|
دڵنیا بن
به بۆنه‌ی کوشتنی چوار تێکۆشه‌ی هاونیشتمانی
یادزیندوان(فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولویی، عه‌لی
حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلی
ئازیزانم،
هه‌ڤاڵانی خنکێندراوی ده‌ستی تاوان.
دڵنیابن ،
رۆژێک دادێ، گه‌لی ئێوه
له میدانی گشت شاره‌کانی کوردستان،
په‌یکه‌ر بۆ ئێوه ساز ده‌کات.
ناوتان به زێڕ و ئاوی گوڵ،
له په‌ڕه‌ی دیرۆکی خوی‌دا
وه‌ک "پێشه‌وا" تومار ده‌کات.
ئه‌وسا منیش ده‌بمه قه‌تره‌یه‌ک خاک
بۆ ناو گوڵدانی سه‌ر مه‌زارتان.
حاته‌م مه‌نبه‌ری
9-5-2010
سه‌عاتێک دوای بیستنی هه‌واڵی ئه‌و کاره‌ساته
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|