|
وتووێژی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست له گه‌ڵ ئه‌میر
بابه‌کری له چالاکانی رۆژهه‌ڵاتیی دانیشتووی
باشووری کوردستان
له
دوو حه‌وتووی ڕابردوودا ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست هێندێک
رپۆرت و هه‌واڵی سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکانی
مه‌ده‌نی و سیاسیی هاونیشتمانیمان که په‌نایان بۆ
باشووری کوردستان هێناوه، بڵاو کرده‌وه. له‌و
پێوه‌ندیه‌دا وتووێژێکمان له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و
چالاکانه(به‌ڕێز کاک ئه‌میری بابه‌کری – مامۆستای
قوتابخانه و چالاکی مه‌ده‌نی) پێک هێناوه که
سه‌رنجی میوانانی هه‌لوێستی بۆ ڕاده‌کێشین:
هـ:کاک
ئه‌میری بابه‌کری، سه‌ره‌تا وه‌ک ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست سپاست ده‌که‌ین به هۆی قه‌بووڵ کردنی
ئه‌م وتووێژه. حه‌ز ده‌که‌ین که‌مێک خۆت بۆ
خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌که‌مان باشتر بناسێنی؟
ئه‌میربابه‌کری
:له سالی 1977 دا له گوندێکی نزیک به پیرانشار
به ناوی قه‌ڵات له دایک بووم که هه‌ر له
سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه به بۆلدزێر وێران
کراو کرا به پایگای سپای پاسداران و باوکیشم له
ساڵی 1980 دا له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی رژیم دا شه‌هید
بوو و ئێمه‌ش کۆچی پیرانشارمان کرد هه‌ر له‌و
شاره گه‌وره بووم و رووداوه تاڵ و شیرینه‌کانی
که گه‌ل رووبه‌ڕوویان بوه له گه‌ڵیان ژیام و...
له مهاباد دا ده‌وره‌ی مامۆستایی و په‌روه‌رده‌ی
سه‌ره‌تاییم بینی ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵ له
پیرانشار و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری مامۆستا بوم .
وێڕای ئه‌مه‌ش له زانکۆی په‌یامی نوری مهاباد
ده‌روونناسیم خوێند و ئێستاش له باشووری کوردستان
ئه‌ژیم.
هـ. حه‌ز
ده‌که‌ین باس له ته‌جرووبه‌کانی شه‌خسی خۆت له
خه‌بات و چالاکیه‌کانی مه‌ده‌نی و سیاسیتان له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن. بۆ وێنه وه‌ک
مامۆستایه‌ک چیت کردووه هه‌روه‌ها وه‌ک
ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له
پیرانشار چالاکیه‌کاانتان چۆن بووه؟
ئه‌میربابه‌کری:هه‌ر
تاکێک له کوردستان له دایک بێت هه‌ر به هۆی
ئه‌و کورته به‌سه‌رهاته‌ی له سه‌ره‌وه بۆم
گێڕانه‌وه له به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تیه‌کی
مێژوویی و ئینسانی دایه له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستی زۆر و
داگیرکاری وئیتر هه‌ر که"هه‌ستی به تراژیدیای
ژیانی ئه‌م گه‌له بکات پێموانیه بتوانێت
بێویژدانی دانیشتن و نکۆڵی له خۆی ته‌حه‌موول
بکات" ئیتر خه‌بات ده‌بێته فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی هر
تاکێکی ئه‌م جوگرافیایه. بێگومان ئه‌م فه‌لسه‌فه
پیرۆزه‌ی خه‌بات له پێناوی ژیانی ئازاد بنه‌مای
ژیان و خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی منیشی پێکهێناوه
و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه مایه‌ش وێڕای کاری
مامۆستایی له قوتابخانه‌کانی کوردستان و له
گه‌ڵ مناڵه خنجیلانه بێنازه‌کانی ئه‌م گه‌له،
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گه‌نجی خاوه‌ن هه‌ڵوێست
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجان به ناوی "یه‌ڵدا"مان له 2003
دا دامه‌زراند سه‌ره‌ڕای گرفته یاساییه کان که
تووشمان بوو وه‌ک ئۆرگانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه
ل2004دا گۆڤاری "رێوان" مان ده‌رکرد که من وه‌ک
سه‌ر نووسه‌ر کارم ده‌کرد پاش داخرانی گۆڤاره‌که
له 2005 دا به فه‌رمی بووم به ئه‌ندامی
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و هه‌ر وه‌ها وه‌ک
مامۆستای زمانی کوردی له گوندی شنۆزه‌نگ خولی
په‌رده‌ی زمانی کوردیم دانا بۆ گه‌نجان که هه‌ر
چه‌نده خوله‌که به سه‌رکه‌وتوویی ته‌وابوو
به‌ڵام له دوایین رۆژی خوله‌که دا چه‌ند
عه‌سکه‌ری سه‌ر به ئه‌ماکن هاتن و فێرگه‌یان
داخست. ئه‌مه‌و کارد له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی
لێکۆڵینه‌وه له بواری زمان و پێویستی
په‌روه‌رده به زمانی دایکی که بۆ زانکۆ
ئاماده‌م کرد که‌به‌داخه‌وه له کاتی گرتنم دا
ئه‌ویش له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستی
به‌سه‌ر دا گیرا ، یه‌مه کورته‌ی کاره‌کانم بوو.
به‌ڵام به لای خۆمه‌وه پیرۆزترین و ئاسمانی
ترین چرکه‌کانی ژیانم هه‌ر ئه‌و چرکه ساتانه
بوو که له گوند له ناو پۆلی قوتانخانه دا
هاوده‌می مناڵان بووم.
هـ
ـ.ئێوه ئێستا له باشوری کوردستان په‌نابه‌رن،
ده‌کرێ بزانین که هۆکاری هاتنه ده‌رتان له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چ بووه؟
ئه‌میربابه‌کری:په‌نابه‌ر
بوون له به‌شێکی تری ولاتی خۆت دا واتای نیه، من
له باشوور ده‌ژیم هه‌ر چه‌نده ده‌سته‌ڵاتی کوردی
لێره ته‌نانه‌ت وه‌ک په‌نابه‌رێکی بیانیش
مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناکات.به‌ڵام وه‌ڵامی ئێوه
دا ده‌بێ بڵێم که له کۆتایی ساڵی 2007 دا له
ناو قوتابخانه دا ده‌ستگیر کرام و به تاوانه
دیاریکراوه‌کانی وه‌ک :محاربه" "اقدام علیه
امنیت ملی "و... هه‌ر وه‌ها ئه‌ندام بوون له
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وهتد... ماوه‌ی 15
مانگ له زیندان مامه‌وه و پاش ته‌واو بوونی
زیندان به 2 ساڵ دوورخستنه‌وه مه‌حکووم کرام و
چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئتلاعاتی سپای پاسدارانی
پیرانشار و ورمێ بانگ کرام و منیش که ئیتر خه‌ریک
بوو ته‌واو ئاسته‌نگ ئه‌کرام ومه‌جالی ژیان و
چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسیم نه‌ما رووم کرده
ده‌ره‌وه‌ی سنووری فه‌رمی ئێران و هاتم بۆ باشووری
کوردستان.
هـ
ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له
باشور چۆنه و به تایبه‌تی زانیومانه که به
خۆت فشارت له سه‌ره. ده‌کرێ له‌و پێوه‌ندیه دا
هێندێک زانیاریمان بده‌یه‌ی؟
ئه‌میربابه‌کری:
به‌ڵێ به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که زنجیره‌یه‌ک فشار
که بۆنی هه‌ڵمه‌تێکی پلان بۆدارێژراوی لێدێت
له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌ڤان و چالاکڤانه‌ی مافی مرۆڤ
به‌ڕێده‌چێت که په‌نایان هێناوه‌ته باشووری
وڵات که له لێستاندنه‌وه‌ی ناسنامه وه بگره
تا بانگ کردنه ئاسایش و ته‌نانه‌ت هه‌ری دوایی
لێدان و ئازاری جه‌سته‌یش مان هه‌بوو که زۆر داخ
و نیگه‌رانیه و راپۆرته‌کانی له سایته‌کان دا
بڵاو بۆته‌وه خۆم کارتی نشینگه‌ی کاتیان
لێستاندوومه‌وه و کارتی په‌ناخوازی نه‌ته‌وه
یێکگرتوه‌کانیان لێڕفاندووم که کارێکی نایاسایی و
ناشیرینه و ته‌نانه‌ت راسته‌وخۆ پییان وتم که
پێویسته خۆ راده‌ستی ئێران بکه‌یته‌وه. هه‌موو
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا له بارودۆخی هاوشێوه‌ی
من دا به سه‌رگه‌ردانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی
راده‌ستکردنه‌وه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هـ:
پێت وایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به چ هۆکارێک ده‌ستی
پێکردوه و ره‌وشی ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟
ئه‌میربابه‌کری:ئه‌م
هه‌ڵمه‌ته بێگومان به مه‌به‌ستی ئاسته‌نگ کردنی
ژیان و چالاکیی ئه‌و که‌سانه ئه‌نجام ده‌درێت و
به‌تایبه‌ت دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر
به له‌سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزاد و هاڕێیانی
که بۆ هۆی چه‌ند چالاکیه‌کی جاماوه‌ری که
کوردانی رۆژهه‌ڵات رێکیانخستبوو. له‌و چالاکیانه‌ش
دا موخاته‌بی ناڕزیه‌کان جنایه‌تی کۆماری ئیسلامی
بوو . ئێرانیش بێگومان ته‌حه‌موولی ده‌نگی ناڕازی
ناکات ره‌نگه له‌و پێوه‌ندیه دا له‌هه‌وهاتنێک
روویدابێت که جێی داخ و که‌سه‌ره هیوادارم
کۆتایی پێبێت. هێشتنه‌وه‌ی که‌سێکی بێپه‌نا له
ره‌وشێکی وه‌ها سه‌رگه‌ردان و له ژير مه‌ترسی
راده‌ستکرنه‌وه‌دا بۆ بێده‌نگ کردن و کپ کردنی
ده‌نگی گه‌ل، پلانێکی چه‌په‌ڵی ئێرانه که
حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رگیز نابێت له‌و پێوه‌بدیه دا
کار هاسانی بۆ ئێران بکات . پێویسته ئه‌م
رووداوانه هه‌ر چی زووتر راگیرێن.
هـ:باشه
ئێوه سه‌ردانی ناوه‌نده پێوه‌ندی داره‌کانی
حکومه‌ت یان یوو ئێن تان که باره‌گای هه‌یه له
هه‌ولێر کردوه؟ هه‌ڵوێستی ئه‌وان چۆن بوه؟
ئه‌میربابه‌کری:من
خۆم به یوو ئێنم راگه‌یاند کوتیان به 6 رۆژ
چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین به‌ڵام هیچ نه‌کرا . هێنده‌ک
پێیان کوتراوه برۆن بۆ ئاسایش و... هه‌موویان
هه‌ر بلاته‌کلیف ماونه‌ته‌وه . پێم دوروست نیه
سه‌ردانی سازیه‌کانی حوکومی بکرێت. من ئه‌وه به
کرداری سیسته‌می ده‌وڵه‌ت ده‌بینم شتێک که مافی
خۆته لێت ده‌ستێنێت پاشان رێگات پێ‌نیشان ده‌دات
که چۆن ئه‌و شته‌ی به رۆژی رووناک لێمڕفاندی
وه‌ره داوام لێبکه پێتی ببه‌خشمه‌وه! ده‌وڵه‌ت
ده‌یهه‌وێ به‌رده‌وام وه‌بیر هاوڵاتی خۆی
بێنێته‌وه که تۆی تاک مه‌جبووری منی نابێت
به‌ده‌ر له‌من بیر له ژیان بکه‌یته‌وه!! بۆیه
پێویسته ئێمه‌ی چالاکڤانی مافی مرۆڤ به هاسانی
باوه‌ڕ به به خشنده‌یی زهنیه‌تی ده‌وڵه‌ت
نه‌که‌ین و ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان دێت به شتێکی
سرووشتی نه‌زاندرێت و وه‌ک پێشێلکاریی ئاشکرای
مافی مرۆڤ ومافی هاوڵاتی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین و
قه‌بووڵی نه‌که‌ین. ته‌نانه‌ت به پێی هه‌موو یاسا
ناو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وتانه
مه‌حکوومن.
هـ:
ئه‌تانهه‌وێ له‌و پێوه‌ندیه‌دا چی بکه‌ن؟
ئه‌میربابه‌کری:پێویسته
ئێمه باش بزانین که باشووری کوردستان ته‌نیا
بریتی نیه له ده‌سته‌ڵاتێکی به‌و ره‌نگه‌ی سه‌رێ
به‌ڵکوو لایه‌نی دیکه‌ی باشوور گه‌لێکی خاوه‌ن
شۆڕش و رابردوو و خه‌باته که به قووڵی پابه‌ندی
نرخه ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه و وه‌ک هه‌موو
کوردستان، ئه‌م جوگرافیایه هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک
به‌هاو نرخی ژیانی کۆمیناڵ و دیمۆکراتیکی سروشتی
کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌تی وبه قووڵی له‌و باوه‌ڕه‌دام
که مرۆڤ له باوه‌شی ده‌وڵه‌ت دا ناحه‌سێته‌وه
به‌ڵکوو من میوانی گه‌لی باشوورم و هه‌ر گه‌لیش
ئه‌مپارێزێت بۆیه وه‌ک باوه‌ڕێکی فه‌لسه‌فی
ئه‌مهه‌وێ ئه و راسته بسلمێنم که به‌ده‌ر له
ده‌وڵه‌تیش ژیان بوونی هه‌یه و به خواستی خۆم تا
بتوانم سه‌ردانی هیچ ناوه‌نده‌کی حوکومی ناکه‌م.
هـ.
ره‌وشی ئه‌مڕۆکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئه‌میربابه‌کری:
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به قۆناغێکی هه‌ستیار دا
تێده‌په‌ڕێت یێک له ده‌وره هه‌ڕه‌ره‌ش و
تاریکه‌کان بۆ مێژووی سیسته‌م له‌و به‌شه‌ی
کوردستان دا تۆمار ده‌کرێت و له‌لای گه‌لیشه‌وه
ئێمه به‌رخۆدانی هه‌ری شکۆمه‌ند و به‌روومه‌ت
ده‌بینین هه‌ر له ناو شه‌قامی کوردیه‌وه تا
به‌ندیخانه‌کان که له رووداوی هه‌ری دوایی له
کۆمه‌ڵکوژی مامۆستا و هاوڕێیانیدا دیتمان.جا بۆیه
ره‌وشی ئه‌مرۆ له رۆژهه‌ڵات دوو لایه‌نی هه‌یه
لایه‌نێک سه‌رکوت وداگیرکاری و پێشێلکاری رۆژانه‌ی
مافی مرۆڤ ولایه‌نی تری خه‌باتێکی ره‌وا و
ئینسانیه که به شانازیه‌وه زۆربه‌ی گیراوانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵگری که‌یسێکن به
ناوه‌ڕۆکی چالاکی بۆ مافی مرۆڤ و چالاکی مده‌نی و
ئه‌مه‌ش لایه‌نه زێڕینه‌که‌ی ئه‌مرۆی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان .
هـ
ـ.ئێعدامه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی چۆن ده‌نرخێنی؟
ئه‌میربابه‌کری:
پێشتریش له وتارێک دا نووسیومه که
هه‌ڵسه‌نگا‌ندنی ئه‌م رووداوه وه‌ک که‌یسێکی
تاکه‌که‌سی هه‌ڵه‌یه و که‌سایه‌تی و رابردووی
چالاکیی مه‌ده‌نی و مافی مرۆیی و سیاسی ئه‌وان و
شێوازی له‌سێداره‌دان و ته‌نانه‌ت کاردانه‌وه‌کان
ئاماژه‌یه‌ک بوون بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م رووداوه
تراژیدیایه‌ک بوو که سیسته‌می ده‌وڵه‌ت
ئه‌وه‌له‌ن هاوڵاتی خۆی ده‌کاته قوربانی بۆ
هاوسه‌نگی دیپلۆماسی و بازرگانی پێوه ده‌کات.
دوه‌مه‌ن: ئیسراری گه‌ل وچالاکڤانانی ئه‌وگه‌له و
به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌هیدانه که زیندانیان کردبوو
به سه‌نگه‌رێکی گرینگ وتا دوایین چرکه‌ی ژیانی
پیرۆزیان کۆڵ‌یان نه‌دا و ببوون به مۆته‌که‌یه‌ک
بۆ سیسته‌م و ئیتر ده‌وڵه‌ت له که‌سایه‌تی ئه‌وان
دا په‌یامی مه‌رگی دا به گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان . بۆیه پێویسته ئه‌و رووداوه هه‌میشه
وه‌ک رۆژه‌ڤی کار و ژیانی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و
مافی مرۆڤ.
هـ.داهاتوو
چۆن ده‌بینی له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟
ئه‌میربابه‌کری:داهاتووی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران داهاتووی خه‌بات ،
به‌رخۆدان و جیدیه‌تی گه‌له و ئیسراری کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکه بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی و دیمۆکراسی
.چه‌نده جه‌ماوه‌ر بتوانێت باشتر خۆ به رێکخستن
بکات له سه‌رووی هه‌مان رێکخراوه کانی مده‌نی و
مافی مرۆڤ به‌سه‌ر رووداوه‌کان دا تێپه‌رنه‌بێت
به چالاکی رۆژانه و جۆراوجۆر مه‌یدانی
سه‌ره‌ڕۆیی سیسته‌م ته‌نگتر بکه‌نه‌وه هه‌ر
ئه‌وه‌ندی داهاتوو رووناک وجێی هیوایه.
هـ.هاوکات
ڕات له سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز چییه؟
ئه‌میربابه‌کری:بزاڤی
سه‌وز به‌ر له‌هه‌موو شتێک جووڵانه‌وه‌ی ناره‌زایی
گه‌لانی ئێرانه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵیک
سیاسه‌تمه‌داری وفادار به
“خه‌تی
ئیمام”
ه‌وه وه‌ک مووسه‌وی و که‌ڕڕووبی ره‌هبه‌ری
ده‌کرێت. سه‌ره‌ڕای رێز‌و ئیحترامم بۆ هه‌موو
قوربانیانی ئه‌و ساڵه‌ی دوایی به دووری ده‌زانم
ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران ده‌یانهه‌وێت.
ئه‌زموونی 8ساڵ ده‌سته‌ڵاتی ریفۆرمخوازه‌کانمان
بینی ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم که خاته‌می له کاتێک
دا زیندانه‌کانی رژیم پڕ بوو له رۆژنامه‌ڤان و
چالاکانی مافی مرۆفی ئێرانی و کورد، له رێکخراوی
نه‌ته‌وه یێکگرتوه‌کاندا کاتێک تییۆری به‌ناو
"گفتگوی تمدنها" ی پێشکه‌ش کرد له‌به‌ر چاوی
هه‌موو دونیا ووتی له ئێران دا زیندانی سیاسیمان
نیه ته‌نیا یێک که‌س نه‌بێت وقه‌ولیشی دا که
گه‌ڕاوه ئێران په‌روه‌نده‌ی ئه‌و نه‌فه‌ره
به‌رڕه‌سی ده‌کات! هه‌ر ئه‌و بێ ئیعتمادیه‌ش وای
کردوه که خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌ت به‌شداری
ئه‌کتیڤی نیه له‌و جوڵاناوه‌یه‌دا.
هـ
:سپاس بۆ به‌شدار بوونت له‌م وتوویژه‌دا
ئه‌میربابه‌کری:
منیش سپاستان ئه‌که‌م وهیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ
ده‌که‌م.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|