|
تێرۆری ناجوامێرانه‌ی خوێندکار و رۆژنامه‌وان
سه‌ده‌شت عوسمان مه‌حکوومه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
رۆژی چواری مانگی مای جه‌ماعه‌تێکی چه‌کدار به
رۆژی رۆشن له ناو شاری هه‌ولێر خوێندکار و
رۆژنامه‌وان سه‌رده‌شت عوسمان ده‌گرن به لێدان و
بێحورمه‌تی و توهین له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن.
چۆنیه‌تی گرتن و رفاندنی سه‌ده‌رشت ئه‌و گومانه
پێش دێنن که رفێنه‌رانی چه‌کداریی فه‌رمیی
حکوومه‌ت یا ناوه‌ندێکی سه‌ربه حکوومه‌ت بن.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ئینسان رفاندنه و ئه‌ک
حه‌ره‌که‌ته تێروریستی‌یه، له پایته‌خته‌که‌ی
ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کیتی روویداوه و بێگومان
ئه‌ڵقاعیده و ئیسلامی‌یه تێرۆریسته‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان توانای کاری وایان نی‌یه.
چه‌کداره‌کان پاش رفاندنی سه‌ده‌شت، به ئاسانی
له هه‌موو خاڵه پشکنینه‌کانی هه‌ولێر ده‌رباز
ده‌بن و 2 رۆژ پاشتر ته‌رمی ئه‌شکه‌نجه دراو و
شه‌له‌ژاوی له قوشبنێکی شاری موسڵ فڕی ده‌ده‌ن.
ئاخۆ هۆی ئه‌م تاوانه درندایه‌یه چی‌یه و کێ
ده‌بێ به بکوژی سه‌ده‌شت بزانین؟
سه‌رده‌شت رۆژنامه‌وان و خوێندکاڕێکی چالاک و
مافخوازی کورد بوو. دڵسۆزی نیشتمان و خوازیاری
دادپه‌روه‌ریی. هه‌ر بۆیه وه‌ک زۆرێک له
رۆژنامه‌وانان ده‌که‌و‌ێته به‌ر رق و قینی
کۆنه‌په‌رستان (موسوڵمان و سکۆلار) و
ده‌سه‌ڵاتخوازن و تاڵانچیانی سه‌روه‌ت و سامانی
خه‌ڵک. گه‌رچی تا ئێستا به‌شێوه‌ی ئاشکرا بکوژانی
سه‌رده‌شت ده‌سنیشان نه‌کراون و هیچ لایه‌نێکیش
به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و تێرۆره‌ی وه‌ئه‌ستۆ
نه‌گرتوه، به‌ڵام تا ده‌رکه‌وتنی ڕاستی‌یه‌کان،
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌شێوه‌ی دیار پارتی(وه‌ک
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر) ده‌بێ به
وه‌ڵامده‌ر بزانین. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌که‌مین
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات پاراستنی گیان و ماڵی
هاووڵاتیانه.
ماڵه‌ڕی هه‌ڵوێست وێڕای ئیدانه‌کردنی تێرۆری
ناجوامیرانه‌ی خوێندکار و چالاکی مه‌ده‌نیی
سه‌رده‌شت عوسمان ، سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه و دۆستان و هه‌موو تێکۆشه‌رانی بواری
خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌کات. هاوکات روو له
حکوومه‌تی هه‌رێم وه‌ک به‌رپرسی پاراستنی گیانی
هاوڵاتیان و پارتی وه‌ک ده‌سه‌لاتداری هه‌ولێر
ده‌کات له زووترین کاتدا ڕاستیه‌کانی ئه‌م
تێرۆره به ئاگاداریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بیروڕای
گشتی بگه‌یه‌نن.
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌یه که بۆ کۆتایی هێنان
به ره‌شه‌کوژیی رووناکبیران و جیاوازبیران، وێڕای
خستنه‌رووی راستی‌یه شاراوه‌کانی ئه‌م
حه‌ره‌کتانه، هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرێ.
له‌مبواره‌دا ده‌بێ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی
ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی شه‌فاف و به‌ئاگاداریی
میدیاکان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بگات. بێگومان
هه‌رچه‌شنه خۆدزینه‌وه‌ی حکوومه‌ت له
هه‌ڵسوکه‌وتی شه‌فاف، ئه‌گه‌ری تاوانبار بوونی له
تێرۆره سیاسی‌یه‌کاندا، لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
بیرورای گشتی دێنێته ئاراوه.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|