|
عێرفان قانعی فرد، بورسییه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات،
لابیگه‌ری بۆ رژیم
جوامێر مارابی
ماوه‌یه‌که که‌سێکی به‌ناو رۆشنبیر و لێکۆڵه‌ر،
به‌ناو ده‌ستی داوه‌ته "لێکۆڵینه‌وه" له‌باره‌ی
رووداوه‌کانی 30 ساڵی رابردوو له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. ئه‌وه‌ی تا ئێستا له عێرفان قانعی فرد
بیندراوه نه‌ته‌نیا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
بێلایه‌نانه نییه به‌ڵکوو ناوبراو له روانگه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییه‌وه دێته سه‌ر
حێزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به ناشیرین
کردنی سیما و رێبازی ئه‌و حێزبانه، ده‌یه‌وێت
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان چه‌واشه
بکات، تا له‌م رێگایه‌وه جینایه‌ته‌کانی رژیمی
کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی په‌رده پۆش بکات.
هه‌روه‌ک کاک حاته‌م مه‌نبه‌ری ئاماژه‌ی پێکردووه
نووسینه‌کانی ناوبراو سه‌ره‌تا له سایته‌کانی
سه‌ربه کۆماری ئیسلامییه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
دواتر سایتی "به‌یان" له درێژه‌ی شێوه‌کار و
پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی، ئه‌م
بابه‌تانه بڵاوده‌کاته‌وه!! چونکه ئه‌م جۆره
بابه‌تانه‌ش ته‌نیا وته‌نیا لایه‌نه
نێگه‌تیڤه‌کانی حێزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی
تێدایه.
حێزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رکامه‌یان
خاوه‌ن که‌م و کووڕی تایبه‌ت به خۆیانن و
پێوێسته به هه‌موومانه‌وه ئه‌م که‌م و
کووڕیانه بخه‌ینه‌ڕوو و له هیچ که‌م و کووڕی و
گه‌نده‌ڵی و خراپه‌کارییه‌کیان خۆش نه‌بین وقامک
له‌چاویان بکه‌ین. ئه‌ویش له‌پێناو ئه‌وه‌ی که
بتوانن باشتر خزمه‌ت بکه‌ن به بزووتنه‌وه‌ی
کوردستان و رزگاریی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌نه
ئامانجی سه‌ره‌کی خۆیان نه‌ک ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
کوردستان بکه‌نه قوربانی حێزبایه‌تی و ئامانجه
فه‌ردییه‌کانی خۆیان. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له‌م
سونگه‌یه‌وه ره‌خنه بگرێت، ده‌بێت ده‌ستخۆشی
لێبکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێکی وه‌کوو عێرفان
ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی به‌ناو رۆشنگه‌ریی له
سه‌ر حێزبه‌کانی کوردستان، وه‌حشیگه‌ریی و
جینایه‌ته‌کانی رژیمی ئیسلامی و ئه‌و هه‌موو کوشت
و کوشتاره که له‌ماوه‌ی ئه‌م 30 ساڵه‌دا
کردوویه‌تی، بخه‌نه ئه‌ستۆی حێزبه‌کان و وای
نیشان بده‌ن که کۆماری ئیسلامی فریشته‌یه،
ده‌بێت ریسوا و مه‌حکوم بکرێن. عێرفان و
عێرفانه‌کان هیچ جیاوازییه‌کیان نییه له‌گه‌ڵ
ئه‌و جاشانه‌ی که له‌ماوه‌ی ئه‌م 30 ساڵه‌دا
چه‌کیان هه‌ڵگرتووه و به دژی خه‌ڵکی کوردستان
شه‌ڕ ده‌که‌ن. ره‌نگه به‌شێک له‌و جاشانه به‌هۆی
نه‌داری و له رووی ناچارییه‌وه ئه‌و کاره
بکه‌ن، به‌ڵام عێرفانه‌کان ئاگاهانه و له رووی
بیرکردنه‌وه‌وه ئه‌و کاره ده‌که‌ن. ئه‌وان
ده‌وری به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌بینن
له کراسی لێکۆڵه‌رێکدا. ناوبراو که ده‌زانێ
به‌هۆی ئه‌م نووسینانه‌یه‌وه ده‌ستی روو ده‌بێت،
له شوێنێک له نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێک
له‌م حێزبانه ره‌خنه بگرێت، له‌لایه‌ن
ئه‌وانه‌وه مۆرکی ئیتلاعاتی پێوه
ده‌چه‌سپێندرێت،. ئه‌مه راستییه‌کی تێدایه،
به‌ڵام خۆ به‌و مانا نییه که خه‌ڵکی کوردستان
دوای 30 ساڵ له ته‌مه‌نی ئه‌م رژیمه هێشتا
ناتوانن ئیتلاعاتی و غه‌یری ئیتلاعاتی له یه‌کتر
جیابکه‌نه‌وه. بۆیه ده‌بێت به ئه‌م به‌ناو
لێکۆڵه‌وه‌ره بلێین به دڵنیاییه‌وه جه‌نابت
ده‌چیته خانه‌ی (برادران)ی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعاته‌وه‌و به‌شێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌وانت
وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
قانعی فرد له دوایین نووسینی خۆیدا له ژێر
ناونیشانی "
کومله، گروهک منحله یا عامل سرویس اطلاعاتی؟"
واته "کۆمه‌ڵه گرووپێکی هه‌ڵوه‌شاوه یان ده‌ست
و پێوه‌ندی ئیتلاعات؟" جارێکی‌تر ده‌ستی داوه‌ته
هێرش کردنه سه‌ر کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات و
به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵه، دۆژمنایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان دووپات
کردۆته‌وه.
له‌م نووسینه‌دا دوای پێشه‌کییه‌ک و باسکردنی
وشه‌ی کۆمه‌ڵه له
مێژووی
خه‌باتی گه‌لی کورددا، دواتر ده‌چێته سه‌ر مێژووی
سه‌رهه‌ڵدانی رێکخراوێک که دواتر به کۆمه‌ڵه
ناسراو و ده‌نووسێت:
"در دوران 1970بنا به گفته پریماکوف "
بنا به د‌ستور ک گ ب و هماهنگی حزب توده، قاسملو به
بغداد آمد" و با هماهنگی اداره امنیت عراق،
عبدالله اسحاقی – احمد توفیق – که سکرتری حزب
دمکرات کردستان ایران در عراق را به عهده داشت،
توسط قاسملو؛ حذف می شود و خود او، اداره این حزب
را به دست می گیرد.
و به موازات آن، در اوایل دهه 1970 – سال 1348
دوباره
اسم یک حرکت سیاسی، کومله نام گرفت که در میان
دانشجویان کرد دانشگاه های تهران پایه ریزی شد و
البته
بنیان گزاران آن ، به طورمخفیانه فعالیت می کردند
که طبعا از دید ساواک این قضیه پنهان نماند( گرچه
پرویز ثابتی و فرازیان و امین فروغی در ساواک،
معتقدند که هرگز سازمان مطبوع آنان، اهمیتی برای
این افراد بومی، قائل نبود
و یا حتی آنان را نوعی تهدید علیه تمامیت ارضی به
شمار نمی آورد) و امروزه در میان اسناد اسامی
افرادی از کومله که در ظاهر رهبری فکری را بر عهده
داشته اند اما در خفا مامور جمع آوری اطلاعات برای
ساواک بوده اند، مبرز و آشکار است و ساواک صرفا
آنها را مروج تفکر کمونیستی در میان دهقانان و
کارگران می دانست."
ناوبراو لێره‌دا دوو چه‌واشه‌کاری و درۆی گه‌وره
ده‌کات. رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه نه‌ته‌نیا هیچ
کامه‌یان له‌گه‌ڵ ساواک هاوکارییان نه‌کردووه
به‌ڵکوو بۆ خۆیان هارکامه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێک له زیندانه‌کانی رژیمی شادا بوون.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌کات که کۆمه‌ڵه له
ناو خه‌ڵکی کرێکار و جووتیاردا خه‌ریکی کاری
وشیاریده‌رانه بوون. ئه‌مه راسته. هۆکاری
دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌ش هه‌ر له‌و پێناوه‌و
جوابدانه‌وه به‌و نیازه بووه. به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌ی که له شوێنیکی دیکه‌دا وای نیشانده‌دا
که گوایا کۆمه‌ڵه له لایه‌ن ده‌ستێکی
ده‌ره‌کییه‌وه دروست کراوه، به‌ڵام ناوبراو
هه‌روه‌کوو رژیمه‌که‌ی ئیتر باسی ئه‌وه ناکات که
ئه‌و ده‌ورانه کۆمه‌ڵه توانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆر
رۆشنبیران و هۆنه‌رمه‌ندان و مامۆستایان و... بۆ
لای خۆی رابکێشێت. ئه‌وانه‌ی که هه‌ر کامه‌یان
له پیشه‌که‌ی خۆیاندا بوونه‌ته کۆڵه‌که.
له شوێنکی دیکه دا ده‌نووسێت:
"سرانجام در 6 ماه قبل از انقلاب اسلامی ،
فعالیت کومله و دمکرات در کردستان ایران، علنی
شد."
لێره‌ش تووشی هه‌ڵه ده‌بێت. حێزبی دێمۆکرات زۆر
به‌ر له‌و مێژووه‌یه که جه‌نابی باسی ده‌کات،
خه‌باتی ئاشکرا و و نهێنی هه‌بووه. کۆمه‌ڵه‌ش له
26ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاویدا و دوای
گیانبه‌ختکردنی کاک حه‌مه حوسێن که‌ریمی و دوای 9
ساڵ خه‌باتی نهێنی خه‌باتی ئاشکرای خۆی ده‌ست
پێ‌کرد.
له درێژه‌دا ده‌نووسێت:
"از نوروز خونین سنندج – در 1358 به بعد حکومت
مرکزی ایران ، هیات صلح به کردستان فرستاد. امروزه
اسناد بعث نشان می دهد که هر دو گروه کومله و
دمکرات ماموریت برهم زدن امنیت نوار مرزی را در
استراتژی خود داشته اند تا در مدت زمان قبل از
حمله عراق به خاک ایران، حکومت مرکزی ایران را با
چالشی جدی روبرو کنند. در نوار کاست های به جای
مانده از مذاکرات کومله و دمکرات با حکومت ایران،
کاملا می توان به " تند روی و عدم انعطاف و لجاجت
" نمایندگان کومله پی برد که حتی به الفبای سیاست
و دیپلماسی هم نزدیک نیست"
لێره‌دا ناوبراو باسی ئه‌وه ناکات که خه‌ڵکی
کوردستان وه‌کوو باقی دانیشتووانی ئێران له
رووخانی رژیمی شادا به‌شدارێیان کرد و له‌م
به‌شداریکردنه‌شدا داواکاریی و چاوه‌ڕوانی
خواستیان هه‌بوو. خه‌ڵکی کوردستان هیچ کات بۆ
هاتنه‌سه‌رکاری حکومه‌تێکی ئیسلامی خه‌باتیان
نه‌کردووه‌و نایکه‌ن. ئه‌وه رژیمی تازه
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئیسلامی بوو که هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه ده‌ستی کرد به دژایه‌تیکردنی خواست و
مافه‌کانی گه‌لی کورد. ناکۆکی حێزبه‌کانی کوردستان
و رژیم له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت نه‌ک له‌وه‌ی که
ئه‌وان یارمه‌تی رژیمی به‌عسیان کردبێ.
قانعی فرد له درێژه‌یی نووسینه‌که‌یدا به‌وپه‌ڕی
بێشه‌رمییه‌وه باسی نه‌ورۆزی خوێناوی شاری سنه‌ی
قاره‌مان ده‌کات و ده‌یه‌وێت بڵێ که ئه‌مه‌ش
خه‌تای حێزبه‌کان بووه.
نه‌ورۆزی
خوێناوی سنه له ئاکامی ده‌سه‌ڵاتخوازی دوو
لایه‌نی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی واته ئه‌حمه‌دی
موفتیزاده و سه‌فده‌رییه‌وه رووی دا که هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به خواست و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکی
راپه‌ڕیوی شاری سنه‌وه نه‌بوو. له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا کاک سدێق که‌مانگه‌ر وه‌کوو
رێبه‌رێکی لێوه‌شاوه و بلیمه‌ت رێبه‌ری به‌ره‌ی
خه‌ڵکی وه‌ئه‌ستۆ گرت و شانۆیه‌کی شکۆداری له
هێزی جه‌ماوه‌ریی به‌ده‌سه‌ڵاتداره
دواکه‌وتوه‌کانی کۆماری ئیسلامی نیشان دا.
بێشه‌رمی و دۆژمنایه‌تی عێرفان له‌م پاره‌گرافه‌دا
ته‌نیا به‌مه‌وه کۆتایی نایه‌ت و
رووهه‌ڵماڵاوانه دیهه‌وێت وای نیشان بدات که
ئاخوندێکی دواکه‌وتوو که ئاستی وشیاری و لێهاتووی
له چوارچێوه‌ی مزگه‌وته‌کان به‌ولاوه‌تر بڕ
ناکات، له رێبه‌رانی کورد به کۆمه‌ڵه و
دێمۆکراته‌وه که هه‌موویان درچووی زانستگه‌کانن،
دیپلۆماتترن و توانای حکومه‌تدارییان زیاتره!!
به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ ده‌ست ده‌کات به
بێحورمه‌تی کردن به مامۆستا شێخ عێزه‌دین
حوسه‌ینی و ده‌نووسێت:
.
چهره مذهبی مانند شیخ عزالدین حسینی، به عنوان
چهره سخنگوی حزب کمونیستی کومله مطرح می شود که
محمد مکری این باور را دارد که " کومله با این
سودا که شاید وی را در برابر امام خمینی مطرح
کنند" و ابراهیم یونسی چنین اعتقاد دارد که " شیخ
الفبای سیاست و اصول دیپلماتیک را نمی دانست و
عشایری فکر می‌کرد و طبعا حکومت مرکزی نمی پذیرفت.
نوعی غرور و جاه طلبی داشت".
به‌مجۆره ده‌یه‌وێت نیشان بدات که مامۆستا
ئامرازی ده‌ستی کۆمه‌ڵه بووه و
نه‌خوێنده‌وار بووه. ئه‌و نایه‌وێت ئه‌وه ببینێت
که مامۆستا 30 ساڵ له‌وه‌وپێش باسی جیایی دین و
سیاسه‌تی ده‌کرد. که‌چی ئێستاش رێبه‌رانی عێرفان
هه‌زاران ئینسانی ئازادیخوازیان به‌وتاوانه
قه‌تڵی عام کرد و ئه‌و جینایه‌تانه ئێستاش هه‌ر
درێژه‌یان هه‌یه. ئه‌و کاته که مامۆستا ئه‌و
داواکارییه پێشکه‌وتخوازانه‌ی باس ده‌کرد
رێبه‌ره‌که‌ی ئه‌و فه‌رمانی ده‌دا که ژنان بۆیان
نییه به بێ حیجاب بێنه‌ده‌ره‌وه‌و ده‌یان بڕیاری
کۆنه‌په‌ره‌ستانه و دواکه‌تووانه‌ی ده‌رکرد. ئه‌و
شتانه که به‌ڕێز مامۆستا شێخ عێزه‌دین 30 ساڵ
له‌وه‌وپێش داوای ده‌کرد، هه‌ندێ له هاوبیرانی
عێرفان دوای 30 ساڵ هێشتا عه‌قڵیان به‌وه ناگات.
له درێژه‌ی پاساوهێنانه‌وه بۆ جینایه‌ته‌کانی
رژیمی ئیسلامی دڕیژه به فه‌رمایشته‌کانی خۆی
ده‌دات و ده‌نووسێت:
اما شیخ عزالدین بر خلاف سخنان دیگران معتقد است
که " سیاست هیات صلح، شفاف نبود". و یحیی صادق
وزیری نوروز خونین سنندج را به خاطر " عملکرد
کومله و مفتی زاده و اختلاف درونی کومله و دمکرات
می داند " و اسناد انقلاب اسلامی حکایت از آن دارد
که " معاون صفدری تلویزیون سنندج را به کومله
تسلیم کرد و صدیق کمانگر از تلویزیون مردم را
تحریک می کرد که به پادگان حمله کنند و بنا به سخن
سرهنگ زیبایی – فرمانده ژاندارمری- تنها 300 هزار
قبضه اسلحه به یغما می رود".
لێره‌شدا دیسان ده‌یه‌وێت بڕیاری جینایه‌تکارانه‌ی
خۆمه‌ینی به دژی خه‌ڵکی کوردستان له بیری خه‌ڵک
برێته‌وه و بڵێ هۆکاری ئه‌و جینایه‌ته حێزبه‌کان
بوون نه‌ک کۆماری ئیسلامی. له‌وه‌ی که چه‌ك
که‌وتۆته ده‌ستی خه‌ڵک و خه‌ڵک توانیویانه
به‌رگری بکه‌ن له مافه ره‌واکانی خۆیان،
تووڕه‌یه و به تاڵان ناوزه‌دی ده‌کات. ئه‌م جاش
قه‌ڵه‌مه تازه پێگه‌شتووه وه‌کوو ده‌زگاکانی
سه‌ر به ئیتلاعاتی رژیم،
بڕیاره
مێژویه‌که‌ی کاک "سه‌دیقی که‌مانگه‌ر"یش هێشتا
قورسایی ده‌کات له سه‌ر دڵی. ئیتر له‌وه غافڵه
که کوردستان ئێستا هه‌زاران سدێق که‌مانگه‌ری
تێدایه و له‌ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا ده‌توانن ته‌خت و
تاراجی رژیمه‌که‌ی عێرفان تێوه‌پێچن.
له درێژه‌ی خۆشخزمه‌تییه‌کانی به رژیمی ئیسلامی
ئێران و دژایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵه، ده‌نووسێت:
به هر حال در میان شور انقلاب و دریای احساسات و
هیجانات ، کومله در میان مردمان سنندج و روستاهای
پیرامون توانست نیروهای زیادی از جوانان را جذب
کند. در پاییز 1357 « سازمان انقلابی زحمتکشان
کردستان ایران – کومله» شکل گرفت وقتی با حمله
نیروی قیاده موقت بارزانی ها به مرز عراق، بیرون
رانده شدند در کردستان جنوبی تحت سلطه جلال
طالبانی، سکنی گزیدند. در سال 1360 کومله بسیاری
از هوادارانش را از دست داد و حزب بعث در اختیار
آنان مقر و پایگاه نهاد و عملکرد کومله در دهه 60
قابل دفاع نیست و در ناآرام کردن و امنیتی کردن
فضای کردستان متهم هستند و آسیب های زیادی به مردم
کردستان وارد کرد. مسئول ژاندارمری وقت سنندج به
یاد می آورد که " کومله نامه شورای شهر را جعل می
کردند و به پاسگاه ژاندارمری می رفتند و سلاح
تحویل می گرفتند".
لێره‌دا ده‌بێ عێرفان بزانێت که ده‌یه‌ی 60
ده‌توانم بڵێم تا کۆتایی شه‌ڕی نێوان ئێران و
عێراق ده‌ورانی نواندنی هێز و توانایی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه‌یه و پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه هه‌زاران
چالاکیی و شه‌ڕی قاره‌مانانه‌یان به دژی
داگیرکه‌رانی رژیم به‌ڕێوه بردووه. هه‌روه‌ها
فه‌رهه‌نگێکی تازه‌یان وه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی
کوردستاندا جێ خستووه که نه عێرفان و نه
رژیمه‌که‌شی ناتوانن بیسڕنه‌وه. به‌شێک له
تووڕه‌ییه‌که‌شی هه‌ر له‌مه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت. جه‌نابی "لێکۆله‌ر" ئه‌وه‌نده
ده‌به‌نگه باسی ئه‌وه ده‌کات که کۆمه‌ڵه
نامه‌ی شوورای شاری ساخته(جه‌عل) کردووه!!
به‌ڕاستی لێره‌دا قانعی فرد به‌باشی
تێنه‌گه‌یشتوویی خۆی نیشان ده‌دات. ئاخر کێ‌یه
که نه‌زانێ ئه‌وه نیشانه‌ی لێهاتوویی ئه‌و
رێکخراوه‌یه که جه‌نابی "لێکۆڵه‌ر" وه‌کوو
ئه‌وه‌ی شتێکی که‌شف کردبێت باسی ده‌کات. ئه‌مه‌ش
بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ په‌نابردن بۆ
هه‌ر شتێک بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان به
یاسا شکێن و جاعل و... نیشان بدات. عێرفان:
له‌لایه‌که‌وه ده‌ڵێ کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات له
لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه هه‌نده‌دران بۆ نائه‌من
کردنی هێڵه سنوورییه‌کان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ
چه‌ک و جۆڵیان له رژیمی به‌عس وه‌رنه‌ده‌گرت تا
مه‌جبوور نه‌بن نامه‌ی شوورای شار جه‌عل
بکه‌ن؟؟!!
لێره‌دا هه‌روه‌ها باسی نائه‌من کردنی کوردستان
ده‌کات له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه و دێمۆکراته‌وه،
به‌ڵام ئیتر باسی ئه‌وه ناکات که ئه‌م رژیمه
جینایه‌تکاره ماوه‌ی 30 ساڵه کوردستانی
میلیتاریزه کردووه‌و به زه‌بری هێزه
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی توانیویه له کوردستان
بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر چاو له مێژووی خه‌باتی
خه‌ڵکی کوردستان به دژی ئه‌م رژیمه بکه‌ین،
ده‌رده‌که‌وێت که خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ر هه‌ل
و بۆنه‌یه‌کدا نیشانیان داوه که ئه‌م رژیمه‌یان
ناوێت. تازه ئه‌م خۆڕاگریی و کۆڵنه‌دانه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان به‌شه‌کانی تری ئێرانیشی هێناوه‌ته سه‌ر
ئه‌م بڕوایه که ئه‌م رژیمه ده‌بێت بڕوات.
کاک لێکۆڵه‌ر درێژه‌ده‌دات و ده‌ڵێ:
اما نقطه اوج وابستگی کومله به بعث در ماجرای
قتل عام 1988 حلبچه با بمب شیمیایی رخ می نمایاند
که هزاران کرد در کم‌تر از 20 دقیقه جان باختند و
کومله هرگز اعتراضی به این جنایت سبعانه نکرد و
امروزه مدعی اند که خصوصی نامه ای به اداره امنیت
و استخبارات نوشته اند اما در آرشیو بعث فقط
تقاضای ایشان برای مداوای نیروی زخمی شان موجود
است که آن هم توسط بعث، اهمال شد و از آن سو نیز
قاسملو در روزنامه لوموند به کلی منکر قضیه
بمباران شیمیایی شد.
عێرفان ده‌بێ بزانێت که به‌م چه‌واشه‌کاریه‌ش
ناتوانێ هێج ده‌سکه‌وتێک بۆ رژیمه‌که‌ی دابین
بکات. نه کۆمه‌ڵه و نه حێزبی دێمۆکرات هێج کات
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حێزبی خۆیان، نه ته‌نیا
دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستانی
باشووریان نه‌کردووه، به‌ڵکوو هه‌میشه
یارمه‌تیده‌ر و هاوکاریان بووه‌ن له قۆناخی
جۆراوجۆردا. زۆر جاریش له‌و دیپلۆماسییه که‌ڵکیان
وه‌رگرتووه بۆ یارمه‌تیدانی بزاڤی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان.
هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا کۆمه‌ڵه چه‌ندین جار
له‌لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه که‌وتۆته به‌ر
بۆمبارانی شیمیایی و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی
له‌ده‌ست داوه. نموونه‌کان زۆرن: (
گیانبه‌ختکردنی کاک خانه‌ی موعینی پێش رووخانی
حکوومه‌تی په‌هله‌وی، بۆمبارانی مه‌قه‌ڕه‌کانی
کۆمه‌ڵه له بۆتێ ناوچه‌ی ڕانیه،
گیانبه‌ختکردوانی گوردانی شوان و ...). هه‌روه‌ها
ده‌بێ بزانێ که ئه‌گه‌ر غه‌یری ئه‌مه بوایه،
کۆمه‌ڵه و دێمۆکراتیش وه‌کوو موجاهدینی خه‌ڵکیان
به‌سه‌ر ده‌هات. به‌ڵام بۆ ئاگاداریی وه‌زاره‌تی
ئیتڵاعات و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانی، له کاتی
رووخانی به‌عس و گرتنی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان
و به‌ڵگه‌کانی ئه‌و ناوه‌ندانه، بێجگه له
شانازیی پاکی و ڕاست‌بێژیی ئه‌و هیزانه هیچی دیکه
نه‌بینرا. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که کۆمه‌ڵه و
دێموکرات، خۆشه‌ویستیان لای خه‌ڵکی
باشوور(به‌تایبه‌ت رۆشنبیران) زۆرتر له رابردوو
بو.
قانعی‌فرد ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێت که به هه‌زارانی
وه‌کوو ئه‌و ناتوانن جێنایه‌ته‌کانی رژیمی به‌عس
ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کورستان له‌وانه بۆمبارانی
شیمیایی هه‌ڵه‌بجه و وه‌حشیگه‌رییه‌کانی کۆماری
ئیسلامیش له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا پاساو
بده‌نه‌وه و جه‌نابیشی ده‌چێته زبڵدانی
مێژووه‌وه.
له شوێنێکی دیکه‌دا باسی ئه‌وه ده‌کات که گوایا
ژنان له ناو کۆمه‌ڵدا کورتاژیان کردووه.
به‌مجۆره ده‌یه‌وێت بڵێ که له ناو کۆمه‌ڵه‌دا
به‌ره‌ڵایی و فه‌ساد هه‌بووه. به‌راستی لێره
ئیتر به ته‌واوه‌تی خۆی نیشان ده‌دات و
ده‌رسه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات باش فیر بوه.
یه‌که‌م: ئه‌وه شانازییه بۆ کۆمه‌ڵه که توانی
له ناو ئه‌و فه‌زا دواکه‌تووه‌دا که تانوپۆی به
عێرفانه‌کان چنرابوو، ژنان بێنێته ریزی
خه‌باته‌وه و سیمایه‌کی دیکه ببه‌خشێت به
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان. دواتر
لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ده‌ستیان دایه ئه‌و کاره.
ده‌ست بردن بۆ وه‌ها بڕیارێک ته‌نیا و ته‌نیا له
پێشکه‌وتنخوازیی کۆمه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
قانعی فرد ئه‌وه‌نده رقه‌که‌ی ئه‌ستووره
به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵه، ده‌یه‌وێت بڵێ ئه‌و
ژنانه‌ی که کورتاژ کراون، هه‌موویان په‌یوه‌ندیی
نامه‌شرۆعیان له‌گه‌ڵ که‌سانیتر هه‌بووه. ئیتر
ناڵێ به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ژنانه خاوه‌ن مێرد
بوون، نه‌یانده‌ویست له‌و دۆخه‌دا منداڵیان هه‌بێت
و ناچار بوون ئه‌و کاره بکه‌ن.
ئه‌و وتاره پڕ له قین و رقه به‌رامبه‌ر به
حێزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پڕه له
ناماقوڵی و دوژمنایه‌تی که پێویسته له سه‌ر
وشه به وشه‌ی قسه بکرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
بابه‌ته‌که‌م له تاقه‌تی خوێنه‌ر نه‌چێته
ده‌ره‌وه به ده‌ست خستنه سه‌ر چه‌ند خاڵێک
کۆتایی پێ ده‌هێنم:
نووسینه‌که‌ی عێرفان لێکۆڵینه‌وه نییه.
لێکۆڵینه‌وه ناتوانێت ته‌نیا باسی لایه‌نێک بکات
و له روانگه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌وه بکه‌وێته
دژایه‌تیکردنی لایه‌نی دیکه. ناوبراو هاتووه له
روانگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاته‌وه باسی حیزبه‌کان
ده‌کات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به ئه‌رکی خۆی
نه‌زانیوه بۆ په‌سه‌ندکردن یا ره‌تکردنه‌وه‌ی
ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ش قسه
بکات. دواتر قه‌زاوه‌ت کردن بسپێرێت به خه‌ڵکی
کوردستان. ئه‌و کاره‌ی کردووه که ئیتلاعات و
رژیم ماوه 30 ساڵه ده‌یکه‌ن. ده‌زگای ئیتلاعات
بۆ ئه‌و پێوانه‌یه. به‌ڵام ئه‌لحه‌ق ئیتلاعات
به‌ته‌واوی باوه‌ڕیان پێ هه‌یه، هه‌موو
سه‌رچاوه‌یه‌کیان پێداوه. شیوه‌ی ئاخاوتن و ئه‌و
ده‌سته‌واژانه که به‌کاری هێناوه بۆ هه‌ر
خوێنه‌رێک ده‌ریده‌خات که عێرفان شاگردێکی باشه
بووه له مه‌کته‌بی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و
ده‌رسه‌کانی به‌باشی وه‌رگرتووه.
له لای خۆیه‌وه زۆر باسی سه‌رچاوه ده‌کات.
به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک یان لینکێک نیشان نادات
که خوێنه‌ر که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت.
بابه‌ته‌که‌ی عرفان به هیچ جۆرێک باسی
جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ناکات، ئه‌و
جینایه‌تانه که ته‌نانه‌ت ئێستا به‌شێک له
ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی رژیم دانیپێداده‌نێن.
لێدوانه‌کانی هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ
لێدوانی ئیداره‌کانی ئیتلاعات. پێوانه‌ش بۆ
قسه‌کانی ته‌نیا و ته‌نیا سه‌رچاوه‌کانی
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و دۆژمنانی بزووتنه‌وه‌ی
کوردستانه.
ته‌نیا له شوێنێکدا ئه‌ویش نه‌ک ره‌خنه، به‌ڵکوو
وه‌کوو (برادر)ێکی دڵسۆزی رژیمه‌که‌ی گله‌یی
ده‌کات که بۆچی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه و به گشتی هه‌واڵ و
قسه‌وباس له باره‌یه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه‌و
به‌مجۆره مه‌شروعییه‌تیان پێده‌دات.
بابه‌ته‌که‌ی
پڕه له ناکۆکی، له شوێنێک کۆمه‌ڵه به
کۆمۆنیست ناو ده‌بات، له شوێنێک به هاوپه‌یمانی
ئه‌مریکا. نازانێ ئیتر بۆ هه‌موو خه‌ڵکی دنیا روون
بۆته‌وه که ئه‌وه خۆمه‌ینی بوو که توانی
به‌یارمه‌تی ئه‌مریکا و سه‌رمایه‌داری جیهانی
بێته‌سه‌ر کار و کۆنفرانسی گوادالۆب ئیتر ئێستا
بۆ
هه‌مووان ناسراوه(بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه‌م
بڕوانه بۆ لینکی کۆتایی). به‌ڵام بۆ کۆمه‌ڵه و
دێمۆکراتیش دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزمی
جیهانی یه‌کێک له بنه‌ماکانی سیاسه‌تیان بوو. له
شوێنێک باسی ئه‌وه ده‌کات توانیویانه خه‌ڵکێکی
زۆر بۆ لای خۆیان رابکێشن، له شوێنێکی تر
پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌ڵێت و نموونه‌ی زیادی تری له‌م
بابه‌ته.
سایتی به‌یان که به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی پێشتر له
سایته‌کانی تردا شتی ده‌نووسی و سایتی تری هه‌بوو،
ته‌نیا و ته‌نیا کاری ئه‌وه بوو و هه‌یه که
لایه‌نی ناشیرینی حیزبه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان
بخاته‌ڕوو، هه‌وڵی داوه‌و ده‌یدات ئابڕوویه‌ک بۆ
ریفۆرمخوازانی کوردی حکومه‌تی ده‌سته‌به‌ر بکات و
ئه‌و ریفورمخوازانه که ئه‌گه‌ر به‌راوردیان
بکه‌ین له‌گه‌ڵ (D.T.P)
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وان پارێزه‌رانی رژیمن
له کوردستان و به جێگه‌ی کۆماری ئیسلامی
دژایه‌تیکردنی حێزبه‌کانیان له کوردستان
وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. کۆششی(D.T.P)
بۆ گرێدانی شار‌و شاخه (هه‌رچه‌ند ئێستا به‌ناوی
پارتی ئاشتی‌و دێموکراسی کار ده‌که‌ن)، به‌ڵام ئه‌وان بوونه‌ته
سێبه‌ری رژیم له کوردستان وه‌کوو ئاڵتێرناتیڤی
حێزبه‌کان خۆیان پێناسه ده‌که‌ن. من بۆ خۆم
له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و سایته
قسه‌م کردووه‌و کاتی خۆیشی وتارم له سه‌ر
نووسیوه. به‌ڵام دیاره ئه‌و بڕیاری خۆیداوه که
چی بکات.
عێرفان ده‌یه‌وێت جۆرێک نیشان بدات که کۆمه‌ڵه‌و
حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کورستان، هیچ سه‌نگێکیان
نییه، ده‌بێت پرسیاری لێ بکه‌ین ئه‌گه‌ر وایه
بۆچی جه‌نابت ئاوا به هه‌ڵه‌داوان که‌وتویته
ته‌قه‌لاو بویته بڵیندگۆی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات؟
ئه‌گه‌ر وایه که تۆ ده‌یڵێی، لێانگه‌ڕێ با ئه‌م
حیزبانه هه‌ر قسه‌ی خۆیان بکه‌ن، خۆ به قه‌وڵی
جه‌نابت خه‌ڵک گوێی لێناگرن، به‌ڵام دیاره کوێت
ژان ده‌کات. باش بزانن که خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌گه‌ر ده‌یان ئاڵترناتیڤی دیکه‌ش دروست بکه‌ن
هه‌ر ناچنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی
رژیمه‌که‌ت و تۆش ته‌نیا وته‌نیا رسوایی ده‌بێته
به‌شت.
http://www.iranianuk.com/article.php?id=47915
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|