|
کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر سیمبولی ئازادی

باقی تالبولعیلم
12 ی مه‌ی 2010-05-12
ئامانجی کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ئازادی بوو-
ئازادی بۆ گه‌ل، بۆ جه‌ماوه‌ری به‌رینی کۆمه‌ڵگه،
بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی تاکی کۆمه‌ڵ. کاک فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر به‌هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئاڵایه که دوژمنی
پێده‌تۆقێت، بوو به‌مامۆستای موژده‌ی
به‌ره‌به‌یانی بانگی ئازادی- ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ل
زیاتر له‌هه‌موو کاتێک پێویستی پێی هه‌یه. ژیانی
کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، بیره‌وه‌ریه‌کانی،
منداڵانی خوێندگه و هه‌موو نامه‌وبه‌ڵگه‌کانی
هه‌موویان باس له‌مرۆڤێک ده‌که‌ن که ژیروئازاووریا
وگه‌لدۆست و دڵسۆزی بێ وێنه‌ی خه‌بات وتێکۆشان
له‌پێناو گه‌شه‌وئازادی وسه‌ربه‌ستی مرۆڤه‌کان
بوو، به‌ڵام وڵامی کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر نا بوو
بۆ داوایه‌کی سته‌مکارانه، نا بوو بۆ هه‌رچه‌شنه
ئازارولێدان وئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک، نا بوو بۆ هه‌موو
مافکوژی و نادادوه‌ریه‌کان. هاواری کاک فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر ته‌نیا بۆ ئازادی بوو، ئه‌و ئاواته‌ی
که له‌مێژه گه‌لی کورد خه‌باتی بۆ ده‌کات-
ئه‌وخه‌باته‌ی کورد هه‌زاران قوربانی بێ
ناوونیشانی بۆخه‌ڵات کردوه. ئه‌و ئاشقی ڕاستینه‌ی
ئازادی بوو، و بۆ له‌ئامێزگرتن وپێشوازی له بووکی
ئازادی له‌هیچ شتێک ته‌نانه‌ت له مه‌رگیش سڵی
نه‌کرد. ئه‌وتینووی ئه‌وئاواته بوو که کاتی
به‌دیهێنانی گه‌یشتووه، دره‌نگ بوو وزوو نه‌بوو.
که‌سێک که وه‌ک کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ژیابێت،
هه‌رگیز نه‌ناونابردرێت. کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
بووه به‌سیمبولی ئازادی. ئازادی ناخنکێندرێت. کاک
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر له‌خرۆشی جه‌ماوه‌ری برسی و
حه‌قخواز، له‌شه‌پۆلی به‌کۆمه‌ڵی ئیدانه‌کردنی
مه‌رگی جینایه‌تکارانه‌ی سه‌روه‌رانی هه‌ڵکه‌وتووی
گه‌له‌که‌مان و... زیندووه. به‌ڵگه‌که‌کان
ئه‌وه‌ئاشکرا ده‌که‌ن که ڕۆژی مه‌رگ ونه‌مانی
حوکمی داروزیندان کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر
گه‌یشتوه. خه‌ڵک له‌جیاتی
ئاخوندوپاسداروئه‌شکه‌نجه‌گه‌ر ئازادیان ده‌وێت.
ئازادی به‌مانه به‌ری پێناگیرێت. مه‌گه‌ر کێ
توانی به‌ری پێ بگرێت؟ هیتلێر، سه‌دام، چائۆشێسکۆ،
موسولینی، پینوشه؟ یان
قربان بیک باقی یف،
کامیان توانیان تاسه‌ر به‌رده‌و‌ام بن هه‌تا
ئه‌حمه‌دینژاد وخامه‌نه‌یی بتوانن به‌ر
به‌و‌شه‌پۆله به‌هێزانه بگرن؟ نا نا خه‌یاڵیان
خه‌یاوه. ئازدی نه‌ته‌نیا به‌ری پێ ناگیرێت،
ناکرێت به‌ری پێ ته‌سک بکرێته‌وه. گه‌ر ئێمه
یه‌کگرتوو بین، گه‌ر ئێمه بڕژێینه شه‌قام وکۆڵان
و بانگه‌شه‌ی بۆ بکه‌ین، به‌دڵنیایی هیچ هێزێک
ناتوانێت جڵه‌ودارمان بێت. ئه‌وکات به‌سه‌ر
چووه، به‌چرپه و به‌بێده‌نگی یان له‌خه‌یاڵی
خۆمان بیر له‌ئازادی وه‌که‌ین. هێزی خرۆشانی ئه‌م
دواییانه دیواری بێده‌نگی شکاند، نیزام ئێستا
شه‌قی بردووه و ئاخرین هه‌ناسه‌کانی ده‌کێشێت.
کاتی ئه‌وه هاتووه، ده‌ستی به‌هێزی جه‌ماوه‌ر
زه‌بری کاریگه‌روکوشنده له‌جه‌سته‌ی پیسوبۆگه‌نی
ئه‌م نیزامه بدات که به‌کوشتنی ئازادیخوازان
هه‌ست به‌سه‌رمه‌ستی و له‌خۆبایی بوون ده‌کات.
زه‌بری کاریگه‌ر وکوشنده یانی قبوڵنه‌کردنی کوشتن
وبێ سه‌روشوێنکردنی ئازادیخوازان، یانی
ئێعترازکردن وده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
له‌کوشتنی ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵک و به‌کارهێنانی هه‌موو
ئه‌وئامرازنه‌ی که‌مرۆڤی پێشکه‌وتووی زۆربه‌ی
وڵاتانی دنیا به‌مافی ئاسایی وسه‌ره‌تایی
شارۆمه‌ندانی خۆیانی ده‌زانن. کاک فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر داوای چی کرد، جگه له ئازادی بۆ
ڕاده‌بڕین، ئازادی بۆ هه‌ناسه‌کێشان، ئازدی بۆ
ژیانی ئازاد وسه‌ربه‌ست؟ ئایا داوای هه‌ڵبژاردنی
ئازاد بۆ گه‌شه‌وپێگه‌یاندنی منداڵانمان، بۆ
گه‌یشتن به‌برایه‌تی ویه‌کسانی، بۆئێعترازکردن
به‌بێ مافی، یان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار
به‌رپرسارێتی هه‌بێت له‌حاستی تاکی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵ، ده‌بێت به‌سێداره وڵام بدرێته‌وه.
مه‌گه‌ر ئێمه له‌کام سه‌رده‌م ده‌ژین؟ که‌س ناڵێت
زیندان جێگه‌ی تاوانکاران نه‌بێت، به‌ڵام
به‌مه‌رجێک باسکردن له‌ئازادی، تاوانکاریی نه‌بێت.
که‌س ناڵێت لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ ده‌رخستنی
ڕاستیه‌کان له‌لایه‌ن ده‌ستگه‌یه‌کی بێ لایه‌ن
نه‌کرێت، به‌ڵام که‌س مل به‌وه نادات
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕاوده‌نگی
مرۆڤه‌کان هه‌بێت. له‌ئێران هه‌تا شه‌لاق وقه‌مچی
و میله‌ی زیندان له‌مۆزه‌خانه قفڵ نه‌کرێن،
ڕۆشبیروزانا ودڵسۆزی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌که‌مان
ڕه‌وانه‌ی گرتووه‌خانه‌کانی کۆماری ئیسلامی
ده‌کرێن. بۆ ئه‌وه‌ی چی تر قفڵی زیندانه‌کان
ئامێری به‌زنجیرکێشانی ئه‌ومامۆستایانه نه‌بێت،
که به‌ڕه‌نجوئاره‌قوخوێن منداڵانی داهاتوومان
له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌وزانستی نوێ ئاشنا ده‌که‌ن.
بکوژان ده‌ڵێن به‌ره‌نگاریمان مه‌که‌ن، ڕخنه‌مان
لێ مه‌گرن، له‌گه‌ڵمان که‌ون. بۆچی ئه‌وه‌ی خوا
به‌ئێمه‌ی به‌خشیوه، لێمان تاڵ ده‌که‌ن، ده‌ست
ڕابگرن، بێ ده‌نگ وملکه‌چ و سه‌ربزێو بن،
ئه‌وکات ئێوه ئازادن و که‌س به‌ره‌نگاریتان
ناکات. به‌ڵام ئێمه ژیانی وامان ناوێت، ئێمه‌ش
سزاواری ئازادی وسه‌ربه‌ستین. ئێمه‌ش ڕۆژێک ده‌بێت
له‌ئاسایش وئاشتیدا بژین، ئێمه‌ش ڕۆژێک ده‌بێت که
وه‌ک تاوانکارویاساشکێن سه‌یرمان نه‌کرێت. ئێمه
ڕۆژێک ده‌بێت بۆده‌نگدان مافی یه‌کسانمان هه‌بێت،
ڕۆژێک ده‌بێت ئێمه‌ش له‌داوای کاروخوێندن
وزانکۆمان به‌هۆی ئایین، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، توخم
و ڕه‌نگی پێست تووشی هه‌ڵاواردن نه‌بین. ڕۆژێک
ده‌بێت ئێمه‌ش له‌شه‌قامه‌کان له‌جیاتی خوێنی
سوور، له‌ژێر ئاسمانی شین و تیشکی هه‌تاو باس
له‌گه‌شه‌وئاسووده‌یی ودواڕۆژمان بکه‌ین.
ئه‌وکاته مه‌ترسی وتێرۆروڕفاندن وسووتاندن و
لێدان نه‌ماوه. ئه‌وکاته‌ی ده‌نگهه‌ڵبڕین نابێته
هۆی کێشه‌وزیندان وشه‌ونه‌خونی دایکی بێ تاوان.
ئه‌وکاته‌ی ئه‌مانه ده‌بن به‌ئه‌فسانه کۆنه‌کان.
کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ئێستا کوڕی هه‌موو
ئه‌ودایکانه‌یه که‌له‌م سی ساڵه جه‌رگیان
سووتاوه، مامۆستای هه‌موو ئه‌وقوتابیانه‌یه
که‌فێری چه‌مکی ئازادی وده‌ستهه‌ڵنه‌گرتن
له‌ئاواتوئامانجه‌کانی مرۆڤی وه‌ک کاک فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر ده‌بن. کاک فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
سیمبولی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ
دێوه‌زمه‌ڕاستینه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخه. هێمای
خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان وبه‌چۆك‌دانه‌هاتنه.
هه‌ڵگری ئاڵاهه‌ڵگری ئازادی، ئازادی، ئازادی.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|