|
سەرکەوتنێکی مێژوویی، وانەیەک بۆ یەکگرتن
ماڵپەڕی هەڵوێست
پاش سی ساڵ سەرکوت و جەنایەت، پاش ٣٠ ساڵ تەرویجی
خورافە و دواکەوتوویی ، پاش ٣٠ ساڵ بە بارمتە
گرتنی نەتەوەکەمان، رۆژهەڵاتی کوردستان بە دیتنی
ترووسکەیەکی هیوای یەکدەنگیی هێزە سیاسییەکان، بە
شێوەیەکی یەکپارچە و یەکگرتوو و بە ئیرادەیەکی
پتەوتر لە ٣٠ ساڵ پێش دژی دەسەڵاتی جەهل و
جەنایەتی حکوومەتی ئیسلامی هەنگاوی نایە پێش و بە
بیرورای گشتیی ڕاگەیاند کە ئەگەر ماڵی کورد یەک
بێت، دوژمن هەزار ئەوەندە دڕندەتر بێت،لە بەرابەت
ئیرادەی گەلدا زەبون و ناتەوانە.
ماڵپەڕی هەڵوێست وێرای پیروزبایی لە سەرجەمی
نەتەوەکەمان بۆ ئەو حەرەکەتە مێژووییە، روو دەکاتە
حیزبە سیاسییەکان و دڵسۆزانە ئەم خاڵانەیان وەبیر
دێنێتەوە:
ئەمڕۆ نەتەوەکەمان نیشانی دا کە هەردەم شووڕەی
لەگیران نەهاتووە و ئێستا پاش ٣٠ ساڵ لە سەر ئەو
هەڵوسیتە دلێرانە و بویرانەی خۆی ماوە کە نەی گوت
بە حکوومەتی ئیسلامی. بۆیە گەر لە ماوەی ئەو
ساڵانەی دواییدا چەشنێک دڵساری (نەک دوردونگی لە
ئاست حکوومەت) هاتوەتە پێش ، هۆکاری ئەو
نایەکدەنگیی و پاوانخوازییەی ئێوە بوە.
بێگومان حەرەکەتی رۆژی پێنج شەمە هێندە گەورەیە کە
هیوا و هومێدێکی نوێی بۆ هەر دڵسۆزێک ( لەوانە
ئێوە حیزبە سیاسییەکان) پێکهێناوە، بەڵام مەرج
ئەوەیە کە هەرکامەتان بزانن، ئەوەی پێنج شەمە
روویدا سەرکەوتنی تێکرای نەتەوەی کوردە و هیچ
رێکخراوێک بۆی نییە خۆی بکاتە تاکە خاوەنی ئەو
سەرکەوتنە. لەبەر ئەوە هەرکام لە ئێوە(حیزبە
سیاسییەکان) بەتەنیا هیچ نین. بە پێچەوانەوە
هەمووتان پێکەوە ئەوەن کە ئەمڕۆ کۆمەڵانی خەڵک بە
دەنگتانەوە هاتن.
ئەمڕۆ هەرکام لە ئێوە(حیزبە سیاسیێەکان) بێگومان
شانازی بە خۆتان دەکەن کە توانیوتانە بەشێوەیەکی
گونجاو، رەوانشناسی خەڵک دەرک بکەن و ئەو تووڕەییە
پەنگ خواردوەی نەتەوەکەمان کە ئیعدامی چووار
تێکۆشەری هاونیشتمانیمان گەیاندیە لێواری
تەقینەوە، دەرک بکەن و بۆ رێکخستنی لە قاڵبی
شکڵێکی خەبات دا هەنگاو بنێنە پێش.
کەوایە بۆچی ئەو ئەزموونە سەرکەوتوە ناکەنە هەوێنی
هەنگاوێکی پیرۆز بۆ داهاتوویەکی گەش بۆ خۆتان و
نەتەوەکەمان.
کەس چاوەروانی ئەوەتان لێناکات کە هەر ئێستە و
دەسبەجێ بەرە پێک بێنن. بەڵام خۆ دەتوانن هاوکاری
و هاو هەڵوێستی تان لەسەر رووداو یا دیاردەیەکی
تایبەت واتا هاوکاریی کاتی،هەبێ.
بێگومان لێک نزیک بوونەوەی ئێوە دەتوانێ بەرە بەرە
ئەو کەش هەوا پێک بێنێ کە بتوانن تەنانەت بەرەیەکی
یەکگرتوو پێک بێنن.
بەهیوای ئەو رۆژەی کە هەموو حیزبەکانی کوردستان(
بی لەبەر چاوگرتنی گەورەیی و چکۆلەیی، یا
بیروباوەڕ) لە دەوری یەک کۆبنەوە و هەموو پێکەوە و
لە کردەوەدا خەباتی نەتەوەکەیان بۆ ئازادی و
بەرابەری ببەنە پێش
سەرکەوێ خەباتی رزگارخوازانەی گەلەکەمان
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|