|
سدێق بابایی
s.babaee@web.de
هۆلۆکۆست (Holocaust
(
، شۆوا ، ئه‌نفال ، یا پاکتاوی ڕه‌گه‌زی

به‌شی –
9
هۆلۆکاستی تورکی ؛ ئه‌زموونێک که نازیه‌کان
پاشتر که‌ڵکیان لێ وه‌رگرت ؛
ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان ده‌وڵه‌تی
عوسمانی به به‌رنامه ڕێژی پێشوو و به
مه‌به‌ستی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی( ئه‌رمه‌ن ) ئه‌وانی
له ژینگه مێژوویه‌که‌یان وه‌ده‌ر ناوه و
به‌ره‌و لای چۆڵگه‌کانی سووریه به‌ڕێی کردون .
به م چه‌شنه یه‌ک و نیو ملیون ئه‌رمه‌نی له
بێڕه‌حمانه ترین هه‌لومه‌رج دا کۆمه‌ڵ کوژی کران
.
دیاره تورکه‌کان پێداگری ده‌که‌ن ژماره‌که زور
له‌وه که‌متره !! ده‌وڵه‌تی ئێستای تورک له
سه‌ر ئه‌وه سووره که له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ئه‌رمه‌نیه‌کانی نیشته جێی " ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نه
دۆڵ " له به‌ر ئه‌وه پشتیان له ڕێبه‌رانی تورک
کردوه و له قه‌راغ هێزه هێرش کاره کانی ڕووس
جێ یان گرتوه بون به قوربانی شه‌ڕه نێو
خۆییه‌کان .
پیتر بالاکیان ؛ نووسه‌ری کتێبی " دجله سوزان' ،
له‌و بڕوایه دایه
ڕیشه
کێش کردنی نه‌سڵی ئه‌رمه‌نی له ئیمپراتوری
عوسمانی به‌رنامه‌یێکی زۆر ورد ، حسێب بۆ کراو
له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و به ڕێبه‌رایه‌تی
"ته‌لعه‌ت پاشا " وه‌زیری نێو خۆی ئه‌و کات سه‌ری
گرتوه . نێو براو له سه‌ر ئه‌وه سوره که
ته‌نانه‌ت بۆرۆیێک به نێوی " ڕێکخراوی تایبه‌ت بۆ
چاوه دێری ئه‌و پرۆژه" پێک هاتوه .
بالاکیان له دوا بڕیار ده‌دوێ و ده‌ڵێ :
مه‌به‌ست ده‌ست به سه‌ر کردنی هه‌موو ڕۆژنامه
نووسان ، شاعێران ، نووسه‌ران و ڕێبه‌رانی
فه‌رهه‌نگی بوه . له به‌ر ئه‌وه خوازیار بوون
ده‌نگی میله‌تێک کپ که‌ن ، زمانی ببڕن ، و سه‌ری
لێ که‌نه‌وه .
ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی ڕۆشنبیران له قوسته‌ن
ته‌نیه ده‌ستی پێ کرد و له شاره‌کانی تر وه‌ک
دیاربه‌کر ، ئه‌رزڕوم و وان په‌ره‌ی سه‌ند که
هۆکاری له نێو چوونی هه‌زاران ڕووناک‌بیری
ئه‌رمه‌نی به پێ فه‌رمانێکی پێشووی به‌رنامه بۆ
داڕێژراو – ی لێ شین بوو .[جۆمعه 22ی ئاپریلی
2005 بی بی سی فارسی – له‌نده‌ن ] .
تاوتوێ کردنی وته‌ی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ ئه‌و
پلان و به‌رنامه ڕێژیانه که پاشتر واته دوا
به دوای پێک هاتنی " جه‌معیه‌تی ته‌عالی و
ته‌ره‌قی" که ئاکامه‌که‌ی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی
تورکه لاوه‌کان و له سه روویانه‌وه (که‌ماڵ
پاشا – ئاتاتورک) و پلان و کرده‌وه‌کانیان
به‌رانبه‌ر به گه‌ڵی کورد که تا ڕۆژگاری ئێمڕۆ
درێژه‌ی هه‌یه ئه‌و ڕاستیه حاشا هه‌ڵ نه‌گره
زێده‌تر زه‌ق ده‌کاته‌وه که وه‌ک دواتر له
یاسای بنه ڕه‌تی تورکیه-ی نوێ دا پێدا گری له
سه‌ر کرا : تورک ئاماده نیه جیا له ڕه‌گه‌زی
خۆی هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌کانیتر له نێوخاکی
پاشماوه‌ی ئێمپراتوری عوسمانی تێک قرماودا
بپه‌ژرێنێ . له‌م بواره دا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه که
ڕێبه‌رانی مسڵمانی ئێمرۆی ئه‌م وڵاته ئاماده
نین کوشتاره به ناحه‌ق و سامناکه کانی
باپیرانیان به‌رانبه‌ر گه‌لی ئه‌رمه‌ن قه‌بوڵ
بکه‌ن ، سه‌د مه‌خابن ڕۆژانه حه‌ولی درێژه‌دانی
پاکتاوی ڕه‌گه‌زی کورد-یش به بێ وه‌ستان و سڵ
کردن له ڕابردووی خوێنباریان درێژه پێ ده‌ده‌ن
.
له‌وه ده‌چێ تێپه‌ڕینی زه‌مان و پێشکه‌وتنی
مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانیبێ کار له سه‌ر ڕه‌وشتی ناسه
ر‌ده‌می ره‌گه‌زی تورکی فه‌رمانڕه‌وا له‌م وڵاته
دا بکات . ئه‌وه جیاوازی زه‌ق و به‌ر چاوی
نه‌ته‌وه ی تورک [ یا هه‌ر نه‌بێ به‌شێکی به‌ر
چاویان به پشتیوانی ده‌سه‌ڵاته‌کایان ] له گه‌ڵ
ئاڵمانی پاش نازیسم به حساب دێت . به واته‌یێکی
تر تورک وه‌ک له سه‌رده‌می عوسمانی دا پلان ڕێژی
بۆ گواستنه‌وه‌ی زۆره ملی و کوشتاری به کۆمه‌ڵی
بۆ نازیه‌کان کرد به ئه‌زموون ، هه‌نووکه-ش
وێرای سه‌لمێندرانی سه‌رشۆڕی گه‌وره‌ی ئاڵمانه‌کان
بۆ کرده‌وه‌کانی نه‌سڵی هیتلێر ، تورک نه ته‌نێ
ئه‌زموونی وه‌ر نه‌گرتوه ، بگره له جاران بۆ
درێژه‌ی کوشتاری زێده تری کورد به‌رده‌وامتر و بۆ
ئێنکاری کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی ڕه‌گه‌زی
ئه‌رمه‌نی- ش وێرای پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی نزیک به
بیست وڵاتی دونیا هێشتار به دووپات کردنه‌وه‌ی
ئه‌وه که ئه‌م خه‌ڵکه به‌خت وه‌رگه‌ڕاوه
هاریکاری دوژمن [ڕووس] یان کردوه کۆمه‌ڵکوژیه
که‌یان به ناڕه‌وا نازانن . ئیتر کوشتاری
مێژوویی کورد به تاوانی هاوکاری کامه وڵاته‌وه
ده‌به‌ستنه‌وه ئه‌وه ده‌بێ له پارتی
فه‌رمانڕه‌وای " داد و گه‌شه پێدان پرسیار بکرێ"
.
بۆیێ نا به جێ نیه له هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتیدا
به پێ مێژووی خوێنبار، ونه پساوه بوونی کاره
ساته‌کانی قڕ کردنی به کۆمه‌ڵ ، لانیکه‌م له
یه‌کسه‌ت ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی تورک به
مامۆستا‌و درێژه‌ده‌ری ئه‌مه‌کناسی بیر و کرداری
ناسراو به هۆلۆکاست له نێوچه‌که بژمێردرێ .
ده‌وڵه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که کانی نوێنه‌ری
میله‌تی تورک هیچ کاتێک له‌وه دا دوو دڵییان
نیشان نه‌داوه که هه‌ڵسو که‌وتی ئه‌وتۆ
به‌رانبه‌ر جیا ڕه‌گه‌زه‌کان له چوارچێوه‌ی مافه
مرۆڤیه‌کان تێ په‌ڕیوه ، بگره زۆر سه‌ربه‌رزانه
جار له جار زیاتر بۆ داڕشتنی پلان و گه‌ڵاله‌ی
نوێتر له‌م پێناوه دا تا ڕاده‌ی ڕاکێشانی
هاوکاری گشت لاینی وڵاتانی
تر و ده‌س وێراگه‌یشتن به شێواز‌و که‌ره‌سه‌ی نوێ
بۆ کپ کردن و نه‌هێشتنی هه‌ر ده‌نگێکی نارازی له
ده‌رو ژووری ئه‌م وڵاته تێکۆشاون .
سامناکی کاره نامرۆڤیه‌کان زۆرجار وژدانی تاکی
سه‌ر به ڕه‌گه‌زی فه‌رمانڕه‌وا-ی[ هه‌ر چه‌ند به
ژماره که‌م ] بۆ لای ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایه‌تی و
به‌رهه‌ڵستکاری سیاسی ڕاکێشاوه . وێنه‌ی به‌رچاو
( مرۆڤدۆستان : سمایل بێشکچی و پامۆک و...ت .د]
شیاوی باسه ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش به بۆنه‌ی
دژکرده‌وه مرۆڤیه‌کانیان هه‌مبه‌ر کرداری
ده‌وڵه‌تی تورک توشی تۆڵه و بێ به‌زه‌یی
ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌پێندرانی حوکمی ناڕه‌وای
زیندان وبه‌رته‌سک کرانه‌وه‌ی ژیانی ئازاد و
مه‌ترسی گیانی هاتون .
زیا گوێک ئالپ ( 1876- 1924Ziza
Gökalp
)یه‌ک له داڕێژه‌رانی بیری تورکیه‌ی مه‌زن و له
سه‌رکرده‌کانی "ئێتحاد و ته‌ره‌قی" ساڵی 1923 له
زه‌نجیره وتارێک به زمانی تورکی له ژێر
سه‌ردێڕی " بنچینه‌کانی تورکیزم هێدێک له
ئامانجه‌کانی ئه‌م بواره ڕوون ده‌کاته‌وه. وه‌ک
ئه‌وه : " تورکه‌کان به زۆری چه‌ک هه‌موو
جێهان بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه ".
له پێناو ئه‌م مه‌به‌سته دا بوو له جه‌نگی
جهانی یه‌که‌مدا ئه‌نوه‌ر پاشا و هاوڕێکانی که
له ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا سه‌رکرده و
فه‌رمانڕه‌وا بوون هاوپه‌یمانه‌تی ئاڵمانیان
هه‌ڵبژارد به‌ڵکوو پاش بردنه‌وه‌ی شه‌ڕ
خه‌ونه‌کانیان به دی بێت . به‌ڕێز که‌ماڵ
مه‌زهه‌ر له کتێبی " کوردستان له ساڵه‌کانی
شه‌ڕی یه‌که‌مدا " لاپه‌ڕه‌ی 52 ده‌نووسێ : کۆتایی
پاییزی 1914 "ته‌نیا یه‌ک رۆژ به سه‌ر ده‌س پێ
کردنی شه‌ڕی یه‌که‌م تێپه‌ڕی بوو که په‌یمانێکی
نهێنی له ستانبوڵ له باره‌ی هاریکاری
جه‌نگیه‌وه له گه‌ڵ ئاڵمانیان مۆر کرد " .
ئه‌مه وێڕای راگه‌یاندنی بێلاینیه‌ک بوو که له
گه‌ڵ ده‌س پێکرانی شه‌ڕ ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕای
گه‌یاند (! )
عوسمانیه تورکه‌کان هه‌ر پێش شه‌ڕی یه‌که‌م
پلانیان داڕشتبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی کورده‌کانی
ژوورووی کوردستان بۆ ناوچه‌ی ڕۆژئاوای وڵاتی
عۆسمانی به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌یان . به‌ڵام
به هۆی شه‌ڕ و کاره‌ساته‌کانیه‌وه ئه‌م پیلانه
به ته‌وه‌اوه‌تی بۆیان نه‌چوه‌سه‌ر . ئه‌وه
بوو زۆرتر ساڵی 1915 ئه‌رمه‌نیه‌کانیان کرد به
قوربانی . هه‌ڵبه‌ت به‌شێکی کورده
فه‌رمانبه‌ره‌کانیشیان له نێو سوپای حه‌میدیه
کرد به دارده‌ستی ئه‌م مرۆڤ کوژیه مه‌زنه .
دیاره هاوکات کورده عه‌له‌ویه‌کانی ده‌رسیم و
به‌درخانیه‌کان نه‌ک هه‌ر نه‌چوونه ژێر بار
بگره پشتی ئه‌رمه‌نیه‌کانیشیان گرت .
(جه‌ماڵ نه‌به‌ز – بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردی
لاپه‌ڕه 86-87 ساڵی 1984 )
به تایبه‌ت پاش ئه‌وه له‌شکری تورک ، ڕووس و
ئێنگلیس کوردستانیان بۆ ماوه‌ی نزیک به چوار ساڵ
کرد به گؤڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاتخوازی و هه‌ر
کامه‌یان به نۆره‌ی خۆی حه‌ولی ده‌دا له کارتی
کورد له‌م کێبه‌رکێیه‌دا که‌ڵک وه‌رگرێ جگه
له‌وه کورد نفوسێکی بێ ئه‌ژماری بوون به قۆچی
قوربانی .[ به هۆی ئه‌وه که زۆربه‌ی له‌شکری
یازده‌هه‌می ناوچه‌ی ئه‌رزڕووم و ئه‌لعه‌زیز و
له‌شکری دوازده‌هه‌می ناوچه‌ی موسڵ سه‌ره رای
هێزه‌کانی سواره‌ی حه‌میدیه کوردبوون و تورک بۆ
دار ده‌ست کردنیان به‌ته‌واوی ناهومێد ده‌بێ ، بۆ
وێنه له ماوه‌ی چه‌ند مانگ دا له هه‌ژده
هه‌زار سواره‌ی کوردی له‌شکری سێهه‌م ته‌نیا
نزیکه‌ی 2800 که‌سیان لێ ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه
ده‌بێته به‌شێک له هۆکاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی
تورک و بێ ئاکام مانه‌وه‌ی په‌لاماری هێزه‌کانی
ڕووس له قه‌وقاز له نێو سنوری ڕووسیه ]، شکستی
گه‌وره‌ی تورک له شه‌ڕی ساری قامیش کوژران و
بریندار بوونی 70 هه‌زار که‌س له کۆی 90 هه‌زار
نه‌فه‌ر له سپای تورک و داگیر کرانی به‌شک له
خاکی ژێرده‌ستی عوسمانی ، ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر
ڕقی فه‌رمانڕه‌وایانی ڕه‌گه‌ز په‌رستی تورکی
به‌رانبه‌ر به کورد په‌ره پێدا .
کاردانه‌وه‌ی قین له دڵی ئه‌وتۆ به دژی کورد
نزیک کۆتاییه کانی شه‌ڕ ، ده‌رکردنی چه‌ند یاسا
و فه‌رمانێک بۆکۆچ و پرش و بڵاوه پێ کردنی کورد
به سه‌رگونده تورکه‌کاندا به مه‌به‌ستی
تواندنه‌وه‌یان بوو ، به مه‌رجێک ڕێژه‌یان له
هیچ شوێنێک له پێنج تا ده له سه‌تی دانیشتوه
تورکه‌کان تێپه‌ڕ نه‌کا .. ئه‌وه جیا له
فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆک هۆز و پیاو
ماقووڵانی کورد بوو که ده‌بوو به ده‌س به سه‌ری
بنێردرێنه شاره‌کانی ڕۆژئاوای ئه‌نه دۆل و
نه‌هێڵن به هێچ جۆرێک پێوه‌ندی له گه‌ڵ
خێڵه‌کانیان دا ببه‌ستن . تورک هه‌م هه‌وڵی
تواندنه‌وه‌ی کورد و هه‌م قڕ کردنیان به شێوازی
جیا جیا تاقی ده‌کرده‌وه.
به‌م جۆره فه‌رمان ڕه‌وایانی تورک له ساڵه‌کانی
شه‌ڕدا توانییان ده‌ورو به‌ری 700 هه‌زار که‌س له
کوردستان دوور بخه‌نه‌وه که پتر له نیوه‌یان
له ڕێدا له برسان مردن یان له سه‌رما ڕه‌ق
هه‌ڵاتن و به نه‌خۆشی له نێو چوون . ته‌نیا
ژماره‌یێکی که‌میان پاش شه‌ڕ توانییان
بگه‌ڕێنه‌وه مه‌ڵبه‌ندی خۆیان ، هه‌ر چه‌ند
ئه‌وانیش به هۆی ژیانی سه‌خت ، بێ‌کاری ، نه‌خۆشی
و له
ژێر زه‌خت دا مردن .
مامۆستا که‌ماڵ مه‌زهه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی 84ی(
کۆردستان له ساڵه‌کانی شه‌ڕی یه‌که‌م) : ده‌ڵێ
ئه‌م ژماره له فایله‌کانی " مهاجر ئیداره‌سی "
ئستانبوڵ دا هه‌یه " بۆ وێنه بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی
62 ی کتێبه‌که‌ی بله‌چ شێرکۆ .
درێژه‌ی هه‌یه .
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|