|
پرنسیپه‌گشتیه‌کان ولاوازبوونی ئیدیۆلۆژی
له‌سیاسه‌تدا
به‌شی یه‌که‌م
باقی تالبولعیلم
29 ی ئاوریلی 2010-04-29
سه‌ره‌تا:
پارت و
ڕێکخراوه سیاسی و سه‌ربه‌خۆیه‌کان پێڕۆپڕۆگرامی
جۆراوجۆروجیاوازیان هه‌یه. ئیدیولۆژی
له‌سه‌رده‌می پێشوو کاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بوو
له‌سه‌رشێوه‌ی داڕشتن وبه‌ڕێوه‌بردنی تاکتیک و
گه‌ڵاڵه‌سیاسیه‌کان، به‌ڵام له‌سه‌ده‌می دۆخی
هاوچه‌رخدا گه‌ڵاڵه
سیاسیه‌کانیش هه‌روه‌ک پارت وڕێکخراوه‌کان
هه‌تاهه‌تایی نین و له‌حاڵی گۆڕانی هه‌میشه‌ییدان.
گه‌وره‌ترین گۆڕان به‌هۆی هاتنی دۆخ وهه‌لومه‌رجه
نوێیه‌کانه. ئه‌وکاته پارت وڕێکخراوه‌کانیش
وه‌خۆ ده‌که‌ون وده‌یان هه‌وێت ڕۆڵی خۆیان
له‌جه‌رگه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌دا بگێڕن.
هه‌موو پارت وڕێکخراوێکی ئاسایی له‌وڵاتانی
ئورووپایی خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و نووسراوه‌ی
تایبه‌تین که‌له‌وێدا باسی ستروکتوری ڕێکخراوه‌یی
خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌و به‌ڵگه و نووسراوانه
هه‌رماوه‌ی جارێک نوێ ده‌کرێنه‌وه، و
له‌کۆنگره‌کانی داهاوتویاندا تووشی گۆڕان ده‌بن.
به‌ڵام مێژووی پێکهاتن و پرنسنیپه‌کانی دامه‌زرانی
ئه‌و ڕێکخراوانه به‌چاک و به‌خراپ له‌چاوی خه‌ڵک
ناشاردرێته‌وه. ئه‌مانه هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر بۆ ڕووبوونه‌وه له‌مه‌ڕ باس و
لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و پارت و ڕێکخراوه له‌مه‌ڕ
بابه‌تی جۆراوجۆر له‌ڕابردوو، یان باسی ڕۆژه‌ڤ
ئاگادار بێت، و هاوکات ڕێنوێنی پێویست وه‌ربگرێت
له‌مه‌ڕ ڕابردوو، ئێستا وداهاتووی ئه‌وپارت
وڕێکخراوه.
پرنسیپه‌گشتیه‌کان:پرنسیپه‌گشتیه‌کان
ئاسوی ڕوانینی پارت، ڕێکخراوی سیاسی یان
سه‌ربه‌خۆ ڕوون ده‌کاته‌وه. ڕوانگه‌کان له
گه‌ڵاڵه و پێڕه‌وی ناوخۆییدا باسکراون. ئه‌مانه
به‌گشتی بریتین له‌ناوی ڕێکخراو، لۆگۆ و
ئادرێسه‌کانی پێوه‌ندی. ئه‌م ئه‌ده‌بیاتانه‌ش
به‌زۆربه‌ی زمانه‌کانی دنیا وله‌وانه ئینگلیسی
له‌به‌رده‌ستدان و نووسراون. وێنه‌ی سکرتێری گشتی،
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
پارتی و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ئوروپایی له‌به‌شێک
له‌ماڵپه‌ڕه‌کانیاندا هه‌یه، به‌ڵام هی زۆربه‌ی
پارت و ڕێکخراوه سیاسی، یان سه‌ربه‌خۆیه‌کانی
کورد وانییه.
ئاجێندا:
بۆ وێنه پارتیه‌کی چه‌پ و سوسیالیست، ته‌نانه‌ت
ڕاست و به‌پارێزیش بۆ وێنه باسی ژینگه‌پارێزی،
بن بڕکردنی ڕیشه‌کانی سته‌مکێشی ژنان و یه‌کسانی
ته‌واوی مافی ژن و پیاو له هه‌موو بوار و
قۆناخه‌کانی کاروژیان و سیاسه‌تدا ده‌کات.
مێژوو:
باسێک له‌مێژووی دامه‌زران، یان ناوی
دامه‌زرێنه‌ران له‌وێدا ده‌کرێت. باسێک
له‌گرینگترین ڕووداوه‌کانی مێژووی ئه‌و ڕێکخراوه،
وه‌ک فاکتا ده‌کرێت، بۆ وێنه ئاماژه به‌ساڵی
دامه‌زران، ساڵی ئاشکرابوونی چالاکی، ساڵی
ده‌ستپێکردنی یه‌که‌مین کۆنگره، ئه‌ندامێتی
له‌ناو یان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کرێت. ئاماژه به
به‌شداری بۆ‌یه‌که‌م جار له‌هه‌ڵبژاردنی خولی
په‌رله‌مانی و ئاکامی ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌و...
ده‌کرێت. کورتکراوه‌یه‌ک له‌سه‌رهه‌موو ئه‌م
ڕوداوانه له پێڕۆپڕۆگرامی ئه‌و ڕێکخراوانه‌شدا
گوونجاوه. ناوی هه‌موو لێدره‌کانی هه‌تا ئێستای
ئه‌وڕێکخراوه له ماڵپه‌ڕه‌کانیان‌دا هه‌یه،
هه‌روه‌ها ناوی هه‌موو ئۆرگانه سه‌ره‌کیه‌کانی
ئه‌وڕێکخراوه له ماڵپه‌ڕ و به‌سه‌رهاته
مێژوویه‌کانی ئه‌و پارت وڕێکخراونه‌دا هه‌یه.
سیسته‌می سیاسی:
پارتیه‌کی سیاسی که‌بڕوای ته‌واوی به‌دیموکراسی
هه‌یه، هه‌موو ئۆرگانه‌کانی له‌ڕێگه‌ی
هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌کرێن. ڕێکخراوێک که بڕوای
به‌مافی یه‌کسانی ژن وپیاو، مافی منداڵان، مافی
مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و کۆتایی
هێنانی یه‌کجاری به هه‌ڵاواردنی مرۆڤه‌کان به‌هۆی
ڕه‌نگی پێست، ڕه‌گه‌ز، ئایین و توخم هه‌یه،
ئه‌مانه به‌ئاشکرا له‌وێدا باسده‌کات.
به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڕێکخراوه بڕوای به
دابینکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌لی هه‌یه، که‌له‌وێ
ده‌سه‌ڵات وداهات له‌خزمه‌ت هه‌موو تاک
وئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌دایه، و لانی که‌می داهات
بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه له‌به‌رچاو
ده‌گیرێت. یان ئه‌و ڕێکخراوه خوازیاری
جیاکردنه‌وه‌ی ئایین و ده‌سه‌ڵاته. هیچ ئایینێک
نایاسایی نییه، و هه‌موو ئایینیه‌کان به‌بێ هیچ
جیاوازیه‌ک مافی ته‌واو وبێ شه‌رتومه‌رجیان
بۆدابین ده‌کرێت...
گه‌ربمانهه‌وێت باسی ڕێکخراوێک وه‌ک کۆمه‌ڵه یان
دیموکرات بکه‌ین، له‌وانه‌یه دۆخ و شوێن و جێگه
و پێگه‌ی کۆمه‌ڵه یان دیموکرات خاوه‌نی
تایبه‌مه‌ندی خۆی بێت، به‌ڵام له زۆربواران هه‌م
له ژێرکاریگه‌ری دۆخ و گۆرانه ده‌ره‌کیه‌کاندا
بوون و هه‌م خاڵی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه له‌گه‌ڵ
ره‌و‌ته‌سیاسیه‌کانی وڵاتانی ئوروپایی. بۆ وێنه
له‌پرنسیپه سیاسیه‌گشتیه‌کان، یان دابینکردنی
سیسته‌مێکی سیاسی و فیکریدا که‌له‌وێ خۆیان
به‌لایه‌نگری پاراستنی مافی بنده‌ستان و
چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌زانن.
دۆخی پارتیه‌سیاسیه‌کان له‌ئێران:
کۆمه‌ڵه و دیموکرات ته‌نیا له یه‌کده‌وره
له‌دوای ساڵی 1979 ی زایینی، هه‌تا سه‌روبه‌ندی
1982 به‌ئاشکرا چالاکیان هه‌بوو. له مده‌ورانه‌ش
چالاکی کۆمه‌ڵه و دیموکرات به‌تایبه‌ت له‌دوای
هێڕشی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له
ناوه‌ڕاسته‌کانی 1980 به‌لاوه نایاسایی بووه.
له‌ساڵی 1983 سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه و دیموکرات
وێڕای هه‌موو پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ سنوره‌کانی نێوان
کوردستانی ئێران و عێراق پاشه‌کشه‌یان کرد.
کۆمه‌ڵه و دیموکرات له‌ساڵی 1984 بۆ ماوه‌ی نزیک
به 8 ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌کتر تووشی کێشه و شه‌ڕی
سه‌راسه‌ری بوون که له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا
سه‌دان کادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی فیداکار و
دڵسۆزی هه‌ردووک لایه‌ن گیانی خۆیان له‌ده‌ستدا،
سه‌دان که‌سیش برینداربوون، یان له‌ژێرگووشاری
شه‌ڕی ناوخۆیی خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌کانی کۆماری
ئیسلامی کرده‌وه، یان چه‌کیان دانا و له‌ناوچه
جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی باشور خه‌ریکی کاروژیانی
خۆیان بووون .
کوردستان ناوچه‌یه‌که که‌به‌هۆی سته‌م وبنده‌ستی
مێژوویی گه‌لی کورد، ڕاده‌ی وشیاری وبه‌ره‌نگاری
جه‌ماوه‌ریی له‌وێدا له‌حاستێکی به‌رزدایه.
ده‌یان پارت و ڕێکخراوی سیاسی یان سه‌ربه‌خۆی چه‌پ
وڕاست، یان تایبه‌ت به‌ژنان، منداڵان، پیشه‌یی،
ئه‌ده‌بی، فه‌رهه‌نگی، ماڤی مرۆڤ و... له‌وێ
چالاکیان هه‌یه. به‌هۆی قه‌ده‌خه‌بونی چالاکی
سیاسی وحیزبی زۆربه‌ی ئه‌م چالاکیانه به‌شێوه‌ی
نهێنێ، یان نیوه‌نهێنی له شار و گوند و
شوێنه‌کانی شوێنی کاروژیانی خه‌ڵک به
ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌تا ئێستا بێجگه له هه‌ڵبژاردنی
خولی یه‌که‌م مه‌جلیس، ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌شێک
له کوردستان، هیچ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و
دیموکراتیک له‌وێدا به‌ڕێوه‌نه‌چووه. ویستی
هه‌ڵبژاردنی ئازاد، ئازادی چالاکی سیاسی، ئازادی
زیندانیانی سیاسی، ئازادی ڕاگه‌یاندن و... به‌شێک
له‌دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵه و دیموکرات
پێکدێنێت.
یه‌که‌مین پارتی سیاسی کورد:
کورد له‌سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی نوێخوازی ئێران
له‌ساڵانی سه‌ره‌تای 1900دا به‌شێوه‌ی چالاکانه،
به‌تایبه‌ت چالاکانه له چوارچێوه‌ی پارت
وڕێکخراوه سه‌راسه‌ریه‌کاندا به‌شداری کردوه،
به‌ڵام یه‌که‌مین ڕێکخراوی سیاسی کورد کۆمه‌ڵه‌ی
ژیانه‌وه‌ی کورد بووه که له‌سالی 1943 دا
دامه‌زراوه. پاشان حیزبی دیموکراتی کوردستان
بووه که‌له‌ساڵی 1945 دامه‌زراوه، کۆمیته‌ی
شۆڕشگێرله‌ساڵانی 68-1967، و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی له‌ساڵی 1969 پێکهاتوون.
هه‌تا به‌رله ڕوخانی ڕژیمی پاشایه‌تی له‌ئێران،
چالاکی ئه‌م پارت وڕێکخراوانه به‌رده‌وام
به‌شێوه‌ی نهێنی یان نیوه‌نهێنی به‌ڕێوه‌چووه.
له‌دوای شۆڕشی ئێران له‌ساڵی 1979 دا، ده‌یان پارت
وڕێکخراوی سیاسی له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
پێکهاتوون، یان دیسان ده‌ستیانکردوه‌ته‌وه
به‌کاروچالاکی خۆیان. کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
هه‌روه‌ها له‌ناو پارت و ڕێکخراوه
سه‌راسه‌ریه‌کانیش به‌ردووام چالاکیان هه‌بووه.
ساڵانی 90 ی زایینی:
له‌به‌ریه‌کترازانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت کاریگه‌ری
له‌سه‌رکاری سووننه‌تی پارتایه‌تی له کوردستانی
ڕۆهه‌ڵاتیش داناوه. لێکدانه‌وه‌ی نوێ وه‌ک
لیبرالیزم، سوسیالیزمی لیبرال، سوسیالدیموکراتی
و... به‌شێوه‌ی به‌رینتر هاتووته ناوسیاسه‌تی
کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. یه‌که‌مین
جیابوونه‌وه‌ی گه‌وره له‌ناو دیموکرات وپاشان
له‌ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا پێکهات. ئه‌م
ده‌وره سه‌ره‌تای ئاشکرابوونی شکست ولاوازی
بیرۆکه‌ی کۆمۆنیستی له‌کوردستان بوو. قه‌یرانی
ناوحیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئێستاش به‌ته‌واوی
به‌قۆناخی دوایی خۆی نه‌گه‌یشتووه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێک له‌هێزی جه‌ماوه‌ری و کادر
و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، که
ئه‌مانه‌ی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بیر و
لێکدانه‌وه‌ی سیاسی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
هه‌بوو. ئه‌مده‌وره‌یه وه‌ک ده‌ورانی سه‌رده‌می
ساڵانی سه‌ره‌تای 1920 ی زایینی له‌ئوروپا ده‌چێت.
به‌دوای پێکهاتنی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت هه‌موو پارت و
ڕێکخراوه چه‌پ وکرێکاریه‌کانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات
له‌و سه‌رده‌م تووشی له‌به‌ریه‌کترازان بوون.
ده‌یان پارت و ڕێکخراوی نوێ پێکهاتن که سوسیالیزم
وکۆمۆنیزم سه‌رقاڵی سه‌ره‌کی ئه‌وانی پێکدێنا. بۆ
وێنه له‌وڵاتی نۆروێژ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1920
زایینی، به‌ره‌ی چه‌پ توشی هه‌مان
له‌به‌ریه‌کترازان بوو. کۆمۆنیسته توندره‌وه‌کان
له‌ساڵی 1923 له‌پارتی کاری سوسیالدیموکرات
جیابوونه‌وه و پارتی کۆمۆنیستی نۆروێژیان
دامه‌زراند. هه‌روه‌ها پارتی جوتیاران که
له‌سه‌ره‌تا ده‌یهه‌ویست پارتی سه‌نته‌ر پێک
بێنێت، هه‌بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند. پاشان له‌ساڵی
1933 پارتی گه‌لی مه‌سیحی سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌مانه
هه‌موویان به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی شێوازێکی تایبه‌ت
له‌بیرکردنه‌وه له‌ناو چه‌پدا پێکهاتوون،
به‌شێکیان به‌ره‌و ده‌مارگرژی وتوندڕه‌وی چه‌پ
ڕۆیشتوون، به‌شێکیشیان سه‌ریان له‌ناو فاشیست و
نازیسته‌کاندا ده‌رهێناوه. بۆ وێنه باڵی به
پارێزتری پارتی گه‌لی مه‌سیحی یه‌کیه‌تی
نه‌ته‌وایه‌تیان پێکهێنا، که‌یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربه ئاڵمانی هیتلێریان له‌جه‌رگه‌ی شه‌ڕی
دووهه‌می جیهانی له‌نۆروێژ پێکهێنا.
هاتنه‌سه‌رکاری ڕێفۆرمخوازان له‌ئێران:
محه‌مه‌دخاته‌می له‌ساڵی 1997 بوو به‌سه‌رۆککۆماری
نوێی ئێران. له‌و سه‌رده‌م و ماوه‌یه‌ک به‌رله
هه‌ڵبژاردنی ناوبراو بۆ سه‌رۆککۆماری، گۆڕانی
گه‌وره هه‌م له‌ستروکتوری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران وهه‌م
له‌کوردستاندا پێکهات. بزوتنه‌وه‌ی نوێخوازی چووه
ناو قۆناخێکی نوێ. وشیاری جه‌ماوه‌ری، به‌تایبه‌ت
به هۆی گۆڕان له‌ناو دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
چووه‌ته ناوقۆناخێکی نوێ. کێشه‌وقه‌یرانی
ناوخۆیی له‌ناوده‌سه‌ڵاتی ئێڕان خۆی
ئاشکراکردوه. ده‌ورانی "خێر و به‌ره‌که‌تی" شه‌ڕی
ئێران و عێراق به‌سه‌رچووه، سیمای دیکتاتۆری
ڕه‌شی کۆماری شکاوه و ڕخنه‌گرتن له‌سیسته‌می
توتالیته‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه له‌ناو
سه‌ره‌وه‌ترین ده‌ستگاکانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی
پێکردوه و بووه به‌سه‌ره‌تایه‌ک بۆسه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران له‌ساڵی
1997. ده‌وری کلاسیکی پارت و ڕێکخراوه
سیاسیه‌کانی کوردستانیش توشی گۆڕان بووه.
ئه‌وانیش به‌ناچارله‌گه‌ڵ نه‌سڵێکی نوێ
به‌ره‌وڕووبوون که‌به‌تایبه‌ت سه‌رقاڵی کاروباری
مه‌ده‌نی، ڕۆشنبیری و پێشکه‌وتنخوازانه بووه
وله‌گه‌ڵ سوننه‌ته‌کانی ڕابردووی ئه‌وانیش وه‌ک
شه‌ڕوبه‌ره‌نگاریی چه‌کدارانه، هه‌تاڕاده‌یه‌ک
جیاوازی هه‌بووه.
شۆڕشی ته‌کنۆلۆژیکی له‌کوردستان:
کوردستانیش له‌گۆڕانی په‌ره‌سه‌ندنی ئینترنێت
وئامراز و که‌ره‌سته‌کانی ته‌کنۆلۆژی بێ به‌ری
نه‌بووه. یه‌که‌مین کاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانه
سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان ڕێکخراوی ناحیزبی ومه‌ده‌نی
له‌سه‌راسه‌ری کوردستان له‌ساڵانی ڕابردوودا
بووه. کۆمه‌ڵێکی زۆر که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ
ده‌ستیان کردووه به کاری توێژینه‌وه، نوسین
وچالاکی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی، وبه‌شێک له‌مانه
که‌له‌ده‌وره‌ه‌وه‌ی وڵات ژیاون، کاریگه‌ری حاشا
هه‌ڵنه‌گریان له‌ناوخۆی کوردستانیش هه‌بووه.
مێدیا کوردیه‌کان:
کورد له‌بواری مێدیا، به‌تایبه‌ت تی ڤی گه‌شه‌ی
به‌چاوی کردوه، ده‌یان ڕادیۆ وتی ڤی کوردی
له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا بڵاده‌بێته‌وه.
پارتیه کوردستانیه‌کان، ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
و مێدیا کوردیه‌کان له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
کاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رسێکیان
له‌ساڵانی ڕابردوودا تووشی گۆڕانی به‌رچاو بوون.
بوار‌ی کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م سێ لایه‌نه بریتین
له:
-
سازماندان و ڕێکخستنی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
-
کاریگه‌ری له‌سه‌ربیروڕای جه‌ماوه‌ری کوردستان.
-
پێشکه‌شکردنی گه‌ڵاڵه و ئامانجی دیاریکراو.
-
پێکهێنانی ناوه‌ند و دامه‌زراوه مه‌دنیه‌کان.
-
وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رک وبه‌رپرسایه‌تی له‌حاست
به‌شه جۆراجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
-
بیرکردنه‌وه له‌چاره‌سه‌ری کێشه وگرفتی سته‌م
وچه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگی.
هه‌نگاوێک به‌ره‌بوون به‌ئالترناتیڤ:
حیزبه‌کوردیه‌کان خۆیان به‌شێوه‌یه‌ک
به‌ئالترناتیڤی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی
ناوندی ده‌زانن، به‌ڵام هیچکامیان هه‌تا ئێستا
نه‌یانتوانیوه بۆگه‌یشتن به‌هێمایه‌کی به‌رینی
نه‌ته‌وه‌یی هه‌ست به‌به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌تر
له‌چوارچێوه‌ی پارت وڕێکخراوه‌که‌ی خۆیاندا بکه‌ن.
ئه‌وان له‌قسه‌دا زۆر پێشکه‌وتنیان ده‌سته‌به‌ر
کردوه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌قبه‌ستووییان،
پراگماتیستێکی باش نه‌بوون. پارتیه‌کان خاوه‌نی
دروشمی نزیک به‌چه‌پ، یان باشتر بڵێین
سوسیالدیموکرات یان سوسیالیستی لیبرالن، به‌ڵام
دیاریکردنی ڕاده‌ی سوسیالیست، لیبرال یان
به‌پارێزبوونی ئه‌وان کارێکی هاسان نییه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچکامیان نه له‌ده‌سه‌ڵاتدان، و
نه له‌ناو سیسته‌مێکی دیموکراتیک یان
هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا توانیویانه له‌ململانێی
سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شداری بکه‌ن، هه‌تا
بتوانن هێز و توانایایه‌کانی خۆیان یان ڕاده‌ی
چه‌پ و ڕاست بوونیان بسه‌لمێنن. هه‌بوون یان
به‌هێزبوونی ئه‌وان به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک و
کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کان وده‌رکه‌وتن جه‌ماوه‌ر و
خۆپیشاندانی ئێعتراز و ناڕه‌زایه‌تی گه‌لیی
وجه‌ماوه‌ریی له‌ناوخۆی کوردستان گرێ دراوه.
جاران هێزی پێشمه‌رگه وچه‌ک وشه‌هید کاریگه‌ری
ته‌بلیغاتیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بواره‌کانی
دیکه‌ی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی و مکانیزمه‌کانی
دیکه‌ی ئێعتراز و ناڕه‌زایه‌تی، یان باشتر بڵێین
چوونه‌سه‌ری ڕاده‌ی ووشیاری جه‌ماوه‌ریی بوار‌ی
ئه‌م ته‌بلیغاته‌ی که‌مڕه‌نگتر کردووه‌ته‌وه.
پاشان چه‌پ و ڕاست و به‌پارێزبوون پێناسه‌یی
وهه‌تاهه‌تایی نییه، ئه‌مانه‌ش وه‌ک هه‌موو
فێنۆمێنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکه له‌حاڵی
ئاڵوگۆردان. چه‌پ و ڕاستبوونی ترادیسیونی پارت
وڕێکخراوه‌کانی ئوروپاش، به‌تایبه‌ت له‌دوای
ساڵانی 90 و پاش ڕوخانی دیواره‌کانی به‌رلین توشی
گۆرانی گه‌وره بووه. له‌وانه‌یه سیاسیه‌تی
تایبه‌تیکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه
وخزمه‌تگوزاریه‌کان، یان پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت و کۆنترۆل وماڵیات خاڵی سه‌ره‌کی
لێکجیاکردنه‌وه‌ی ترادیسیونی چه‌پ وڕاسته‌کانی
ئه‌م وڵاتانه بووبێت، به‌ڵام ئه‌وانیش ئێستا له
هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌و‌ڵده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجه نوێیه‌کان یان پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر
دیاریکردنی ڕاده‌ی ماڵیات وتایبه‌تکردنه‌وه‌کان
بکه‌ن و خۆیان به‌کورتی بۆمانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
سه‌رده‌م سازگار بکه‌ن. یانی لایه‌نه چه‌په‌کانیش
هه‌تا ڕاده‌یه‌ک تایبه‌تیکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری
و دامه‌زراوه‌کان، یان که‌مکردنه‌وه‌ی
هه‌زینه‌وماڵیاته‌کان وکه‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی
کۆنترۆڵ وده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی قبوڵ ده‌که‌ن، یان
خۆیان له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی سیاسه‌تی توندڕه‌وانه
ده‌پارێزن.
سیاسه‌تێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ وپراگماتیستی له‌کوردستان:
به‌بڕوای من پارت و ڕێخراوه کوردستانیه‌کان
پێویستیان به داهاتوووی سیاسه‌تێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ
وپراگماتیستی هه‌یه، هیچ پێویستیه‌کیان
به‌ململانێی توندڕه‌وانه‌ی ئایدئۆلۆژیکی و ڕووکردن
له‌ده‌مارگرژی به‌پارێزانه یان تووندڕه‌وانه‌ی
چه‌پ نییه. به‌ڵام هه‌مه ڕه‌نگبوون و
پراگماتیستبوون به‌مانای فێربوونی هوونه‌ری
سیاسه‌ت وساتوسه‌ودای ساویلکه یان هه‌وڵدانی
په‌له‌پڕووزانه بۆبه‌جێ نه‌مان نییه. گه‌رئه‌وان
له‌سه‌رگرفتی چاره‌سه‌ری مافی کولتوری و
نه‌ته‌وه‌یی کورد کۆک بن، ئه‌وکات ڕاده‌ی داهاتی
خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانێت ستانداراده‌کانی
ژیانیان دیاریبکات یان تووشی گوڕانیان بکات.
خه‌ڵک ده‌بێت به‌ده‌نگدانی ئازاد وله‌هه‌ڵبژاردنی
دیموکراتیک گرفت وچاره‌سه‌ریه‌کانیان باسبکه‌ن.
ئه‌وکات له‌وانه‌یه باسکردن له‌یاساکان،
به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ژاریی وبرسیه‌تی،
یه‌کسانی به‌کرده‌وه‌ی مافی ژنان، پارێزگاری
له‌مافی منداڵان، و مرۆڤ یان به‌ربه‌ره‌کانی
له‌گه‌ڵ یاساشکێنی و سیاسه‌تی سزادان
له‌دادگاومحکه‌مه‌کان بتوانێت ڕاده‌ی چه‌پوڕاست
ومیانه‌ڕۆبوونی ئه‌وان هه‌روه‌ک وڵاتانی
پێشکه‌وتووی ئوروپایی لێک جیابکاته‌وه. بۆوێنه
پارتی سوسیالسیتی چه‌پ له‌نۆروێژ له‌ساڵی 1961
له‌سه‌ر دوخاڵ که‌به‌لا‌یانه‌وه سه‌ره‌کی بوون
له‌پارتی کاری سوسیالدیموکراتی نۆروێژ
جیابوونه‌وه، ئه‌وخاڵه‌ش له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی ئه‌وان
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وناتۆدا بوو، به‌ڵام
هه‌رئێستا که هه‌ردووکیان له‌ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی
ده‌وڵه‌تدا پێکه‌وه به‌شدارن، هه‌ردوکیان
له‌سه‌رسیاسه‌تی نزیکایه‌تی وهاوکاری له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکا وناتۆ کۆک هاوده‌نگن. پارتیه‌کانی
کوردستان ده‌بێت پراگماتیست بن، ئه‌گینا له‌هیچ
باسێک له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵات وچاره‌سه‌ری داهاتووی
کوردستان ناتوانن خاوه‌نی متمانه وبڕوای خه‌ڵک
وجه‌ماوه‌ری کوردستان بن.
هۆیه‌کانی دیکه‌ی باشبوونی پرگماتیستبوون:
کورد پێویستی به‌ڕه‌وتی دیموکراتیزاسیونی ناوخۆی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌یه و ئه‌رکی پارت و
ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان هاسانکاریی بۆچوونه‌ناو
پرۆسه‌ی خۆسازگارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وڕه‌وته‌یه.
کورد پێویستی به‌ژیانێکی ئاسووده و دابینکردنی
خزمه‌تگوزاری، ئاوه‌دانکردنه‌وه و بوژانه‌وه
له‌هه‌مووب واره‌کاندا هه‌یه. بۆیه پارت و
ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان پێویسته له‌چوارچێوه‌ی
پرۆسه‌ی دیموکراتیزاسیونی کۆمه‌ڵگه و
له‌سه‌رشێوه‌کان و ڕێگه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه
وبوژانه‌وه، وهه‌روه‌ها له سه‌ر چه‌ندوچۆنی
دامه‌زران و په‌ره‌پێدانی داموده‌ستگا
خزمه‌تگوزاریه‌کان و پێڕاگه‌یشتن به جه‌ماوه‌ر
له‌گه‌ڵ یه‌کتر دانوستان ودیالۆگ بکه‌ن. ده‌با
کێشه‌کانی ئه‌وان ئایینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێت،
نه‌ک ده‌سه‌ڵات و خۆسه‌پێنی و بلۆکه‌کردنی یه‌کتر.
یه‌کێکی دیکه له قازانجه‌کانی پرگماتیستبوون ،
پێکهێنانی ده‌رفه‌تی سه‌قامگیری له‌ناو کورددایه.
هه‌تا کێشه و گرفت وناته‌بایی لاوکی هه‌بێت،
سه‌قامگیری وهاوکاری ونزیکاتی له خاڵه
سه‌ره‌کیه‌کان هه‌رگیز دابین ناکرێت. ئه‌و
وڵاتانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتانه به‌ره‌وڕوون،
ده‌بێت گرفته‌کانی خۆیان ته‌نانه‌ت گه‌یشتن
به‌ده‌سه‌ڵاتیان له‌ڕێگه‌ی کوده‌تا وشه‌ڕی ناوخۆیی
چاره‌سه‌ربکه‌ن، یان ده‌بێت له‌ساڵێکدا ده‌یان
ده‌وڵه‌ت و وه‌زیر وکاربه‌دست بگۆڕن و پاشان
هه‌موو کاربه‌ده‌ستان و وه‌زیرانی پێشوویان
ڕه‌وانه‌ی زیندان و محکه‌مه بکه‌ن.
کۆتایی
به‌شی یه‌که‌م
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|