|
عیرفانی قانێعی‌فه‌رد هاوکاری ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانی ئیران یا میدیای مه‌جازیی
کوردی؟
خه‌لیلی غه‌زه‌ڵی
13 - 04 - 2010
ماوه‌یه‌که به ئیمزای کابرایه‌ک به‌ناوی عیرفان قانعی‌فه‌رد چه‌ند
نووسراوه‌یه‌ک له سه‌ر هێندێک تۆڕی ئینتێرنێتی داده‌نرێن که به‌راستی جێگه‌ی
سه‌رنج و ڕامانن. ره‌نگبێ ناوی ئه‌و کابرایه بۆ زۆرێک له کاربه‌رانی
ئینتێرنێتی نائاشنا نه‌بێ. چوونکه پێشتر چه‌ند وتووێژی له‌گه‌ڵ هێندێک له
رێبه‌رانی حیزبه سیاسی‌یه‌کان ئه‌نجامداوه که ئێستا ده‌بێ ئه‌و وتووێژانه‌ش
ئامانجدار و به‌رنامه‌دارێژراو بزانین.
دیاره مه‌به‌ستی من لێره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی عیرفانی قانێعی فه‌رد و
نووسینه‌کانی نی‌یه، هه‌رچه‌ند ناچارم بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌سته‌که‌م، به‌کورتیش
بوه باسیان بکه‌م، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی من هێنانه گۆڕی باسێکی جیدیه
له گۆڕه‌پانی دونیای مه‌جازی(ئینتێرنێت) و ڕاگه‌یاندنی هاوچه‌رخدا.
قانێعی فه‌رد و نووسینه کانی.
له یه‌ک دوو حه‌وتووی ڕابردوودا سێ بابه‌تی(به روواڵه‌ت لێکۆلێنه‌وه)ی دوور
درێژ له ئه‌م کابرایه بڵاو کراوه‌ته‌وه. یه‌کیان به‌ناو هه‌ڵسه‌نگاندنی
بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و یه‌کێک له سه‌ر ره‌وتی کۆمه‌ڵه و ئه‌وه‌ی ئاخریان
له سه‌ر پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د بوو. ئه‌ڵبه‌ت کورد گوته‌نی "ئه‌مبایه له‌م
کونه‌وه بێت"، ده‌بێ چاوه‌روانی "لێکۆڵینه‌وه‌ی" دیکه‌ی له‌و چه‌شنه‌ی جه‌نابی
قانێعی فه‌رد بین.
له روانگه‌ی منه‌وه هه‌ر سێ نووسینه‌که‌ی قانێعی فه‌رد شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندن و
سه‌لماندنی ڕاستی و درۆ بوونی ناوه‌رۆکیان نین. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر که‌سێک
چکۆله‌ترین ئاشنایی به شێوه‌کاری ناوه‌نده‌کانی ئه‌منیه‌تیی حکوومه‌تی
ئیسلامی( یا ناوه‌ندیی ئه‌منیه‌تیی وڵاتانی له‌م چه‌شنه) بێت به ئاسانی
ده‌ستی ئه‌م ناوه‌ندانه له نووسین (یا لانی که‌م) له داڕشتنی چوارچێوه‌ی
نووسینه‌که و ئاماده‌کردنی که‌ره‌سته‌ی پێویست("به‌ڵگه"
و "داکیومێنت") و شێوه‌ی ده‌ربڕین و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له که‌ڵ ئه‌و که‌س
یا لایه‌نانه‌ی که ئامانجی نووسینه‌که‌ن، ده‌بینێ و هه‌ستی پێده‌کات.
به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م ئیدیعایه‌م ناوه‌رۆکی نووسینه‌کان و به‌تایبه‌ت هێندێک
ئیدیعا و به‌ڵگه‌یه که له‌و نووسیانه به‌کار هێنراون.
ئه‌گه‌ر له بابه‌تی یه‌که‌می قانێعی فه‌رد سه‌رنج بده‌ین، هه‌موو قسه‌کانی
ئه‌م کابرایه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هه‌مان شێوه ره‌فتار،
ئیدیعا و (به‌تایبه‌ت) ته‌حلیل و لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه.
که هه‌میشه ئه‌گه‌رچی لێکدانه‌وه‌ی ده‌روونی خۆیان شتێکی دیکه‌یه، به‌ڵام بۆ
ڕای گشتی به‌شێوه‌ی ته‌حقیر ، به‌که‌م گرتن و بچووک نیشاندان و .. هه‌ڵوێست
ده‌گرن و ده‌ری ده‌بڕن.
نووسراوه‌ی دووه‌می قانێعی فه‌رد که‌له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه به‌هه‌مان شێوه یه و
به‌تایبه‌ت هه‌مان بوختانه‌کانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانی دژی کۆمه‌ڵه (به
وته‌ی فارسه‌کان نعل به نعل) دووپات کردوه‌ته‌وه. له‌وه‌ش جێ‌سه‌رنجتر
ئه‌وه‌یه ئیدیعاهایه‌کی دژی کۆمه‌ڵه هێناوه‌ته ئاراوه که تا ئێستا ته‌نیا
له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه نه‌بێ(ناوه‌نده‌کانی ئه‌منیه‌تی- نیزامی-
ئینتێزامیی)که له کاتی گرتنه‌وه‌ی ناوچه ئازاده‌کانی کوردستان‌دا له
ڕاگه‌یه‌نه‌ره ده‌وڵه‌تیه‌کاندا بڵاوی ده‌کرده‌وه، له لایه‌ن هیچ که‌س و
لایه‌ن و ناوه‌ندێکه‌وه باسی نه‌کراوه.
به‌ڵام نووسراوه‌ی سێهه‌م که‌له‌سه‌ر پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌ده، ئه‌م نووسراوه
به‌شێوه‌یه‌کی ئامانجدار هه‌ست و شعوور و غورووری نه‌ته‌وه‌یه‌ک دراوه‌ته به‌ر
په‌لامار و ته‌حقیر و ته‌وهین و ورد‌و خاش کردن. ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه که
حکوومه‌تی ئێران باش ده‌زانێ هاوشان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی هوشیاریی
نه‌ته‌وه‌یی، قازی موحه‌مه‌د وه‌ک سه‌مبولێک و نموونه‌یه‌ک له نێو کوردان‌دا
تا دێت بایه‌خ و رێزی فراوان و فراوانتر ده‌بێ. بۆیه ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تیه‌کان ده‌یانه‌وێت به هێرشکردنه سه‌ر که‌سایه‌تیی پێشه‌وا و به
تێنه‌گه‌یشتوو، ترسنۆک و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌در ناساندنی(هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند جار
له نووسینه‌که‌ی قانێعی فه‌رد دا دووپات کراونه‌ته‌وه)، ئه‌و رێز و حورمه‌ت و
نوێنگه بوونه‌ی پێشه‌وا خه‌وشدار بکه‌ن و، له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌کوردان بڵێن
که ئه‌و که‌سه‌ی که بوه‌ته ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یی‌تان : "مه‌لایه‌کی نه‌زان و
ساده‌دڵ و شاپه‌رست و ئێرانی دۆست و ترسنۆک و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دره بوه"
(ته‌واوی ئه‌م وشانه له‌لایه‌ن قانێعی فه‌رده‌وه به پێشه‌وا نیسبه‌ت
دراون).
ئه‌وه‌ی باسمکرد پوخته‌ی هه‌موو نووسینه‌کانی کابرای گۆرین بوو، ئێستا من له
سه‌ر ئه‌و کابرایه دوو بۆچوونم هه‌یه که هه‌ردووکیان یه‌ک ئه‌نجامی
لێ‌ده‌که‌وێته‌وه. بۆچوونی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که خۆشبینانه هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ین و پێمان وابێ که قانێعی فه‌رد له لایه‌ن ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه به بارمته و دیل گیراوه و به زۆر ئه‌و نووسینانه‌ی
پێده‌نووسن. بۆچوونی دووه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌و کابرایه وه‌ک که‌سێکی ئاست نزم
خۆی به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان فرۆشتوه و راست و ره‌وان دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی چوه‌ته سه‌نگه‌ره‌وه. دیاره من به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆچوونی یه‌که‌م به
دووڕ ده‌زانم . له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر قانێعی فه‌رد به نابه‌دڵی نووسینه‌که‌ی
نووسیبای، ده‌یتوانی له زۆر شوێن به شێوه‌ی هێما و ئیشاره، ناڕاسته‌وخۆ
ئه‌وه به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت که ئه‌و نووسینانه قسه‌ی دڵی ئه‌و نین.
هه‌روه‌ک له مێژووی کاری له‌و چه‌شنه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان، واتا
له‌ژێر زه‌خت و زۆر و فشاردا که‌سێک ناچار کردن به نووسین دژی خه‌ڵکی خۆی یا
په به‌ژن و باڵای "رێبه‌ر" یا سه‌رۆک دا هه‌لکوتن ، نووسه‌ر به شێواندنی
شێوه‌ی نووسینه‌که‌ی ده‌ری بڕیوه که ئه‌وه هه‌ستی ئه‌و نی‌یه. من
نموونه‌یه‌ک دێنمه‌وه که ره‌نگه نموونه‌یه‌کی ته‌واو نه‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌ر
حاڵ له‌مه‌به‌سته‌که‌ی من نزیکه. سه‌رده‌مێک که مامۆستا هیمن له سروه کاری
ده‌کرد، گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئێران و عیراق بوو. هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بوو که
شه‌ڕی وه‌حشیانه‌ی شاره‌کان (تۆپ باران یا بومبابارانی شاره‌کان له‌لایه‌ن
هه‌ردوو حکوومه‌تی دژی ئینسانیی به‌عس و حکوومه‌تی ئیسلامی‌یه‌وه) ده‌ستی
پێ‌کردبوو. له کاتی لێدانی شاره‌کانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌ک به مامۆستا هیمن
ڕاده‌گه‌یه‌نن که دژی حکوومه‌تی به‌عس و بومبارانی شاره‌کان شتێک بڵێت.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداریی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و به‌تایبه‌ت ئینسان دۆستانه‌ی
مامۆستا هێمن بم، ئه‌و شێعره‌ی که‌له‌و پێوه‌ندیه‌دا چری بووی(جه‌وری ته‌ور)
، که‌متر هه‌ست و ناخی مامۆستای ده‌ر ده‌بڕی، له‌وه‌ش جێ سه‌رنجتر ئه‌وه بوو
که شێعره‌که له‌باری سه‌نعه‌تی شێعریه‌وه (لانی که‌م بۆ من)ئه‌و چێژ و
تامه‌ی شعره‌کانی دیکه‌ی مامۆستای نه‌بوو . چوونکه هه‌ڵوێستی مامۆستا پێشتر
له‌سه‌ر حکوومه‌تی ئێران له فرمێسکی رنوو دا به‌ڕاشکاوی بانگه‌واز کرابوو.
به‌ڵام له جه‌وری ته‌وردا هیچ باسێک له حاکمانی ئێران نی‌ێه و ناوه‌رۆکی
شێعره‌که و توانی هۆنینه‌وه‌ی بۆنموونه له به‌راوه‌رد کردنی له‌گه‌ڵ
"باره‌گه‌ی یاران" که له سه‌رده‌مێکی نزیک به‌یه‌کدا هونراونه‌ته‌وه، له
روانگه‌ی منه‌وه (به بێ ئه‌وه هیچ ئیدیعایه‌کم له‌سه‌ر شێعر و شاعێری
هه‌بێت)جیاوازیه‌کی زۆریان هه‌یه و من جه‌وری ته‌ور (سه‌ره‌ڕای سه‌ردێڕه
جوانه‌که‌ی) به شێعرێکی لاوازی مامۆستا هێمن ده‌زانم و پێموایه مامۆستا له‌و
سه‌رده‌مه‌دا گه‌ر بیویستایه ده‌یتوانی زۆر پرهه‌ست و قوڵتر بی هۆنێته‌وه.
به‌ڵام من هه‌رچی سه‌یری ئه‌و شێءره ده‌که‌م چه‌شنه نابه‌دڵیه‌کی تێدا هه‌ست
پێده‌که‌م. که ئه‌ویش ده‌توانێ په‌یامی مامۆستا هێمن بێت که خۆخوازنه و
سه‌ربه‌ستانه ئه‌و شێعره‌ی نه‌هۆنیته‌وه.. دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه
نی‌یه که‌مامۆستا هیمن شعری بۆ حاکمانی ئیران هۆنیوه‌ته‌وه،گه‌رچی گه‌ر
ناچاریان به کارێكی ئه‌وتۆش کردبا، جێگه‌ی لۆمه و تانه نه‌بوو. له‌به‌ر
ئه‌وه ، ئه‌ویش وه‌ک باقی دانیشتوانی ئیران ئه‌سیری ده‌ستی دیکتاتۆر بوو.
ده‌مه‌وێ له‌و نموونه(که وه‌ک باسم کرد زۆریش له‌گه‌ڵ باسه‌که‌ی قانێعی فه‌رد
یه‌ک ناگرێته‌وه)، ئه‌وه بڵێم گه‌ر قانێعی فه‌ر له لایه‌ن ناوه‌نده
حکوومه‌تیه‌کانه‌وه ناچار به نووسینی ئه‌و "بابه‌تانه" کرابای خۆی ڕازی به‌و
کاره نه‌بوایه، ده‌یتوانی له نووسینه‌که‌یدا به شێوه‌های جۆربه‌جۆر ده‌ری
بڕی. به‌ڵام ئه‌و جه‌نابه نه‌ک هه‌ر ئه‌و کاره‌ی نه‌کردوه، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی
بڕستی بووه بۆ به "داکیومنت" کردنی بوختان و به‌ڵگه جه‌علی‌یه‌کانی
ناوه‌نده‌کانی ئه‌منیه‌تی هه‌وڵی داوه. بۆیه تا ئێستا من له‌و باوه‌ڕه‌دام
که قانێعی فه‌رد له هه‌نگاوێکی خۆخوازنه‌دا پشتێنی بۆ لێدانی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاری نیشتمانیی کورد قایم کردوه و به‌داخه‌وه له‌م نێوانه‌دا چه‌ند سایتی
کوردی به‌بێ ئه‌وه خۆیان بزانن به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌چن، مه‌یدانیان بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانی قانێعی فه‌رد ئاواڵه کردوه. نووسینگه‌لێک که
هه‌روه‌ک ئیشاره‌م پێ‌کرد، ده‌بێ بۆ سه‌رچاوه‌ی که‌ره‌سته و به‌ڵگه و
سوژه‌کانیان له ژووره‌کانی پلان داڕشتنی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانی
حکوومه‌تی ئێران‌دا بگه‌ڕێن.
ئه‌رکی ڕاگه‌یه‌نه‌ری مه‌جازیی
بێگومان له جیهانی ئه‌مڕۆدا به‌هۆی ئینتێرنێت و شۆڕشی ئینفورماتیک
ده‌س‌راگه‌یشتن به ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان و له‌وانه جیهانی مه‌جازی
ئاسانه.ئه‌مڕۆ چه‌مکی "ڕاگه‌یه‌نه‌ری شاروه‌ندیی" گاریگه‌رترین و شوێن
دانه‌رترین رێگا بۆ راگه‌یاندنی دوور له کونتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاته. بۆیه ده‌بێ
هه‌وڵ بدرێ له‌م بواره به‌شێوه‌یه‌کی دروست و به‌قازانجی پرسی ره‌وای
نه‌ته‌وه‌که‌مان(بۆ ئێمه‌ی کورد) که‌ڵکوه‌رگرین.
راسته ئه‌م بواره له ڕاگه‌یاندن کونتڕۆلێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ره‌وه نی‌یه،
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که شاری بێ ده‌روازه‌ش نی‌یه و ئه‌و که‌س یا
که‌سانه که له‌م بواره‌دا چالاکن، به‌رپرسایه‌تییان ده‌که‌وێته سه‌ر شان که
له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به‌رپرسایه‌تیی ئه‌خلاقی‌یه.
ئێمه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، نه‌ته‌وه‌یه‌کی داکیرکراو و دابه‌شکراوین که
خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆمان نین. بۆیه هه‌ڵسوکه‌وتی ئێمه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی که ئه‌م گرفته(بێ کیانی- دابه‌شکراوی- دیلی و نه‌بوونی
ئازادی)یان نی‌یه، جیاواز و له‌ئاست پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به
نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه هه‌ستیار و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین. هه‌رچه‌ند که ئه‌وه
به‌و مانایه نی‌ێه که ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش که به ئازادیی و سه‌ربه‌ستی
گه‌یشتوون، هیچ به‌رپرسایه‌تی و ته‌قه‌یود و ته‌عه‌هودێکیان نی‌یه.
بۆ نموونه ئێمه ده‌بێ له‌بواری رۆژنامه‌وانی‌دا زۆربه‌رپرسانه هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ین. بۆ ئه‌م شێوه هه‌ڵسوکه‌وته پێویسته که‌سانێک که له‌م
بواره‌دا(رۆژنامه‌وانی) هه‌لسووڕن، لانیکه‌م ئاشنا به کاری رۆژنامه‌وانی و
هاوکات پرسی پڕ له کرفتی نه‌ته‌وه‌که‌یان بن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه لانی
که‌م له‌بواری ئینتێرنێتدا له‌م باره‌وه زۆر لاواز و له دواین. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که به‌هۆی ناشاره‌زایی له کاری رۆژنامه‌وانی‌دا، هێندێکمان به‌ناوی
کاری سه‌ربه‌خۆوه، ڕاسته‌وخۆ له خزمه‌ت حیزبێکی سیاسی‌داین. به‌شێکی دیکه‌مان
کاری رۆژنامه‌وانیی ئینتێرنێتی‌یان ئه‌وه‌نده لا گرینگه که چوار که‌سی زیاتر
چاو له ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکه‌ن؟؟ ماڵپه‌ڕی واشمان هه‌یه لنگاوقووچ له ئازادی
و دێموکراسی تێگه‌یشتوه و هه‌رچی بگاته ده‌ستی به‌ناوی ئه‌وه‌ی با "ده‌می
که‌س نه‌به‌ستین"، با "قه‌ڵه‌می که‌س نه‌شکنین"، بابه‌ت و نووسراوه‌ی وا بڵاو
ده‌که‌نه‌وه که دوور له هه‌ر پڕه‌نسیپێکی رۆژنامه‌وانی‌یه. که نموونه‌ی
هه‌ره دیاری له‌لایه‌ک بڵاو کردنه‌وه‌ی نووسینی که‌سانێکی وه‌ک قانێعی فه‌رد و
هاشمی هێدایه‌تی و هاوبیره‌کانیانه، له لایه‌کی دیکه‌وه هاوکات نووسینی
که‌سانێکی سه‌ر به ته‌یفه‌کانی حێکمه‌تیست!! ئه‌مه جیا له‌وه‌ی که نیشانی
ده‌دا ئه‌و ماڵپه‌ڕه پێی له‌سه‌ر عه‌رز نی‌یه، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌شه
که بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌که‌ی هیچ به‌ده‌روه‌س نی‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه کێ‌یه که
نه‌زانێ که هاشمی هێدایه‌تی و (ئێستا) قانێعی فه‌رده‌کان راسته‌وخۆ
له‌به‌رابه‌ر داخواز و ئامانج و ئاواتی نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه وه‌ستاون.
ئه‌وشێوه که‌سانه به په‌لامار دانی حیزبه‌کان، و به‌تایبه‌ت
که‌سایه‌تییه‌کان هه‌وڵی سه‌ره‌کیان ئه‌وه‌یه که مه‌عنه‌ویاتی کورد
داهه‌ژێنن! له‌به‌رابه‌ری ئه‌مانه‌دا حێکمه‌تیه‌کانن که ئه‌وانیش
به‌شێوه‌یه‌کی دیکه دژایه‌تیی کورد و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی ده‌که‌ن.
له‌ڕاستی کاتێک چاو له هێندێک له‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌که‌ی ده‌بینی که ئه‌و
دوولایه‌نه(حیکمه‌تیه‌کان و کوردانی لایه‌نگری حکوومه‌ت) وه‌ک شایه‌ر
له‌به‌رانبه‌ی یه‌ک وه‌ستاون له رشانه‌وه دژی گه‌لی کورد له ده‌می یه‌کی
ده‌ستێننه‌وه. بۆیه جێگه‌ی پرسیاره ئایا به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه
ئاگاهانه ئه‌و کاره ده‌که‌ن یا به‌ڕاستی خۆیان نازانن چ زیانێک به خه‌بات و
تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نن؟
ره‌نگه که‌سانێک وا بیر بکه‌نه‌وه که ئه‌مه چه‌شنێک سانسۆر کردن و پێش‌گرتن
به ئازادی ڕا ده‌ربڕینه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و شیوه که‌سانه هه‌رئه‌وه‌نده
ده‌ڵێم، کام لامان ده‌ره‌تانی ڕاگه‌یه‌نه‌ریی زۆرتره؟ کوردی هه‌ژار که چوار
ماڵپه‌ڕی پروفشناڵی نی‌یه، یا هه‌رکام له‌و لایه‌نانه؟ لایه‌نی لایه‌نگری
ده‌سه‌ڵات، هه‌موو ئیمکانێک که حاکمیه‌ت دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خه‌باتکارانی
وه‌گه‌ڕی خستوه له ئیختیاریاندایه. مآلپه‌ڕه‌کانیان هیچ به‌ربه‌ستێکیان له
پێش نی‌یه، باقی بواره‌کانی دیکه هه‌ر به‌وشێوه‌یه. لایه‌نی حێکمه‌تیش له
رادیو و ته‌له‌فزیون و ماڵپه‌ردا زۆر له لایه‌نی کورد به‌هێزترن. سه‌یره‌که
له‌وه دایه ئه‌و دوولایه‌نه تاقه نووسراوه‌یه‌کی کوردان (ته‌نانه‌ت بۆ
ره‌خنه گرتنیش) بڵاو ناکه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ملا ده‌بینن که هیندێک ماڵپه‌ڕ،
به‌ناوی کاری سه‌ربه‌خۆوه بوونه‌ته جێگه‌ی ڕمبازێنی ئه‌و لایه‌نانه.
سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دایه کاتێک ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وکاره به
زیانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه ،هیچ بایه‌خێک به کومێنتی خوێنه‌رانیان ناده‌ن. له
کاتێکدا ماڵپه‌ڕی گه‌لانی دیکه به وردی گوێ له خۆێنه‌رانیان ده‌گرن و
کۆمێنته‌کانیان به بایه‌خه‌وه وه‌رده‌گرن.
نموونه‌ی ئه‌م ئیدیعایه‌م بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی قانێعی فه‌رده له
سه‌ر پێشه‌وا . ئه‌و نووسراوه که سه‌ره‌تا له چه‌ند(نه‌ک یه‌ک و دوو)
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه ناوه‌نده‌کانی ئه‌منیه‌تی بڵاو کرایه‌وه ، ماڵپه‌ڕێکی کوردیش
که خۆی له‌به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌خوازیدا پێناسه ده‌کات،بڵاوی کرده‌وه و هاوکات
ماڵپه‌ڕێكی ئیرانیش به‌ناوی ئه‌خبار روز (که زمانحاڵی ئوپوزیسونی ئێرانی دژی
کۆماری ئیسلامی‌یه) ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاو کرده‌وه. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له
ماڵپه‌ڕه کوردیه‌که‌دا چه‌ندین کۆمێنت له ژێری بابه‌ته‌که بڵاو کرایه‌وه
که بێجگه له یه‌ک دوویان نه‌بێت، ئه‌وانی دیکه خوازیاری لابردنی ئه‌و
بابه‌ته پڕ له ته‌وهین و بی‌حورمه‌تییه بوون. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و
ماڵپه‌ڕ چکۆله‌ترین بایه‌خیان به داخوازی ئه‌و که‌سانه نه‌دا. تا ئه‌و
جێگه‌یه که بوار ده‌ده‌ن به خوێنه‌رێکی هه‌میشه‌ییان که نیشانی داوه
لایه‌نگری حکوومه‌ته، بێته مه‌یدان و دژی ئه‌وانه‌ی که دژی بێحورمهتی کردن
و به نه‌خوێنده‌وار و تێنه‌گه‌یشتوو نیشاندانی پێشه‌وا کۆمێنتیان نووسیوه،
بداته به‌ر ره‌خنه و ڕاشکاوانه دیفاع له "جه‌نابی دوکتور قانێعی فه‌رد"
بکات. ئیتر چه‌ند کۆمێنتی ئیعترازیی بڵاو نه‌کراوه‌ته "ئه‌ڵاهو ئه‌عله‌م".
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که به ڕێز و حورمه‌ته‌وه په‌یامی ئیعترازیی بۆ ئه‌و
ماڵپه‌ڕه ناردبوو، به‌رێز نووسه‌ر و توێژه‌ر کاک حه‌سه‌نی قازی بوو که‌من
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی ده‌نێمه به‌ر دید و قه‌زاوه‌تی خوێنه‌ر:
حەسەنی قازی|1
Apr 2010 - 00:30
ئەو کوردە حەیاتەش ڕەنگە لە مەڕ ناسێنەی خۆی و وەبیرهێنانەوی ئەو تراژێدییانەی
بەسەری هاتووە ماوەیەکی زۆر زیاتری پێبوێ تا لە ئاڵۆزی و سەرەگێژە ڕزگاری
بێ.ئەگەر ١٠ی خاکەلێوە ی ١٣٢٦ی هەتاوی بە بیرەوەرییەکی تاڵی مێژووەکەمان بزانین
کوا ئەوە ڕەوایە بە بۆنەی ڕۆژێکی ئاوا نووسینی کابرایەک بڵاوبکەینەوە کە جگە
لەقسە هەڵبەستن لە پێناو نکۆڵی لە ناسێنەی سیاسی کورد هیچی دیکەی پێ نییە
زۆر جێی داخە بۆ بیرەوەری ١٠ی خاکەلێوە پلاتفۆرنێکتان بۆ چاوبەستێکی ناسراو پێک
هێناوە بۆ کاوێژکردنەوەی ڕک و کینی لە ئاست ناسێنەی کورد. ئەو کارە ئەگەر "خۆ
ئێشاندن" نەبێ چییە ؟
وه‌ک باسکرا ماڵپه‌ڕێکی ئێرانیی به‌ناوی "ا‌خبار روز"یش ئه‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر
پێشه‌وا بڵاو کردىوه‌وه. من(نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه) به دیتنی ئه‌و نووسراوه
له به‌شی کۆمێنت دا ، په‌یامێکی ئیعترازیم بۆ به‌روه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که
نووسی (که به‌پێچه‌وانه‌ی جه‌نابی حه‌سه‌نی قازی، نه‌ک هه‌ر نه‌رم نه‌بوو ،
به‌ڵکه تاوانبارم به چه‌وتی له روانگه دا کردبوون. شێوه‌ی کومێنت نووسین
له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا به‌وشێوه‌یه که هه‌رکه کۆمێنته‌که‌ت به‌ڕێکرد، ده‌سبه‌جێ
ده‌چێته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که. پاش ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌که‌ی خۆم خوێنده‌وه، پاش نیو
کاتژمێر په‌یامێکم بۆ هات که وێڕای سپاسی ئه‌وه‌ی که ئاگاداریانم
کردوه‌ته‌وه، ڕایان گه‌یاند که‌بابه‌ته‌که‌یان به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕه‌که سڕیه‌وه‌ته‌وه. رۆژێکی پاشتریش به‌شێوه‌یه‌کی دیکه دیسان
سپاسیانکردم.
ئه‌وه‌ش ده‌قی کۆمێنته‌که‌ی من :
از :
خلیل غزلی
عنوان :
کم دقتی ا‌خبار روز
مدتی است که آقای قانعی فرد بانوشتن "تحلیل"هایی از این دست، حمله‌ای هیستریک
را علیه مبارزات حق طلبانه ملت کرد و رهبران آن آغاز کرده‌است. که متاسفانه
سایت ا‌خبار روز هم به مبلغین این نوشته‌ها پیوست. برای آگاهی شما منابع و
مستندات آقای قانعی‌فرد را تنها می‌شود در آرشیو یا اتاقهای سند سازی نهادهای
امنیتی جمهوری اسلامی یافت. به زبانی دیگر نوشته‌های این به اصطلاح "محقق"
بیش از آنکه در خدمت روشنگری باشند، حمله هدفمند و سازماندهی شده توسط نهاد
های امنیتی (از زبان این شخص) برای تخریب جنبش آزادخواهانه مردم کردستان می
باشد. حرکتی که بدون شک علیه ملتهای دیگر ساکن ایران(وا از جمله بلوچ و آذری
ها) با امضای افرادی از همان ملتها، شروع می‌شود یا تاکنون شروع گردیده‌است.
بدون شک انتشار چنین مطالبی( که مستقیمن در راستای اهداف حکومت اسلامی
می‌باشند)توهین مستقیم به مردم کوردستان می باشد. که کم‌ترین عواقب آن عدم
اطمینان از سلامت نظری این سایت و گردانندگان آن خواهد بود. برای آگاهی از دیگر
نوشته‌های نهاد های امنیتی که بانام قانعی فرد علیه مردم کوردستان جنبش آنان
و احزاب و رهبران مردمی این ملت، منتشر گردیده‌است، می توانید به سایتهای
وابسته به نهادهای امنیتی حکومت رجوع کنید.
وه‌ک باسم کرد ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئێرانی‌یه ده‌سبه‌جێ نووسراوه‌که‌ی
به‌ته‌واوه‌تی سڕیه‌وه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕه کوردی‌ێه‌که ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت،
(تا کاتی نووسینی ئه‌م دێڕانه) ئه‌و بابه‌ته‌ی له ئارشێوی خۆیدا ڕاگرتوه.
ئه‌وه‌ی منی هاندا که له ئاست پیلانی هاوبه‌شی قانێعی فه‌رد و ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تیه‌کان هه‌ڵوێست بگرم ،ئه‌و بێ‌حورمه‌تیه بوو که به پێشه‌و کرا و
به‌تایبه‌ت بڵاو بوونه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕێک که خۆی له به‌ره‌ی ئازادیخوازنی
کورددا پێناسه ده‌کات. دیاره من هیچکات به‌چاوی ته‌قدیسه‌وه ناڕوانمه هیچ
دیارده‌یه‌ک و له‌وانه پێشه‌واش. به‌ڵام چاو له‌وه ده‌که‌م که کێ و به چ
مه‌به‌ستێکه‌وه ره‌خنه ده‌گرێ یا لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی چ ئامانجێک ره‌چاو ده‌کات.
ئه‌گینا تا ئێستا زۆر بابه‌تی ره‌خنه‌گرانه‌م له‌سه‌ر پێشه‌وا خوێندوه‌ته‌وه
که بێجگه له ذوویان نه‌بێ، ئه‌وانی دیکه‌م پێ ئامانجدار نه‌بوون.دیاره
مه‌به‌ستم له نێو لایه‌نی کوردیدایه. بۆیه له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌رده‌گرم و
باسی ئه‌و دوو هه‌ڵسوکه‌وته‌ش ده‌که‌م.
ئه‌و دوو هه‌ڵسوکه‌وته ئامانجداره به‌م شێوه‌یه: یه‌کیان "سه‌ید عه‌زیزی
شه‌مزینی"یه که له کتێبه پر بایه‌خه‌که‌یدا (بزووتنه‌وه‌ی رزگاری
نیشتمانیی کوردستان)، پێشه‌وا قازی به ئاشبه‌تاڵ کردن تاوانبار ده‌کات. وه‌ک
باسم کرد ئه‌و کتێبه‌ی دوکتور شه‌مزینی بێجگه له هێندێک به‌شی نه‌بێ که به
روانگه و باوه‌ڕێکی "پڕۆسوڤیه‌ت" (هه‌مان توذه‌ئیزمی لای خۆمان) نووسراوه و
ئیدئولۆژیی به‌سه‌ر "لۆژیک"دا زاڵه - (بۆ نموونه به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی شکستی
کۆماری کوردستان)، وه‌کی دیکه ده‌کرێ به یه‌کێک له باشترین کتێبه
مێژووییه‌کان بزانرێ که کوردێك له‌سه‌ر مێژووی کوردستان نووسیویه. ئامانجی
گشتی عه‌زیز شه‌مزینی له به ئاشبه‌تاڵ چوواندنی حه‌ره‌که‌تی قازی ئه‌وه
بووه که هه‌ڵوێستی هه‌لپه‌رستانه و غه‌یر ئه‌خلاقیی سۆڤیه‌تی ئه‌و کات له
ئاست رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه پاساو بکات.
که‌سی دووه‌م که به‌شێوه‌یه‌ک پێشه‌وا به ئاشبه‌تاڵ تاوانبار ده‌کات، یاد
زیندوو دوکتور قاسملوو بوو . دوکتور قاسملوو به چه‌شنێک له نامێڵکه‌ی 40 ساڵ
خه‌بات و تێکۆشان‌دا. ئه‌گه‌رچی له ته‌واوی ئه‌و نامێڵکه‌یه‌دا په‌سنی پێشه‌وای
داوه و له زۆر خاڵی به‌هێزی پێشه‌وا دواوه، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌ی
هێناوه‌ته گۆڕ. که به باوه‌ڕی من به‌چه‌شنێکی ئامانجدار مه‌به‌ستی ئه‌وه
بوو که بڵیی هه‌موو ڕێبه‌رانی تا ئه‌و ده‌می حیزبی دێموکرات ره‌خنه‌یان
له‌سه‌ر بووه و به‌شێوه‌یه‌ک زیانیان به حیزب گه‌یاندوه و ته‌نیا ئه‌و
نه‌بێت!!
گه‌رچی له باره‌ی پێشه‌وا و هۆی شکانی کۆماری کوردستان زۆر نووسراوه و پێویست
به داکۆکیی من له پێشه‌وا و بڕیاره‌کانی ناکات، به‌ڵام بێ سه‌رنجدان به
خاڵێکی زۆر گرینگ ، ئه‌یش قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وده‌م(ده‌ره‌به‌گایه‌تیی)
و پشت کردنی زۆرێك له سه‌رۆک‌هۆزه‌کان له کۆمار و به‌ته‌نیا هێشتنی پێشه‌وا،
ده‌رک کردنی هۆیه‌کانی شکستی کۆمار دژوار ده‌کات.
له کۆتاییدا هه‌ق وابوو که من بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانم لانی که‌م
نووسراوه‌که‌ی قانێعی فه‌رد له‌سه‌ر پێشه‌وا م له ئاخری ئه‌م نووسراوه‌دا
دانابای. سه‌ره‌تا ویستم ئه‌و کاره بکه‌م به‌ڵام هه‌رچی سه‌رم هێنا و بردم،
ئیجازه‌م به‌خۆم نه‌دا له ناو قه‌له‌می من دا بێحورمهتی وا گه‌وره به
پێشه‌وا بڵاو بێته‌وه. بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ،ئه‌و بابه‌ته
بخوێننه‌وه، تا نووسینی ئه‌م دێڕانه هێشتا له ئارشیوی ئه‌و سایته کوردیه‌دا
ماوه و ده‌توانن بیخوێننه‌وه. یا ئه‌وه‌ی له ماشینی گه‌ڕانی گۆگڵ یا هه‌ر
ماشینێکی دیکه‌ی گه‌ڕان له ئینتێرنێتدا ده‌توانن بیبیننه‌وه.
تێبینیی نووسه‌ر:
ئه‌م بابه‌ته چوارمانگ پێش نووسراوه
و بێ هیچ ده‌سکارییه‌ک دیسان بڵاوی
ده‌که‌مه‌وه
گه‌ر بۆچوونێکت
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|