|
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
سایتی "بەیان" کە یەک لەو سایتانەیە لە هێڵی
شەڕی نەرمی کۆماری ئیسلامی بە دژی کۆمەڵگای سیاسی
کوردستان چالاکە، وتارێکی منی کە لە پێوەند لە
گەڵ گیرانی ئیحسان هوشمەند نوسیومە ، بە بێ ئەوەی
ئاماژە بە سەرچاوەی وتارەکە بکا کە لە چ سایتێک
وەریان گرتوە، بڵاو کردوەتەوە. هەر چەند لە
ڕیگای ئیمایلەکەیانەوە داوام لێ کردوون کە ئەو
وتارەی من لە سەر لاپەڕەکەیان لاببەن، بەڵام
دیسان ڕای گشتی ئاگادار ئەکەمەوە کە سایتی
ناوبراو وەک هەوڵێکی خۆفریودەرانە خەریکە وتاری
کەسانی دیکە بە بێ ئیزنی خاوەنەکانیان بڵاو
ئەکاتەوە.
لە گەڵ ڕێزم دا
هادی سۆفی زادە
٣٠.٠١.٢٠١٢
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|