|
پرسپێکتیڤ و بنه‌ماکانی پراگماتیزم له‌ناو پارت
وڕێکخراوه‌کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
به‌شی سێهه‌می
پرنسیپه‌گشتیه‌کان ولاوازبوونی ئیدیۆلۆژی
له‌سیاسه‌تدا
باقی تالبولعیلم
4ی مه‌ی 2010-05-04
زۆرکه‌س پێیوایه پارت وڕێکخراوه‌کوردیه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات، پارت وڕێکخراوی تاراڤگه یان
ئورودوگانشینن، وله‌وه زیاتر نابێت چاوه‌ڕوانیت
لێیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت
ئه‌وبیرولێکدانه‌وه ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌وه
نییه که سه‌رکردایه‌تی زۆربه‌ی پارت
وڕێکخراوه‌کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌کوردستانی
باشور نیشته‌جێ بووه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
گیرساوه‌ته‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی
به‌ردورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری
زۆرگرینگتره که‌لێره ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت باسیان
ده‌کرێت.
هه‌ر پارت وڕێکخراوێک که‌له‌بواری هه‌ڵوێست
ولێکدانه‌وه‌کانی له‌ویست وداواکاریه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی به‌رینی جه‌ماوه‌ری جیابێته‌وه،
تووشی دوگماتیزم و دڵخۆشکردن به‌پێشکه‌وتنه‌کانی
ناوخۆی ڕێکخراوه‌که‌ی ده‌بێت. به‌شێکی زۆر
له‌بزووتنه‌وه‌کان بۆدرێژه‌دان به‌مانه‌وه‌یان
له‌چه‌ندها شێوه‌ی جوراوجۆر ومومکین بۆ گه‌یشتن
به‌مه‌به‌سته‌کانیان که‌ڵکوه‌رده‌گرن،
ماناکردنه‌وه ولێکدانه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌ونوکته
زه‌ریف و وردانه‌یه که‌ده‌توانێت به‌رده‌وامی
ئه‌وان له‌ژیانی سیاسیاندا ته‌زمین بکات.
بزوتنه‌وه‌ی کوردستانی باکوور، فه‌له‌ستین،
ئیرله‌ند، سریلانکا و سپانیا و... خاوه‌نی
ئه‌ومکانیزمه‌ن، که‌له‌وێ باڵی به‌هێزی سیاسیان
له‌ناوشاره‌کان به‌رده‌وام ئه‌رکی خۆیان
به‌ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نن. گه‌لی تامیل ڕێک
له‌وکاته‌ی که ببره‌کانی تامیلیان تووشی
ئه‌وشکسته گه‌وره‌چه‌کداریه بوون، باڵه
سیاسیه‌که‌یان له‌په‌رله‌مان به‌هێزتر له‌جاران
له‌ساحه‌ی سیاسی حوزووری په‌یداکرد. به‌ڵام
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دابڕانێکی
ده‌ردناک و مێژوویی له‌نێوان پارت
وڕێکخراوه‌کوردیه‌کان له‌لایه‌ک وجه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌یه. ئه‌و بۆشاییه‌سیاسیه
به‌باشی هه‌ست پێده‌کرێت، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه
که هۆیه‌کانی که‌هه‌مان دابڕانی فیزیکی
له‌جه‌ماوه‌ره ده‌ست نێشان ناکرێن. ئه‌وان هاوکات
له‌گه‌ڵ ناسه‌قامگیریی و جیابوونه‌وه‌ی به‌هێزی
ناوخۆیی به‌ره‌وڕووبوون که ته‌نیا نیشانه‌ی
نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ڕێکوپێکی سیاسییه که
هه‌موویانی به‌گشتی
له‌کرده‌وه‌وبیرولێکدانه‌وه‌کانیان، تووشی ئاڵوزی
وبێ سه‌ره‌وه‌به‌ره‌یی وسیاسه‌تی دێیمی
وگاڵته‌کردن به‌کاری هاوبه‌ش کردووه. ئه‌م
لاوازیانه نه‌ته‌نیا نه‌بوونه هۆی به‌هێزبوونی
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ی، به‌ڵکو کزی، لاوازی
ونائومێدی زیاتر کردووه و قه‌یرانه ناخۆییه‌کان
به‌جیابوونه‌وه‌ش کۆتای‌یان پێ نه‌هاتووه. ئه‌م
لاوازیانه له‌چۆنیه‌تی دیاریکردنی
ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانه‌وه بگره، هه‌تا داڕشتنی
ته‌رح و گه‌ڵاڵه‌کانیان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
کاروباره‌کان- وته‌نانه‌ت پێوه‌ندیه‌کانیان
به‌دیده‌کرێت. کاره‌کان له‌گۆتره‌وبه‌هه‌ڵکه‌وت
ده‌کرێن. له‌یه‌کی مه‌ی 7-6 که‌س به‌ئاڵای
دیاریکراوی خۆیانه‌وه دێن. بیست ساڵه وایه،
ساڵی داهاتووش به‌هه‌مان شێوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
بیست ساڵی داهاتووش هه‌روا ده‌بێت. نه دروشمێکی
نوێیان لێ به‌دیده‌کرێت، نه ڕاگه‌یاندنێکی
سه‌نگین وشاره‌زایانه وبه‌نرخ وتایبه‌ت
به‌هه‌لومه‌رجی ئه‌وڵاتانه‌ی که لێیده‌ژین. بۆنه
سیاسی وساڵیاده‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی کلاسیکی
به‌ڕێوه ده‌چن، به سروود و په‌یام ده‌ستیان
پێده‌که‌ن و به‌گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ کۆتای‌یان
پێدێنن. جێ وشوێنی پارت وڕێکخراوه‌یه‌کی
له‌مچه‌شنه دیاره له‌لای ئه‌ندامانی خۆشیان
تووشی ئاڵۆزی ونادیاری ده‌بێت. له‌حاڵێکدا
ئه‌وکارانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌بوایه بیانکردایه،
نه‌ته‌نیا ته‌عتیل ناپه‌زیرن، به‌ڵکو ده‌بێت
پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌م ساڵیان له‌گه‌ڵ ساڵی
ڕابردوو دیار‌بێت و لانی که‌م بکرێت له‌ساڵانی
ڕابردو جیای بکه‌یته‌وه. هه‌موو جارێک ئه‌وان
بۆزیندوکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کانیان ده‌بێت
یه‌کدنیا کاری بۆ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌وان
له‌کاره‌کانیان به‌رده‌وامیان هه‌بێت، تووشی
دۆخێکی له‌مچه‌شنه نابن. گه‌ر ئه‌ده‌بیاته‌کانیان
به‌ڕێکوپێکی وبه‌زمانی ئه‌ووڵاتانه‌ی که
لێیده‌ژین، له‌به‌رده‌ستدا بێت.
گه‌رپێوه‌ندیه‌کانیان هه‌میشه‌یی وبه‌رده‌وام بێت،
پێویستیان به‌و لێکترازان ودابڕانه‌ش نابێت.
پرسپێکتیڤ و خاڵه‌سه‌ره‌کیه‌کانی پارت وڕێکخراوێکی
پراگماتیست:
- به‌رده‌وامبوون له‌پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی
وخه‌باتکارانه و له‌به‌کارهێنانی ئه‌زموونه‌کان و
دیالۆگی به‌رده‌وامدایه، به‌جۆرێک که
ئه‌مکارانه، ئه‌رکی هه‌میشه‌یی سه‌رشانی هه‌موو
به‌شه‌کانی ئه‌وڕێکخراوه بێت وئه‌وڕێکخراوه وه‌ک
ئورگانیزمێکی زیندوو عه‌مه‌ل بکات. بۆ ئه‌وه
ده‌بێت ئه‌و پارت وڕێکخراوانه هه‌بوون وحوزووری
هه‌میشه‌ییان له‌هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا
هه‌بێت. ئیده‌کانیان باسبکه‌ن و ئاڵۆگۆڕ و
ئه‌زموونه‌کانیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌وبزووتنه‌وانه‌دا به‌راورد بکه‌ن؛ له‌سه‌ر
شه‌ڕ، دانووستان، هه‌ڵبژاردن، بۆنه دیاره‌کان،
کۆنفرانس و ئه‌وباسودیالۆگانه‌ی که‌ڕاسته‌وخۆ
پێوه‌ندیان به‌ژیانی سیاسی ئه‌و پارت وڕێکخراوه
کوردیه بۆ وێنه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه،
به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک کاریان بۆ بکرێت و
هیچکامیان به‌شێوه‌ی خۆبه‌خۆیی به‌ڕێوه نه‌چن.
- گرفتێکی سه‌ره‌کی کورد له‌تاراڤگه به‌ڕه‌سمی
نه‌ناسینی کاروباری ئه‌نجامدراوه. بۆوێنه کارێک
که‌له‌لایه‌که‌وه بۆ هه‌ڵبجه ده‌کرێت،
له‌لایه‌کی دیکه‌وه تێکده‌درێته‌وه. هه‌موویان
خۆیان به‌خاوه‌نی هه‌ڵه‌بجه وکارناسی چه‌کی
کۆمه‌ڵکوژی و... ده‌ناسێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی
شاره‌زاییه‌کان وئه‌زموونه‌کانی ئه‌وانی دیکه
له‌مه‌ڕ ئه‌وزانستانه له‌به‌رچاو بگرن، یان
کاره‌کانیان پێوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیکیان به‌و
ئه‌رکانه‌وه هه‌بێت که‌خۆیانی پێوه‌ماندوو
ده‌که‌ن. چوارچێوه‌ی کاروپرنسیپه‌کانیان
هێنده‌ئاڵۆزه که‌مرۆڤ تووشی ماندوویه‌تی و بێ
هیوایی له‌چاکبوونیان ده‌که‌ن.
- دیالۆگ وبیروڕاگۆڕینه‌وه‌یان نییه، یان
یه‌کگرتنی کاتی و بۆ به‌مه‌به‌ستی کاتی
ودیاریکراوه، یان واده‌وبه‌ڵێنه‌کانی خۆیان
به‌ڕووداوێکی بچوک ده‌شکێنن. کۆمیته‌ی هاوکاری
پارت وڕێکخراوه‌کوردیه‌کان هه‌یه، ئه‌وان له‌و
ڕێگه‌وه نایانهه‌وێت به‌شێک له‌لایه‌نه‌کانی
دیکه که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان چالاکیان هه‌یه،
به‌شداریان هه‌بێت. ئه‌وانیش به‌ناچار ئالترناتیڤی
خۆیان پێک دێنن.
- به‌کورتی کاری پارت وڕێکخراوه‌کوردیه‌کان
خۆبه‌خۆییه و پرسپێکتیڤی نییه و هه‌رچه‌نده‌ش
ئه‌ندامانی خواره‌وه‌یان زه‌حمه‌تی بۆ بکێشین،
وه‌ک خولانه‌وه به‌ده‌وری ئه‌وبازنه بۆشه‌ی
لێدێت که‌دوکتور خه‌لیقی له‌نووسراه‌یه‌کدا
به‌جوانی باسی کردوه، دێته‌وه سه‌ر هه‌مان
جێگه‌وڕێچکه‌ی پێشووی خۆی. یانی له‌نێوان
کرده‌وه و مه‌به‌ستی دیاریکراویان هاوئاهه‌نگی
نییه. له‌ودۆخه‌شدا که‌س ناخوازێت له‌ئه‌زموون
وکاره‌کانی که‌سی دیکه فێر‌بێت.
- کاروباره‌سیاسیه‌کان پرۆسه‌یین، ئه‌وپرۆسانه‌ی
که پێویستیان به‌کاریی به‌کاوه‌خۆ و
هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو، و هاوکات کاریی بناخه‌یی و
قورسوقایم هه‌یه. پاشان ده‌بێت ده‌رئه‌نجامی
دیار‌بێت، به‌ڵام هی ئه‌وان وانییه. یان هه‌ر بێ
بناخه‌یه، یان له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا وه‌ها
به‌پێشکه‌وتنی بێ بنه‌ما وسه‌یروسه‌مه‌ر ده‌گات که
به‌هه‌مان خێرایی وه‌سه‌ریه‌کنانی،
ده‌ڕوخێته‌وه. پرۆسه‌سیاسیه‌کان وه‌ک تێرم وایه
که‌هه‌نگاوبه‌هه‌نگاووخانه‌به‌خانه به‌ره‌و‌پێش
ده‌چێت. به‌ڵام ده‌با بزانین مه‌شغه‌ڵه‌ی کاریی
وفیکریی پارت وڕێکخراوێکی کوردی له‌ساڵی پار چی
بووه؟ له‌تێرمه‌کانی داهاتوو چی ده‌بێت
وچوارساڵی دیکه به‌چی ده‌گات؟ ئه‌وه‌ی هه‌یه،
زه‌مان له‌وێ وه‌ستاوه، خێرایه‌ییه‌ک یان
هاوبه‌شیه‌ک نابیندرێت.
- گرینگینه‌دان به‌ئه‌رکی بارهێنانی منداڵان:
زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان به‌شێکیان دیاریکردوه
بۆ کاوباری بواری
منداڵان، به‌ڵام ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی
ماددیه، نه‌ک بۆ بارهێنان وپه‌روه‌رده
به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک.
- گه‌شه‌کردن وپێگه‌یشتنی کادروئه‌ندام له‌ئاکامی
گه‌شه‌ی تێئوریک وهه‌وڵدانی سیسته‌ماتیکی پارت
وڕێکخراوه‌کان به‌ئه‌نجام ده‌گات؛ پله به‌پله و
هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو: یه‌ک، دوو سێ و... و
به‌مشێوه قۆناخه‌کانی داهاتوو ده‌بڕیت. ئه‌وانه
به‌ته‌نیا کاری یه‌ک پارت وڕێکخراوی دیاریکراو
نین، و پێویستیان به‌گه‌ڵاڵه‌ی هاوبه‌ش
وجه‌ماوه‌ری هه‌یه که‌ئه‌وان لێیان بێبه‌رین.
- یه‌کێک له‌که‌م وکوڕیه‌کانی پارت وڕێکخراوه
کوردیه‌کان له‌تاراڤگه ئه‌نجامنه‌دانی
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادێمیک یان زانستیانه، بۆ
وێنه له‌سه‌ر‌چۆنیه‌تی ژیانی خۆیان، ژیان
له‌ئوردووگاکان،یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. گرینگه
بزانین پارت وڕێکخراوی کورد چ دیدوڕوانگه‌یه‌کی
نیسبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، باشترین ئامرازی
پێناسه‌کانیان کامانه‌ن وله‌کام مه‌سیر
هه‌نگاوده‌نێن و له‌کام مێتۆد بۆ کاری خۆیان
که‌ڵکوه‌رده‌گرن... ئه‌وه به‌تایبه‌ت
له‌کاتێکدایه که ئه‌وان خۆیان له‌ناو
جه‌ماوه‌رێکی به‌رینتر له‌کورده‌کان ده‌بیننه‌وه.
خۆناسین وهه‌ست به‌خۆکردن ما‌نایان زۆر له‌وه‌زیاتر
که هه‌تائێستا پارت وڕێکخراوه‌کان بیریان
لێکردووه‌ته‌وه. ئاماده‌یی و ساده‌یی ئه‌ندامان
ولاینگران بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌وه‌سف
نایه‌ت، ته‌نیا گه‌ر ئه‌وان هه‌ندێک له‌ناسینی
زه‌مان وشوێن وپێگه‌ی خۆیان و ئه‌وهێزه ئاگادار
بووایه‌ن، چیان که نه‌ده‌کرد؟
کاری سیسته‌ماتیک و پرۆسه‌کانی: گه‌ر کاری
سیسته‌ماتیک، پرۆسه‌کانی به‌شێوه‌ی کۆنکرێت
ودیاریکراو به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وکات ده‌کرێت
له‌سه‌ر ئه‌وکاره‌ی که ئه‌نجامدراوه،
لێکدانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و پێشکه‌وتنه‌کانی
ده‌ست نیشان بکه‌یت. ئه‌وچالاکیانه ده‌کرێت هه‌م
له‌ژێرکاریگه‌ری ناوخۆیی و هه‌م له‌ژێرکاریگه‌ری
ده‌ره‌کیدا بێت، یان به‌پێچه‌وانه وله‌وان ئیلهام
وه‌ربگریت، یان ئیلهامبه‌خشی ئه‌وان بیت. ئه‌مه
وه‌ک پرۆسه‌ی فێربوونی ماتێماتیک و ئامرازه‌کانی
مۆسیقا وایه. هه‌رچی ئاماده‌کاری و بواری
فێربوونی زیاتر فه‌راهه‌م کرابێت، کاردانه‌وه‌ی
زیاتری ده‌بێت له‌سه‌رشاره‌زایی وزاڵبوون به‌سه‌ر
ئه‌وبوارانه. وه‌ستایه‌ک که کاری خانووبه‌ره
ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئامرازوکه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر‌و
و... به‌ره‌وڕوو ده‌بێت. ئه‌و هه‌میشه ده‌بێت
به‌راوردی کاره‌کانی به‌راورد بکات و سرنج بدات
به‌چۆنیه‌تی یه‌سه‌ریه‌کدانان ولێکدانی
ئامرازوکه‌ره‌سته‌کان. هه‌تا له‌ئاکامی
تاقیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌کانی خۆی فێر‌بێت و
ئه‌زموون وزانسته‌کانی به‌پێی پێداویستیه‌کان کات
وزه‌مان دابین بکات. ئه‌وله‌کاره کۆنکرێته‌ی خۆی
فێرده‌بێت که چلۆن شته‌کان له‌سه‌ریه‌کدابنێت،
وچلۆن مه‌لاته‌که‌یان بۆحازربکات وبه‌کاریان
بێنێت بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌ستی نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌و وه‌ستایه پێویستی به‌هاریکاری له‌گه‌ڵ
به‌رقکار، لوله‌کێش و نه‌جاڕ و... هه‌یه بۆ
ته‌واوکردنی پرۆژه‌که‌ی خۆی. ئه‌وناتوانێت
وه‌ستایه‌کی سه‌رکه‌توو بێت گه‌رهه‌موو
ئه‌وکارانه به ڕاوته‌گیبری خۆی ئه‌نجام بدات.
سیاستیش وایه ده‌بێت بۆ چوونه پێشه‌وه
له‌زانست و ئه‌زموونه‌کانی که‌ڵکوه‌ربگرێت و
ئه‌مانه به‌وردی وبه‌شاره‌زایی به‌کاربێنێت.
هه‌موو که‌س ئیلهاموه‌رگرتن وکاریگه‌ریدانان
به‌شێوه‌ی خۆی مانا ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر
وشیاری خه‌ڵک به‌گشتی، ته‌نیا ناتوانی کاریگه‌ری
هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌وان کاریگه‌ری
وه‌رنه‌گریت. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێت
بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌جۆراوجۆره‌کان تێرمی جیاوازت
هه‌بێت. سیاسه‌ت له‌دنیای ئه‌مڕۆ ته‌نیا کاری
کۆنه‌سیاسه‌توان نییه. ئه‌رکی سیاسه‌ت گۆڕانه
وگۆڕان به‌بزوتنه‌وه وبه‌شداری ڕیزه‌کانی
خواره‌وه ده‌ست پێده‌کات...
مه‌به‌ست له‌وپراگماتیسمه‌ی که‌له‌سه‌ره‌تاوه
باسکرا ئه‌وه‌یه که بڵێین له‌سه‌ر ڕێگه‌کانی
گه‌یشتن به‌ومه‌به‌ستانه‌ی که‌دیاری کراون،
لێکدانه‌وه نه‌کرێت و له‌ناسینی ڕاستیه‌کانی
خۆمان، وچۆنیه‌تی که‌ڵکوه‌رگرتن له‌وده‌رفه‌تانه‌ی
که بۆمان دێنه پێش، ئاگادار نه‌بین و لێیان
فێرنه‌بین، تووشی دوگماتیزم وده‌مارگرژیه‌ک ده‌بین
که‌له‌وێدا بۆمانه‌وه‌ی خۆمان له‌پێداچوونه‌وه
به‌سه‌ر بیرولێکدانه‌وه بناخه‌ییه‌کانمان خۆمان
ده‌بوێرین. بێ پراگماتیسمیی له‌وێدا
ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رکام له‌و‌پارت
وڕێکخراوانه به‌ته‌نیا و به‌جیاواز له‌وانی دیکه
وه‌ک ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کی بۆ ڕابه‌ریکردنی
کۆمه‌ڵگه خۆی ده‌رده‌خات. ئه‌وکات به‌رژوه‌ندی
ئه‌ولایه‌ن مه‌تره‌ح ده‌بێت، یانی
ئه‌وبه‌رژوه‌ندیه‌ی که خه‌ڵک ولایه‌نه‌کانی دیکه
بۆ هه‌میشه له‌ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان، سیاسه‌ت
وده‌سه‌ڵات دوورده‌خاته‌وه. بۆیه گه‌شه‌ی
ئه‌وپارت وڕێکخراوه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌وپێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگه تووشی ناسازگاری ده‌بێت. که‌س نازانێت
به‌کام هێڵی سیاسی‌دا ده‌ڕۆن، کامه‌یان درێژماوه
وکامیان کورتماوه‌ن؟ ڕێفۆرم چ جێگه‌وشوێنێکی
هه‌یه، و پرۆسه‌کانیان چلۆن دیاریده‌کرێن
وبه‌ره‌وپێش ده‌چن؟
چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵک: یه‌که‌م گرفت
لێره‌ئه‌وه‌یه که هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ
ویشونه‌کانی خه‌ڵک یه‌ک ناگرێته‌وه. بۆیه له‌ناو
ڕیزه‌کانی ئه‌وان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ژی بچوک
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رز ده‌بێته‌وه.
نوێیه‌کان له‌دژی کۆنه‌کان ده‌که‌ونه خۆ، یان
به‌پێچه‌وانه. له‌ئاکامی ململانیه‌کان
ده‌سته‌به‌ندی نوێ پێکدێن. مه‌نسور حیکمه‌ت هه‌تا
مابوو، ته‌نانه‌ت نه‌یده‌هێشت بڕیارنامه‌کیش به‌بێ
ئیزنی ئه‌و په‌سندبکرێت، به‌ڵام ته‌نیا
یه‌کدوحه‌وتوو دوای کۆچی دوایی ئه‌و، شتی وه‌ها
سه‌یروسه‌مه‌ر له‌ناویاندا ڕوویدا که بۆ که‌سیان
چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرا. ده‌نگی ناڕه‌زاتیان بوو
به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کی سیاسی وکۆتایی ئه‌وسیسته‌مه‌ی
که دروستیان کردبوو. سیسته‌مێک که
له‌پڕوپاگه‌نده‌ی خاڵی زیاتر نه‌بوو. به‌بڕوای من
سیاسه‌ت ته‌نیا پڕۆپاگه‌نده نییه. ته‌نیا
له‌خۆمایه‌دانان و چوونه ژێرقه‌رزو وتووشی
چه‌رمه‌سه‌ریبوون له‌پێناو حیزبدانییه، به‌ڵکو
به‌ڕه‌سمی ناسینی بناخه‌دیموکراتیکه‌کان
وڕێگه‌پێدان به‌بیرجیاوازیه بۆئه‌وه‌ی
گه‌شه‌ووریایی پێک بێت. ئه‌وانه‌ی وا له‌گه‌ڵیان
ماون، له‌وانه‌یه هه‌موویان نوخبه‌ی
هه‌ره‌گه‌وره‌ی ناوخۆیان بن، به‌ڵام که‌سایه‌تیه‌ک
کاره‌کانی کاردانه‌وه‌ی له‌ناوکۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێت،
له‌به‌رچاوان نه‌بێت. نوێبوونه‌وه وشکانی
چوارچێوه و دیواره‌داتاشراوه‌کان، وڵامێکی
به‌ناچاره بۆ به‌هه‌موو ئه‌وپرسیارانه‌ی که وڵام
وه‌رناگرنه‌وه.
ئاکام: هه‌ڵوێست ولێکدانه‌وه‌ی حیزبه‌کوردیه‌کان
له‌سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ پراگماتیسمی ناسراوی هێزێکی
به‌رپرس یه‌ک ناگرێته‌وه. حیزبه‌کان هێنده‌ی
دیکه ده‌که‌ونه به‌ر ڕخنه‌ی ده‌ره‌وه‌و
وتانه‌وته‌شه‌ری ناخۆیی. ئه‌و لۆجیکه‌ی ئه‌وان بۆ
هاوکاری و سیاسه‌ت به‌کاری دێنن له‌گه‌ڵ کاراکتێری
ڕێکخراوێکی جێکه‌توو، ته‌نانه‌ت ئایدئۆژیکی
ناخوێنێته‌وه. کۆنه‌سیاسیه‌ک یان نوێنه‌رێکی
لایه‌نی سێهه‌م که سه‌ردانێکیان ده‌کات، هه‌ڵوێست
وسیاسه‌تیان به‌چاک یان به‌خراپ پێده‌گوڕێت، کوا
ئه‌مه سیاسه‌ت وپراگماتیزمه؟ ئه‌مه نه‌بوونی
پرسپێکتیڤ له‌دنیای ڕاستیه‌کان وسیاسه‌تدایه
وناتوانێت توزقاڵێک له‌کاراکتێری هێزی جێکه‌توو
بچێت. سیاسه‌تی ئه‌وان کوێره‌ڕێیه، ناکرێت
له‌گه‌ڵ زانسته‌کان به‌راورد بکرێت. گه‌ر ئه‌وان
باسی به‌ره‌وهاوکاریه‌که‌ی خۆیان له‌نزیکه‌ی 15-
10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ئاکامێک بگه‌یاندبایه، کوا
خه‌ڵک گاڵته‌ی به‌مه‌به‌سته‌کانی ئه‌وان له‌به‌ره
و هاوکاریه‌کانیادا ده‌کرد؟ خه‌ڵکیش ئه‌وکات
مه‌جالی ئه‌وه‌یان ده‌بوو بیرله‌دووگرفتی گرینگتری
ناوکۆمه‌ڵگه بکه‌نه‌وه وهه‌میشه شاگردی
ده‌رنه‌چووی پۆلی یه‌که‌می سیاسه‌توانانی سووتاوی
ئێمه نه‌بن. چه‌پ وڕاستبوون له‌ژیری ووریایی که‌م
ناکاته‌وه، نزیکبوونه‌وه له‌ڕاستیه‌کان
وبه‌ڕه‌سمی ناسینی گیروگرفته‌کان ده‌توانێت
هه‌نگاوێک زیاتر له‌پراگماتیزم نزیکمان بکاته‌وه.
ته‌نیا نه‌یاری پراگماتیزم، دوگماتیزم و بیری
نادیموکراتیانه وبه‌ڕه‌سمی نه‌ناسینی به‌شداری
خه‌ڵک وده‌نگوڕای جه‌ماوه‌ره. ئه‌وان له‌جیاتی
خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کان له‌گه‌ڵ دوگمه‌کانی
خۆیان ده‌مساز ده‌که‌ن. ده‌با له‌ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌ریه‌کانیاندا نه‌نوسن داهێنه‌ری ووشه‌ی
هاوکاری وبه‌ره بوون، بێن له‌سه‌ر به‌هاونرخی
به‌ره‌وهاوکاریه‌کانیان بنووسن. به‌شێکی دیکه
له‌پراگماتیزمی پارت وڕێکخراوی کورد ده‌بێت
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات
له‌خواره‌وه بێت. ناکرێت شانه‌یه‌ک له‌نوخبه‌گان
چاره‌نووسه‌کان دیاری بکه‌ن، ئه‌وانیش پێویستیان
به‌متمانه‌ی خه‌ڵک ونوێبوونه‌وه‌ی ئه‌ومتمانه
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بوونیان شه‌رعیه‌ت په‌یدا
بکات.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|