|
ناساندنی
کتێب:
ئایین و ده‌سه‌ڵات
له پڕۆسه‌ی مێژووی رۆحانییه‌تی شیعه‌دا
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له‌م رۆژانه‌دا چاپی
دوه‌می کتێبی پربایه‌خ و به‌ناوه‌رۆکی "ئایین
و ده‌سه‌ڵات له مێژووی رۆحانیه‌تی شێعه‌دا"
له نووسینی تێکۆشه‌ری دێرین و
ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان رێزدار هاشمی که‌ریمی له چاپ
دراوه‌ته‌وه.ئه‌م کتێبه که چاپی یه‌که‌می
توانیویه به خێرایی بچێته ریزی کتێبه دیار و
به که‌ڵکه‌کانی کوردیه‌وه، کتێبێکه که له
مێژوویه‌کی زۆر گرینگ ده‌دوێ . دین و ئایین و
ده‌سه‌ڵاتداران. واتا مه‌لا و ئه‌ستوونه‌کانی دین
وه‌ک پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حاکمان. ئه‌م کتێبه
ئه‌نجامی ئه‌رک و ماندووبوونیکی زۆری رێزدار
هاشمی که‌ریمی‌یه که به‌ڕاستی توانیوه ئامانج و
مه‌به‌سته‌کانی به دروستی و روونی بۆ خوێنه‌ر شی
بکاته‌وه.
کتێبه‌که به مێژووی ئایین و مه‌زهه‌ب دا رۆچوه
و تا گه‌یشتووه‌ته بیدایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیان.
پاشان به شێوه‌یه‌کی لوژیکی به‌و مێژووه‌دا
گه‌ڕاوه و لایه‌ن و کون و قوژبنه‌کانی
هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی جێ
موتمانه‌وه له هه‌موو قۆناخه جۆربه‌جۆره‌کانی
کۆلیوه‌ته‌وه و تا گه‌یاندوویه به ئیمڕۆ .
بایه‌خ و لایه‌نی گرینگی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه
که نووسه‌ره‌که‌ی، به‌رێز هاشمی که‌ریمی ،
ئه‌گه‌رچی ئینسانێکی لائیک و کوردێکی چه‌پێکی
سه‌ربه‌خۆیه ،به‌ڵام به ئه‌مانه‌ته‌وه
رووداوه‌کانی گێڕاوه‌ته‌وه و خۆی له گێژه‌نی
ئیدئولوژیدا قه‌تیس نه‌کردووه. گه‌رچی له
هه‌رشوێنێ پێویست بووه ڕاشکاوانه ڕای خۆی
ده‌ربڕیوه ، به‌ڵام قه‌ت تووشی ده‌مارگرژی و یه‌ک
لایه‌نه بینین نه‌بووه. قسه‌یه‌ک هه‌یه که
ده‌ڵێ هه‌رکه‌س مێژوو ده‌نووسێته‌وه له فیلتێری
به‌رژه‌وه‌ندیی فیکریی خۆیه و تێپه‌ڕی ده‌کات .
کاک هاشم تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌و سنووره‌ی
شکاندووه. گرینگی کاره که‌ی هاشم که‌ریمی
له‌وه‌دایه که ئیدئولوژیک بیری نه‌کردووه‌ته‌وه
و بابه‌ته‌کانی به شێوه‌ی مه‌رامی ده‌سچین
نه‌کردووه. بۆیه زۆرجار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
باسه‌که‌ی ته‌سک نه‌کردبێته‌وه ، له‌مه‌ر
رووداوێکی میژوویی چه‌ند بۆچوونی جیاوازی له
سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه هێناوه‌ته‌وه . به گشتی
به‌ڕێز که‌ریمی زانستیانه و به به‌ڵگه‌وه
توانیویه پێوه‌ندیی و تێکه‌ڵیی ئایین و ده‌سه‌ڵات
و ئاکامه‌کان و شووێنه‌واریان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه
به جوانی و روون بخاته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر .
به داخه‌وه ئه‌م کتێبه
ئه‌مجاره‌ش
له ئاستێکی که‌مدا بڵاو بووه‌ته‌وه و ته‌نیا
1000 دانه‌ی له باشووری کوردستان (سلێمانی) چاپ
کراوه . دیاره ئه‌وڕاده‌که‌مه ناتوانێ
وه‌ڵامده‌ری نیازی خوێنه‌ری کورد بێ . به‌و هۆیه‌ی
که ئه‌م کتێبه گه‌رچی بۆ هه‌رکوردێک له هه‌رکام
له پارچه‌کانی کوردستان به‌که‌ڵکه ، به‌ڵام بۆ
هاونیشتمانانمان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه . چوونکه ئه‌وان
هه‌ر ئیستا ( شان به شانی خه‌ڵکانی دانیشتووی
ئێران) ده‌سه‌ڵاتێک به‌سه‌ریاندا حکوومه‌ت ده‌کات
که ئه‌و کتێبه به‌جوانی سه‌رتاسه‌ری ته‌مه‌ن و
مێژووی پڕ تاوان و ته‌ماحی شی کردووه‌ته‌وه .
دیاره هه‌ر ئێستا له باشووری کوردستانیش ،
به‌هۆی ره‌ها بوونی مه‌زهه‌بی شیعه له ئێراق ، و
ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی حکوومه‌تی ئێران ، و تا
ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو که‌مته‌رخه‌میی و (ره‌نگه
بڵێێن مه‌یدان ئاواڵه‌کردنی) حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، ده‌وری ئایینی تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت له
کۆمه‌ڵگه‌دا زه‌قتر له ڕابردوو خۆی ده‌نوێنێ .
بۆیه ئه‌م کتێبه له‌م به‌شه‌ی کوردستانیش
ده‌توانی بۆ رۆشنبیران سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بێت بۆ
بانگه‌شه‌ی سکۆلاریزم و ناساندنی مه‌ترسیه‌کانی
ده‌خاله‌تی ئایین له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا. شتێک
که رێبه‌رانی شیعه به توندی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن
و به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتیش
پاسیڤ و بێ به‌رنامه له‌به‌رابه‌ریدا دۆشداماون و
هاورایی ده‌که‌ن.
پێشنیاری هه‌ڵوێست بۆ نووسه‌ری به‌ڕێزی ئه‌م
کتێبه ئه‌وه‌یه که : به له‌به‌ر چاو گرتنی
ئه‌وه‌ی که به‌رێزی به‌مه‌به‌ستی رۆشنگه‌ریی و
ئاگاکردنه‌وه ،ئه‌وهه‌موو ئه‌رک و زه‌حمه‌ته‌ی
قبووڵ کردووه و له ڕاستیدا کتێبه‌که‌ی بۆ کۆمه‌ڵ
و کۆمه‌ڵگه نووسیووه و هیچ حیسابێکی بازرگانیی
بۆ نه‌کردووه ، وا باشتره به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکێکی زۆرتر ده‌ستیان به‌و کتێبه بگات و له
ناوه‌رۆکی سوود وه‌رگرن ، بیخاته سه‌ر ئینتێرنێت
. واتا فایله‌کانی نووسینه‌که‌ی له سه‌ر
ئینتێرنێت بڵاو بکاته‌وه.بێگومان ئه‌وه یه‌کێک
له باشترین رێگه‌کانه که هه‌موو "قه‌ده‌غه‌کان
" و سانسۆره‌کان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و هاوکات
خه‌ڵکانێکی زۆر ده‌توان هه‌لی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
کتێبه به‌نرخه‌یان ده‌ست که‌وێت.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|