|
کۆچی
دوایی کاک چیا و هه‌ڵوێستی "دێموکرات"ـه‌کان
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به داخ و که‌سه‌ره‌وه ئاگادار بوین که
تێکۆشه‌ری دێرین و نیشتمانپه‌روه‌ری تا سه‌ر
وه‌فادار به ئامانجه‌کانی، "کاک چیا"
له شاری ماڵمو(سوئید)، پاش ئه‌وه‌ی
سه‌رله‌به‌یانی
2ی مانگی6
به عاده‌تی هه‌میشه بۆ وه‌رزش و
ڕاکردن له ماڵ دێته‌ده‌ری، تووشی ئیستی قه‌لبی
ده‌بێت و ده‌که‌وێته سه‌ر عه‌رز، خه‌ڵکیک له
چاویان لێ ده‌بێ ئامبولانس خه‌به‌ر ده‌که‌ن و
ده‌یبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
هه‌وڵ و تێکۆشانی دوکتوره‌کان نه‌تیجه نادات
ودڵه پر له هه‌ست و سۆزه‌که‌ی بۆ کوردستان و
به‌ش مه‌ینه‌تان بۆ هه‌میشه له‌کار ده‌که‌وێ. کاک
چیای نیشتمانپه‌روه‌ر و ئینسان دۆست، کاک چیای
پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی بێ وێنه، کاک چیای
نووسه‌ر و کاک چیای راهێنه‌ر، له‌کاتێکدا
چاوه‌کانی بۆ هه‌میشه له‌سه‌ریه‌ک دانا، که هیچ
که‌س و لایه‌نێکی به‌ده‌وره‌وه نه‌بوو و، وه‌ک
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه که ژیان و ماڵ و مه‌قام و
سامانی له‌سه‌ر دانا، بی که‌س و ته‌نیا له
تاراوگه دواین هه‌ناسه‌کانی ژیانی ته‌واوکرد.
کاک چیا، که‌له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به "سه‌رهه‌نگ چیا"
ده‌ناسرا،ناویی "موحه‌مه‌د ره‌سوول ره‌بێعی" و له
دایک بووی مه‌هاباد بوو. پاش ته‌واوکردنی خوێندنی
دواناوه‌ندی، له سه‌رده‌مێکدا که هه‌موو
بزووتنه‌وه‌کانی کوردی سه‌رکوتکرابوون،ده‌چیته
دانشکه‌ده‌ی ئه‌فسه‌ری و پاشان به پله‌ی ستوان
دوه‌می ده‌بێته ئه‌فسه‌ر، له سه‌روبه‌ندی
ده‌سپێکردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی
حیزبی دێموکرات، به‌و هه‌سته‌ی که‌له ئاست
نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌یبوو، بێ گوێدانه پله‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵی دونیا و(ته‌نانه‌ت تێکچوونی
بنه‌ماڵه) ده‌چیته ریزی دژبه‌رانی حکوومه‌تی
پاشایه‌تی و پاش رووخانی ئه‌و نیزامه، له
سه‌نگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کورد دا (له ریزه‌کانی
حیزبی دێموکرات) جێ خۆی ده‌بینیته‌وه.
له‌ماوه‌ی تێکۆشانی له‌و حیزبه‌دا له بواری
جۆربه‌جۆر به‌رپرسایه‌تیی ده‌سپێردرێت(کومیسونی
بازره‌سی، فه‌رمانده‌ریی نیزامی، کۆمیسیونی
نیزامی). کاک چیا له هه‌ر به‌رپرسایه‌تیه‌کدا،
ئه‌وپه‌ری ئه‌مه‌گناسی، شاره‌زایی و لێوه‌شاوه‌یی
له خۆی نیشانده‌دات. له کاری بازره‌سیدا چه‌ندین
راپۆرتی کارناسانه بۆ حیزبی دێموکرات ئاماده
ده‌کات، له پله‌ی فه‌رمانده‌ریی هێزدا، کاره‌کانی
بێ وێنه و ده‌ستکه‌وتیکن بۆ بزووتنه‌وه‌ر
رزگاریخوازیی کورد، بۆ نموونه یه‌کێک له
چالاکیه نیزامی‌یه‌کانی تێکشکاندنی کوردانی 801ی
شێراز(له سه‌رده‌میی فه‌رمانده‌ریی هێزی به‌یان)
بوو، که به گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین چالاکیی
نیزامی‌ی حیزبی دێموکرات و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین و
پڕ ده‌ستکه‌وت ترین چالاکی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ده‌ژمێردرێت. هه‌ر له‌م پله‌دا(به‌شی
نیزامی و فه‌رمانده‌ری نیزامی)، کاک چیا ده‌یان
رۆله‌ی کوردی وه‌ک باشترین نیزامی کاره‌کان
په‌روه‌رده‌کرد، که پاشتر به‌زۆری له باشترین
فه‌رمانده‌ر نیزامی‌یه‌کانی حیزبی دێموکرات بوون.
له کاری کۆمیسونی نیزامی‌ی حیزبی دێموکراتیش‌دا،
کاک چیا وه‌کوو نیزامی‌کارێکی ئاکادمێک، وێرای
سامان دانی بنکه ئامووزشی‌یه‌کان له سه‌ر ئه‌ساس
و بنه‌مای تیوریک، که‌وته نووسین و ئاماده‌کردنی
نامێلکه و تیوری بۆ په‌روه‌رده‌کردنی کادری
نیزامی.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی خۆ تێ هه‌ڵقوتانی
سیاسی‌کاره‌کان(سکرتێری ئه‌وکاتی حیزبی دێموکرات)
له کاروباری‌دا ،تووشی کێشه هات که
ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌رکردنی له حیزبی دێموکرات (پاش
کونگره‌ی 6 ئه‌و حیزبه) و خوێندنه‌وه‌ی ناوی له
سه‌ر ڕادیو، وه‌ک لاده‌ر له په‌یره و پرۆگرامی
ئه‌و حیزبه‌ی لێکه‌وته‌وه، و داوا له خه‌ڵکی کوردستان کرا که
ئاگادار بن که له حیزبی دێموکرات ده‌رکراوه.
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی
دێموکرات له ڕیگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیسونی
ته‌شکیلاتی ئه‌و حیزبه‌وه(به ئینزای به‌رپرسی
ئه‌و کومیسونه)، ئاگادار کرانه‌وه که له
بنکه‌کانی خۆیان ڕێگای نه‌ده‌ن و پێوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ نه‌گرن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حیزبی دێموکرات نه‌بووه هۆی
دڵساریی کاک چیا و ماوه‌یه‌ک وه‌ک میوان لای
یه‌کێتی نیشتمانی گیرسایه‌وه. به‌ڵام یه‌کێتی پێی
ڕاگه‌یاند که حیزبی دێموکرات داوایان لێ کردوه
که نابێ له دۆڵی جافایه‌تی بمێنێته‌وه(ئه‌و
ده‌م مه‌قه‌راتی ئه‌و حیزبه له‌و دۆڵه بوو)،
بۆیه یه‌کێتی له دۆڵی "ئاکۆیان" جێگه‌ی پێدا.
سه‌ره‌نجام هه‌لومه‌رج ناچاری کرد ،روو له
تاراوگه بکات و له سوئێد وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی
نیشته‌جێ بوو. گه‌رچی ته‌مه‌نێکی تێپه‌ڕانبوو،
به‌ڵام کاک چیا سه‌ری سه‌ودای نیشتمان و خه‌باتی
هه‌بوو،بۆیه‌سه‌رده‌مێک وه‌ک ئاوات به رزگاریی
نه‌ته‌وه‌که‌ی، سه‌ری قه‌ندیلی دا و زانستی
نیزامی‌ی خۆی له ئیختیاری تێکۆشه‌رانی پ.ک.ک نا.
به‌ڵام به‌هۆی چوونه سه‌ری ته‌مه‌ن و نه‌خۆشیی
ناچار گه‌ڕایه‌وه بۆ سوئید.
پاش گه‌رانه‌وه بۆ سوئید، که‌وته نووسین بۆ
ماڵپه‌ڕه کوردی‌یه‌کان و پاش ده‌سپێکردنی
تێکۆشانی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست، ده‌سبه‌جێ (وێڕای
پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵوێست)
هاوکاریی خۆی ده‌ست پێ‌کرد. هاوکارییه‌ک که تا دوا
ساته‌کانی ژیانی به‌رده‌وام بوو و ، هه‌موو کات
به ئاڵوگۆڕی په‌یام بیر‌ورا و نه‌زه‌راتی خۆی بۆ
هه‌ڵوێست ده‌نارد(نامه‌کانی کاک چیا بۆ هه‌ڵوێست،
به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ناهه‌قیه‌کانی حیزبی دێموکرات
ده‌رهه‌ق به خۆی، له ئارشیوی به‌ڕیوه‌به‌ریی
هه‌ڵوێست ماون).
هه‌موو ژیانی کاک چیا بۆ رزگاریی نیشتمان و خزمه‌ت
به‌نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، هه‌ر له‌و روانگه‌وه بوو
که ئه‌وه‌ی هه‌یبوو ، له سه‌فه‌رێکدا بردیه
باشووری کوردستان و هه‌زینه‌ی‌کرد بۆ کردنه‌وه‌ی
قوتابخانه‌یه‌ک بۆ منداڵه به‌شمه‌ینه‌ته‌کانی
کورد، له یه‌کیک له گونده‌کانی ناوچه‌ی سلێمانی
دا.
کاک چیا پاش ده‌رکردنی له حیزبی دێموکرات، و تا
دوا هه‌ناسه شانبه‌شانی چاودێریی سیاسه‌تی کوردی
و حیزبه سیاسی‌یه‌کان و ره‌خنه له کرده‌وه
ناشیاوه‌کانیان،به‌شێوه‌ی تایبه‌ت یه‌کێک له
ره‌خنه‌گرانی حیزبی دێموکرات (پاش دووله‌وت بوون،
هه‌ردوو له‌ت) بوو و، له نووسراوه‌کانی دا زۆر
به‌توندی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و حیزبه‌ی ده‌دایه
به‌ر ره‌خنه. که‌چی ده‌بینین پاش مه‌رگی، له
حه‌ره‌که‌تێکی دوور له پره‌نسیپ‌دا، ئه‌و دوو
له‌ته به ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراو، وایان
ده‌ربڕیوه که کاک چیا ، تا مردن ئه‌ندامی ئه‌وان
بووه، به‌بێ ئه‌وه له هیچ شوێنێک ئیشاره‌یه‌ک
به ده‌رکردنی له حیزبه‌که‌یان(به‌تاوانی
بیروه‌باوه‌ڕ) بکه‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه ،کام ئه‌خلاق و پره‌نسیپ
حیزبه‌کانی دێموکراتی هانداوه که پاش مه‌رگی کاک
چیا ئه‌و شیوه ڕاگه‌یه‌ندراوه بڵاو بکه‌نه‌وه و
پاش مه‌گی بیکه‌نه‌وه به ئه‌ندامی خۆیان؟
ئه‌گه‌ر کاک چیا شیاوی ئه‌و وشانه‌یه که
ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمیی هه‌ردوو له‌تی حیزبی
دێموکرات باسیان کردوه، ئه‌ی بۆچی ئه‌وکات
به‌تاوانی بیروباوه‌ڕ ده‌رتان کرد و ناوتان
له ڕادیو خوێنده‌وه(هه‌ر دوو به‌شی حیزبی
دێموکرات، له‌و ده‌رکردنه‌دا وه‌ک یه‌ک به‌شدار
بوون). له‌سه‌ر بنه‌مای کام پره‌نسیپ که‌سێک ده‌ر
ده‌که‌ن و بیست و چه‌ند ساڵ ده‌ی بوغزێن و لای لێ
ناکه‌نه‌وه، به‌ڵام پاش مه‌رگی،ده‌یکه‌نه‌وه
"ئه‌ندامی دێرێن" و تێکۆشه‌ری خۆتان!! ئایا
نه‌ده‌بوو، له‌م ساڵانه‌ی کۆتایی ته‌مه‌نی کاک چیا
دا، سه‌رتان بدایه و داوای لێبوردنتان
ڵێ‌بکردایه. ئێسته پاش مه‌رگی، کاتێک مافی
ئه‌وه‌تان هه‌یه له‌و تێکۆشه‌ره ئه‌مه‌گناسه
قه‌درزانی بکه‌ن که، (هه‌ر دوولای حیزبی
دێموکرات) وه‌ک به به‌یانی ره‌سمیی له
حیزبه‌که‌تان وه‌ده‌رتان نا. ئیسته‌ش به به‌یانی
ره‌سمی ئیعاده‌ی حه‌سیه‌تی لێبکه‌ن و بۆ ئه‌و
هه‌له‌یه که کردووتانه(له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته
به تێکۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر و حیزبی
ده‌یناسێنن)داوای لێبوردنی لێبکه‌ن.
ماڵه‌ڕی هه‌ڵوێست کۆچی دوایی فه‌رمانده و
پێشمه‌رگه‌ی کارامه،تێکۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناس،
نووسه‌ری بوێر و هاوکاری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان له
بنه‌ماڵه و که‌س و کاری کاک چێا و هه‌موو
ئازادیخوازان سه‌رخۆشی ده‌کات
یادی کاک چیا به‌رز و رێگای پڕ له شانازیی پڕ
ڕیبوار
بۆ ئاگاداریی خوێنه‌ران لێره‌دا به‌یانی هه‌ردوو
له‌تی حیزبی دێموکرات له‌سه‌ر مه‌رگی کاک چیا،
دێنینه‌وه:
په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران:
كۆچی دوایی ئه‌ندامێكی دێرینی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
12-03-1390
هه‌واڵده‌ریی كوردستان: له‌م رۆژانه‌ی دواییدا
"سه‌رهه‌نگ محه‌ممه‌د ره‌سول ره‌بیعی" ناسراو به
"سه‌رهه‌نگ چیا" له دایكبووی شاری مهاباد له
ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا له شاری مالمۆی سوئید
كۆچی دوایی كرد.
سه‌رهه‌نگ چیا پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران به
ده‌ره‌جه‌ی سه‌رهه‌نگی له ریزی هێزی نیزامی
ئێران‌دا بوو‌و به ده‌ستپێكردنی شۆڕشی گه‌لانی
ئێران كار‌و پله‌و پایه‌ی وه‌لانا‌و به هاتنه
سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، چووه نێو
ریزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران.
شایانی باسه كه له كۆنگره‌ی 4 ی حیزب‌دا وه‌ك
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی چاودێری هه‌ڵبژێردرا‌و دواتر
فه‌رمانده‌ی هێزی به‌یانی له ناوچه‌ی بۆكان
وه‌ئه‌ستۆ گرت، پاشان له فێرگه‌ی سیاسی ـ
نیزامی كاری وانه گوتنه‌وه‌ی پێ ئسپێردرا.
ساڵی 1364 وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتی سوئید
گیرسایه‌وه‌و تا دوا ساته‌كانی ژیانی هه‌ر له‌و
وڵاته بوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی
كۆچی دوایی سه‌رهه‌نگ "محه‌ممه‌د ره‌سول
ره‌بیعی"ه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی
ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاری ناوبراو
ده‌كات‌و خۆی به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانێ.
رۆحی شاد بێ.
په‌یامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان:
سه‌رهه‌نگ محه‌ممه‌د ره‌سووڵ ڕه‌بیعی ناسراو به
سه‌رهه‌نگ چیا ماڵئاوایی له گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی
کر
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه ئاگادار کراین که
تێکۆشه‌ری دێرینی گه‌لی کورد و فه‌رمانده‌ی
به‌وه‌جی هێزی پێشمه‌رگه سه‌رهه‌نگ محه‌ممه‌د
ڕه‌سووڵ ڕه‌بیعی ناسراو به سه‌رهه‌نگ چیا، له
ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵی دا له شاری مالمۆ هه‌ڵکه‌وتوو
له باشووری سوید کۆچی دوایی کرد. سه‌رهه‌نگ چیا
یه‌کێک له‌و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێرانه بوو که له
ڕۆژانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستان و ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی
حه‌مه‌ڕه‌زا شای په‌هله‌وی له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی
دا، ڕیزه‌کانی سوپای ئیرانی به جێ هێشت و ڕوویی
له به‌ره‌ی گه‌ل کرد. پاش ده‌ستپێکی خه‌باتی
ئاشكرا له لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه،
سه‌رهه‌نگ چیا رووی له ڕیزه‌کانی حیزب کرد و وه‌ک
فه‌رمانده‌یه‌کی به‌وه‌ج و کارامه له ڕێکخستنی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی
گێڕا. ناوبراو له چه‌ندین ناوچه‌ی کوردستان
ئه‌رکی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له‌وپه‌ڕی دڵسۆزی دا
به‌ڕیوه‌برد و دوایین مه‌ئمۆرییه‌تی، فه‌رمانده‌ی
به‌ره‌کانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت و
له کاتی هێرشی به‌ربڵاوی هێزه‌کانی ڕژیم بۆ
گرتنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه له ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی
دا بوو.
سه‌رهه‌نگ چیا فه‌رمانده‌یه‌کی به‌وه‌ج، به
دیسیپلین، لێزان و به مشوور بوو. هه‌ر به‌ره‌کی
شه‌ڕ که سه‌رهه‌نگ چیا فه‌رمانده‌یی بکردایه به
دڵنیاییه‌وه دوژمنی توشی شکستی گه‌وره ده‌کرد و
شانازی بێ وێنه‌ی بۆ هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
تۆمار ده‌کرد.
له کۆتاییه‌کانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی پاش
گیرانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی کوردستان له لایه‌ن
دوژمنه‌وه، سه‌رهه‌نگ چیا بۆ ماوه‌یه‌ک له
بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی جێگیر بوو و پاشان ڕووی
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد. ناوبراو له‌و ماوه‌یه
دا که له وڵاتی سوید ژیانی تێپه‌ڕ کرد، وه‌ک
کوردێکی دڵسۆز و وه‌فادار به خوینی شه‌هیدان، بۆ
تاکه ساتێک وازی له داکۆکی کردن له مافی گه‌له
به‌شخوراوه‌که‌ی نه‌هێنا و به پێداگری
به‌رده‌وامی له سه‌ر مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌ی
و بلاو کردنه‌وه دیان بابه‌ت و نوسین و بڵاوکی
جۆراوجۆر له سه‌ر ناسیۆنالیزمی کورد، درێژه‌ی به
خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خوی دا.
پیویست به ئاماژه که سه‌رهه‌نگ محه‌ممه‌د
ڕه‌سووڵ ڕه‌بیعی ( سه‌رهه‌نگ چیا) ساڵی ١٣١٥ی
هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد هاته دنیاوه و تا
دوایین ساته‌کانی ژیانی له خه‌بات دژ به
داگیرکه‌رانی کوردستان به‌رده‌وام بوو.
ئێمه له ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی
حیزبی دیموکراتی کوردستان، سه‌ری ڕێز و وه‌فا له
به‌رامبه‌ر زه‌حمه‌ت و تێکۆشان و خه‌باتی ئه‌و
مرۆڤه مه‌زنه دا ده‌نه‌وێنین و چه‌پکه گوڵی
خۆشه‌ویستی و ئه‌مه‌گناسی ده‌خه‌ینه سه‌ر
گڵکۆکه‌ی. هاوکات له ناخی دڵمانه‌وه سه‌ره‌خۆشی
گه‌رمی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی له
ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین و خۆمان
له کۆستی له ده‌ست چوونی ئه‌و سه‌رهه‌نگه
شۆڕشگێڕه دا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانین.
ڕۆحی سه‌رهه‌نگ چیا و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای
ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان شاد
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ح.د.ک
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|