|
کۆچی لە ناکاوی دایکی خۆشەویست و دڵسۆزمان شەریفە
خانم شمشێری ( ئەدێ)
بە داخ و پەژارەێکی زۆرەوە سەر
لەبەیانی ئەمرۆ شەممە ١٢ی نوڤەمبر، دڵی پڕ لە
هیوای دایکە پێشمەرگەی ناسراو و ماندوویی
نەناسمان، خانم شەریفەی شمشێری
(ئەدێ)
لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە بەجێ هێشتین.
شەریفە خانم سیماێکی ناسراوی شاری
سنە و دایکی هاورێ گیانبەختکردوو "قوتبەدین
گوڵپەروەر" و هەروەها هاورێیان نەجمە، فریشتە و
بەها گوڵپەروەر لە کادر و پێشمەرگە ناسراوەکانی
ناو ریزەکانی کۆمەڵە بوو. شەریفە خانم دایکێکی دڵسۆز
و خەمخوری پیشمەرگەکانی کۆمەڵە بوو و هەموو
پێشمەرگەکانیش هەروەکوو منداڵەکانی خۆی بە (ئەدێ) بانگیان
دەکرد. ئەم دایکە تێکۆشەرەمان جگە لە "شەهید
قوتبە" کۆمەڵێکی دیکە لە خزم و خۆشەویستەکانی خۆی
پێشکەش بە خەباتی رەوای گەلەکمان کردبوو.
بە داخەوە خەمی لەدەسدانی ئەم
ئازیزانە و تێپەڕ بوونی تەمەن کاریگەری خۆی
کردبووە سەر ئەم خۆشەویستەمان و ببووە هۆی لاواز
بوونی هێز و بونیەی. شەریفە خانم لەم
حەوتووی ئاخرەدا بە هۆی نەشتەرگەری سەفرا لە
نەخۆشخانەی شاری سنە بەستەری کرابوو، بەڵام
بەداخەوە هەوڵ و تەقللای پزێشکەکانیش کاریگەری
نەبووو و ژیانی پڕ لەسەربەرزی ئەم دایکە ئازیزەمان
کۆتایی هات.
بەمبۆنەوە رۆژی یەکشەممە ١٣ی
نوڤەمبر لە شاری هاڵدن لە وڵاتی نوروێژ کۆرێکی رێز
گرتن و سەرەخۆشی بەریوە دەبەین. بەشداریتان مایەی
کەمبوونەوەی خەم و پەژارەی بنەماڵە و تاسە شکێنی
هەموومانە.
بنەماڵەکانی: کوڵپەروەر، شمشێری ،
غەزەڵی
ماڵپەڕی هەڵوێست
کۆچی دوایی ئەدێ(شەریفە خانم)، دایکە پێشمەرگە و
سیمای ناسراوی شاری سنە، کە لە رێگەی
رزگاریی نەتەوەکەی تا دواهەناسە سەرو ماڵی لەهیچ
درێخی نەکرد و، مەرگی رٶڵە و پێوانی دٶڵ بە
دٶل و شاخ بە شاخی کوردستانی سەرەڕای تەمەن و پیری
بەدوای پێشمەرگەدا و، لە شار وەڕێخەری کۆڕی
دایکە شەهیدەکان و ورەدەری دایکە رۆڵە کورژراوان
بوو، لە گەلی کورد و بنەماڵەی بەرێزی سەرخۆشی
دەکات.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|