|
چوار تێکۆشه‌ری کورد (فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولویی، عه‌لی
حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی) ئیعدام کران
ماڵپه‌ری هه‌ڵوێست
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه 4 تیکۆشه‌ری رێگای رزگاریی
نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ چالاکێکی سیاسیی ئێرانی
له زیندانی ئیڤین (تاران) ئیعدام کران. ئه‌م
گیانبه‌ختکروانه بریتی بوون له : فه‌رزادی
که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولویی، عه‌لی
حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی و چالاکی سیاسیی
ئێرانی میهدی ئیسلامیان .
حکوومه‌تی ئیسلامی له کاتێکدا ده‌ستی پر له
تاوانی به خوێنی ئه‌م تێکۆشه‌رانه سوور کرد که
له هه‌مووکاتێک زۆرتر رووبه‌رووی ئیعتراز و
به‌رهه‌ڵستی جه‌ماوه‌ری بوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت
له‌نێو توێژه مه‌زهه‌بیه‌کانیشدا که
سه‌رده‌مانێک پشت و په‌نای بوون، پێگه‌ی خۆی
له‌ده‌س داوه و هیچ ده‌ره‌تانێکی بۆ مانه‌وه‌ی
خۆی نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
بێگومان ئیعدامی ئه‌م تێکۆشه‌رانه ده‌بێ ببیته
هۆی ئاره‌قه‌ی شه‌رم و خه‌جاڵه‌ت له سه‌رو رووی
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که هه‌ر حه‌ره‌کتێکی
شۆڕگێڕانه‌یان به تێرۆ و تێرۆریزم له قه‌ڵه‌م
ده‌دا و خۆیان ده‌کره هاو شان و هاوته‌رازی
نۆکه‌رانی ده‌ستی چه‌ندمی حکوومه‌ت و لافی
"خه‌باتی مه‌ده‌نی" یان له به‌رابه‌ر ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته پر له تاوانه‌وه لێده‌دا.
ئیمڕۆ ده‌بێ له بۆ ئه‌و به‌ناو "چالاکانی بزاوتی
هێمانه" له هه‌ر کاتێک زۆرتر روو بووبێته‌وه
که حکوومه‌تێک له بنیای له‌سه‌ر لومپه‌ن و
لومپه‌نیزم دامه‌رزاوه، هیچ فامێکی له
مه‌ده‌نیه‌ت و ئینسان بوون نی‌یه، ئه‌م
حکوومه‌ته بۆ کوشتن پێویستی به بیانو و به‌ڵگه
و .. نی‌یه و بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته پر له
تاوان و جه‌نایه‌ته‌که‌ی ئاماده‌ی هه‌رچه‌شه
جه‌نایه‌ت و کوشتاره ولادان له سه‌ره‌تاییترین
پره‌نسیپه‌کانی مرۆڤایه‌تی لای ئاسانه.
جه‌نایه‌تی ئه‌مڕۆی کۆماری ئیسلامی جارێکی‌تر ئه‌و
ڕاستیه‌ی که ئێمه هه‌میشه هاواری ده‌که‌ین
سه‌لماند: که ئه‌م حکوومه‌ته هیچ مه‌ودا و
ئیمکانێکی بۆ راهاتن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و
به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه سته‌ملێکراوه‌کان نه بوه و
نی‌یه‌تی و ته‌نیا ده‌بێ به زه‌بری ڕاپه‌رینی
جه‌ماوه‌ری و مشتی به ته‌وه‌ژمی رۆڵه‌کانی گه‌ل
له‌گه‌ڵی هه‌ڵسوکه‌وت بکرێ و بۆ هه‌میشه بخرێته
زبڵدانه‌وه.
ماڵپه‌ری هه‌ڵوێست گیانبه‌خت کردنی ئه‌و چوار
تێکۆشه‌ره له نه‌ته‌وه‌ی کورد، بنه‌ماڵه‌ی
ئازیزیان سه‌رخۆشی ده‌کات . هه‌روه‌ها گیانبه‌خت
کردنی تێکۆشه‌ری ئێرانی مێهدی ئیسلامیان له
بنه‌ماڵه و تێکۆشه‌رانی ئیرانی سه‌رخۆشی ده‌کات.
سه‌رکه‌وی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|