|
کۆچی‌دوایی
مامۆستا عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یوبیان،دوایین یادگاری
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
به داخه‌وه ئاگادار بوین ئه‌مڕۆ شه‌مه 6ی
خه‌رمانان تێکۆسه‌ری له‌مێژیه و دوایین یادگاری
کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد(ژ.ک) هێژا مامۆستا
عوبه‌یدوڵا ئه‌یوبیان له شاری مه‌هاباد بۆ هه‌میشه
چاوه‌کانی له‌سه‌ریه‌کداناوه و له نیشتمان و
گه‌له‌که‌ی ماڵئاوایی کردوه. ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
کۆچی دوایی ئه‌م تێکۆشه‌ر ئه‌مه‌گناس و خاوه‌ن
هه‌ڵوێسته له که‌سو کار و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی
، هاوبیران و هه‌موو رێبوارانی رێگای ئازادیی
کوردستان سه‌رخۆشی ده‌کات.
عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یوبیان برای مه‌حه‌مه‌د ئه‌یوبیان
له بنیادنه‌رانی کۆمه‌له‌ی ژێ کاف بوو.
ئه‌یووبیان له کاتی دامه‌زراندنی ژێ کاف ته‌نیا
14 ساڵی ته‌مه‌ن بووه و وه‌ک جه‌وانترین ئه‌ندامی
ژێکاف ناسرابوو. ئه‌یوبیان به ناوی هێدی ده‌ستی
به نووسینی شێعر کردووه و له ڕۆژنامه‌ی
نیشتیمان چاپی نهێنی کۆمه‌له‌ی ژێکاف، شێعره‌کانی
بلاو بووه‌ته‌وه. هاوکات له شانۆی دایکی
نیشتیمان ده‌وری گێڕاوه که له‌و سه‌رده‌می به‌ر
له کۆماری کوردستان له مه‌هاباد به‌ڕێوه چووه.
دوابه‌دوای سازبوونی حیزبی دێمۆکرات و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژێ کاف، ئه‌یوبیان له دژی
تێکچوونی ژێکاف بووه و هه‌موو کاتێک خۆی وه‌ک
ئه‌ندامی ژێکاف بینیوه. ئه‌یوبیان هه‌موو کاتێک
باسی له په‌یمانی سێ سنوور کردووه که کاتی خۆی
له نێوان کوردانی سێ به‌شی گه‌وره‌ی کوردستان له
سه‌ر سنووری ئورمیه به‌ستراوه و یه‌کیه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کپارچه‌یی کوردستان که ئامانجی
کۆمه‌له‌ی ژێکاف بووه، به ئامانجی خۆی زانیوه.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه و ده‌ىی له‌سه‌ر ژیانی
ماموستا ئه‌یوبیان ئیشاره‌ی پێ‌بکرێت، ئه‌وه‌یه
که ئه‌و ئینسانه نیشتمانپه‌روه‌ره تا مردن
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که بۆ ئه‌و شادیی
پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش نا‌بێ پێش شادیی ئازادیی
کوردستان بێت. به‌ڵام سه‌د مه‌خابن به‌درێژه‌ی
ته‌مه‌نی پڕ له شانازیی ئه‌و تێکۆشه‌ره کورد به
ئازادای نه‌گه‌یشت و ئه‌یوبیان تا مردن به
په‌یمانی خۆی وه‌فای کرد و قه‌ت ژیانی هاوبه‌شی
پێک نه‌هێنا.
ئه‌یوبیان گه‌لێک به‌رهه‌می چاپ کراوه و چاپ
نه‌کراوه‌ی هه‌یه.
یادی مامۆستا عوبه‌یدوڵا ئه‌یوبیان به‌رز و رێگای پر رێبوار
بێت.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|