|
پێلانگێڕیی
شه‌ڕی نه‌رم له کوردستان
هادی
سۆفی زاده
له ماوه‌ی چه‌ند سالی ڕابردوودا‌و به دوای
په‌ره‌سه‌ندن و گشتگیر بوونی ئینترنێت و به کار
هێنانی له‌لایه‌ن چالاکانی سیاسی، کۆماری ئیسلامی
بۆ زاڵ بوون و باڵاده‌ستی خۆی له فه‌زای
مه‌جازی دا، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو نفووزی
کردوه‌ته ناو تۆڕی پێوه‌ندی ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی کورد و توانیویه‌تی به
که‌ڵک وه‌رگرتن له تاکتیکی شه‌ڕی نه‌رم که‌لێنێکی
به‌رین بخاته ناو لایه‌نه سیاسییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌م جۆره زه‌ربه‌یه‌کی
کاریگه‌ری له یه‌کڕیزی گه‌له‌که‌مان بوه‌شێنێ.
پێویسته بگوترێ که‌م لێکترازان و دابڕانی ناو
حیزبه‌کان هه‌یه که جێ په‌نجه‌ی عه‌واملی کۆماری
ئیسلامی پێوه دیار نه‌بێ. دوا په‌لاماری
ئینترنێتی عه‌واملی ڕژیم بۆ تێکدانی باری ڕه‌وانی
چالاکانی کوردستان هێرش کردنه سه‌ر نوێنه‌ری
حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران له سایتی
ڕۆژهه‌ڵات تایمز بو که نزیک سه‌د کۆمێنتی بێ
ناونیشانی له سه‌ر نوسراو له ڕاستیدا ئه‌و
پیلانه تیری خه‌لاسێک بو که ده‌زگای شه‌ڕی
نه‌رمی کۆماری ئیسلامی له دولایه‌نی حیزبی
دیموکڕاتی دا خاڵی کرده‌وه. دیاره ئه‌و پیلانه
نه یه‌که‌م پیلان و نه دوا پیلانیشه و
مه‌به‌ستی ئه‌م وتار تیشک خستنه سه‌ر چه‌مک و
پێناسه‌ی شه‌ڕی نه‌رم و لایه‌نه شاراوه‌کانی ئه‌و
دیارده مه‌ترسیداره‌یه.
پێناسه‌ی شه‌ڕی نه‌رم:
ساده‌ترین
پێناسه ی شه‌ڕی نه‌رم بریتییه له نفووز بۆ ناو
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌یاره‌که‌ت به
که‌ره‌سته‌ی ته‌بلیغی. شه‌ڕی نه‌رم به سه‌رنج دان
به گه‌شه‌ی ئامراز و که‌ره‌سه‌ی تکنولۆژی گرنگی
خۆی زیاتر له هه‌ر زه‌مان په‌یا کردوه‌و نوقته
موقابلی شه‌ڕی سه‌خته. تاساڵی 1945 شه‌ڕی سه‌خت،
له‌وه به‌دوا تا ساڵی 1991 و هه‌ڵوه‌شانی بلوکی
شه‌رق شه‌ڕی سارد هاته ئاراوه‌و له 91 به‌م
لاوه شه‌ڕی نه‌رم هاته ناو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی
دنیاوه.
ئه‌توانین بڵێێن له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران
که‌ره‌سه‌ی ته‌بلیغی و ئامرازی پێوه‌ندی ده‌وری
کاریگه‌ری گێڕاوه و له قامووسی فه‌رهه‌نگی ڕژیمی
ئیسلامیشدا و به پێی بیرۆکه‌ی داڕێژه‌رانی ژووری
شه‌ڕی نه‌رم (اطاق جنگ نرم) دا له بنه‌ماکانی
مه‌زهه‌بی شیعه وه‌ک بنه‌مای تیئۆریکی شه‌ڕی
نه‌رم کەڵک وه‌رگیراوه‌و و ده‌زگای شه‌ڕی نه‌رمی
کۆماری ئیسلامی که له ساڵی 2010 له تاران
دامه‌زاروه به سه‌رنج به فتوای دو مه‌رجه‌عی
گه‌وره‌ی شیعه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده واته
ئایه‌توڵڵا گوڵپایه‌گانی و ئایه‌توڵلا خۆیی شه‌ڕی
نه‌رمیان دامه‌زراندوه. بۆ شاره‌زایی زیاتر له
سه‌ر شه‌ڕی نه‌رم دو لینکی خواره‌وه که ساڵی پار
نوسراوه سه‌ردان بکه‌ن. 1و 2
له شه‌ڕی سه‌خت دا له‌شکره نیزامییه‌کان
ڕووبه‌ڕوی یه‌ک ئه‌بنه‌وه، به‌ڵام له شه‌ڕی
نه‌رم دا هه‌مو کۆمه‌ڵگا ئه‌کرێته ئامانج و
ئه‌کرێ له جه‌مسه‌ریکی دنیاوه هێرش بکرێته سه‌ر
ئه‌و جه‌مسه‌ری دنیا. به واتایه‌کی دیکه حەوزەی
شه‌ڕی سه‌خت مه‌یدانی شه‌ڕه به‌ڵام حه‌وزه‌ی
شه‌ڕی نه‌رم هه‌مو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگی و سیاسییه.
له شه‌ڕی نه‌رم دا له تاکتیکی جۆراوجۆر به
دژی نه‌یاران به‌کار دێ که به‌شێک له‌و
تاکتیکانه بریتین له: تۆمه‌ت لێدان، پیا
هه‌ڵگوتن (شووتی ژێر باڵ خستن) ، ته‌ئید کردنی
حه‌ق و ناحه‌ق، ده‌نگۆ سازکردن (شایعه)، گشتی
بێژی(کلی گویی)، درۆی گه‌وره، ده‌رخستنی
گۆشه‌یه‌ک له ڕاستی بۆ خۆ خزاندن و خۆ جێ خستن،
دێ‌و سازی (هیولا سازی)، داوی چیژی سێکسی ، تیرۆری
که‌سایه‌تی له ڕێگای جۆراوجۆری وه‌ک شێعر، ته‌نز،
کاریکاتۆر و کلیپ، دووباره و چه‌ند باره
کردنه‌وه‌ی خه‌به‌رێکی درۆ، و زۆر شێوازی دیکه
له تاکتیکه‌کانی شه‌ڕی نه‌رمن که ڕۆژانه له‌و
سایتانه‌ی که له ژێر نفووزی عه‌واملی شه‌ڕی
نه‌رم دان، ئه بیندرێن.
شه‌ڕی نه‌ڕم له ڕاستیدا به پشتیوانی که‌ره‌سه‌ی
نه‌رم وه‌ک ته‌له‌ویزێون، ڕادیۆ، ئینترنێت،
چاپه‌مه‌نی، به‌شی هونه‌ر وه‌ک تئاتر، نقاشی،
گرافیک، و موسیقی و له ڕێگای دروست کردنی
ڕێکخراوگه‌لێکی به ناو مه‌ده‌نییه‌وه ئه‌نجام
ئه‌درێن.
ئامانجی شه‌ڕی نه‌رم:
ـ تێکدانی ( استحاله) باری فرهنگی بۆ شوێن دانان
له سه‌ر بیروڕای گشتی کۆمه‌ڵگا و نائومید کردنی
کۆمه‌ڵگا به که‌ره‌سه‌ی هه‌واڵنێری و کۆنتڕۆڵی
به قازانجی خۆی.
ـ به ناڕه‌وا ناساندنی ئه‌حزاب ۆ ناشرین و ڕه‌ش
نیشان دانیان.
ـ دروست کردنی که‌ش وهه‌وای ترس و خۆف و چاندنی
تۆوی بێ ئیعتمادی و نائه‌منی ره‌وانی.
ـ دوبه‌ره‌کی نانه‌وه له ناو خه‌ڵک دا و
په‌ره‌پێدانی هەستی ناهومێدی له جێگای شادمانی
کۆمه‌ڵگا و بی ته‌فاوه‌ت ڕاگرتنی گه‌نجان به
نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه.
ـ ته‌بلیغاتی ڕه‌ش به شایعه درووست کردن،
بڵاوکردنه‌وه‌ی فیملی ناشرین و سیکسی بۆ به
لاڕێدا بردنی کۆمه‌ڵگا.
دەستوپێوەندەکانی شه‌ڕی نه‌رمی کۆماری ئیسلامی له
کوردستان بۆ بردنه پێشی مه‌ئمورییه‌ته‌کانیان
له ئه‌هرومی جۆراوجۆر کەڵک وەردەگرن و به
دانانی کۆمه‌ڵێک سایت، وه یا دزەکردن بۆ ناو
سایتی به‌شێک له چالاکانی سیاسی، باڵیان به‌سه‌ر
فه‌زای مه‌جازیدا کێشاوه و به‌کرده‌وه
ده‌ره‌تانی وڵام دانه‌وه‌یان له به‌رهه‌ڵستکارانی
خۆیان بڕیوه. به گشتی عه‌واملی شه‌ڕی نه‌رمی
رژیم به‌دانانی سایتی جوراوجۆر واته سایتی
دیاریکراو ( سایتی
کردستان امروز ) ، سایتی بی ناو نیشان وه‌ک (
ضد پژاک، دیارونادیار،
کومله 1917 ) و له هه‌مان کاتدا خۆ خزاندنە
ناو ئه‌و سایتانه‌ی که مه‌یدانی ڕه‌خنه و
ته‌سوویه‌ی حیزبین وه‌ک (
رۆژهه‌ڵات تایمز ) و یا له ناو بیروڕای گشتی
دا وه‌ک سایتی حیزبی ناسراون وه‌ک(
سایتی به‌یان ) له‌و ڕێگایانه‌وه توانیویه‌تی
کێشه‌ی ناو حیزبه‌کان قوڵتر بکاته‌وه. سایتی
ڕۆژهه‌ڵات تایمز تا ئه‌و ڕادده خۆی جێ خستوه که
سایتی بوڵتن نیوز ئورگانی سوپای پاسداران زۆر جار
بۆ ئیسباتی خه‌به‌ره‌کانی پشت به سه‌رچاوه‌ی
سایتی ڕۆژهه‌ڵات تایمز ئه‌به‌ستێ. له ڕاستیدا دو
سایتی ڕۆژهه‌ڵات و به‌یان به ڕواڵه‌ت له ژێر
ئیعتباری دو حیزبی ڕۆژهه‌ڵات خۆیان حه‌شار داوه،
به ڵام به کامی کۆماری ئیسلامی ئه‌جوڵێنه‌وه.
ته‌واوی زانیارییه‌کان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن که
سه‌رچاوه‌ی هێزی مرۆیی و ماددی شه‌ڕی نه‌رمی
کۆماری ئیسلامی سایتی بوڵتن (ئورگانی
سوپاسی پاسدارانه)، که ئورگانی خه‌به‌ری و
ناوخۆیی سوپاسی پاسدارانیشه.
له‌م ناوه‌دا له ناو فه‌زای مه‌جازیدا که‌سانێک
هه‌ن که به نهێنی و نیوه ئاشکرا له بازنه‌ی
شه‌ڕی نه‌رم دا کار ئه‌که‌ن و به هۆی ڕه‌وشێکی
دژوار (پیچیده) که به کاری ئه‌هێنن ئیمکانی
ده‌ست ڕوخستنیان زۆر زه‌حمه‌ته، بۆ نموونه له
ئه‌ندامه‌تیان له یه‌کێک له حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یا له ژێر ناوی ڕۆژنامه
نووسی سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر و شتی له‌و باباته
دا کار ئه‌که‌ن. یه‌ک له چه‌واشه‌کارییه‌کانی
ئه‌و که‌سانه له کاتی ڕوبه‌روبونه‌وه‌دا
ئادره‌سی غه‌ڵه‌ت دانه. مه‌سه‌له‌ن کاتێک
پرسیاریان لێ ئه‌که‌ی که پێوه‌ندی ئێوه به فڵان
سایته‌وه چییه وه یا بیستراوه که ئێوه
خاوه‌نی ئه‌و سایته‌ن؟. جگه له‌وه‌ی که
پێوه‌ندی خۆی به سایتی جێگای ئاماژه ڕه‌د
ئه‌کاته‌وه، به‌ڵام بۆ شوێن پێ گوم کردن ئادره‌سی
غه‌ڵه‌ت ئه‌دا و ئه‌ڵێ که ئه‌و سایته فڵان حیزب
ئیداره‌ی ئه‌کا!! ئه‌و شێوازه ئه‌وه‌نده جێ
که‌وتوه که بۆ نموونه کاک ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
ناچار بو خاوه‌ندارییه‌تی خۆی له سایتی ڕۆژهه‌ڵات
تایمز له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ره‌د بکاته‌وه.
چونکه وا جێ خرابو که ناوبراو خاوه‌نی ئه‌و
سایته‌یه تا له ژێر ئیعتباری ناوی ئه‌دا کار
بکه‌ن.
شێوازی کاری ئه‌و جۆره سایتانه:
یه‌ک له تاکتیکه‌کانی ئه‌و جۆره سایتانه
گواستنه‌وه‌ی وتار و بابه‌ت له سایته‌کانی دیکه
بۆ سایته‌کانی خۆیانه، تا خۆیان له ئه‌گه‌ری
هه‌ر چه‌شنه خرانه ژێر پرسیارێک بێ ئه‌سه‌ر
بکه‌ن. گوێزانه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنی کاک خوسره‌و
عه‌بدوڵلاهی له سایتی خۆرنیوز بۆ سایتی ڕۆژهه‌ڵات
تایمز یه‌ک له‌و نمونانه‌یه. نموونه‌یه‌کی دیکه
له مانگی 5ی 2011 چاوپێکه‌وتنێکی کاک
ڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی په‌ژاک له
ساڵڕۆژی ئێعدامی مامۆستا فه‌رزاد و هاوڕێیانی له
سایتی سڤیله‌وه گۆیزرایه‌وه بۆ سایتی ڕۆژهه‌ڵات
تایمز. ئه‌و پرسیارانه‌ی که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی
په‌ژاک کرابو زۆر بابه‌تی گرنگی له مه‌ڕ پێوه‌ندی
ئه‌وان به ئیسرائیل و زۆر بابه‌تی گرنگی دیکه
تیابو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی
ڕۆژنامه‌نووسه‌که بو ئه‌وه بو که به مانشێتی
گه‌وره بنوسێ " سه‌رۆکی په‌ژاک ئه‌ڵێ به درووست
بونی په‌ژاک بنه‌ماڵه‌ی موهته‌دی هاتنه‌وه
مه‌یدان"!!! تا له‌و ڕێگایه‌وه زه‌ینی خه‌ڵک له
یادی مامۆستا فه‌رزاد و هاوڕێیانی بۆ شه‌ڕی نێوان
حیزبه‌کان به لاڕێدا ببات!!. نموونه‌یه‌کی دیکه،
ڕێکه‌وتی 14ی 12ی 2010 له سایتی ئاوێنه
چاوپێکه‌وتنیکی به مه‌به‌ست له گه‌ڵ سه‌ید
جه‌میل په‌نجه ئه‌نجام ئه‌درێ و ده‌قی هه‌مان
چاوپێکه‌وتن ڕۆژێک دواتر له
سایتی به‌یان بڵاو ئه‌کرێته‌وه وه پاشان
عه‌ینی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه له ڕێکه‌وتی 5ی
جۆزه‌ردان به زمانی فارسی له
سایتی بوڵتن ئورگانی سوپاسی پاسداران بڵاو
ئه‌کرێته‌وه‌و سایتی بوڵتن ئه‌نوسێ که هاوکارمان
له هه‌ولێر!! ئه‌و چاوپێکه‌وتنه "اختصاصی"
(تایبەبەت)ـه‌ی ئه‌نجام داوه. ئه‌وه له
حاڵێکدایه که نوسه‌ری ئه‌م دێڕانه له ڕێگای
ئیمایله‌وه داوای ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و
دیمانه‌یه‌ی کرد تاله پێوه‌ند ئیددعای سایتی
بوڵتن که ناوبراوی وه‌ک هاوکاری خۆی ناو بردوه،
بیروڕای گشتی ئیقناع بکا، به‌ڵام به‌ڕێزیان حازر
به ڕوونکردنه‌وه نه‌بو وه به‌وه‌ی که
نوسینه‌کانی ئه‌و له هه‌مو جێگایه‌ک بڵاو
ئه‌بنه‌وه کۆتایی به پرسیارێکی هه‌ستیار هێنا!!.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆمه‌ڵیک که‌سی به ناو
ڕۆژنامه‌نووسی باشووری کوردستان له‌م گه‌مه‌یه‌دا
یاری ئه‌که‌ن که پێناسه‌یان بۆ خوێنه‌رانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕوون نییه و له هه‌مان
کاتدا له سایته‌کانی باشووری کوردستان بۆ
گوێزانه‌وه‌ی سه‌رچاوه که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرن. پێم
باشه به بیر بێنمه‌وه که ساڵی پار و له
جه‌ره‌یانی ده‌یه‌ی فه‌جر 39 له‌و ڕۆژنامه‌نوسانه
بۆ ئێران ده‌عوه‌ت کران !!! سایتی سڤیل یه‌ک له‌و
سایتانه‌یه که له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سایته بێ
ناوونیشانه‌کانی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی هاوکاری
ئه‌کا.
شێوازێکی دیکه‌ی ئه‌و سایتانه بۆ گه‌رم کردنی
شه‌ڕی ڕه‌وانی ئه‌وه‌یه که له گه‌ڵ دانانی
وتارێک که بۆ شه‌ڕی ڕه‌وانی له‌باره، هاوکات له
گه‌ڵ بڵاو کردنه‌وه‌ی، چه‌ند بۆچوونی له سه‌ر
دائه‌نێن تا بتوانی که‌سانی ساویلکه بکێشنه ناو
ئه‌و شه‌ڕه ڕوانییه‌وه‌و به‌م جۆره بتوانن
مه‌ئمورییه‌ته‌که‌یان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
نموونه‌یه‌کی دیکه هاوئاهه‌نگی
سایتی به‌یان و بڵاو کردنه‌وه‌ی جۆره
هه‌واڵێک که له سایته‌کانی سه‌ر به سوپای
پاسدارانه‌وه ته‌نزیم کراوه. بۆ نموونه له
سه‌روبه‌ندی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر
قه‌ندیل سایتی به‌یان له ڕێکه‌وتی 09ی 09ی 2011
هه‌واڵێکی بلاوی کرده‌وه که په‌ژاک چالاکی
نیزامی به‌لووچه‌کان له به‌لوچستان به ناوی
خۆیه‌وه بڵاو ئه‌کا. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و خه‌به‌ره
سایتی بوڵتن ئۆرگانی سوپای پاسدارانه و جگه
له دوسایتی به‌یان و بوڵتن نیوز له هیچ سایتێکی
دیکه‌دا ڕه‌نگی نه‌دایه‌وه تا والێک بدرێته‌وه
که مومکینه هه‌واڵه‌که‌یان له سایتیکی کوردی
وه‌ر گرتبێ.
گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
خه‌به‌رانه‌ی که پێشتر حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی
ئێران وه‌ک سه‌رچاوه‌ی نهێنی سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ژاک له ساڵی 2007 به
ئه‌ندامه‌کانیان ڕائه‌گه‌یاند، هه‌مووی ئه‌و
هه‌واڵانه پێشتر له لایه‌ن سایتی بۆڵتنه‌وه
ڕائه‌گه‌یندرا. ئه‌و کاره گاڵته‌جاریێک بو که
سه‌ربازانی شه‌ڕی نه‌رم له سایتی بولتن و تابناک
ئاماده یان ئه‌کرد و دواتریش حیزبه‌کانی دیکه
به تایبه‌ت دو حیزبی دیموکڕات سیاسه‌تی خۆیان له
هه‌مبه‌ر په‌ژاک پێ ته‌نزیم ئه‌کرد و به ئاسانی
ئه‌که‌وتنه داوی شه‌ڕی نه‌رمی رژیم و وه‌ک
خه‌به‌ری موثق له سه‌ر په‌ژاک ده‌رخواردی
ئه‌ندامه‌کانیان ئه‌دا. بۆ زانیاری زیاتر
له‌وباره‌وه
ئێره کلیک بکه‌ن .
مه‌یدانی شه‌ڕی نه‌رمی کۆماری ئیسلامی:
ئه‌و ڕاستییه قبوول بکه‌ین که سه‌رکه‌وتنی
کۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی نه‌رم له کوردستان
ته‌نیا به هۆی لاوازی به شێک له کۆمه‌ڵگا و
پارته سیاسییه‌کانه‌وه‌یه.
حه‌وزه‌ی شه‌ڕی نه‌رمی کۆماری ئیسلامی کورده‌کانی
نیشته‌جێی ئوروپا و هه‌رێمی باشووری کوردستانه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مو توانایی مرۆیی و تکنولۆژی
کۆماری ئیسلامی وشیاری کۆمه‌ڵگا و پارته
سیاسیه‌کان و مه‌سئولییه‌ت په‌زیری پارته‌کان
ئه‌توانێ به ئاسانی پڕۆژه‌ی شه‌ڕی نه‌رمی کۆماری
ئیسلامی شکست پێ بێنێ.
ته‌واوی نیشانه‌کان حکایه‌ت له‌وه ئه‌که‌ن که
عه‌واملی شه‌ڕی نه‌رم له ساده‌یی خه‌ڵک که‌ڵکی
خراپ وه‌ر ئه‌گرن. که‌سانێک هه‌ن که به بێ
ئه‌وه‌ی مه‌رزبه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و سایتانه‌ی که
جێگای گومانن بکه‌ن، وتار‌و بابه‌تیان بۆ ئه‌نێرن.
ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ ئیعتبار به‌خشین
به‌و جۆره سایتانه. به‌داخه‌وه زۆر جار
سه‌رۆکی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات که ئاره‌زوویان
ئه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌نوسێک ئاوڕیان لێ بداته‌وه، تا
موساحبه‌ی له گه‌ڵ بکه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی بزانێ
مه‌به‌ستی موساحبه چی بێ. خاڵێکی دیکه‌ی بۆ
نفووزی عه‌واملی شه‌ڕی نه‌رم له‌وه‌دایه که سایت
و مێدیاکانی حیزبه‌کان له به‌ر ئه‌وه‌ی له
ره‌ونه‌ق که‌وتوون ته‌واوی هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که
به هه‌ر نرخێک بێ، به ناردنی وتار‌و
بابه‌ته‌کانیان بۆ سایته‌کانی دیکه خۆێنه‌ر بۆ
خۆیان په‌یدا بکه‌ن و له که‌ش و هه‌وایه‌کی وا
دایه که ئه‌که‌ونه داوی نه‌یارانیانه‌وه له
فه‌زای مه‌جازیدا.
شێوازی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌رم:
به باوه‌ڕی من ڕێگا چاره‌ی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی
شه‌ڕی نه‌رم زۆر ئاسانه و ته‌نیا پێویستی به
وشیاری کۆمه‌ڵگا هه‌یه.
یه‌که‌م:
هه‌رکام له حیزبه‌کان به به‌هێز کردنی ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندنی حیزبی خۆیان و ده‌عوه‌ت له ئه‌ندام و
لایه‌نگرانیان بۆ ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌کانی
خۆیان، ئه‌توانن چوارچێوه‌و میکانیزمێکی گونجاو بۆ
به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌رم بدۆزنه‌وه. تا
به‌و جۆره فرسه‌ت به هه‌لپه‌ره‌ستان نه‌ده‌ن
فه‌زاکه به قازانجی خۆیان بشێوێنن.
دوهه‌م:
بایکۆتی ئه‌و سایتانه‌ی که بێ ناو‌و نێشانن و
خاوه‌ن ئیمتیاز و ده‌سته‌ی نوسه‌رانیان بۆ خه‌ڵک
ڕوون نییه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی
گرنگه خاوه‌نی سایته‌کان بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بن؟ .
ئه‌گه‌ر سایتێک به مه‌به‌ستی کاری تێکده‌رانه
بجوڵێته‌وه ئه‌وه ئه‌کرێ له ڕێگای
قانوونییه‌وه شکایه‌تی لێ بکه‌ی ( وه‌ک
ئه‌وه‌ی که ئیستا کاک خوسره‌و عه‌بدوڵلاهی له
سه‌ر سایتی خۆر نیوز تۆماری کردوه ). به‌ڵام گه‌ر
خاوه‌نی ئه‌و سایته دیار نه‌بێ ئه‌و کاره ئاسان
نییه. لێره‌دا زۆر جار ئه‌ڵێێن خاوه‌نی فڵان سایت
سه‌ر به حیزبێکی سیاسیه و ئه‌وه به سه‌رچاوه
متمانه بۆ خۆیان دیاری ئه‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌بێ
هاوکات ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که ئایا
ئه‌و که‌سه‌ی که پلانی تیرۆری کاک جه‌لیل گادانی
له سوئێد هه‌بو هه‌ر ئه‌ندامی حیزبی نه بو؟ ئایا
ئه‌و که‌سه‌ی که پلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی
11ی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێرانی هه‌بو وه
ده‌یان کادری حیزبی تێرور کردبو، ئه‌ندامی حیزبی
نه‌بو؟ که‌واته ئه‌ندام بوون له حیزبێکدا
نابێته ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ر به ئاسانی ته‌سلیمی
عاتفه ببێ و به ئاسانی ئیعتماد بکا.
سێهه‌م:
ئه‌و که‌سانه‌ی که پێوه‌ندی حیزبیان نییه و حه‌ز
ناکه‌ن له سایتی حیزبی دا قه‌ڵه‌م لێ بده‌ن
ئه‌توانن که له‌وسایتانه‌ی که خاوه‌نی
ناسنامه‌ن بۆ نموونه سایتی وه‌ک گیاڕه‌نگ،
پێشمه‌رگه‌کان، هه‌ڵوێست، به‌یانی، ناوه‌ندی
نوچه‌و شڕۆڤه‌ی ڕۆژ، کوردانه، کوردیش پیرسپێکتیڤ
و سایتێک گه‌لێک که خاوه‌ن ئیمتیاز و ده‌سته‌ی
به‌ڕیوه‌به‌ریان دیار بێ. هه‌رکام له‌و سایتانه
که له پڕێنسیپی کاری خۆی لابدا به سه‌رنج دان
به‌وه‌ی ناسنامه‌یان دیاره به ئاسانی ئه‌کر ێ
له ڕێگای قانووییه‌وه ئیجرائیاتیان له سه‌ر
بکرێ.
1.
http://kurdishperspective.com/readuser.php?id=3661
2.
http://kurdishperspective.com/readuser.php?id=3723
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|