|
له سێداره‌دانی چالاکڤانانی سیاسی ومه‌ده‌نی و
ئه‌رکی پێشه‌ڕۆژی ئێمه
ئه مير بابه كري
به‌دوای له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵی چالاکڤانانی
سیاسی و مه‌ده‌نی کورد و ئێرانی؛ مامۆستا فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر،فه‌رهاد وه‌کیلی،عه‌لی حه‌یده‌ریان
وشیرین عه‌له‌مهولی و مێهدی ئیسلامیان له 9ی
مانگی مه‌ی 2010 دا بۆ ئه‌وه‌یکه هه‌ر نه‌بێت
دوایین ره‌خنه‌ی مامۆستا فه‌رزادمان ره‌چاو کردبێت
که‌به‌ر له سێداره‌دانی له‌دوایین وته‌کانی دا
ئاراسته‌ی هه‌موومانی کرد و بتوانین
به‌سه‌ربه‌رزی یادیان لێبکه‌ینه‌وه له‌م
وتاره‌دا به پێویستی ده‌زانم هێندێک بابه‌ت
بخه‌مه ڕوو که له‌مه‌و دوا ده‌بێ ببن به
به‌رنامه‌ی کار و خه‌می رۆژانه‌ی
هه‌مووچالاکڤانانی ماف ی مرۆڤ و رۆژنامه نوووسان
و نووسه‌ران و ته‌نانه‌ت رێکخراوه سیاسی و
مه‌ده‌نیه‌کان.
له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و رامان و گه‌وره‌یی ئه‌م
شه‌هیدانه هه‌ر چه‌نده زۆر نووسراوه و زۆریش
گوتراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت له ئاستی
گه‌وره‌یی ئه‌م نه‌مرانه و ژیان و خه‌بات و
ره‌وتی دادگایی و رۆژانی ناو زیندانیان تا
ده‌گاته رۆژ و ساتی له‌سێداره‌دانیان بنووسین
ئه‌وه پێویستیمان به شرۆڤه‌یه‌کی قووڵی
کۆماڵایه‌تی و مێژوویی هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر دۆزی مامۆستا فه‌رزاد و هاورێیانی
له‌لایه‌ک و شیرین عه‌له‌مهولی له‌لایه‌کی تر
به‌ده‌ر له ره‌هه‌ندێکی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ناتوانێت وه‌ڵامده‌ری راستیی بابه‌ته‌که بێت. چون
ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن که‌یسێکی حقوقی ــ
تاکه‌که‌سی بن هه‌ڵگری دۆزێکی ئینسانی و
نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشگێڕانه‌بوون له پانتای
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگه و جوگرافیایه‌ی
تیایدا ژیابوون. له‌لایه‌کیتر سه‌باره‌ت به
شه‌هید شیرینیش ده‌بێ به‌ر له‌هه‌ر شتێک
له‌سێداره‌دانی بیر و رامانی ژنی ئازاد
لێکبده‌ینه‌وه و له‌و ره‌هه‌نده‌وه لێی
تێبگه‌ین.به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئه‌م روو‌داوه
تراژدیکه وه‌ک له‌سێداره‌دانی 5 که‌س
هه‌ڵه‌یه‌کی میتۆدلۆژیانه‌یه و تێنه‌گه‌یشتنه له
رووداوه‌که و ته‌نانه‌ت تێنه‌گه‌یشتنه له
په‌یامی ئه‌و شه‌هیدانه. له‌م مه‌جاله دا من
ده‌مهه‌وێ وه ک سه‌ره‌تایه چواچیوه‌ی ئه‌وئه‌رک
و کارانه‌ی که وه‌ک چالاکانی مافی مرۆڤ
ده‌که‌وێته سه‌ر شانمان ئاماژه پێبکه‌م و
شیکردنه‌وه‌ی تییۆریکی و فه‌لسه‌فی رووداوه‌که
له پانتای زه‌مه‌ن و شوێن و دیرۆکی کۆمه‌ڵایاتی
دا بهێڵمه‌وه بۆ مه‌جالێکی تر.
دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ وو ته‌قه‌للا و
به‌دوا داچوونی هه‌موو یان به‌شی زۆری رێکخراوه
مه‌ده‌نی و مافه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌ت کۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤی کورد(kmmk)
سه‌باره‌ت به راگرتنی حوکمی له‌سێداره‌دانی
مامۆستا فه‌رزاد و هاورێیانی دیتمان که
ده‌سته‌ڵاتدارنی ئێران سه‌ره‌ڕای بارودۆخی پڕ
قه‌یرانی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی ده‌ستیان له ئیعدام
نه‌پاراست و له هه‌ڵاوه‌سینی گه‌نجان و
چالاکڤانان نه‌سڵه‌میه‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه
دێت که ئێمه له سه‌رده‌می حاکمیه‌تی ده‌وڵه‌تان
دا و له سه‌رده‌می حاکمیه‌تی ره‌های ئه‌قڵیه‌تی
پاوانخواز و دیسپۆتیک دا له‌گه‌ڵ سیسته‌م گه‌لێک
رووبه‌ڕووین که که ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌مه‌رگ دا
و له کاتی ئاوزنگ دانیشدا حازر نین دان ژیانی
ئازاد و مافی ئینسانه‌کان دا بنێن. ئه‌م راستیه
قووڵایی و جددیه‌تی زێهنیه‌تی ده‌وڵه‌ت و
ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی ده‌گه‌یێنێت له‌و هه‌رێمه دا
و ئه‌رکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ سه‌دچه‌ندان
زه‌رووریتر ده‌کات و پێویسته ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تا
ئێستا له چوارچێوه‌ی داکۆکی کردن له ره‌وشی
ژماره‌یه‌کی دیاری کراو له زیندانیانی سیاسی
دراوه به‌رفراوان بکرێت و وێڕای ئه‌م کاره
ده‌بێت هه‌وڵدان له‌پێناوجه‌خت کردنه سه‌ر
نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دان به گشتی و
ته‌نانه‌ت هه‌ر چه‌شنه سزایه‌ک که به‌هۆی بیر و
رامانی جیاوازه‌وه ده‌سه‌پێندرێت، به‌رفراوان
بکرێت.
شایانی باسه هه‌وڵدان بۆ کارکردن له‌سه‌ر
که‌یسی ئه‌و زیندانیانه‌ی هه‌ر له‌حزه له‌بن
مه‌ترسی له‌سێداره‌دان دان نیاز وفه‌وریه‌تێکی
پێویسته بگره زۆریش زه‌رووریه و ده‌بێته هۆی
ئه‌مه که له بواری پراکتیکی دا و به‌دوور له
گشتگۆیی (کلی گویی) کار له‌سه‌ر بابه‌تی کۆنکرێت و
فاکته‌ری واقیعی بکریت که ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی عاجل
و فه‌وریه. به‌لام وه‌ک روانگه‌ی ئه‌ساسی و
بنگه‌هی ده‌بێت کار بکریت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی
ئیعدام. پێویسته نه‌هێشتنی سزای ئیعدام بکرێته
ئه‌رکی رۆژانه‌ی هه‌موو چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و
خه‌مخۆرانی ئه‌م بواره. ئیعدام وه‌ک تاوانێکی
به‌کۆمه‌ڵ و پیلان دارێژراوی کۆمه‌ڵێک ئینسان
له‌دژی تاک وه یا کۆمه‌لێک ئینسانی تر ته‌نانه‌ت
له‌ژێر ناوی قصاص یا هه‌ر ناوێکیتر و به ناوی
پراکتیزه کردنی حوکمه ئایینیه‌کان وه یا له
ژێر ناوی شه‌ڕه‌ف و نامووس وهتد... ده‌بێ نه‌مێنێت
، چون سزای له‌سێداره‌دان به‌ر له هه‌ر شتێک و
هه‌ر پاساوێک ئامرازێکه له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تان دا
بۆ کوشتنی هیوای ژیانی ئازاد و سه‌رکوت کردنی بیر
و رامانی جیاواز. پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌کان
چڕبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌ڵاتداره‌کان
چیتر نه‌توانن له ئامرازی ئیعدام بۆ گه‌ره‌نتی
ژیانی پڕ له قه‌یران و ئاڵۆزی خۆیان که‌ڵک
وه‌رگرن.
له‌لایه‌کی تر وه‌ک هه‌نگاوێکی پراکتیکی
وپێویست له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵک
و به‌تایبه‌ت چالاکڤانان هه‌وڵه مه‌یدانیه‌کانیان
چڕ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له‌و پوتانسیه‌له
یاسایی وحوقوقییه‌ی که له وڵاتانی پشتبه‌ستوو
به سێداره دا ــ وه‌ک ئێران ــ که‌ڵک وه‌رگیرێ
تا زیندانیان هه‌ر نه‌بێ له‌و یاسا و رێسا
به‌رته‌سکانه‌ی که هه‌یانه هه‌میسا به بیانوو و
به‌تاوانی ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ته‌نگ
به زیندانیانی سه‌ر به گه‌لان و ئایینه‌کانی
جیاواز له ناوه‌نده‌وه هه‌ڵنه‌چندرێت و له‌ناو
ده‌زگای سه‌رکوتی سیسته‌م دا هه‌ڵاواردن و
نایه‌کسانی ره‌چاو نه‌کرێت. وه‌ک ده‌زانین له
ره‌وتی له‌سێداره‌دانی شه‌هیدانی دوایی مامۆستا
فه‌رزاد و هاورێیانی به‌ئاشکرا له دژی په‌یڕه‌وی
ناوخۆی زیندانه‌کان و ره‌وتی یاسایی و چوارچێوه‌ی
حوقوقی سیسته‌می دادوه‌ری کۆماری ئیسلامیش
پێشێلکرا. ووته حه‌کیمانه و هه‌ستیارانه‌کانی
که مامۆستا فه‌رزاد له دوایین رۆژه‌کاندا
دابوویه ده‌ره‌وه و هه‌ر وه‌ها ئه‌و ئاماژه و
ره‌خنه و هۆشیاریانه‌ی که دابووی وه ته‌نانه‌ت
ئه‌و پێشبینیه مێژووییه‌ی که سه‌باره‌ت به
ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان له سه‌ر و به‌ندی
ساڵرۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009ی ئێران دا کردبووی
وه به هه‌مان وردبینی و هه‌ستیاری که له
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی که‌سایه‌تی ئه‌و نه‌مره بوو،
پێشبینی قوربانی کردنی کوردانی کردبوو به
مه‌به‌ستی ترساندنی ناوه‌ندی ئێران، سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و راستیه‌ن.
له کۆتاییدا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی
خه‌باتێکی هه‌مه‌لایه‌نه بکرێته‌وه هه‌ر له
زیندانه‌کانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بۆ
سه‌رتاسه‌ری ئێران و له‌وێشه‌وه بۆ دانیشتوانی
ده‌ره‌وه‌که به‌رده‌وام و به به‌رنامه کار
بکرێت له‌پێناو:
1)خه‌بات له‌پێناو نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دانان
به‌گشتی وبه‌هه‌ر پاساوێک بێت.
2)هه‌وڵی جیددی بۆ به‌رۆژه‌ڤ کردنی ره‌وشی ئه‌و
زیندانیانه‌ی که هه‌ر چرکه ساتی ژیانیان له بن
مه‌ترسی په‌تی سێداره به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌بێ
جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و بیر و باوه‌ڕی جیازی سیاسی
.
3)هه‌وڵدان بۆ مه‌جبوور کردنی کاربه‌ده‌ستانی
سیسته‌می دادوه‌ری بۆ ره‌چاو کردنی یاسا
وپێڕه‌وه ناوخۆییه‌کانی زیندانه‌کان وملکه‌چبوونی
سیسته‌م بۆ ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی که
بێباکانه واژۆیان ده‌کات و بێشه‌رمانه‌ش
ره‌چاویان ناکات.
4)پێویسته گه‌ل ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که به مانگرتن
نواندی بیکات به نه‌ریتێکی ئه‌خلاقی و به‌رده‌وام
له گه‌نجان و به‌رخۆدانوانانی خۆی که به‌ها،
هێز و روومه‌تی گه‌لن خاوه‌نداری بکات، چون هه‌ر
خه‌مساردیه‌ک ده‌بێته هۆکارێک که رێژیم
بێشه‌رمانه به‌شێوه‌یه‌کی ره‌ها فه‌رزاده‌کان و
فه‌رهاد وعه‌لی و مه‌هدی و شیرینه‌کانمان
ده‌سته‌چن بکات به په‌تی ناعه‌داله‌تی و
کۆنه‌په‌ره‌ستیان بسپێرێت.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|