|
مه‌رگی
ژۆزه ساراماگۆ رۆماننووسی رووناک‌بیر و تێکۆشه‌ری
چه‌پ که هیچکات ئیدئولۆژیک نه‌ینووسی
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
رۆژی هه‌ینی(جومعه) 28ی جۆزه‌ردان(18ی مانگی جوون)رۆماننووسی ناوداری پورتوگاڵی،
"ژوزه ساراماگو" بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی له‌سه‌ریه‌ک دانا. به‌وشێوه‌یه
جیهانی وێژه و ئه‌ده‌بیات (به‌تایبه‌ت رۆمان) ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنداری ئاوا
بوو. ئه‌ستیره‌یه‌ک که تا ژیا له چه‌رمه‌سه‌ری دا ژیا به‌ڵام ده‌ستی له
به‌رهه‌ڵستکاریی دژی کۆنه‌په‌رستی و خورافه هه‌ڵنه‌گرت. هه‌ر به‌و پێه‌ش
،دونیای کۆنه‌په‌رستی دژایه‌تیی کرد و ته‌گه‌ره‌ی له پێش ژیانی دانا.
ساراماگۆ له ساڵی 1922ی زایینی له داوێنی بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار چاوی به
جیهان پشکووت، باوکی جووتیارێکی قه‌ره(بێ زه‌وی) و دایکیشی ژنه
زه‌حمه‌تکێسێکی نه‌خوێنده‌وار بوو. ته‌مه‌نی هێشتا سێ ساڵ بوو که بنه‌ماڵه‌ی
(به‌هۆی هه‌ژاری) روویان له شار(لیسه‌بۆن – پێته‌خت) کرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ته‌نیا پیشه‌یه‌ک که پێویستی به هیچ به‌ڵگه(خوێندن) و شاره‌زاییه‌ک نه‌بوو
پولیس بوو. بۆیه باوکی ژۆزه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی گوندیه کۆچبه‌ره‌کان بوو به
پۆلیس. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و پیشه‌یه نه‌یتوانی له هه‌ژاریی بنه‌ماڵه که‌م
بکاته‌وه، بۆیه خۆزه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به‌ئاوات بوو بخوێنی و ببێته
نووسه‌ر، ناچار بوو له دواپۆلی سه‌ره‌تاییدا خوێندن به‌جێ هێلی و بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رباری بنه‌ماڵه نه‌بێ رووبکاته کارکردن.
هه‌رله‌و ته‌مه‌نه‌وه وێڕای کارکردن خوێندنی له‌بیر نه‌ده‌کرد. به‌وحاڵه‌وه
ماوه‌یه‌کی زۆری خایاند تا ژۆزه بتوانێ به ئاواتی له‌مێژنه‌ی بگات. واتا له
ته‌مه‌نی 40 ساڵ به‌ره‌وژووردا توانی وه‌ک نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان بناسرێت و
له‌و بواره‌دا کار ده‌ست خات. گه‌رچی پێشتر نووسینی ده‌ست پێ‌کردبوو ،به‌ڵام پاش
ئه‌وه‌ی وه‌ک رۆژنامه‌وان و نووسه‌ر ناسرا، به‌هۆی بوونی سه‌رده‌می دیکتاتۆریی
و خه‌فه‌قان به‌سه‌ر وڵاتی پورتوگال دا، له کاره‌که‌یدا تووشی سانسۆر و
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی تێکۆشان هات.
ناوبانگی ساراماگۆ پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی ژنراڵه چکمه ره‌قه‌کان(1975) و له
سه‌روبه‌ندی 60 ساڵیدا له پورتوگال و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رز بوه‌وه.
رۆمانه‌کانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ولاتی پوروگال پێشوازیه‌کی که‌م وێنه‌یان
لێ‌کرا، هاوکات به زمانه زیندووه‌کانی جیهانیش وه‌رگڕدرانه‌وه. که‌له
ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌رهه‌مه‌کانی له پرخوێنه‌رترین وه‌رگیراوه‌کان له زمانی
پرتوگالیه‌وه بوون.
له درێژه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیدا یه‌کێک له پر ناوه‌رۆکترین به‌رهه‌مه‌کانی
به‌ناوی "شاری کوێران"(Ensaio sobre a
cegueira
) که له وه‌رگێڕان به زمانی ئینگلیزی به"کوێری" (Blindness)
ناوی ده‌ر‌کرد، له ساڵی 1998 توانی گرینگ‌ترین خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی جیهانی واتا "نوبێل"
له بواری وێژه‌دا به‌نه‌سیبی بکات. له‌کاتی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌دا ژوزه
که ته‌مه‌نی 76 ساڵ بوو، ڕایگه‌یاند که چیرۆک نوسین له باپیریه‌وه فیر
بوه. باپیرێک که به وته‌ی ساراماگۆ :"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ خوێنده‌واریی
نه‌بوو، به‌ڵام زۆر شاره‌زایانه و پسپۆرانه جیروکی ده‌گێرانه‌وه. تا ئه‌و
جێگه که خولیای چیرۆک نووسینی له میشک و ده‌روونی من پێک هێنا".
زۆرێک له ره‌خنه‌گرانی به‌رهه‌مه‌کانی ژوزه (به‌تایبه‌ی ره‌خنه‌گرانی
رۆرنالیستی رۆژئاوا) ئه‌م نووسه‌ره به‌توانایه‌یان به ره‌شبینی تاوانبار
ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه نووسینه‌کانی ئاخنراو له ته‌نز و تاڵی‌یه‌کانی
راسته‌قینه‌ی ژیان بوون. ژوزه له سه‌ر ئه‌و به ره‌شبینی تاوانبارکردنه‌ی ده‌ڵی:
" من نه‌ک هه‌ر ره‌شبین نیم، به‌ڵکه که‌سێکی گه‌ش‌بینم که هه‌لومه‌رج و ژیان
ده‌ناسم و ده‌بینم له‌م جیهانه پر له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داڵه‌تیه‌دا ملوێنان
ئینسان دێنه دونیاوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه ره‌نج و مه‌ینه‌ت بکێشن، بۆیه
پێموایه که له دونیایه‌کی له‌م چه‌شنه‌دا، ته‌نیا گه‌مژه و ده‌وڵه‌مه‌ند
(ملوێنر) ان گه‌ش‌بینن".
ژوزه له‌سه‌ر نووسینه‌کانی خۆی له‌و بڕوایه‌دا بوو که هیچکات به‌مه‌به‌ستی
کات رابواردن و سه‌رگه‌رم کردنی خوێنه‌ر ده‌ستی بۆ قه‌ڵه‌م نه‌بردوه، به‌ڵکه
ئامانجدار بابه‌ته‌کانی نوسیوه. هه‌رله‌مباره‌وه ساراماگۆ خۆی به هاواری
ده‌نگی که‌سانێک ده‌زانی که ده‌نگیان نابیسرێت، واته چینی هه‌ژار و له
په‌راوێز خراو.
ساراماگۆ رووناکبیرێکی ره‌خنه‌گر
و یاخی له ناعه‌داڵه‌تی و چه‌وسانه‌وه بوو. هیچکات ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵات و
رێبه‌ره ئایینی‌ێه‌کان نه‌بوو و تا توانی هه‌بو به‌کرده‌وه و نووسین به‌دژیان
راوه‌ستا. له ساڵی 1991 دا که رۆمانی "ئێنجیل له زمانی عیسا مه‌سیح‌ـه‌وه"
ی بڵاو کرده‌وه، واتیکان(ناوه‌ندی مه‌سیحیه‌ت) به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی
فه‌رمی ساراماگۆی تاوانبارکرد که که‌سایه‌تیه‌کی نوێی له عیسا مه‌سیح
نیشانداوه . بۆیه به ره‌سمی کافر بوونی (ساراماگۆ)ی ڕاگه‌یاند. له وه‌ڵامی
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ڤاتیکاندا، ساراماگۆ به‌هێمنی و شینه‌یی ڕایگه‌یاند:
"فڵته فڵتی چیتان داناوه، من ئه‌و خودایه‌ی ئێوه‌م هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا قه‌بووڵ
نی‌یه".
ئاخرین رۆمانی ساراماگۆ ناوی "قابیل"ـه که خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ‌یه له شه‌ڕ
و هه‌ڵای خوێناویی کوڕانی "ئاده‌م" که‌له "ته‌ورات" (کتێبی دینی مووسا
- جوو) دا
باسی کراوه. ساراماگۆ له‌م رومانه‌دا ئه‌و سه‌رده‌مه و نووسینه‌کانی ته‌ورات
به ده‌سپێکه‌ری"جاڕنامه‌ی دڵڕه‌قی و زه‌بر و زه‌نگ"ده‌ناسێنێ.
ساراماگۆ
له ژیان و به‌سه‌رهاتی خۆی کتێبێکی به‌ناوی "بیره‌وه‌ریه‌کانی هه‌ڕه‌تی
منداڵیم " بڵاوکردوه‌ته‌وه که تێدا ته‌نیا تا ته‌مه‌نی 15 ساڵی خۆی باسکردوه
و ژیاننامه‌ی خۆی کۆتایی هێناوه. کاتێک لێی ده‌پرسن ئه‌ی باقی ژیانت بۆ
نه‌نووسیوه له وه‌ڵامدا ده‌ڵی: "ڕاستتان ده‌وێت، هیشتا هه‌ستم ئه‌وه‌یه که
مێرمنداڵێکی گوندیم".
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ساراماگۆ ئه‌وه بوو که له‌گه‌ڵ زه‌مان
ده‌هاته پێش و خۆی به رۆژ ده‌کرد.بۆ نموونه له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا
بۆخۆی ويلاگی داناوه و یادداشته رۆژانه‌کانی تێدا ده‌نووسی.
هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌کی گه‌وره‌ی ساراماگۆ ئه‌وه بوو گه‌رچی له‌باری بیر
و باوه‌ڕه‌وه چه‌پ و ئه‌ندامی حیزبی کومونیستی پورتوگال بوو، به‌ڵام قه‌ت
ئیدئولۆژیک ده‌ستی نه‌برده قه‌ڵه‌م. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه بۆ ئێمه و
به‌تایبه‌ت بۆ چه‌په وشک و ته‌ق و ره‌قه‌کانی ئێمه ده‌بێ وانه و ده‌رسێکی
گه‌وره بێت.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی کورد جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه که هێشتا خوێندنه‌وه‌ی شاکاره
جیهانی‌یه‌کانی ئه‌ده‌بیات، لای ئێمه جێگه‌یان دیار نی‌یه. هه‌ر به‌و پێیه‌ش
له بواری وه‌رگێرانی ئه‌ده‌بیاتی جیهاندا زۆر له دواین. ئه‌وه‌یه که
خوینه‌ری کورد ناچار ده‌بێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه جیهانیه‌کان به زۆری روو
له زبانێكی دیکه بکات (به زۆری تورکی، عه‌ره‌بی و فارسی). هیوادارم
قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی هاونیشتمانی و به‌تایبه‌ت وه‌رگێران بۆ وه‌ڕگێرانی
به‌رهه‌مه به‌نرخ و پڕبایه‌خه‌کانی ژوزه ساراماگۆ هه‌نگاو بینه پێش.
هه‌رچه‌ند نابێ گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش نه‌که‌م به‌شێکی به‌رچاو له‌و وه‌رگێراوه
کوردیانه که هه‌ن، به‌داخه‌وه له لایه‌ن که‌سانی ناشاره‌زا و به کوردیه‌کی
ره‌ق و ریزمانێکی شێواو کراونه‌ته کوردی که نه‌بوونیان له بوونیان خزمه‌تی
زۆرتره به ئه‌ده‌بیاتی هه‌ژاری کوردی.
به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی ساراماگۆ:
وڵاتی بێ‌تاوان، ساڵمه‌رگی ریکاردو ریس،
هیوا له ئالنتژو،
بالتازار و بلیموندا
،
به‌له‌می به‌ردی
،
مێژووی گه‌مارۆی لیسه‌بۆن ،
ئێنجیل له
زمانی عیسا مه‌سیحه‌وه،
کۆێری(شاری
کۆێران)
،
مه‌رگه
هه‌ڵپه‌ساردوه‌کان، سه‌فه‌ری فیل، قابیل،
بیره‌وه‌ریه‌کانی هه‌ڕه‌تی منداڵیم.
بۆ
ئه‌م نووسینه له‌م سه‌رچاوانه که‌ڵک وه‌رگیراوه:
وێبلاگی تایبه‌تیی ساراماگۆ
http://en.wikipedia.org/wiki/Jos%C3%A9_Saramago
http://www.kirjasto.sci.fi/saramago.htm
گه‌ر بۆچوونێکت
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|