|
تاکتیکی خه‌بات، چه‌کداری یا
مه‌ده‌نی، ده‌سه‌لات ده‌یسه‌پێنێ
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
تێبینیی نووسه‌ر:
ئه‌م بابه‌ته زیاتر له دووساڵ پێش له رێکه‌وتی
17ی 4ی 2008 له هه‌ڵوێست دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له‌م رۆژانه‌دا دیسان باسی خه‌باتی چه‌کداری
له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ناوی ئه‌بریشمی هاتوه‌ته‌وه
ئاراوه و هێندێک باسی له‌سه‌ر ئه‌م
چه‌مکه(خه‌باتی چه‌کداری) وه‌ڕێخستوه‌ته‌وه.
به‌و جیاوازییه‌وه که ناوبراو هێنده چووه‌ته
پێش که بێ سڵ کردنه‌وه حیزبه سیاسی‌یه‌کان( له
ڕاستیدا گه‌لی کورد) تاوانبار به شه‌ڕخوازی
ده‌کات و به‌چه‌شنێک حکوومه‌تی ئێران به بێ تاوان
ده‌ناسێنی. سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که ئه‌م
به‌رێزه وێده‌چی به‌هۆی چوونه سه‌ری ته‌مه‌ن
تووشی نه‌خۆشیی ئاڵزایمر هاتبێ و ئاگای له‌وه
نی‌ێه که هه‌ر ساڵی پار بوو ده‌یان خۆپیشانده‌ری
ئێرانی (نه‌ک کورد) که هێمنانه ئیعترازیان به
دزینی ده‌نگه‌کانیان کردبوو، یا له شه‌قامه‌کان
به‌ر گولله دران و ژمارێکی زۆریان لێ کوشتن، یا
گیران و له زیندانه‌کان به بێ جیاوازیی کوڕ و کچ
بوون ئه‌شکنجه دران و ته‌نانه‌ت ده‌سدرێژییان
کرایه سه‌ر.
ئه‌م
بابه‌ته که دووساڵ و چه‌ند ماگ پێش نووسراوه، بۆ
سه‌لماندنی ناره‌وابوونی ئیدیعا
نامه‌سئوولانه‌کانی ئه‌بریشمی و که‌سانی هاوبیری
(له ده‌ر و ناوخۆی وڵات) به‌س ده‌زانم و به‌پێویستم
نه‌زانی له سه‌رڕا قسه‌گه‌لێک که کراون له
نووسینێکی دیکه‌دا دووپات بکه‌مه‌وه.
****
من به‌رده‌وام له کاتی باسکردنی "پاراستنی
یه‌کێتی خاک" له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌کانی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان
به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم (و
هه‌م) که گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و
"یه‌كێتی خاک" ه، نه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی سته‌ملێکراو
و بێ به‌ش، به‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتداران و
شوینیسته‌کانن که به ره‌چاو کردنی توند و تیژی و
سه‌رکوت و کوشتار، ئه‌م نه‌ته‌وانه ناچار ده‌که‌ن
بۆ پارێزگاری له مانی خۆیان و وه‌ده‌ست هێنانی
ژیانی ئاسووده، رێکه‌ی دێفاعی مه‌شرووع بگرنه
پێش .دیفاعێک که ته‌نانه‌ت جارنامه‌ی جیهانیی
مافه‌کانی مرۆڤ به‌هه‌ق و ره‌وای زانیوه. جا
ئه‌وه ئاستی توند‌و تیژیی ده‌سه‌ڵاته که تاکتیکی
ئه‌و دیفاعه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه
سته‌ملێکراوه‌کاندا ده‌سه‌پێنی.
به شاهێدیی مێژوو له وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه‌دا
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌ملێکراو، هه‌ر له
سه‌ره‌تای وشیار بوونه‌وه و داوای مافی
نه‌ته‌وه‌یی کردنه‌وه، نه باسی سه‌ربه‌خۆیی
کردوه و نه ده‌ستی بۆ چه‌ک یا خه‌باتی
چه‌کدارانه بردوه. به‌ڵکه سه‌ره‌تا به شێوه‌ی
ئاشتیخوازانه و ده‌ربڕینی خواسته‌کانی له‌رێگه‌ی
هێمنانه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به خه‌باتی "مه‌ده‌نی"
ناوی ده‌به‌ن، ده‌ستی پێکردوه و تا ئه‌و جێگه
که مان و مه‌وجوودیه‌تی نه‌که‌تووه‌ته
مه‌ترسی‌یه‌وه، له‌به‌رابه‌ر فشار و گرت وبه‌ند و
ره‌خت و زۆر و هه‌موو تاوانه‌کانی حکوومه‌تی
ناوه‌ندیدا له خۆی مودارا و سه‌بووریی
نیشانداوه. ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی ناوه‌ندیی
ساختارێکی دیکتاتۆرانه‌ی هه‌بووبێ(که به‌داخه‌وه
ئه‌و حکوومه‌تانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا
دابه‌شکراوه، له‌و چه‌شنه‌ن)، ئه‌وه سه‌ره‌نجام
به زه‌بر و زه‌نگ و ته‌نانه‌ت ره‌چارکردنی
ئیسیمیله‌کردن وه‌ڵامی مافخوازیی نه‌ته‌وه
سته‌ملێکراوه‌کان دراوه‌ته‌وه.
زۆر سروشتی‌ێه له‌هه‌لومورجێکی ئه‌وتۆ‌دا،
نه‌ته‌وه‌ی سته‌ملێکراو، هه‌رچه‌ند که‌م و چکۆله‌ش
بێت و لایه‌نی به‌رابه‌ری به‌هێز و ده‌سه‌ڵات بێت،
(به نیسبه‌ت ئاستی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی) بۆ
مانه‌وه‌ی خۆی به‌ربه‌ره‌کانێ ده‌کات. واتا هه‌تا
سته‌می حکوومه‌ته ناوه‌ندیه‌کان زیاتر بێت و
داخوازه‌کانی نه‌ته‌وه سته‌ملێکراوه‌کان به گرتن
و ئه‌شکه‌نجه وکوشتار و له یه‌ک وشه‌دا نکۆڵی
کردن وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ئاشکرایه فه‌زای ئه‌و
کۆمه‌ڵگه روو له ڕادیکاڵ بوون ده‌کات، که
به‌ربه‌ره‌کانێی چه‌کدارانه یه‌کێک له
حاسڵه‌کانی ده‌بێت.خه‌باتێک که ئه‌گه‌رتا پێش
هه‌ڵگیرسانی، ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی سته‌ملێکراو زیانی
ده‌بینی و تاوانی دادخوازییه‌کانی خۆی ده‌دا،
ئه‌مجاره ئیتر هه‌ردوولا زه‌ره‌ری تێدا ده‌که‌ن.
که بێگومان حکوومه‌تی ناوه‌ندیی خه‌تاکار و
تاوانباری سه‌ره‌کیی هاتنه ئارای ئه‌و
هه‌لومه‌رجه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی وه‌ک پێشه‌کی باسمکرد بۆ ئێمه‌ی کورد زۆر
مه‌لمووسه و ئه‌وه زیاتر له سه‌د ساڵه
له‌گه‌ڵی ده‌رگیرین. له‌م ماوه‌دا هه‌رکام
له‌به‌شه‌کانی کوردستان چاو لێبکه‌ین،شاهێد حاڵێکی
زیندووی ئه‌م چێرۆکه پر له کاره‌سات و
دڵهه‌ژێنه‌ن.
گه‌رچی خۆمان باش ده‌زانین که حکوومه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتداران چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ
کورد و خواسته‌کانی مامه‌ڵه ده‌که‌ن ، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا که‌سانێکمان تێدا
سه‌ریان هه‌ڵداوه که له ژێر ناوی "خه‌باتی
مه‌ده‌نی" ده‌که‌ونه شێواندنی ڕاستی‌یه‌کان و
به‌شێوه‌یه‌ک باسی خه‌باتی چه‌کداری ده‌که‌ن، که
(ئه‌گه‌ر خۆشبینانه قه‌زاوت بکه‌ین و به دۆڕاو
یا لایه‌نگری حکوومه‌ت یان ناو نه‌به‌ین)ته‌نیا
ده‌توانین به پاساوکردنی جه‌نایه‌ته‌کانی
حکوومه‌ت و پاسیڤ بوونی خۆیانی بزانین.
به‌شێوه‌یه‌ک که ده‌ڵێ ئه‌و هێز و لایه‌نانه
که چه‌کیان گرتوه‌ته ده‌ست ، حه‌زیان له شه‌ڕ و
کوشتنه و له‌و مه‌یدانه ئازاده‌ی تێکۆشان که
حکوومه‌ته‌کان فه‌راهه‌می کردوه که‌ڵک
وه‌رناگرن!!!
له‌م باره‌وه ماوه‌یه‌که چه‌مکی خه‌باتی
مه‌ده‌نی که‌وتووه‌ته سه‌ر زاران . ئاشکرایه
ئه‌م چه‌مکه و بۆ هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ته‌عبیر و
ته‌فسیری خۆی هه‌یه و هه‌رکه‌سه له روانگه‌ی
خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی‌یه‌وه پێناسه‌ی
ده‌کات. هێندێک لایه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک باسی خه‌باتی
مه‌ده‌نی ده‌که‌ن، ده‌ڵه‌ی ئه‌م خه‌باته چوار
رۆژه داهاتوه و تا پێش ئه‌وه، ئه‌وه‌ی خه‌بات و
تێکۆشان بووه "نامه‌ده‌نی" و نه‌گونج بوون. له
حاڵێدا خه‌باتی خه‌ڵک(له هه‌ر شوێنێک بووبێ)
به‌رشێوه‌ی ئاشتیانه و "مه‌ده‌نی"
ده‌ستی‌پێکردوه .
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تا باسکرا، بۆ خه‌ڵک و
به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه سته‌ملێکراوه‌کانی ناو
وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه، ئه‌وه حاکمیه‌ته که
به شێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
داخوازه‌کانی خه‌ڵک،تاکتیک و شێوه‌ی خه‌بات به
سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێ. به‌و مانایه گه‌ر حاکمیه‌ت
ئاگای له ئینسان بوون و "مه‌ده‌نیه‌ت" بێ و
به‌شێوه‌یه‌کی دێموکراتانه له‌گه‌ل خواسته‌کانی
گه‌ڵ رووبه‌روو بێت، ئاشکرایه هیچ که‌س له گیانی
خۆی تێر نه‌بووه ، که‌س حه‌ز به رۆڵه‌کوژران و
ماڵوێرانی ناکات که هه‌لومه‌رجه‌که به‌ره‌و شه‌ڕ
و هه‌ڵا و کوشت و کوشتار به‌رێت. گه‌ر دوور
نه‌رۆین و چاوێک له شۆڕشه‌کانی کورد بکه‌ین،
ده‌بینین که هه‌موویان له سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانیان هه‌ر به قسه و داواکاری و
خۆپیشاندانی هێمنانه و .. (واتا "مه‌ده‌نی")
ده‌ستیان پێکردوه و هه‌میشه‌ش ئه‌وه حکوومه‌تی
ناوه‌ندی بوه که هیرشی کردوه‌ته سه‌ر کوردستان
و حیزبه‌کان و خه‌ڵکی ناچار به خۆڕاگری و
موقاومه‌ت کردوه .
هه‌موو ده‌زانین شۆڕشی ئه‌یلوول (باشووری
کوردستان) گه‌وره‌ترین شۆڕشی جه‌ماوه‌ری
چه‌کدارانه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردووی کورد بوو. ئه‌م
شۆڕشه هه‌ر له کاتی هاتنه سه‌رکاری
عه‌بدولکه‌ر‌یم قاسم(1958) تا 1961 له‌گه‌ڵ
حکوومه‌تی ناوه‌ندی خه‌ریکی قسه و وتووێژ و
ته‌نانه‌ت له هێندێک شوێن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ روو
نه‌دات ته‌نازول بوو، به‌ڵام حکوومه‌تی ناوه‌ندی
پاش 3 ساڵ داخوازی هێمنانه، ئیعترازی مه‌ده‌نی و
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و وتووێژ، سه‌ره‌نجام به
بومباران کردنی کوردستان شه‌ڕی به سه‌ر
نه‌ته‌وه‌ی کورد دا سه‌پاند.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش حکوومه‌تی ئیسلامی
،هه‌ر به‌و شێوه له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی کورد
ره‌فتاری کرد و هه‌رچی توانای سه‌قامگیر بوونی
زۆرتر ده‌بوو، به‌و راده‌یه به‌که‌مگرتنی داخوازی
خه‌ڵکی کوردی ئاشکراتر ده‌کرد. تا ئه‌وه‌ی پاش
ئه‌و هه‌موو ئێعترازه "مه‌ده‌نیانه"ی خه‌ڵکی
شاره‌کانی کوردستان و ده‌یان و سه‌دان حه‌ره‌که‌تی
جه‌ماوه‌ریی، سه‌ره‌نجام له پیلانێکی گه‌ڵاڵه
دارێژراودا (بێ ئه‌وه خه‌ڵک ئاگاداری هیچ شتێک
بن) خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی به دژی ده‌رکرد و
بۆ پاساوی ئه‌و کرده‌وه جه‌نایه‌تکارانه‌یه، به
یارمه‌تی جه‌ماعه‌تێک خۆفرۆش، درۆ و ده‌له‌سه‌ی
وه‌ک به
دیل گیرانی موسوڵمانان له مزگه‌وتی جامێعه‌ی سنه
و سه‌ربڕینی موسوڵمانان له پاوه‌ی
بڵاو کرده‌وه و پاش هێرش و گرتن و ئیعدامی کۆمه‌ڵ
کۆمه‌ڵ لاوی بێ‌تاوان له هه‌موو شاره‌کان،
دیفاعێکی چه‌کدارانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورد و
حیزبه‌کاندا سه‌پاند.
ئاخرین نموونه‌ی ئه‌م سه‌پاندنه‌ی شه‌ڕ به‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌که‌ماندا حه‌ره‌که‌تی ئه‌م دوایانه‌ی
ده‌وڵه‌تی تورکیه‌یه.
له رۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌کانی تورکیه به‌هاوکاریی پولیس
به‌شێوه‌یه‌کی تێروریستی (شه‌وانه و به رێکخستنی
فه‌زای ترس و وه‌حشه‌ت ) په‌لاماری خانوو و شوێنی
کاری چالاکانی "مه‌ده‌نی" و ئه‌ندامانی حیزبی
کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک(که حیزبێکی یاساییه و
چه‌ندین ئه‌ندام پارلمانی هه‌یه) یان داوه و
ره‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه خانه‌کانیان کردون. ئه‌م
کرده‌وه نائینسانی‌یه ،که ته‌نانه‌ت دژی
یاساکانی باوی تورکیه‌شه، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکه‌وه مه‌حکووم کراوه و هاوکات رێبه‌رانی
ده‌ته‌په، ڕایانگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی
حکوومه‌ت ترساندنی ئیمه‌یه، به‌هه‌له‌دا
چوه،ئێمه درێژه به‌تیکۆشانی دیموکراتیکی خۆمان
ده‌ده‌ین. به‌ڵام هه‌ر به‌م بۆنه‌وه و دژی
ئه‌و کرداره‌ی حکوومه‌ت له چه‌ندین شار
خۆپیشاندان به‌رێوه چووه که خۆپیشانده‌ران به
دروشمی گه‌وره و به شووعاردان رویان له
ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت کردوه و گوتوویانه:
ئێوه به‌م کارانه ئێمه و به‌تایبه‌ت
لاوه‌کانمان ناچار ده‌که‌ن روو له شاخ بکه‌ن.
له‌مباره‌وه هه‌واڵده‌ریه‌کانی تورکیه هه‌ڵوێستی
خۆپیشاندرانیان به‌جیدی وه‌رگرتوه و
ڕایانگه‌یاندوه که‌له خۆپیشاندانه‌کانی
شاره‌کانی باکووری کوردستاندا
چه‌ندین دروشم كه به‌زمانی كوردی نوسرابوون که
نیشانه‌ی توڕه‌یی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه ،له‌م
دروشمانه‌دا لایه‌نگرانی ده‌ته‌په پرسیاریان
له‌هۆكاری په‌لاماره شه‌وانه‌کان دژی چالاکانی
مه‌ده‌نی كردوه‌و
داوایان له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان
كردوه ناچاریان نه‌كات بچنه شاخ
.
پرسیارێک که دێته پێش و به تایبه‌ت رووبه‌رووی
ئه‌وانه‌ی ده‌بێته‌وه که چاو ده‌به‌ستن و
تێکۆشه‌رانی کورد به شه‌ڕخواز ناو ده‌به‌ن،
ئه‌وه‌یه که کێ بواری شه‌ڕ خۆش ده‌کات؟ کێ کوڕی
کورد ناچار ده‌کات روو له شاخ بکات و چه‌ک
هه‌ڵگری؟ لاوی کورد کاتێک هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌ی
"مه‌ده‌نی" داخوازه‌کانی (له ئاستێکی
که‌مره‌نگدا) باس‌بکات، ده‌گیرێت و له‌لایه‌ن
ئه‌شکه‌نجه‌ده‌رانه‌وه تا کوشتین لێده‌درێ و
سه‌ره‌نجام ده‌یکوژن، لاوێکی کورد که ته‌نیا
به‌تاوانی شادمانیی و هاوسۆزیی بۆ هاونیشتمانانی
له باشووری کوردستان به‌ر گوله‌ی ده‌ده‌ن و پاشان
ته‌رمه‌که‌ی ده‌شڵه‌ژێنن، مێرمنداڵی کورد که له
خۆپیشاندانێکدا ده‌که‌وێته ده‌ستی پۆلیس، له
پێشچاو کامێرای رۆژنامه‌وانانه‌وه به شێوه‌یه‌کی
دڵته‌زێن و ویژدان هه‌ژێن قه‌ڵه‌می ده‌ستی
ده‌شکێنن، له‌وه‌ش خراپتر هیچ ده‌ره‌تانێکی
نه‌فه‌س کێشانی بۆ ناهێڵنه‌وه، ئه‌م لاوه چ
رێگایه‌کی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟
به‌م پێیه بێگومان ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ
ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه‌کان به‌شێوه‌ی
هێمنانه و ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بکرێن،به‌ڵام
به‌رده‌وام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
رووبه‌رووی گرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه و ئیعدام
ده‌بن، بۆ هه‌تا هه‌تا ناتوانن ئه‌و وه‌زعه
قه‌بووڵ بکه‌ن و درێژه‌ی سیاسه‌تی نکۆڵی و
سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێته هۆی ڕادیکاڵه
بوونی که‌شوهه‌وا و گه‌یاندنی لاوان به‌و
ئه‌نجامه که ته‌نیا رێگه‌ی به‌قا له
به‌ربه‌ره‌کانێ و رووکردنه شاخ دا بزانن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و رێگایه، ڕێگه‌ی چاره‌ێ کێشه‌کان
نی‌یه و ته‌نیا له که‌ش و هه‌وای هێمن و
دیالۆگدایه که بریاری دروست ده‌درێت، به‌ڵام
هه‌رچی هه‌یه ئه‌وه حکوومه‌ته‌کانن به‌سه‌ر
کوردیاندا ساه‌پاندووه و ده‌یسه‌پێنن.
17 - 4 - 2008
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|