سه‌رپه‌ڕ   نووسه‌ران   ‌  سیاسی    ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

 

                        

تێبینیی ماڵپەڕی هەڵوێست لەسەر رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان

حەوتووی ڕابردوو راگەیەنەرەکانی ناوەندی ئەمنیەتییی ئێران(پرس تیڤی و چەند ڕاگەیەنەر و سایتی دیکە) بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیویی کە تێکەڵێک بوو لە سناریویەکی ناشیانەی ناوەندە ئەمنیەتیەکان و دان‌پێدانان(ئیعتراف)ی چەند چالاکی مەدەنی، ویستیان سەرەڕای بەلارێ‌بردنی بیرورای گشتی، چەشنێک فەزا سازی دژی بزووتنەوەی رزگاری‌خوازی کورستان وەڕێ بخەن و هاوکات بواری ئیعدامی چەند چالاکی مەدەنی فەراهەم بکەن.

گەرچی ئیستا ئیتر پاش ٣٠ ساڵ نمایش دانی ئەم شانۆگەریانە، هیچ ناوەند و کەسێک شک لە درۆبوونیان ناکات و ئەم شێوە ئیعترافانە تەنیا دەبنە هۆی رسوایی زۆرتری حکوومەتی ئیسلامی و هاوکات هاوسۆزیی کۆمەڵگە لە گەڵ قوربانیانی ئەشکەنجە و تەحقیر، بەڵام ئەمجارە حکوومەت هاتوە لە نەبوونی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان(رێزدار کەبوودوەند) کەڵکی وەرگرتوە و ٢ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەی هێناوە و بۆ هەقانیەت دان بە تاوان و جەنایەتی خۆی دژی ئەو رۆڵە ئەشکەنجە دراوانە کەڵکی لێ‌وەرگرتوون.

ڕاستی ئەوەیە کە ئەو دووکەسە بە مل دان بە ناوەندە ئەمنیەتی‌یەکان نیشانیان دا کە لەباتی دیفاع لە مافی مرۆڤی تاکی کورد، پاساودەری جەنایەتی حکوومەتی ئێرانن. بۆیە لە کۆمەلگە و لای چالاکانی مافی مرۆڤ دژی ئەو کردەوەیان بە توندی هەڵوێست گیرا.

مالپەڕی هەڵوێست کە هەر لە سەردەمی پێکهاتنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان خۆی بە پشتیوان و هاریکاری ئەو رێکخراوە زانیوە، وێڕای پشتیوانی لە هەڵوێستی چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لە ئاست ئەو دوو کەسە، ڕادەگەیەنێت کە لێرە بەدواوە لە سەلامەتی ئەو ڕێکخراوە گومانی هەیە و(تا رەوینەوەی ئەو شک و گومانە) هیچ ئاگاداری و ڕاگەیەندراوێکی بڵاو ناکاتەوە و لە هیچ بانگەوازێکی پشتیوانی ناکات.

بەرێوەبەیی ماڵپەڕی هەڵوێست

 


بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه‌ و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌م فۆرمه‌ که‌لک وه‌رگره‌

  ناو :

  ئیمه‌یل :

 ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌پارێزرێت

 ناوی بابه‌ت*:

 ڕا و بۆچوون:

* -  ناوی ئه‌م بابه‌ته‌ یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه‌

هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت

 

 

 

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com