|
هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆسه‌ر پژاک
وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی
جه‌لال چوارتایی
به‌شی یه‌که‌م – شه‌ڕی تایبه‌ت
شه‌ڕی تایبه‌ت کوشنده‌ترین و کاریگه‌رترین شه‌ڕه
له ململانێی سیاسی‌دا ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هوشیار نه‌بێت، له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی تایبه‌ت‌دا
هیچ کاتێک توانای خۆڕاگرتنی نابێت ، شه‌ڕی
تایبه‌ت به چه‌ک ناکرێت به‌ڵکو هه‌ندێک جار له
ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و زۆر جاریش
له ڕێگه‌ی خاڵه لاوه‌زه‌کانی لایه‌نی
به‌رامبه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌پێکێت و زۆرجاریش
شه‌ری سایکۆلۆژییه. خاڵه لاوازه‌کانی نه‌ته‌وه
ناهوشیاره‌کانیش بریتین له " ئاین، ژن، مڵک،
ماده، سۆز، که‌سی له خشته‌براو، ناوچه‌گه‌ری،
له‌هجه‌گه‌ری، عه‌شیره‌تگه‌ری، هتد ". زۆربه‌ی
پیلانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان له ڕێگه‌ی
شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست
هێناوه .
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ر کاتێک هێرشی
داگیرکه‌رانش ئه‌نجام درابێت یاخود ڕووداوێکی گرنگ
هاتبێته ئاراوه ، ئه‌وا ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌ت
شان به شانی کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی داگیرکه‌ران
بره‌وی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌کان
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا ڕۆڵی
ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌تیان ده‌نواند بۆ جوانکردنی
ڕوخساره دزێوه‌کانی ئه‌ردۆغان، ئه‌وا له‌گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی سوریاشدا هه‌مان ده‌زگای
شه‌ڕی تایبه‌ت که‌وته کار بۆ په‌راوێزخستنی
کوردان له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا. ئه‌ویش به ناشیرین
نیشاندانی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هاندانی
لایه‌نه کلاسیکیه‌کان دژ به ده‌نگی
ئازادیخوازان. نمونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌رکی
شه‌ڕی تایبه‌تیان پێ سپێردرابوو عیرفانی قانعی
فه‌رد و سیامه‌ند موهته‌دی و هاوپیشه‌کانیان بوون
. بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Witar&J=878
ئێستاش هێرشێکی سه‌رتاسه‌ری له‌لایه‌ن کۆماری
ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ چیای قه‌ندیل و چۆمان و
حاجی‌هۆمه‌ران له ئارادایه ئه‌نجامی تا ئێستای
شه‌ڕه‌که‌ش، تێكشکانی پیلانی کۆماری ئیسلامی و
خۆڕاگری پژاک بوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی
تێڕوانینه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو که
رایانده‌گه‌یاند که هه‌م بۆ له ناوبردنی پژاک و
هه‌م بۆ پاکتاوکردن و ده‌رکردنی پ‌ک‌ک له
ناوچه‌که‌دا شه‌ڕه‌که‌یان ده‌سپێکردوه بڕوانه
ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :
http://www.rahellpost.com/wp-content/uploads/2011/07/262207_230899213599965_175110815845472_710387_477745_n.jpg
http://www.rahellpost.com/wp-content/uploads/2011/07/265190_230896120266941_175110815845472_710352_3338787_n.jpg
له بڕوای کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوو که دووچاری
وه‌ها تێکشکانێک بێت له‌به‌رامبه‌ر پژاکێکدا که
هێشتا هه‌شت ساڵ له ته‌مه‌نی ده‌رباز نه‌بووه.
هه‌ر بۆیه‌ش هاوشێوه‌ی ته‌ڵه‌که‌بازیه‌کانی
ڕابردووی ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌ت، له‌حن و زمانی
ڕاگه‌یاندنه‌کاندا گۆڕدرا بۆ چه‌واشه‌کردنی کورد و
گه‌لانی ناوچه‌که . ئێست ئیتر له
ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ
کێشه‌یاکیان له‌گه‌ڵ پ‌ک‌ک نییه و پ‌ک‌ک نوێنه‌ری
کوردانه به‌ڵام پژاک نا ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3526
کۆماری ئیسلامی ده‌خوازێت به‌م ڕاگه‌یاندنه
چه‌واشه‌کاریه به‌ئه‌مانجه‌کانی بگات که بریتین
له چه‌ندین به‌لاڕێدا بردن به‌م جۆره‌ی خواره‌وه
:
1- به‌لاڕێدابردنی پ‌ک‌ک.
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ردوو لایه‌نی پژاک و
په‌که‌که‌ی کرده ئامانج . هێزه‌کانی پاراستنی
گه‌ل "هه‌په‌گه" که باڵی سه‌ربازی په‌که‌که‌یه
له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند "
ئێمه له به‌رامبه‌ردا
بێ وه‌ڵام نابین و ئه‌رکی پاراستنی ڕه‌وا جێبه‌جێ
ده‌که‌ین " بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
:
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=10320
ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی
بۆ به‌لاڕێدابردنی په‌که‌که‌یه، تاوه‌کو
هه‌په‌گه له بڕیاره‌که‌ی په‌شێمان بێته‌وه و
کێشه له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل"باسکی
سه‌ربازی پ‌ک‌ک" و هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان"باسکی سه‌ربازی پژاک"دا دروست بکات .
2- به‌لاڕێدا بردنی حکومه‌تی هه‌رێم
یه‌کێتی و پارتی که پێکهێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمن
، خاوه‌نی چه‌ندین په‌یمان و قه‌راردادی نهێنین
له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ کپکردنی ده‌نگی
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و ته‌سلیمگرتنیان. ئه‌م
ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کارییه‌ی کۆماری ئیسلامیش
ئاماژه‌یه‌که"ئیشاره‌تێکه" بۆ یه‌کێتی و پارتی
تاوه‌کو هه‌ستن به جێبه‌جێکردنی په‌یمان و
قه‌رارداده نهێنیه‌کانیان دژ به پژاک . چونکه
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا په‌که‌که ده‌هاوێژرێته
ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه‌که ، تاوه‌کو یه‌کێتی و پارتی
بیانووی ئه‌وه نه‌هێننه‌وه و بڵێن ئێمه هیچ
په‌یمانێکی دژ به په‌که‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
واژۆ نه‌کردووه (له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یمانه‌کانی
یه‌کێتی و پارتی دژ به په‌که‌که له‌گه‌ڵ
تورکیایه نه‌ک ئێران) .
3- به‌لاڕێدا بردنی شه‌قامی کوردی
خۆڕاگریه‌کانی پژاک، نه‌ته‌وه‌ی کوردی گه‌یانده
ئه‌و بڕوایه که پشت به‌خۆبه‌ستن زامنی
سه‌رکه‌وتنه نه‌ک له چاوه‌ڕوانی ئیمپریالیزمی
ئه‌مریکادا کات به‌سه‌ر ببه‌ن . پشت به‌خۆبه‌ستن و
سه‌رکه‌وتنی پژاک له‌م شه‌ڕه‌دا زۆر زیاتر له
جاران کوردانی له یه‌کتر نزیک کرده‌وه و
نه‌وجه‌وانانیش پۆل پۆل په‌یوه‌ست ده‌بوون به
ڕیزه‌کانی گه‌ریلاوه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه :-
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=10290#TOP
ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی
بۆ له خشته‌بردن و به‌لاڕێدا بردنی شه‌قامی
کوردییه ، تاوه‌کو کوردان به گومانه‌وه له
په‌یوه‌ندی و هاوهه‌ڵوێستی پ‌ک‌ک و پژاک بڕوانن و
چیدیکه کچان و کورانی نه‌ته‌وه‌که‌مان په‌یوه‌ست
نه‌بن به ڕیزه‌کانی گه‌ریلاوه و کۆمه‌کی پژاک
نه‌که‌ن .
4- به‌لاڕێدا بردنی ده‌وڵه‌تی تورک
تورکیا فشارێکی زۆری خستۆته سه‌ر ده‌وڵه‌تی
سوریای هاوپه‌یمانی ئێران ، له باکووری
کوردستانیش کوردان خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیان
جاڕداوه و خراوه‌ته واری کردارییه‌وه . کۆماری
ئیسلامیش له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه
چه‌واشه‌کارییه‌وه دوو په‌یام ده‌داته ده‌وڵه‌تی
تورک و ده‌ڵێت :
- ئه‌گه‌ر کۆتایی به فشاری سه‌ر سوریا بهێنیت و
کۆسپیش بۆ " خۆ به‌ڕێوه‌بردن "ی کوردان دروست
بکه‌یت ، ئه‌وا تا دوا هه‌ناسه هاوکارت ده‌بم بۆ
له‌ناوبردنی پ‌ک‌ک .
- ئه‌گه‌ر فشاریش له‌سه‌ر سوریا به‌رده‌وام بێت و
ده‌سته‌وه‌ستانیش بمێنیت له به‌رامبه‌ر " خۆ
به‌ڕێوه‌بردن "ی کوردان‌دا ، ئه‌وا ئێمه ناچار
ده‌بین له‌گه‌ڵ " پ‌ک‌ک "دا ڕێگه‌ی ئاشتی
بگرینه‌به‌ر.
درێژه‌ی هه‌یه .....
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|