|
بادانه‌وه عه‌یب نی‌یه، به‌ڵام...
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
له ناوچه‌ی موکوریان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
په‌ندێک هه‌یه که له شوینه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان نی‌یه. په‌نده‌که به‌وشێوه‌یه که
ده‌ڵین: "له مه‌نگوڕان بادانه‌وه عه‌یب
نی‌یه". پێموایه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌نده
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می عه‌شیره‌گه‌ریی و
ده‌ره‌به‌گایه‌تی.سه‌رده‌مێک که "قسه‌ی پیاو یه‌ک
بوه" (ئه‌ڵبه‌ت هه‌ر له قسه‌دا)و ئه‌گه‌ر "پیاو"
هه‌ڵه‌شی کردبای و بڕیارێکی دابای، ده‌بوا
له‌سه‌ری راوه‌ستابای. من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و
که‌ش و هه‌وای مه‌نگوڕانم (ئه‌گه‌ر وا بووبێ)پێ
زۆر پێشکه‌وتووتر له ئه‌وه‌ی که مرۆڤ هه‌ڵه‌بکات
به‌ڵام "پیاوه‌تی"یه‌که‌ی ئیجازه‌ی پێنه‌دات دان
به هه‌ڵه‌که‌دابنێ.چوونکه مرۆڤ له پڕۆسه‌ی
چوونه پێشی ژیانیدا ،به ئه‌زموونی زۆرتر و فیکری
گه‌شاوه‌تر ده‌گات. هاوکات زۆریش ئاساییه که به
فیکری دیکه بگات و باوه‌ڕه‌کانی پێشووی خۆی ره‌ت
بکاته‌وه.واتا ئه‌وه‌ی دوێنێ باوه‌ڕی پێ بوه،
ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی به‌شێوه‌یه‌کی دیکه بیر
بکاته‌وه که ته‌نانه‌ت دژی بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی
دوێنیی بێت.
له‌م نێوانه‌دا خاڵێک زه‌ق ده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه گه‌ر هاتوو که‌سێک به‌وه گه‌یشت که
بیر‌و و بۆچوونه‌کانی دوێنێی هه‌ڵه بوه و ئه‌مڕۆ
به‌شێوه‌یه‌کی دیکه بیر بکاته‌وه، ئایا ده‌بێ
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕابردووی خۆی بکات؟ ئه‌مه
خاڵێکی زۆر گرینگه.
له‌وکاته‌وه که مرۆڤ خۆی ئاماده ده‌کرد پێ
بنێته هه‌زاره‌ی سێهه‌می شارستانیه‌ته‌وه،
گۆڕانێکی قووڵی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان ریزبه‌سته
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا
پێکهاتوه.یه‌که‌م گۆڕان نه‌مانی قه‌واره‌ی
دووجه‌مسه‌ریی جیهان به تێککشکانی به‌ره‌ی
سوسیالیزمی مه‌وجود (به‌ره‌ی وڵاتانی سۆڤیه‌ت)
بوو. وڵاتانێک که خۆیان به نوێنه‌ری
دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانیخوازی ده‌ناساند.به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌ره‌یه چه‌نده له دونیای
ڕاستیدا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و جیهانه‌ی ده‌کرد
(دادپه‌روه‌ری) ئیمڕۆ ئیتر له هه‌موان روونه که
ده‌سه‌ڵات گه‌لێکی تۆتالیتر بوون، که ئه‌گه‌ریش
هێندێک دادپه‌روه‌ریان ره‌چاو ده‌کرد، نه‌بوونی
ئازادی و دێموکراسی بایه‌خی ئه‌وه‌شی له‌نێو
بردبوو.
تا ئه‌وکاته (پێش رووخانی سۆڤییه‌ت)له نێو زۆرێک
له خه‌ڵکی جیهان و به‌تایبه‌ت رووناکبیرانی
خه‌ڵکانی سته‌ملێکراودا ،رووکردنه بیروباوه‌ڕی
کومونیستی و چه‌پ و سوسیالیستی زۆر گه‌رم و گوڕ
بوو. ئه‌وه به‌تایبه‌ت له نێو رووناکبیری
وڵاتانی دواکه‌وتوو زۆرتر به‌رچاو
بوو.به‌شێوه‌یه‌ک که فیز و ژستی کومونیستی گرتن
یه‌کێک له دیارده هه‌ره به‌رچاوه‌کان بوو. تا
ئه‌و جێگه هه‌موو ریبه‌رانی ره‌وت و لایه‌نه
کومونیستیه‌کان، نه‌ک هه‌ر له چینی چه‌وساوه و
کرێکار و ره‌نجدری وڵات نه‌بوون، به‌ڵکه به زۆری
کوڕه ده‌ره‌به‌گ و ده‌وڵه‌مه‌ند و بنه‌ماله
ده‌سرویشتوه‌کان بون. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ره‌وتی
کومونیستی قه‌ت له جه‌غزی رووناکبیران و زانکۆکان
تێنه‌په‌ڕی. ئه‌ڵبه‌ت له‌و نێوه‌انه‌دا زۆریش له
رووناک‌بیر و ته‌نانه‌ت کوڕه زه‌حمه‌تکێش هه‌بون
که شوێن ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌که‌وتن و ژمارێکی زۆریش
تاسه‌ر به رێبازه‌که‌یان وه‌فادارمانه‌وه و
ته‌نانه‌ت گیانیشیان له پێناویدا به‌خت کرد. که
بێگومان بۆ هه‌تا هه‌تا له‌دڵی نه‌ته‌وه و مێژووی
وڵاته‌که‌یاندا ناویان به رێز و حورمه‌ته‌وه
ده‌مێنێته‌وه.
کاتێک باسی جه‌مسه‌ری چه‌پ و کومونیست(له وڵاتانی
په‌راوێزخراو ) ده‌کرێ ، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و
راستی‌یه‌ش پێویسته که ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ش له
ته‌یفی جۆربه‌جۆر و ره‌نگامه پێکهاتبوو. هه‌رله
توندره‌وی ئیفراتی‌یه‌وه وه‌ک مائوسیسته‌کان له
ده‌یه‌کانی 60ی سه‌ده‌ی ڕابردوو و
حێکمه‌تیسته‌کانی پاشتره‌وه تا توده‌ییه‌کان که
له چه‌پ و کومونیزم ته‌نیا ناوه‌که‌یان
وه‌رگرتبوو و به ناوه‌رۆک له موسوڵمانه
خورافی‌یه‌کان دواکه‌وتووتر و له سیاسه‌تدا
هه‌میشه چاوله‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات. ئه‌ڵبه‌ت نابێ
ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین که له ڕاستیدادا ئه‌م
سه‌ر و ئه‌وسه‌ری جه‌مسه‌ری کومونیزم و چه‌په‌کان
دوو به‌ری یه‌ک دراو(سکه) بون. ئه‌وه
ڕاستی‌یه‌که که پاشتر هه‌ردوولا له کرده‌وه‌دا
سه‌لماندیان.ئه‌ڵبه‌ت له نێوان ئه‌و دووجه‌مسه‌ری
چه‌پدا(توندره‌وه‌کان و داته‌پیوه‌کان) بیر‌و
باوه‌ڕی نێوه‌نجی تێگه‌یشتووش هه‌بوون که زۆرتر
له تاکه‌کاندا خۆی ده‌نواند.
وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا سه‌رده‌مێک چه‌پ بون و خۆ
به‌کومونیست ناساندن باو بوو و هه‌رکه‌س
بیویستایه خۆی به رووناک‌بیر و پێشکه‌وتنخواز
نیشانبدایه، ئه‌گه‌ر هیچ موتالعه و زانیاریشی
نه‌بوایه، به هه‌ڵوێستی توند و تیژ و ده‌ربڕینی
وشه‌ی زل زل ده‌بوو به‌چه‌پ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
فێکره له‌کۆمه‌ڵدا پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو،
که‌سانی هه‌وچی و نه‌زان زۆر زوو ده‌بوونه
"رێبه‌ر". که‌سانێک که وه‌ک پێشتر باس کرا، به
زۆری له بنه‌ماڵه‌ی داڕا و ده‌وڵه‌مه‌ندان بوون و
نه ده‌ردی زه‌حمه‌تکێشیان ده‌زانێ و نه هه‌ستیان
به چه‌وسانه‌وه کردبوو.
پاش رووخانی سۆڤیه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی
ئینفورماتیک و گه‌شه و ته‌قینه‌وه‌ی ئامرازه‌کانی
پێوه‌ندی، وریایی و گه‌شه‌یه‌کی فیکریی گورج له
سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هاته ئاراوه، که یه‌ک
له‌وانه ئه‌و چه‌په دواکه‌وتوه‌ی که پێشتر
ئاماژه‌م پێدا به‌ته‌واوی چوه ژێر پرسیاره‌وه.
له‌م نێوانه‌دا رێره‌وانی ئه‌و فیکره (به‌تایبه‌ت
له وڵاتانی دواکه‌وتوو و له‌وانه کوردستان)
به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر تووشی ئاڵوگۆڕ و
به‌خۆداچوونه‌وه هاتن. ده‌سته‌یه‌کیان که وه‌ک
مه‌زهه‌ب و ئایین چاویان له بیروباوه‌ڕه‌که‌یان
ده‌کرد، هه‌روه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه و به‌هۆی
ئه‌وه‌ی جیهان تووشێ گۆڕان هاتوه و ئه‌وان وه‌ک
خۆیان ماون، هه‌موو قسه و کردار و تیوریه‌کانیان
وه‌ک شانۆگه‌ری (ئه‌ویش له جه‌شنی کومیک)ی ده‌چی.
ده‌سته‌یه‌کی دیکه‌یان که سانی واقعبین بون. هه‌ر
ئه‌وکاتیش له ئیفرات و ته‌فریت خۆیان ده‌پاراست و
هیچکات به‌ته‌مای ئه‌وه نه‌بوون وڵات بکه‌نه
"کوبا" و "ڤیه‌تنام" و هه‌میشه له عه‌داڵه‌ت و
دادپه‌روه‌ریی داکۆکیان ده‌کرد. ئه‌م ته‌یفه زۆر
زوو توانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕاستی‌یه‌کانی مه‌وجوود
ده‌ق بدات و له ته‌بین کردنی بیروباوه‌ڕی خۆیدا
ورد تر و قووڵتر بێته‌وه و به دروست و له ناخی
ده‌روونه‌وه دیارده‌ی دێموکراسی و مافی مرۆڤ و
ئازادی تێکه‌ڵ به باوه‌ڕی یه‌کسانیخوازانه‌ی خۆی
کرد. ئه‌م ته‌یفه ناوه‌نجی‌یه، سه‌ره‌ڕای
باوه‌رمه‌ند بوون به یه‌کسانیخوازی و خۆ
پێناسه‌کردن له به‌ره‌ی چه‌پ دا قه‌ت
"ئیدئولۆژیک" هه‌ڵسوکه‌وتیان نه‌کرد. هه‌ر ئه‌و
کراوه‌بوونه یارمه‌تیدان که‌له به‌رابه‌ر
ته‌وه‌ژمی شه‌پۆله قورسه‌کانی ئاڵوگۆڕه‌کانی
باسکراودا بتوانێ خۆی ڕاگرێ و به وه‌رگرتنی
ئه‌زموون، پوخته‌تر و قووڵتر له به‌ره‌ی چه‌پ دا(
ئه‌و چه‌په‌ی که ئه‌مڕۆ ته‌عریف ده‌کرێ)
بمێنێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئیشاره به‌وه‌ش
نه‌کرێ که ئه‌م ته‌یفه به‌زۆری له ده‌ره‌وه‌ی
رێکخراوه ئیدئولۆژیکیه‌کان دا بوون.
ده‌سته‌یه‌کی دیکه له‌و ناوه‌دا هه‌بوون که وه‌ک
باسم کرد چه‌پ و مارکسیزم و کومونیزمیان وه‌ک
مود(که‌ش و هه‌وای رۆژ) هه‌ڵبژاردبوو و هیچ
باوه‌ڕێکیان پێ نه‌بوو. ئه‌م که‌سانه گه‌رچی به
چوونه سه‌ری ته‌مه‌نیان ورده ورده ده‌گه‌یشتنه
واقعی ده‌روونی خۆیان و که‌م که‌م ماڵئاواییان له
چه‌پ و یه‌کسانیخوازیی ده‌کرد(که نموونه‌یمان له
مێژووی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا زۆره)، به‌ڵام
ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی که له ئاستی جیهانیدا
هاته‌پێش(رووخانی شه‌وره‌وی و شۆڕشی
ڕاگه‌یه‌نه‌ریی) به فریایان که‌وت و به‌بێ هیچ خۆ
ئازاردان و به‌بێ ئه‌وه تێبینێ‌یه‌کیان له‌سه‌ر
رابردووی خۆیان بێت، له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی پێشووی
خۆیان مآلئاوایان کرد (که به دڵنیاییه‌وه
باوه‌ریان پێ نه‌بوه و وه‌دووی شه‌پۆل
که‌وتبوون). ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ته‌یفه خۆی دبنه
چه‌ند به‌شه‌وه: به‌شێکیان به‌پانه‌وه دژی چه‌پ
و ته‌نانه‌ت دادپه‌روه‌ریی ده‌دوێن و به ئاشکرا
نه‌فره‌ت له ڕابردووی خۆیان ده‌که‌ن، به‌شێکی
دیکه‌یان ئه‌گه‌رچی پشتیان له رابردوو کردوه،
به‌ڵام به شه‌رمه‌وه باسی ده‌که‌ن و به رواڵه‌ت
خۆیان هه‌ر به چه‌پ و سوسیالیست و...
نیشانده‌ده‌ن ، به‌ڵام به‌کرده‌وه ده‌ریده‌بڕن
هیچ باوه‌ڕێکیان به دادپه‌وه‌ریی نه‌ماوه و
جیهانی پڕ له ناعه‌داڵه‌تی ئه‌مڕۆ، هیچ
ئازارێکیان نادات. به‌شێکی دیکه‌شیان هه‌یه که
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پشتیان له ڕابردووی خۆیان
کرده‌وه، به‌عاله‌می ئاشکرا له مێژوو و
ڕابردووی فیکریی خۆیان نکۆڵی ده‌که‌ن. واتا ئیدیعا
ده‌که‌ن که قه‌ت بیروباوه‌ڕی کومونیستی و
دادپه‌روه‌رانه‌یان نه‌بووه. سه‌یره‌که
له‌وه‌دایه ئه‌م که‌سانه بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه
که هێشتا ئارشیوه‌کان پڕن له نووسینه توند و
تیژه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ئیستا نکۆڵی
لێده‌که‌ن. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م
شێوه‌که‌سانه به زۆری له ڕێبه‌رانی حێزبه
پارچه پارچه کراوه‌کانن و به‌بێ ئه‌وه شه‌رم
له هاو حیزبی‌یه‌کانیان بکه‌ن یا بیر له‌وه
بکه‌نه‌وه که ئاخۆ چۆن له‌سه‌ر که‌سایه‌تیان
حیساب ده‌کرێ، به‌عاله‌می ئاشکرا نکۆڵی له چه‌پ و
کومونیست بوونی(هه‌رچه‌ند درۆزنانه‌ی)ی ڕابردوو
ده‌که‌ن و له کاتێکدا که‌سی وایان تێدایه که
شه‌ڕی ناوخۆیی (کۆمه‌ڵه و دێموکرات)ی به شه‌ڕی
پرولتاریا و کومونیسته‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری
و بورژواکان ده‌ناساند و ده‌یان مه‌قاله‌ی له
سه‌ر لینینیم و مارکسیزم له ئارشێوه‌کاندا ماون،
دێته سه‌ر ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان و به‌بێ ئه‌وه
تۆسقاڵێک ره‌نگی بزر بێ، ده‌ڵێ قه‌ت کومونیست
نه‌بووه. ئه‌ڵبه‌ت به باوه‌ڕی منیش که‌سانی وا
ڕاست ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی پێشتر ئیدیعایان ده‌کرد،
هه‌موو درۆ بووه. به‌ڵام ئه‌م به‌رێزانه ده‌بێ
ئه‌و مافه‌ش به خه‌ڵک بده‌ن که ئیدیعاکانی
ئێستاشیان باوه‌ڕ نه‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه چ
گارانته‌یه‌ک هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی که‌شوهه‌وایه‌کی
دیکه هاته‌ئاراوه، دیسان تف له باوه‌ڕه‌کانی
ئه‌مڕیان نه‌که‌ن؟ته‌نیا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه
به‌مشێوه که‌سانه بڵێن:بادانه‌وه عه‌یب نی‌ێه،
به‌ڵام رابردووش به‌شێکه له ژیان و تێکۆشانی
ئێوه، بۆ شه‌رمی لێده‌که‌ن؟
قسه‌ی کۆتایی ئه‌وه‌یه که ئه‌م هه‌موو هه‌ڵبه‌ز
و دابه‌زه به‌هۆی سه‌ربه‌رخۆنه‌بوون له
بیروباوه‌ڕدایه. به‌داخه‌وه ئێستاش به‌شێکی زۆر
له رووناک‌بیر
و
چالاکی سیاسیی
ئێمه‌ی کورد به فێکر و روانگه و ره‌واشناسیی زاڵ
به سه‌ر ئێران یا ئێراق و... فێری سیاسه‌ت ده‌بن
و پێ ده‌نێنه کۆمه‌لگه‌وه، بۆیه له
سه‌ربه‌خۆبوونی ىریاردان و ده‌رکی ڕاستی‌یه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی
نه‌ته‌وه‌که‌ی(کورد)کڵۆڵن. هه‌ر ئه‌وه‌شه که
له‌باری که‌سایه‌تی و شه‌خسیه‌تیشه‌وه ڕا ڕا و
لاواز و چاوله‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یا "ئوپوزیسیون"ی
ده‌سه‌ڵاتن.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|