چهکی ئهتومی و
بناژۆیی
مهزههبیی
ئیسلام و یههوود
عەزیزی رەزایی
بڵێسهی ئاگری شهڕ له بهرز بوونهوهدایه. شهڕی
ئایدیولۆژی دینی و دهسهڵاتی دهوڵهتی.له
بنهڕهتدا ههڵگیرسانی شهڕی دهوڵهتان نه
به مانای بهڵێنی ڕای گشتی و ئیرادهی ڕاسته و
خۆی جهماوهر له پێناو بهرژهوهندی وڵاتدا،
بهڵکوو له ڕێڕهوی بهرژهوهندی چین و توێژێکی
تایبهتی خاوهن جبهخانه و کارتێله
نهوتیهکاندایه. به تایبهت شهڕ و پشێوهن بۆ
ڕژیمی ئیسلامی ئێران، ئهو ئاوه لێڵهیه که ژیانی
پێدهبهخشی بو ماننهوه و ئیدامهی حکومهتی
قهساس له دژی خهڵکانی ئێران له نێو وڵاتدا. جا
بۆێه بهرههمی ئاگری ڕق و قینی شهڕی دهسهڵاتی
دوو دهوڵهتی دژبهری بنیاتخوازی دینی له دوو
ئاستی جیاوازی بهرژهوهندی خهڵک و دهولهتدا
ئهبێ بهراورد بکرێ. له لاێهک شهڕی دهوڵهتی
سهرهڕو و داسهپاوی ئیسلامی ئێران، به مهبهستی
پهره پێدانی ئیسلامی سیاسی شێعه له ئاستی
ڕوژههڵاتی ناوهڕاستدا و له لایهکی دی، ماددیهت
لایهن دهوڵهتانی سههیونیزمی ئیسراییل لهم
مهڵبهندهدا. ههڵگیرسانی شهڕ که له ڕوواڵهتدا
ڕهنگی ئایدیولوژی دینی وه خۆ گرتووه، بهڵام له
بنهڕهتدا کێشهی ماددهیه و دهسهڵات که
پڕوژهی بیری تاڵان و بڕۆی دهسڕهنج و سهروهت
و سامانی مروڤایهتییه له نێوانیاندا ئهسڵه و
پهیڕهو دهکرێ. ڕق و قینی شهڕی دوو ناوهندی
بنیاتخوازی ئایدیولۆژی دینی، بێگۆمان کارهساتی
چاوهڕوان نهکراوی سهر و ماڵی مروڤایهتی لێ
دهکهوێتهوه و خهساری مهزنی گیانی ئابووری
دهقهومێنی به تایبهت له ڕوژههلاتی ناوهراستدا
که جێڕاوگهی بیرو و بۆچوون و ڕمبازێنی ڕاوچیانی
دهوڵهمهند به سامانی سروشتی ئهم
مهڵبهندهیه. دینسالارانی ئیسلام و جوولهکهی
دوێنیی مێژوو، به چهکی ساردی خنجێر و شمشێر ،
دهشت و دهوهنی ناوچهی ڕوژههڵاتی ناوهڕاستیان
به خوین ڕشتنی خهڵکانی ئهم مهڵبهنده سوور
ههڵدهگهڕان، بهڵام ئهمڕوی سهردهم چهکی
گڕدار و گهرمه و ئینجا چهکی پڕ کارهساتی
ناوهکی له ههوێڵدایه که جیهانی مروڤایهتی
دهخاته مهترسیهوه و له چرکه ساتێکدا
مهرگهساتی گشتی دهقهومێنی له ئاستی بهرینی
گۆی زهویدا. بۆێه پتر کارهسات لهوهدایه که
دهوڵهتی ناسهردهم به بیری کونی سهردهمی
شمشێرهوه، ئێستاکه به ئامێری تهکنولوژیای
سهردهم و چهکی تهفرو توونا کهری ناوهکیهوه
دێته شهڕی مان و نهمانی مروڤایهتی له ئاستی پڕ
مهترسی ڕوژههڵاتی ناوهڕاستدا. کوماری ئیسلامی
ئیران پتر له سیساڵه پروژهی وه ڕێخستنی چهکی
ناوهکی له بهر دهستدایه وخۆ تهیار دهکا بهو
ئامێره سووتێنهره سامناکه،که بێگومان به ئامانجی
سهربازیهوه دایڕژاندوه و له بواری مانوڕی
دیپلوماسی و پاراستن و ماننهوهی خۆی له
دهسهڵاتدا دابینی کردوه. ههر ئیستا به گوێرهی
دوایین ڕاپورتی کار بهدهستانی وزهی ناوهکی
جیهانی ، ڕژیمی ئیسلامی ئێران له کۆتایی وه
بهرههم هێنانی چهکی ناوهکیدایه. واته ئهگهری
زاڵبوونی ئیرادهی ڕژیمی ئیسلامی به سهر
ههبوونیچهکی ڕووخێنهری ئهتۆمیدا به مانای
گۆڕینی ئاڕایشتی ساز و بهرگی سهربازیه له
ناوچهکهدا و ململانێکی نوێ له گوڕهپانی
دهسهڵاتی ڕوژههڵاتی ناوهڕاستی پڕ کێشه و
دهوڵهمهن به گاز و نهوتدا دهخولقێنێ که
بێگومان دهبێته مایه و ماکهی پتر ئاڵوزیه سیاسیه
سهربازیهکان لهم ناوچهیهدا.
ههر بویه له سهر دهمی ئهمڕۆدا، ڕهشهکوژی و
تیروریزمی کهس و کهسان چیدی له قالبی
سوننهتیدا نامێنێتهوه و له دیمانهی
تهقینهوهی ترومبیل یان خانوویهک تێدهپهڕی و
دهچێته کهش وههوای سووتمان و داڕمانی چهکی
ناوهکی له ناوچهیهکی بهریندا و له ئاستی
جیهانیدا و ئینجا کارهساتی جینایهتکاری مروڤکوژی
ههڵهبجه دهبێته دڵوپێك له دهریا، لهم
ڕێڕهوهدا. تۆڕی ڕهشهکوژی و تیروریزمی ڕژیمی
ئیسلامی ئێران، له حیزبوڵای لوبنان وحهمماسی
فهلهستینهوه به تاقم و دهستهی ورد و درشتی
شێعهی ئێراقهوه ، به ئهلقاعیدهو تهزبێحێک له
ڕهشه کۆژانی سوننهی ئهنسارولئیسلام و سهلهفی
و نهقشبهندیهوه، ههر ههموو دهبنه ئامێر و
ههڵگری چهکی پڕکارهساتی مروڤکوژی لهم ڕێڕهوه
پڕ ئامرازه به
ئازارهدا.
ههر وهها تهنگهی هورموز له کهنداوی فارس، که
ڕێگای پترله %60ی ههناردهی نهوتی جیهانه وله
ژێر ڕکێفی دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانی
چهکدار به هێزی ئهتۆمیدایه، دهبێته تهنگهی
باجگیران و دهسهڵاتی باج وهرگرتنی ئهو
ڕژیمه. دهوڵهتی
سههیونیزمی ئیسڕاییل که له مێژه خاوهنی دهیان
به بووکه شووشهی ئیمپڕاتووری سهرمایهیجیهانی،
دهوری داشههارهی گۆڕهپانی شهڕ و کێشهی
ڕوژههڵاتی ناوهڕاستی له ئهستۆدایه و له ههر
کات و ساتی پێویستدا گۆرز دهوهشێنێ و بوردومان
دهکا و بڕیارنامهکانی ڕێخراوی نێودهوڵهتیش
پشتگوێ دهخا و ئاغاش به نۆکهر ناگرێ لهم
بوارهدا. ههر ئێستا سهروکانی دهوڵهتی
ئیسڕاییل به بیانووی کوماری ئیسلامیچهکدار به
هێزی ئهتۆمی له داهاتوویهکی نیزیکدا، ڕۆژ ژمیری
دهکهن و له کات و ساتی گۆنجاو دهگهڕێن، به
مهبهستی خستنهگهڕی گۆرزی چهکی سووتێنهر و
کاولکهر، له پێناو وهدیهێنانی خهونی<عهرزی
مهوعوود>دا و کونترول کردنی سهروهت وسامانی
نهوت وگازی ناوچهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، به
پشتیوانی دهوڵهتانی زلهێزی ڕوژئاوای جیهانیوه.
بێگۆمان سهرهڕویی کردهوه سهربازیه
مێژووییهکانی ئیسڕاییل نامۆ نیه له ئاستی
ناوچهیی و جیهانیدا. دهوڵهتانی ئیسڕاییل به بێ
شهرت و مهرج و به بێباێخی به یاسای نێو
دهوڵهتیهکان و تهنیا به بهڵێنی گۆشه
نیگایهکی زلهێزی ئهمریکا وڵاتێک بۆردومان دهکا
و به کردهوهی سهربازی، خاکی فهلهستین وڵاتانی
دی داگیر دهکا. جا بۆیه ههبوون و پاراستنی
دهسهڵاتی ئیسڕاییل له ڕوژههڵاتی ناویندا
دهبێته پڕنسیپ و نهگۆڕ له لایهن دهوڵهتانی
زلهێزی جیهانیهوه. واته نیزیک بوونهوهی کۆماری
ئیسلامی ئێران به چهکی ناوهکی، تهرجیمانی نیزیک
بوونهوهیه له هێڵی سوور و ئاکامهکهی دهبێته
تێکهڵچوونی سهربازی له نێوان دوو بهرهی
ئیسڕاییل به پشتیوانی زلهێزانی جیهانی و کوماری
ئیسلامی به پهل و پۆکانیهوه. سهرنج لهوهدایه
که تهنیا شتێک سهرنج ڕاکێشهر نیه لهم بوارهدا
ههبوون و نهبوونی ماڵ و گیانی مروڤایهتیه که
دهبێته قوربانی له مهیدانی شهڕ و سیاسهتی دژی
خهڵکیدا. کوماری ئیسلامی ئێران که له بنهڕهتدا
بو خۆی بهرههم و ههڵکهوتووی قهیرانه و له
قهیراندا ژیاوه و ئیدامهی ژیانی له شهڕ و
قهیراندایه، قهیران و سهرههڵدانی شهڕ،
دهبێته نیعمهت و دهرفهتی ههناسهیهکی دی له
ئیدامهی کشت و بڕی خهڵکانی ناڕازی و پتر داخستنی
دهربیجهی ئازادی له نێو کۆڕ و کۆمهڵی کٌشت
کۆمهڵگای وڵاتی ئێراندا.
گۆمان لهوهدا نیه که زوربایهتی گهلان و
خهڵکانی ئێران به گشتی له ژێر زهخت و سهختی
ژیانی گهندهڵی ئابووری کومهڵایهتی بهرپرسانی
ڕژیمی ئیسلامیدان و ژیانی زورهملی دهبهنه سهر،
ههر بۆیه تێداچوونی مۆتهکهی ڕژیمی ئیسلامی
ئێران شادییهێنهر و سهر بهستی پێوهیه بۆ
جهماوهری خهڵکان وگهلانی ئێران لهم
بۆارهدا. بهڵام ههڵگیرسانی شهڕی نهخوازراو
بهم شێوهیه له نێوان دوو دیاردهی بنیاتخوازی
دینی دهوڵهتیدا به غهیری کاولکاری و
تێداچوونیحهشیمهتی مروڤایهتی بێتاوان، چی دی
تێدا بهدی ناکرێ و ڕهنگه ههبوونی شهڕ بکرێته
بیانووی سیاسی بگێڕانی کۆماری سێدارهی ئیسلامی
ئێران و دیسان شهپولێک له کۆت و بهند و کۆشتنی
مروڤی بێتاوان وه ڕێ بخات لهم ڕێڕهوهدا.
ئێمه لێرهدا نابێ ئهو ڕاستیهشمان له بیر کردبێ
و تهمایار بین که دهوڵهتانی زلهێزی جیهانی به
ڕووس و چین و ماچینهوه، ههتا ئهمریکا و
ئهورووپا، له سهر نهبوونی سهربهستی و مافی
پێشێلکراوی خهڵکانی ئێمه دهبنه داکۆکیکار،
بهڵکوو ئهوان به گۆێرهی مێژووی ڕهوتی
ڕووداوهکان له ئاستی ناوچهیی و جیهانیدا،
ههبوونی دروشمی مافی مروڤ ، تهنیا له ڕێڕهوی
بهرژهوهندیهکانی سیاسی ئابووری دوور و نیزیکی
خویاندایه بهکاری دێنن و ڕهنگ دهداوهتهوه.
ههر بۆێه ڕێگا چاره وشهرت و مهرجی ڕزگاری
یهکجاری خهڵکان و گهلان ، له کوت و بهندی
مۆتهکهی ڕژیمی ئیسلامی ئێران تهنیا له ئهستۆ
وگرێوی تین و توان و ئیرادهی ڕاستهوخۆی
جهماوهری گشتی خهڵکانی ئێرانه لهم بوارهدا که
چارهنووس دیاریدهکا و بههاری شۆڕشی
سهربهستیمان لێ ناکا به پاییزی ناهۆمێدی و
پهشیمانی.
ههر وهک له سهرهوه باسمان کرد ڕژیمی ئیسلامی
ئێران، ژیان و ئیدامهی دهسهڵات خۆی له پشێون و
قهیراندا دهبینێ،بویه یهک لهوانه بهرپا کردنی
گێچهڵی ئهتومیه له لایهن ئهم ڕژیمهوه که
کێشهی ناوچهیی و ناوخۆیی لێدهکهوێتهوه و دوور
نیه ئهم گێچهلهی ڕژیم ببێته ڕێخوشکهرو
زهمینهسازی ئهگهری شهڕی ڕژیم و دژبرانی ڕژیم
له ئێراندا. جا بۆ ئهوهی خهڵک و گهلانی ئێران
نهبنه قوربانی سیاسهتهکانی قهیرانسازی و
گێچهل فرۆشی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دهبێ ههمیشه
خۆ ئاماده ببینن و خۆ ڕێبخهن له ڕێکهوتی
ئاوهها ڕووداوێکدا. که بێگۆمان دهبێ کاتی کۆتایی
هێناان به دهسهڵاتی ڕژیمی گێچهڵ فرۆش ببێته
ئامانج.له کۆتاییدا و ههر لهم بۆارهدا
وهڕگێڕاوی بابهتێکتان پێشکهش دهکهم که له
ڕۆژنامهی
DNی
سویدیدا هاتووه:
دڵەڕاوکەی هێرشی ئیسڕاییل بۆ سهر ئێران!
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره