڵ له
کابرا چووه پێش، خوی پێ ناساند و وتی فه‌رموو
ئه‌فسه‌رێکی سوڵتانی موسوڵمانان بفرۆشه به سپای
کافران. به‌ڵام له بیرت نه‌چێ تۆ موسوڵمانی و
ئه‌بێت له‌و دنیا جوابی خودا و سولتان
بده‌یته‌وه. کابرای میسری له‌شی که‌وته له‌رزین
و به گه‌رووی پڕ له گریانه‌وه وتی: فه‌رموون
ده‌رباز بن ، من حازر نیم خه‌جاڵه‌تی سولتان و خوا
بم!.
موسته‌فا که‌ماڵ و مافی کورد
وه‌ک پێشتریش ئیشاره‌م پێ کرد له کاتێکدا هه‌موو
نه‌ته‌وه‌کانی تری ژێر چه‌پۆکی عوسمانی له لاوازی
و رووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره که‌ڵکیان
وه‌رگرت و خویان رزگار کرد کورد جگه له ناوچه‌ی
سلێمانی و ده‌ور و به‌ری، ئه‌وانیتریان بێده‌نگ
و ره‌نگه بکرێ بڵین وه‌سیله‌ی ده‌ستی هه‌ردوو
به‌شی (سولتان و موسته‌فا که‌ماڵ) بوون. ته‌نانه‌ت
شێخ مه‌حموودیش به نیازی یارمه‌تی وه‌رگرتن
هه‌ێئه‌تێکی به سه‌رپه‌ره‌ستی ره‌فێق حێلمی نارد
بۆ ئانکارا بۆ لای موسته‌فا که‌ماڵ به‌ڵام بێ هیچ
ده‌ستکه‌وتێک و ده‌ستی خاڵی گه‌ڕانه‌وه. واتا
سه‌رده‌مانێک که خه‌ڵکیتر خویان رزگار کرد کورد
له خه‌ودا بوون و کاتێکیش وه‌خه‌به‌ر هاتن تازه
دره‌نگ بوو.
روون و ئاشکرایه که موسته‌فا که‌ماڵ ته‌نیا
پلان و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ کوردانی هه‌بوو سه‌رکوت و
توانه‌وه‌ی ئه‌وان بوو. بۆیه به هه‌موو هێز و
توانایه‌وه بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی په‌یمانی
سێوه‌ر که باسی مافی کوردانی ئه‌کرد کاری کرد و
په‌یمانی لۆزانی له جێگایدا داسه‌پاند. به‌ڵام
سه‌ره‌تای کار هێشتا هه‌ستی به مه‌ترسی کوردان
نه‌کردبوو و تا کاتی سه‌رهه‌ڵدانی دێروه‌ختی شێخ
سه‌عیدیش ده‌ستی بۆ پلانه‌کانی دژی کوردان نه‌برد.
کاتێک ده‌ستی له شه‌ڕه‌کانی تری ئاواڵه بوو و
بینی کوردانیش پاش "کڵاوی" لۆزان وه‌خۆ
هاتوونه‌ته‌وه. ئینجا بێ روحمانه‌تر له گشت
ئه‌وانه‌ی پێش خوی هاته ده‌ست. دوای سه‌رکوتیش
وازی نه‌هێنا و پاش ئێعدامی زیاتر له چل رێبه‌ری
کورد له‌وانه شێخ سه‌عید،خوی رێگای توانه‌وه و
پاکتاوی ره‌گه‌زی کوردانی گرته‌به‌ر، له شه‌ڕی
دێرسیمدا کۆمه‌ڵکوژییه‌کی ئاشکرای کرد و بۆ
نه‌وه‌کانی دواتری تورک میراتێکی به ناوی
"که‌مالیزم"ی به جێهێشت که هێشتا فه‌رهه‌نگ و
بیری زاڵه‌لی کۆه‌ڵگای تورکه.
موسته‌فا که‌ماڵ و گۆڕان له کۆمه‌ڵگه‌ی تورک دا
موسته‌فا که‌ماڵ بڕوای به گۆڕانی هه‌نگاو به
هه‌نگاو (ته‌دریجی) نه‌بوو. به‌ڵکوو زیاتر به زۆر
و به شێوه‌ی مێکانیکی ده‌یهه‌ویست له ماوه‌ی
ژیانی خوی‌دا به‌شی زۆری ئه‌و گۆڕانه ببینێ.!
بۆیه دوای شکانی دژمنانی و نه‌مانی به‌ربه‌ستی
ناو رێکخستنه‌که‌ی خوی ده‌ستی دایه گۆڕان و له
ماوه‌یه‌کی کورت دا سیسته‌می سه‌لته‌نه‌تی سولتان،
ئه‌لفوبێ باو و حاکمی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی
جل و به‌رگی خه‌ڵکیشی گۆڕی.
له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ده‌یان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی
جوراوجور له وڵاتی ژێر فه‌رمانی سولتاندا ده‌ژیان
و هه‌رچه‌ند گه‌لی بانده‌ست له‌وێش دا هه‌ر تورک
بوون به‌ڵام بوونی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ئینکار نه‌ده‌کرا. له سیسته‌می نوێ دا ئه‌م
دیارده‌ش گۆڕانێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات،
له‌لایه‌ک له رێگای قانوونه‌وه، بێ شاردنه‌وه و
راشکاوانه نوسرا که: ئه‌وه‌ی له تورکیه دا
ده‌ژی تورکه و ئه‌وه‌ی نایهه‌وێ تورک بێت ته‌نیا
ئه‌توانێ خزمه‌تی تورکان بکات! له لایه‌کیتره‌وه
به کرده‌وه کار بۆ ئه‌م سیاسه‌ته
ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یه کرا و له رووبه‌ڕووی
قوتابخانه‌ی هه‌موو شار و گونده‌کانه‌وه به
خه‌تێکی گه‌وره نووسیبوویان : من چه‌نده
به‌ختیارم که تورکم!
ئه‌م سیاسه‌ته فاشیستییه رۆژانه به ده‌ستووری
موسته‌فا که‌ماڵ له رۆژنامه و مێدیای وڵاتیش دا
ته‌بلیغ ده‌کرا و دوای ماوه‌یه‌ک نه‌سڵ و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست و دڵڕه‌قی درۆست
کرد که جگه له تورکان هیچ گه‌ل و
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری قبووڵ نه‌ده‌کرد.
جگه له‌م لایه‌نه ئینجا ده‌ستکرا به گۆڕانی
دڵخواز( ساخته‌کاری) له میژوو دیرۆکی تورک و گشت
ناوچه‌که!. به پێ ئه‌م ته‌عبیر و ریوایه‌ته
تازه‌یه به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی دنیا تورک بوون،
زمانی تورکی گه‌وره‌ترین زمانی جیهان ، تاریخی
هاتنی تورکانی عوسمانی بۆ ئه‌نادۆڵ به ته‌واوی
لابرا و وا نیشاندرا که هه‌زاران ساڵه ئه‌م
شوێنه جێگای تورکانه و ئه‌وه‌ی زیادی و
بێگانه‌یه له‌م ناوه‌دا که نا تورکه! له
شوێنێکدا به راشکاوی باس ده‌کرێ که دیاربه‌کر
یه‌کێک له پێته‌خته‌کانی تورک بووه!!!!.
هه‌ر له سه‌ر ئه‌م روانگه نادرۆسته‌ش بوو که
ناوی "تورکی کێوی" بۆ کوردان دیاری کرا و هه‌وڵ
درا دوای توانه‌وه تورکێکی "راسته‌قینه" یان لێ
ساز بکرێ.
ئه‌م سیاسه‌ت و رێبازه زیانباره ئه‌و ده‌م که
موسته‌فا که‌ماڵ له ژیان دا بوو هێندێک
به‌رهه‌ڵه‌ستکاری له ناو خه‌ڵکی تورکیش دا
هه‌بوون. به‌ڵام دوای مردنی و به تایبه‌تی دوای
کۆمه‌ڵێک کوودێتا و ده‌سه‌ڵاتی نیزامیان له‌و
وڵاته، به‌ته‌واوی بوو به خه‌ت و رێبازی زاڵ و
تا ئه‌و راده‌یه که سه‌خت و زه‌حمه‌ته مرۆڤ
تورکێک ببێ که خاوه‌نی ئه‌م روانگه یان به‌شێکی
نه‌بێت!.
ئاتا تورک (باوکی تورکان)
دوایین "رێفورم"ی موسته‌فا که‌ماڵ گۆڕانی ناوی
خه‌ڵک بوو. سه‌رده‌می عوسمانی خه‌ڵکی تورکیش وه‌ک
ئیستای عه‌ره‌بان ناوی خویان و باوکیان
ده‌یناساندن. بۆ نموونه حوسه‌ینی کوڕی حه‌سه‌ن.
یان که‌سه‌کان به شوغڵ و پیشه‌وه
ده‌ناسرانه‌وه، وه‌کوو: ره‌حمان چایی چی و
عه‌بدوڵا به‌نا و...
موسته‌فا که‌ماڵ به‌م شێوه ناوانه زۆر قه‌ڵس
بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵییه‌وه رقی له‌و
ناوانه بوو و به ئاشکرا ده‌ی وت که تورکانیش
ده‌بێت وه‌ک خه‌ڵکی ئورووپا پاش ناو (ناوی
بنه‌ماڵه‌یی)یان هه‌بێت. به‌ڵام گۆڕێنی شتی وا
په‌یوه‌ندی به سیسته‌م و له‌وه‌ش گرنگتر
ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بوو. بۆیه کاتێک هه‌ردووکیانی
خسته ده‌ست، ده‌ستی به گۆڕان کرد و ئیستا که
هه‌موو سیسته‌مه‌که‌ی گۆڕی بوو، کاتی گۆڕانی ئه‌م
ناوانه‌ش هاتبوو.
رۆژێک له سه‌ر مێزی نانخواردن هه‌روا له به‌ر
خویه‌وه ده‌ستی کرد به به‌خشینه‌وه‌ی پاش ناو
به سه‌ر وه‌زیر و کاربه‌دسه‌تانیدا و پاشناوی
ئینونۆی بۆ عیسمه‌ت پاشا که ئه‌و ده‌م سه‌رۆک
وه‌زیر بوو دانا. هۆی دانانی ئه‌م ناوه‌ش ئه‌وه
بوو که پێشتر عیسمه‌ت له شه‌ڕێکدا له جێگایه‌ک
به‌و ناوه سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنابوو. دواتر
درێژه‌ی به‌م کاره دا تا هه‌موو وه‌زیره‌کانی
بوونه خاوه‌ن پاش ناو . ئه‌وکات بێ پرس و
پێشنیاری که‌س ناوی ئاتا تورکیشی بۆ خوی
هه‌ڵبژارد. که بێ هیچ کێشه‌یه‌ک بوو به جێ
په‌سه‌ندی هه‌موان و میژووش قه‌بووڵی کرد که ئه‌و
باوکی تورکانه!.
موسته‌فا که‌ماڵ له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نیدا
نه‌خوش و لاواز، له‌لای زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
هاوکارانی نزیکی ، بێزراو مه‌نفوور بوو. به‌ڵام
له لای زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵی تورک خوشه‌ویست
و وه‌ک نه‌جاتده‌ری وڵاته‌که‌یان ده‌ناسرا. به
گیان و دڵ خوشیان ده‌ویست و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م
بنه‌مایه‌ش بوو که بۆ هه‌میشه وه‌ک باوکی
مه‌عنه‌وی زۆربه‌ی تورکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش دێته
ناساندن.
ئه‌گه‌ر هه‌مووشتێک ره‌وتی ئاسایی و نورماڵی خوێ
پێوابای و کوردانیش سته‌م و بێ رێزی وه‌ک
گه‌لانیتر ئازاری دابان، ده‌بوا موسته‌فا که‌ماڵ
ئاتاتورک وه‌ک بناغه‌دانه‌ری بیری توانه‌وه و له
به‌ینبردنی ئه‌وان و داهێنه‌ری رێبازێکی دژی
ئینسانی، له لای هه‌موو کوردێک به‌و ئه‌ندازه‌یه
تورکان خوشیان ده‌وێ، بێزراو و جێگای
رق‌لێبوونه‌وه بووبا و وه‌ک دژمنی سه‌ره‌کی
بهاتبایه حیسابکردن. به‌ڵام به‌ڕاستی وایه ؟؟
کۆتایی 2010-5-
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|