|
هه‌نگاوێکی مه‌زن و ئه‌زموونێکی به‌نرخ. ئه‌م
سه‌رکه‌وتنه له گه‌لی خوشه‌ویستی کورد پیرۆز بێ
حاتەم مەنبەری
باسکردن و ده‌ستنیشانکردنی ئه‌وه‌یکه، یه‌کیه‌تی
و پێکه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژمنێکی دڵ ره‌ش
و زۆردار، ته‌نیا رێگای درۆست و
سه‌رکه‌وتوانه‌یه بۆ گه‌لێکی ژێر ده‌ست ،
هونه‌رێکی گه‌وره نیه. بێ هونه‌ری ئه‌وه‌یه که
ئه‌م ئه‌سڵه ساکار و گرنگه تێنه‌گه‌ی یان تێ
بگه‌ی و خوتی لێ ببوێری.کارێک که په‌روه‌نده‌ی سێ
و یه‌کساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان پێکدێنێ.
31
ساڵه ریژیمی سته‌مکاری تاران بێ به‌زه‌یانه
خه‌ریکی کوشتن، گرتن و وێرانکاریی له وڵاتی ئێمه
(کوردستان) دایه.
31
ساڵه ئێمه بێ گوێدانه بایه‌خ و گرنگی
پێکه‌وه‌بوون ،هه‌ر یه‌که له سه‌نگه‌رێکدا شه‌ڕی
پاراستنی گیانمان ده‌که‌ین و به پارچه‌کردنی هێزی
خومان هێز و هیوا ده‌ده‌ینه جینایه‌تکارانی
ده‌سه‌ڵات داری تاران. ئۆخه‌یچ که پێش مردنم بۆ
جارێکیش بووبێ، یه‌کده‌نگی و یه‌کهه‌ڵویستی گشت
هێز و لایه‌نه‌کانی کوردم بینی خویان تێکه‌ڵ به
داخوازی سه‌دان ساڵه‌ی خه‌ڵکی کورد کرد. داخوا
بڵی ئه‌م کاره به‌نرخه جگه له من، ئاواتی
چه‌ند که‌سی دیکه‌ی کورد بوو بێت؟!
پاش تاوانی سامناکی رۆژی 9 -5-2010 ی ریژیمی
کۆماری ئیسلامی که تێدا 5 مرۆفی گه‌وره و
ئیراده پۆڵایینی له سێداره دان، کاسه‌ی سه‌بری
هه‌موان پڕ بوو، بێ‌زیان له تاوان و تاوانباران
هه‌ستا و بێ بیانووی پووچی جاران هاوده‌نگ و
هاوکار چوونه مه‌یدانی شه‌ڕی ئه‌هریمه‌ن
و.سه‌ربه‌رزانه تێکه‌ڵ به ده‌ریای خرۆشاوی گه‌ل
بوون و سه‌رکه‌وتوانه‌ش هاتنه‌ده‌ر. ئه‌م
سه‌رکه‌وتنه له هه‌موان و پێش هه‌موان له
بنه‌ماڵه‌ی خوشه‌ویستانی گیانبه‌ختکردوو، فه‌رزادی
مامۆستا، عه‌لی ،فه‌رهاد،شیرین و مێهدی پیرۆز بێت.
من له وتارێکدا که له سایتی هه‌ڵویست دا بڵاو
کرایه‌وه و ئیستاش له ئارشیوی ئه‌و سایته دا
ماوه رێکه‌وتی 4-9-2009 داوام کرد
:
مه‌ترسی
ئێعدام‌کردنی زیندانیانی سیاسی کورد به جیددی
بگرین
هه‌روه‌ها له‌و باره‌وه نووسیبووم:
ریژیمی کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر له هیچ تاوان و
جینایه‌تێک له کوردستاندا ناپرینگێته‌وه به‌ڵکوو
زۆرجار بۆ ترساندنی خه‌ڵکیتریش،کوردستان وه‌ک
تاقیگه‌ی تاوانکاری بۆ مه‌به‌سته‌کانی
به‌کاردێنێ.سی ساڵ ته‌مه‌نی نه‌گریسی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه ئه‌مه‌ی بۆ هه‌موان
سه‌لماندووه و که‌س نابێت شک و گومانێکی له‌م
باره‌وه هه‌بێ.
من له درێژه‌ی وتاره‌که‌دا نووسیبووم:
ساڵانێکه کۆمه‌ڵێک چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی
کورد له زیندانه‌کانی ریژیمدا گیراون و
ژماره‌یه‌کیان - ته‌نیا - له به‌ر ئه‌و روانگه
و سیاسه‌ته دژمنانه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی تاران
به‌رانبه‌ر به کورد، حوکمی ناڕه‌وای مه‌رگیان به
سه‌ردا سه‌پاوه و به‌شێکیشیان زیندانی دوور و
درێژیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. ئه‌م مرۆڤه شه‌ریفانه
ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی ئاسایی‌دا ژیابان ده‌بوا بۆ
ئه‌و کارانه‌ی کردوویانه خه‌ڵات کرابان. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که بواری چالاکیی ئه‌م تێکۆشه‌رانه
ژینگه پارێزی، مافه‌کانی مرۆڤ یان
خوێنده‌وارکردنی خه‌ڵک بووه. به‌ڵام به جێ
ئه‌وه گه‌وره‌ترین ناحه‌قییان ده‌رحه‌ق کراوه و
ئیستابه‌تاوانی هه‌نگاوی ئینسانانه و
مرۆڤدۆستانه له ژێر تیغی جه‌لاددان. بۆیه ئه‌م
خۆشه‌ویستانه له هه‌رکه‌سیتر زیاتر پیویستییان
به پشتگیری خه‌ڵکه‌که‌یان هه‌یه.
دیسان نووسیبووم:
ئێحسان فه‌تاحیان ( ئه‌وکات هێشتا ئێحسان ئێعدام
نه‌کرابوو) و حه‌بیبوڵا لوتفوڵای مه‌ترسی کوشتنیان
له سه‌ره و کاوه جه‌وانمه‌رد، جه‌واد
عه‌لیزاده و فه‌ردین مورادیش له ماوه‌ی دووڕۆژی
ڕابوردوودا بۆ شوێنی نادیار راگوێزراون. هه‌موو
ئه‌مانه له حاڵێک دایه که حوکمی زیندانی کاوه
جه‌وانمه‌رد ته‌نیا چه‌ندرۆژی ماوه کۆتایی بێ!
بۆیه زۆر پیویست و گرنگه مه‌ترسی ئێعدامی
هه‌ریه‌که یان قه‌ڵاچۆکردنی به کۆمه‌ڵی ئه‌م
زیندانیانه به جددی بگرین.
له درێژه‌دا نووسیبووم
:
که مرۆڤ گوێ له لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌گرێ
که‌سیان نیه لایه‌نگری یه‌کیه‌تی کوردان نه‌بێ.؟!
به‌ڵام هه‌رکه‌سه و بیانووییه‌ک دێنێته‌وه که
ئه‌گه‌ر ئه‌وه وابێت و ئه‌مه وانه‌بێت ئه‌وان
حازره‌ن بێنه ناو ریزی یه‌کگرتنێکه‌وه که:
رێگای سه‌خڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ێه‌کی ئازار دیتووی ماف
ژێرپێنراو هه‌موار و له رزگاری نزیک
ده‌کاته‌وه. بۆ دوور که‌وتنه‌وه له یه‌کتر
هه‌زار بیانووی پووچ ده‌تاشن و سه‌رئه‌نجام
ناراسته‌وخۆ یارمه‌تی به تاوانکارانی دژمنی
خوێن‌ڕێژ ئه‌که‌ن تا په‌روه‌نده‌ی تاوانه‌کانی دژی
خه‌ڵکی ئێمه قه‌به‌تر بکات.
ئیستا و پاش ئه‌م یه‌کگرتنه عه‌مه‌لییه ئه‌م
جاره‌مان که بوو به هۆی له‌رزاندنی دڵی ره‌شی
دژمن، شادی و هیوا به‌خشین به خه‌ڵکه‌که‌مان و
هێنانه مه‌یدانی لایه‌نه ئێرانییه‌کانی بۆ
داکۆکی کردن له مافه‌کانمان و... به وتاره‌که‌ی
ئه‌و کاتمدا ده‌چمه‌وه ، وێڕای ئازاری گرانی
برینی نه‌مانی فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی، شادی
دامده‌گرێ و بزه‌ی خوشی ده‌که‌وێته سه‌ر لێوم و
له به‌ر خومه‌وه ده‌ڵێم:
بڵی
ئه‌م سه‌رکه‌وتن و ئه‌زموونه به‌نرخه ببێته
هه‌نگاوی سه‌ره‌تا بۆ گۆڕکردنی رق و قینی
عه‌شیره‌تی ناو بیره جیوازه‌کانی ئێمه و پاش
مه‌رگی ئه‌م خوشه‌ویستانه به‌ره‌ی ئێمه هه‌روا
به‌هێز و یه‌کگرتوو، به‌ره‌ی جه‌هل و تاوانی
ده‌وڵه‌تی سته‌مکاری ئێرانیش که‌م که‌م لێک
هه‌ڵوه‌شێ و رێگای سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری هه‌موار
بێ.؟
14-5-2010
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|