|
عرفان قانعی فرد به‌کریگیراوێکی بێ شه‌رم
حاته‌م مه‌نبه‌ری
پێشبار
به‌کرێگیراو که‌سێکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خوی
خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سگایه‌کی سه‌ربه دژمن
دژی خه‌ڵکی خوی ده‌کات.
بێ شه‌رم که‌سێکه له ئه‌نجامدانی کار و
کرده‌وه‌ی قیزه‌ون و ناپه‌سه‌ند لای زۆربه‌ی
خه‌ڵک،ناپرینگێته‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌یکه میژووی ژێرده‌ستی و
داگیرکراوی کورد سه‌دان ساڵی تێپه‌ڕ کردووه،
به‌کرێگیراو و خائێنیشمان یه‌ک و دوو نین، بگره
به هه‌زارانن. ئه‌وه‌ی تازه و ده‌گمه‌نه له‌م
باره‌وه هێندێک به‌کرێگیراوی بێ شه‌رمن.
من هیچکات به ره‌نخنه‌گرتن له حیزب و لایه‌نه
کوردییه‌کان و بگره سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه‌ی
کوردیش (له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سه‌وه بێت) هه‌ڵناچم
به‌ڵکوو بۆ خوم یه‌کێک له ناڕازی و ره‌خنه‌گرانی
ئه‌م بواره‌م و ته‌نانه‌ت کاتێکیش له رێزی یه‌کێک
له‌م حیزبانه‌دا چالاکانه کارم کردووه بێده‌نگ
نه‌بووم و ره‌خنه‌م له ناته‌واوی و کرداری
نه‌شیاوی رێبه‌ران گرتووه. بۆیه حه‌زده‌که‌م
خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته به‌م روانگه‌وه ئه‌م
وتاره بخوێنێته‌وه، نه‌ک من وه‌ک پارێزه‌رێکی
گشت کار و کرده‌وه‌ی ئه‌م لایه‌ن و که‌سانه
بزانێ که به شێوه‌یه‌ک ناویان یا باسیان
هاتوه‌ته ئاراوه. به پێچه‌وانه،من ناچار بووم
له‌وان و له سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه‌ی کورد له
به‌رانبه‌ر هێرشی خۆفرۆشێکی ئابڕوو دامالاودا
دیفاع بکه‌م که به‌شێکه له ئه‌رکی نیشتمانیم.
عێرفانی قانعی فرد هه‌ڵویستی له سه‌ر کورد
من گه‌لێکجار وتوومه ئیستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه
که تا رۆژێک بزووتنه‌وه‌ی کورد، له چوارچێوه‌ی
چه‌ند رێبه‌ر و چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی
چه‌کداردا بمێنێته‌وه کورد له‌م قورتی
ژێرچه‌پۆکییه‌دا رزگاری نابێت،دیل و بێ ده‌ره‌تان
ده‌مێنێته‌وه و له مامه‌ڵه و کێشه ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کاندا رۆڵی قوربانی و
قه‌زاوه‌گه‌ڕێنی خه‌ڵکیتر یاری ده‌کات.
بویه پیویسته و ده‌بێت باڵێکیتری چالاک و
کاریگه‌ری بۆ ئه‌م خه‌بات و به‌رخۆدانه دژواره
ساز بکرێ تا بتوانێ وه‌ک گه‌لانی دیکه ئاواتی
هه‌ڵفڕینی خوی بێنێته دی و رێگای هه‌ستانه‌وه
به جێ پاڵدانه‌وه بگرێته به‌ر. ئه‌م باڵه‌ش
ته‌نیا رووناکبیران و خه‌ڵکی ئه‌کادمێکیکی
ناوه‌وه‌ی کوردستانن ئه‌توانن رۆڵی تێدا بگێڕن و
بێ ئه‌وان کاره‌که له‌نگ و ناباره وه‌ک ئیستا.
به هاوفکری و هاوئاهه‌نگی ئه‌وانه ئێمه
(نه‌ته‌وه‌که‌مان) ئه‌توانین ببینه جێ هیوا و
متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دوای پێکهێنانی ئه‌م
هێواو متمانه‌یه که ئێمه ده‌بینه خاوه‌ن
بزووتنه‌وه‌یه‌ک که چۆک به دژمندا دێنێ و ناچاری
ده‌کات مل به داوا ره‌واو ئینسانییه‌کانماندا
بکات.
بۆیه من نه‌ک هه‌ر وه‌ده‌نگهاتن و را و بۆچوونی
که‌سانی ناوه‌وه‌ی کوردستان له سه‌ر شێوه‌ی کار و
کرداری پڕ له هه‌ڵه‌ی تائیسای حیزب و رێبه‌رانمان
به خراپ نازانم، به‌ڵکوو کزبوون یان نه‌بوونی تا
ئیستای ئه‌م ده‌نگه به لاوازییه‌کی گه‌وره‌ی
بزاڤه‌که‌مان ئه‌زانم و داد و هاوار بۆ
په‌یدابوونیم کردووه‌ته ئه‌رکی شه‌و و رۆژم.
به‌ڵام ئه‌مه هیچکات به‌و مانایه نیه که ئێمه
خاوه‌نی بزووتنه‌وه‌یه‌ک نین و ئه‌وه‌ی تا ئیستا
کردوومانه کۆمه‌ڵێک هه‌ڵس و که‌وتی ناشیرین و
هه‌ڵچوونی عه‌شیره‌تی دواکه‌وتوانه بووه و
په‌یوه‌ندی به حه‌ره‌که‌تێکی مه‌ده‌نی و
سه‌رده‌میانه‌وه نیه! وه‌ک دژمنه‌کانمان
گه‌ره‌کیانه پێناسه‌ی بکه‌ن و ئیستاش ده‌یانه‌وێ
له زمان کوردێکی هه‌زار چێهره‌ی وه‌ک عیرفان
قانعی فرده‌وه بۆ نه‌سڵی نوێ ئێرانی بڵاو
که‌نه‌وه.
قانعی فرد له وتووێژێک و بابه‌تێکدا که دیاریی
ساڵی نوێ زایه‌نین بۆ ئێمه هه‌وڵیداوه
بزووتنه‌وه‌ی کورد و دوو دانه له حیزبه‌کانی به
نه‌سڵی نوێ بناسێنێ و په‌رده له سه‌ر رووداوه
داپۆشراوه‌کانی پێشتر هه‌ڵداته‌وه.
قانعی فرد له سه‌ردێڕی باسه‌که‌یدا ده‌ڵێ:
کدام جنبش؟ من دنبال خیال خام حکومت کردی نیستم
(کام بزووتنه‌وه؟ من به شوێن خه‌یاڵی خاوی
حکوومه‌تی کوردییه‌وه نیم)
هه‌ر له‌یره‌وه ناوبراو سه‌رجه‌می بزووتنه‌وه‌ی
کورد ده‌خاته ژێر پرسیار و حکوومه‌تی کوردیش وه‌ک
خه‌یاڵی خاو پێناسه ده‌کات. تا ئه‌یره ده‌کرێ
ئه‌مه وه‌ک بۆچوونی تاکێکی کۆمه‌ڵگا ببینرێ و جێ
ره‌خنه نه‌بێت. به‌ڵام له درێژی بابه‌ته‌که‌دا
دێته سه‌ر هه‌ڵویستگرتن و له نێوان ریژیمه‌کان
و رێبه‌رانی کورددا هه‌ڵئه‌بژێرێ. قانعی فر
له‌مباره‌وه ده‌ڵێ:
در
دهه چهل که شاه و ساواک در عراق قصد داشتند
کودتایی ضد عبدالکریم قاسم انجام بدهند، ایران از
بازی کارت کردها استفاده کرد و بنا به توصیه
ساواک، مصطفی بارزانی حرکت عشایر ضد حکومت را
مصادره به مطلوب کرد و برای جذب توده عوام و مشتاق
هویت کردی، آن را جنبش ملی کرد در عراق نامید اما
صرفا بازی ساواک بود و ساواک به آنها کمک مالی و
تسلیحاتی مشروط کرد که در نواحی کردنشین ایران
دخالتی نداشته باشند و صرفا در جهت پیشبرد امور
خود در کردستان عراق تمرکز داشته باشند. گرچه حزب
دمکرات کردستان عراق را نماینده روس ها در
۱۹۴۶
تاسیس کرده بود اما از
۱۹۵۹
به بعد ساواک ایران و از
۱۹۶۷
به بعد اسرائیل در آن نفوذ گسترده ای داشت و حتی
برای نخستین بار در تاریخ معاصر کردی، در آن مرکز
اطلاعات و امنیت پایه ریزی کردند.
له‌م پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به ئاشکرا
چه‌واشه‌کاری ده‌کرێ و ده‌بینین نووسه‌ر هه‌وڵ
ئه‌دات بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلوول(وه‌ک یه‌کێک له
گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌کانی کورد) سه‌رجه‌م به
ده‌ستکردی ساواک و به‌شداره‌کانیشی به خه‌ڵکی
عه‌وام و عه‌شایه‌ر پێناسه بکرێن. له حاڵێکدا
ئه‌م بزاڤه چه‌ندین ساڵ و گه‌لێک قۆناخی جیاوازی
بڕین و جگه له ده‌وڵه‌تی قاسم له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ته‌کانی دوای ئه‌ویش دا وتووێژ و شه‌ڕی کرد
و سه‌ره‌نجام به‌یانییه‌ی 11 ی ئازاری به سه‌دام
دایه قه‌بووڵکردن . ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه سه‌ربگرێ په‌یمانی گڵاوی جه‌زایه‌ر
بوو که هاو خایه‌نێکیتری عرفان (عیسا پژمان)
ده‌ڵێ "شانازی رۆڵگێڕانی" تێدا بووه. رۆڵ و
کاریگه‌ری ساواک له‌م سه‌رده‌مه‌دا حاشای لێناکرێ.
به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی ساواک کۆتاییه‌کان و له
راستیدا ئه‌وکاته بوو که ئه‌م بزووتنه‌وه له
هه‌رکاتیتر له سه‌رکه‌وتن نزیک ئه‌بوه‌وه.
له سه‌ر عه‌شایه‌ر بوونی به‌شدارانی ئه‌م شۆڕشه‌ش
گه‌لێک به‌ڵگه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه
هه‌یه.نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی سوێدی تورد
والستروم که ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ردانی کوردستانی
کردووه و کتێبێکی به نرخیشی به ناوی "کێوه‌کان
ته‌نیا دۆستی ئێمه‌ن" نووسیوه و من له کۆتایی
وه‌رگێڕانیدام ده‌ڵێ:
ژماره‌یه‌کی زۆر دوکتور و خویندکاری زانستگاکانی
به‌غدا و مووسڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م شوڕشه دا بوون و من
هه‌ر شوێنێک ئه‌چووم پیویستیم به وه‌رگێڕ نه‌بوو
چوونکه هه‌ر بنکه‌یه‌ک ده‌چووم چه‌ند که‌سی
ئینگلیسی زانی تێدا بوون.... به‌ڵام قانعی فرد به
رێنوێنی براده‌ر ره‌زایی گه‌ره‌کیه بڕنه‌وێک،
ئه‌سپێک و پیاوێکی سمێڵ ئه‌ستوور بکاته سه‌نبولی
ئه‌م خه‌باته و ته‌وه‌حوشی ده‌وڵه‌تانی قاتڵی
کوردی پێداپۆشێ و بێشه‌رمی خوی نیشان بدات!.
کوردانیش ده‌زانن که مه‌حموود عوسمان، خالد
حیسامی، هه‌ژار،عه‌بدول خالق مه‌عرووف .... ته‌نیا
چه‌ند که‌سی دیاری به‌شداری ئه‌م بزاڤه بوون.
هه‌ڵویستی دژمنانه‌ی عیرفان ته‌نیا به‌مه‌وه
ناوه‌ستێ به‌ڵکوو دێته سه‌ر ریژیمی ئیستای ئێران
و کرداری حیزبه‌کان و به‌م شێوه‌یه قه‌زاوه‌ت
ده‌کات:
مساله زبان و فرهنگ کردی و به رسمیت شناختن هویت
زبانی و فرهنگ شناختی ، ارتباطی به استفاده ابزاری
آن ها ندارد. آنها در عرصه سیاست و دیپلماسی حرکت
خود را باید داشته باشند وگرنه اهل فرهنگ در منطقه
کردنشین که به رشد فرهنگی خود، تلاش داشته اند و
این افراد زبان حال جامعه کردها نیستند بلکه یک
سازمان یا موسسه سیاسی هستند. هویت فرهنگی کردستان
را اهل فرهنگ برعهده دارند. در دیدارم با برژیسنکی
، پس از سخنانم باور نداشت که کردهای ایران ،
روزنامه ، رادیو، دانشگاه، کتاب ، نماینده پارلمان
و .... داشته باشند
لێره‌شدا ده‌بینین که ناوبراو ده‌یهه‌وێ بڵێ که
له ئێران‌دا کێشه‌ی کورد نیه و ته‌نانه‌ت
برژنسکیش؟ سه‌ری سووڕماوه له‌و مافانه‌ی کوردی
ئێران هه‌یانه. دیسان ببینن:
اما حکومت ایران همواره معتقد است که این دو گروه
ضد انقلاب ایرانی ـ در شمال عراق فعالیت می‌کنند و
حتی افرادی را عنوان هواداری از آنان به اعدام
محکوم می کنند
.
ببینید در سیاست کلی جمهوری اسلامی ایران، برای
گروه های خارج نشین که نفوذی در داخل جامعه ندارند
ارزش و اعتباری قایل نیستند و در اکثر کشورها هم
این موضوع صدق دارد و معمولا مخالف حاضر در داخل
جامعه و همراه با روند اجتماعی و سیاسی را جدی می
گیرند نه کسی که در کنار بعث همکاری بکند. آن هم
بعث به عنوان دشمنی که تمامیت ارضی و منافع ملی
ایران را با خطر روبرو کرد. گروه هایی مسلح که در
داخل مردم روشنفکر و آگاه پایگاهی ندارند و فقط با
یک سری ارزش های تاریخی سعی در تعصب داشتن و اصرار
بر آرمانی موهوم و فریب نسل جوان دارد، چه تاثیری
یا نفوذی واقعی و عینی دارند ؟
پرسیارکه‌ر ده‌ڵێ به‌ڵام ریژیم پێوایه که ئه‌م
هێزه دژی شۆڕشانه له باکووری ئێراقدان و
ته‌نانه‌ت که‌سانێکیش به ناوی هه‌واداری له‌وان
به ئێعدام مه‌حکووم ده‌کات. به‌ڵام
"رووناکبیری"رووهه‌ڵماڵاوای کورد ده‌مامکی شه‌رم
داده‌ماڵی و بێ په‌رده له جیاتی پاسدارێک هێرش
دکاته سه‌ر گشت نه‌یارانی ریژیم و ده‌ڵێ له
سیاسه‌تی گشتی ریژیمدا حیسابێک بۆ گرووپه
خارجه‌نشینانه ناکرێ.
له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا قانعی فرد سنووری بێڕیزی
به‌م حیزبانه ده‌به‌زێنێ و راسته‌وخۆ دێته سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی کورد و ئاوا ده‌ڵێ:
همیشه شما به زبانی صریح نقد می کنید و شما متهم
می کنند که ضد کرد و ضد جنبش ملی گرایی کرد هستید.
کدام جنبش؟ من دنبال خیال خام حکومت کردی نیستم.
هربار در منازعه های داخلی ایران با محاسبه نادرست
و دستخوش هیجان شدن و یا بنا به موقعیت طلبی،
دوباره بر همان ادبیات بیات شده فروپاشی و
براندازی انگشت می گذارند - که البته جز‌و هویت
ایشان است - انگار که هر برنامه ای دارند باید
بعد از فروپاشی حکومت باشد. بهار
۱۳۵۸
را که مردم از یاد نبرده اند چه راهکاری برای
اداره کردستان داشتند ؟ شاه و حکومتش که رفته بود.
الان هم زبان به گله گشوده اند که چرا پس از
انتخابات کردستان آرام است ؟ انگار هر چه نا آرام
تر و غوغایی تر باشد، به نفع ایشان است.
طبعا در میان مردم آگاه و به ویژه نسل جوان فعلی،
این سخنان و وعده ها اعتباری ندارند. و کم‌ترین
حرکت آنها به ضرر امنیت و توسعه استان کردستان
خواهد انجامید و البته همیشه مردم کردستان از این
گروه ها – که من از نامیدن آنها به عنوان حزب،
پرهیز جدی دارم – پیشرفته تر و آگاه تر بوده است.
سه‌رچاوه:"كردستان
امروز"
لیره‌دا راشکاوانه ده‌ڵێ که ئه‌مانه حیزبی
سیاسی نین، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستانه‌وه نیه و کرداریان ته‌نیا زیان به
خه‌ڵکی ئوستانی کوردستان ده‌گه‌یینێ.!
ئاکام:
1-ریژیمی ئێران و گشت داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌وڵ
ئه‌ده‌ن روخساری بزووتنه‌وه‌ی کورد ناشیرین و
دواکه‌وتوانه نیشان بده‌ن و له‌م باره‌وه له
هیچ کارێکی دوور له ئێخلاقیش درێغیان نه‌کردووه.
ته‌نانه‌ت کاتێک که رۆڵه‌ێ ئێمه‌یان کوشتووه
ویستوویان تاوانه‌که‌ی بخه‌نه پال خومان و بوونی
بزووتنه‌وه‌که وه‌ک سبه‌بی تاوانی خویان باسبکه‌ن
نه سته‌مکاری خویان. له‌م به‌به‌ته‌دا عێرفان
وته‌ی ئه‌وان دووپات ئه‌کاته‌وه و بێشه‌رمانه‌ش
به جێ جاشێکی چه‌کدار لافی که‌سێکی خوێنده‌وار
لێده‌دا‌ت.
2-ریژیم هه‌وڵ ئه‌دات رێبه‌ران و به‌شدارانی بزوڤی
کورد به نه‌خوێنده‌وار و ''عه‌وام" پێناسه بکات
له حاڵێکدا قازی موحه‌مه‌د قازی بوه ، قاسملوو
ماموستای ئابووری له زانکۆکانی ئورووپا،
شه‌ره‌فکه‌نی دوکتورای شیمی، برایانی موسته‌فا
سوڵتانی و رێبه‌رانیتری کۆمه‌ڵه هه‌موو ده‌رچووی
زانستگاکانی ئێران بوون. ئامانجی بزووتنه‌وه‌که
دیموکراسی، مافی مرۆڤ و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
نه‌ک هه‌ر بۆ کوردان به‌ڵکوو بۆ گشت مرۆڤێکی دنیا.
له‌م باره‌شه‌وه عرفان قسه‌ی ئه‌وان دووپات
ده‌کاته‌وه و بێڕێزی به‌و گشت مرۆڤه شه‌ریفانه
ده‌کات که ئاگاهانه ژیانی خویان کرده قوربانی
تا سه‌ربسه‌تی و نان بۆ خه‌ڵکیتر بێنن. به‌ڵام
ریژیمێکی هار و تاوانپیشه‌ی وه‌ک کۆماری ئیسلامی
پێشی پێ‌گرتن و گیانی لێ سه‌ندن.
3- که‌سانی وه‌ک و عرفان ئه‌توانن له‌وه‌ش زیاتر
خویان سووک و رێسوا که‌ن و سنوورێک بۆ بێ شه‌رمی
خویان نه‌ناسن. به‌ڵام نه عه‌لاجی ده‌ردی کاری
ریژیمی تارانیان پێ ده‌کرێ و نه پێشی په‌ره‌گرتنی
هه‌ستی رزگاریخوازانه‌ی نه‌سڵی نوێ کورد و گه‌لانی
دیکه‌ی دانیشتووی ئێرانیان پێده‌گیرێ.
4- ئه‌م بابه‌تانه‌ی عرفان له پێشدا له
ده‌سگاکانی ریژیمدا بڵاو ده‌بنه‌وه و دواتر
سایتێکی کوردی به ناوی بیان بێ هیچ تێبینی له
سه‌ر یان ژێرنووسینێک بڵاویان ده‌کاته‌وه!. من
نازانم به‌رپرسانی ئه‌م سایته چ مه‌باستێکیان له
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م شێوه بابه‌تانه‌دا هه‌یه.؟
ئه‌گه‌ر نه‌زانانه بێت کاره‌ساته و ئه‌گه‌ر
ئاگاهانه‌ش بێت له کاره‌سات خراپتر. چوونکه
ریژیم و عرفان مه‌به‌ستی خویان هه‌یه و بوونه
سه‌کۆ بۆ مه‌به‌سته‌کانی ئه‌وان، به‌هه‌ر
پێوانه‌یه‌ک چاوی لێبکرێ،ده‌چێته‌وه بواری خزمه‌ت
کردن به‌و ئامانجه‌ی که ئه‌وان شوێنی ده‌گرن.
2010-3-12
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|