|
له په‌ڕاوێزی ره‌خنه‌ی ذیموکراته‌کان له کۆڕی
ماته‌منینی مامۆستا له ئوپسالای سوئید
مامۆستا شێخ عیزه‌دین کوردێکی یه‌کسانیخواز بوو
سه‌عید زمانی
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزه‌دین له
شاری ئوپسالا بۆ ڕێزگرتن له‌و رێبه‌ر و
که‌سایه‌تییه مه‌راسمێک به‌ڕێوه چوو. دیاره من
خۆم له‌وێ بوم و مه‌راسمکه به‌رێکوپێکی
به‌ڕیوه‌چوو. به‌تایبه‌ت نه‌زه‌رات و بۆ
چوونه‌کانی مامۆستا به دروستی باسکران که
مامۆستا سه‌رڕای ئه‌وه‌ی که ئینسانێکی ئایینی و
مه‌لا بوو، به‌ڵام پێش ئایینه‌که‌ی کورد بوو و
کورد بوونه‌که‌ی له داکۆکی له نه‌مانی
چه‌وسانه‌وه و دامه‌رزانی یه‌کسانی ڕا ده‌دیت.
له‌م رۆژاهه‌دا له سایته‌کانی هه‌ردوو له‌تی
حیزبی دێموکڕات‌دا ده‌بینم که هێندێک که‌سی
به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه که سه‌ر به حیزبی
دێموکراتن، له شێوه‌ی به‌ڕێوه چوونی
مه‌راسیمه‌که و به‌تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی
په‌یامه‌کان ره‌خنه‌یان گرتوه. ئه‌م که‌سانه بۆ
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆیان له وه دوا که‌وتنی
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی حیزبه‌کانی دێموکرات
بشارنه‌وه، ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن که لایه‌نی
کوردایه‌تیی کردنی مامۆستا له په‌راوێزخراوه و
لایه‌نی ئینسانی و دادپه‌رورانه‌ی، که ئه‌وان
ناوی چه‌پ و کۆمه‌ڵه‌ی لێده‌نێن، زه‌ق
کراوه‌ته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت بیانووی ئه‌م که‌سانه
ئه‌وه‌یه که به‌و بۆنه‌وه(که‌مکردنه‌وه
فێکریی نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا)به حیزبه‌کانی
دێموکرات و که‌سانی سه‌ر به ئه‌و حیزبانه
بایه‌خی که‌متر دراوه.
من ئه‌و ئیدیعایه‌م پێ شڵتاخ گێرانه. ئه‌گینا
له‌و مه‌راسمه‌دا په‌یامی هه‌موو که‌س و لایه‌ن بێ
له‌به‌رچاوگرتنی جیهه‌تی سیاسی خوێندرایه‌وه.
هه‌رله چه‌په‌وه تا ڕاست ، یا له ڕاسته‌وه تا
چه‌پ. ته‌نیا به‌و جیاوازییه‌وه که به‌ری حیزبه
دێموکراته‌کان که‌متر که‌وت. که له‌و باوه‌ڕه‌دام
ئه‌وه‌ش کارێکی دروست و جێگه‌ی خۆی بوو.
نازانم ره‌خنه‌گرانی ئه‌و کۆڕه چه‌ندیان
ته‌مه‌نه، به‌ڵام به چاولێکردن له مێژووی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌تایبه‌ت ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی که خه‌ڵک له شاره‌کان له مه‌یدان
دا ىوون و مامۆستا یان وه‌ک رێبه‌ر و دڵسۆزی
خۆیان و مافه‌کانیان قه‌بووڵ بوو،حیزبی دێموکرات و
رێبه‌ریه‌که‌که‌ی چه‌نده نه‌قشی مه‌نفیان دژی
مامۆستا هه‌بوو. هه‌ر له‌و کاته‌وه که مامۆستا
بێ دوو دڵی و ڕاشکاوانه ده‌نگدانی به کۆماری
ئیسلامی ته‌حریم کرد و خه‌ڵکیش پشتیوانیان لێ
کردتا شیوه‌ی وتووێژ له گه‌ڵ حکوومه‌ت. له
هه‌رکام له قۆناخه‌کاندا، حیزبی دێموکرات و
رێبه‌ره‌که‌ی ته‌حه‌مولی رێبازی مامۆستایان
نه‌ده‌کرد و دژی هه‌ڵوێسته‌کانی بوون. مامۆستا دژی
حکوومه‌تی ئیسلامی بوو، که‌چی حیزبی دێموکرات
به‌ته‌مابوو ده‌نگ به رێفراندۆمه‌که‌ی بدات.
به‌ڵام شه‌پۆلی دژایه‌تی کردنی ده‌نگدان به
کۆماری ئیسلامی(به رێنوێنیی مامۆستا و کۆمه‌ڵه)
ئه‌وه‌نده به ته‌وژم بوو که سه‌رله‌به‌یانیی
12ی خاکه‌لێوه(واتا رۆژی ده‌نگدان و له دوا
ساته‌کاندا) ئه‌و حیزبه ناچار بوو به
پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆی ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵای خه‌ڵک
که‌وێت و رێفراندۆم ته‌حریم بکات.
له‌وه‌ش سه‌یرتر سه‌رده‌می هه‌یئه‌تی نمایه‌ندگی
خه‌ڵکی کورد بوو که مامۆستا سه‌رۆکی ئه‌و
هه‌یئه‌ته بوو. کام کارشکێنی هه‌بوو که حیزبی
دێموکرات و حیزبی توده دژی سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانی
ئه‌نجامی نه‌دابێ. که ئاخرین نموونه‌ی ئه‌وه بوو
که هه‌یئه‌تی نمایه‌ندگی گه‌لی کورد به
هاوکاریی دوکتور سارم سادق وه‌زیری گه‌ڵاله‌یه‌کی
26 ماده‌یی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی لانی که‌می
داخوازه‌کانی گه‌لی کوردی پێشکه‌ش به حکوومه‌ت
کرد. که‌چی حیزبی دێموکرات، له کاتێکدا خۆی
ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی نمایندگی خه‌ڵکی کورد بوو، بێ
پرس له لایه‌نه "به‌ناو" هاوپه‌یمانه‌کانی
داخوازه‌کانی خه‌ڵکی کوردی تا ئاستی 6 ماده
دابه‌زاند و به‌ته‌نێ داوای وتووێژی له‌گه‌ڵ
حکوومه‌ت کرد. که ئه‌نجامه‌که‌ی بوه ئه‌وه که
حکوومه‌ت ده‌رکی یه‌ک نه‌بوونی ماڵی کورد بکات و
قۆڵی سه‌رکوتی گشت لایه‌نه‌کانی لێ هه‌ڵماڵی.
ئه‌ڵبه‌ت پاش هێرشی حکوومه‌تیش هه‌ر حیزبی
دێموکرات بوه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی
نمایندگی گه‌لی کورد. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له
سه‌ره‌تادا باوه‌ڕی به هاوکاریی هێزه‌کان نه‌بوو
و ئه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بوون که‌له
خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شداریکردن له ئه‌و
هه‌یئه‌ته‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
که وابوو حیزبی دێموکرات که قه‌ت چاری مامۆستا
شێخ عیزه‌دینی نه‌دیتوه، گه‌ر بێت‌و له کۆڕی
ماته‌مینی ئه‌و رێبه‌ره‌گه‌وره‌یه‌دا به هیند
نه‌گێری(که به دڵنیاییه‌وه وا نه‌بوه، وه‌ک
دیتمان عه‌زیزی ماڵی که ئه‌ندامێکی حیزبی
دێموکراته رێزی خۆی لێ‌گیرا)زۆر ئاساییه. ئاخۆ
ره‌خنه‌گرانی ئه‌و کۆڕه ماته‌مینی‌یه جه‌و سازی
و ته‌بلیغه‌کانی حیزبی دێموکراتیان دژی مامۆستا
وه‌بیر دێته‌وه؟ ئاخۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی که
ره‌خنه له کاک ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری و کاک
ره‌زا مسته‌فا سوڵتانی و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا
ده‌گرن که هه‌ڵاواردنیان کردوه، بیران دێته‌وه
که حیزبی دێموکرات به پلان و به‌رنامه‌وه
چه‌نده هه‌وڵی دا که‌سایه‌تیی مامۆستا بشکنێ و
بۆی سه‌ری نه‌گرت. باشه رێبه‌رانی ئه‌و ئه‌و
حیزبه(که ئێسته له هه‌ردوو له‌تی ئه‌و
حیزبه‌دان) بۆ له‌و کۆڕه ماته‌مینی‌یه‌دا لانی
که‌م بۆ رازی کردنی شه‌رافه‌ت و که‌رامی خۆیانیش
بوه، ره‌خنه‌یه‌کیان له ره‌فتاری ئه‌وکاتی خۆیان
له ئاست مامۆستا نه‌گرت. ئه‌گه‌ر چاو له په‌یامی
حیزبی دێموکرات به بۆنه‌ی مه‌رگی مامۆستاوه
بده‌ین، هه‌موو قین و به‌که‌م گرتنی ئه‌و 30
ساڵه‌ی تێدا ده‌بینین.
دوا وته‌م ئه‌م پرسیاره‌یه: بۆ ئێمه‌ی ده‌بێ
هه‌میشه به‌خۆمان هه‌ق بده‌ین؟ با جارێکیش
ره‌خنه له خۆمان بگرین.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|