|
ئێوارە کۆڕێک بۆ یادی مامۆستا حەمە ساڵح دیلان
ماڵپەڕی هەڵوێست
رۆژی شەممەی ڕابردوو رەوەندی کوردی لە شاری
"یۆتۆبۆری"ی ولاتی سوید کۆڕێکیان بە مەبەستی
یادکردنەوەی مامۆستاحەمە ساڵح دیلان، تێکۆشەری
سیاسی، شاعیر و هونەرمەندی مەزنی کورد و بە
هاوکاری بنەماڵەکەی سازکرد.
لەم کۆڕ یادەدا ژمارەیکی زۆری
کوردانی ئەو شارەو شارەکانی دەوروبەری بەشدارییان
تێدا کرد. لە نێوانی یاد کۆڕەکە دا شاعیری گەورەی
کورد مامۆستا شێرکۆ بێکەس بەپەیڤێکی ڤیدیۆیی
بەشداریکرد. هەروەها هونەرمەند عەدنان کەریم و
دکتۆر نەبی و مامۆستا و نوسەر زاهیر ئەحمەد سەوز
لەگەڵ سابیر سدیقی شاعیر بەشداری ئەم
یادکردنەوەیان کرد.
مامۆستا حەمە ساڵەح دیلان، داهێنان و تێڕوانینی بۆ
ژیان و خەباتی نەتەوەیی نەک هەر بەشیعر، بەڵکو بە
ڕیتم و ئاوازی تایبەتی خۆی هەستی هەمو کوردێکی
هەژاندوە و هەر ئەو جوانی و داهێنانەشە وایکردوە
تا هەتا هەتایە بەرهەمە هونەریەکانی(چ شیعر و چ
ۆرانی و مەقامات) بەزیندویی بمێنێتەوە و بەردەوام
نەوە بە دوای نەوە هۆگر و عەوداڵی بن.
دیلان لەبەر هەڵوێستی یەکسانیخوازانە و پاک و
جوامێرانەی بۆ کورد و کوردستان، تا ژیا بێگەرد و
سەربەرز هەموو توانایەکانی بۆ نەتەوەکەی تەرخان
کرد. لەم پێناوەدا دیلان چەندین جار ژیانی
گەیشتۆتە مەترسیەوە و زیندانی کراوە.
پێشکەش کردنی تابلۆیەک بەشێکی تری کۆڕەکە بوو، پاش
پشویەکی کورت، درێژە بە کۆرەکە درا کە باسێک لەسەر
شێوازی مەقامەکانی مامۆستا ساڵەح دیلانی گرتە خۆ
و باسی ئەوە کرا کە شێوازی تایبەتی مەقام خوێندنی
بدیلان بون بە رێچکەیەکی نوێ بۆ مەقامی کوردی
.پاشان
هونەرمەند عەدنان کریم بەوتەیەک لەسەر ژیانی
هونەری دیلان دوا و بەمەقامێکی مامۆستا دیلان
یادکردنەوەکەی زیاتر رازاندەوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە هەڵبەست دیلان، بەناوی
بنەماڵەی مامۆستا حەمە ساڵح دیلانەوە سوپاسی
ئامادەبوان و رەوەندی کوردی لەو شارە کرد بۆ
سازکردنی ئەم یادە.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|