|
ڕاگه‌یاندن
کۆڕی
رێزگرتن و یادکردنه‌وه‌ی رێبه‌ری خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی-نیشتمانی کوردستان مامۆستا شێخ
عیزه‌دین له پاریس
له ڕاگه‌یاندنێکدا که ده‌قێکی به هه‌ڵوێست
گه‌یشتوه، کوردانی دانیشتووی فه‌رانسه و وڵاتانی
ده‌وروبه‌ری ئاگادار کراونه‌ته‌وه که کۆڕێکی
رێزلێنان و یادکردنه‌وه بۆ رێبه‌ری خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری-نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی،
له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی كورد له‌پاریس و به
به‌شداریی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامۆستا به‌ڕێوه
ده‌چی. له به‌شێک له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتوه
که:
"به ئاگاداریی هاونیشتمانان ده‌گه‌یه‌نین که
به‌بۆنه‌ێ کۆچی دوایی ریبه‌ری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
و رزگاریخوازی له كوردستانی ئێران، مامۆستا شێخ
عیزه‌دینی حوسێنی، کۆڕێکی ماته‌مینی و رێزگرتن
له‌و رێبه‌ره مێژوویه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به
هاوکاریی بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامۆستا له‌گه‌ڵ "
ئه‌نستیتۆی كورد له‌پاریس" به‌ڕێوه ده‌چی. "
به پێی ئه‌و ئاگادارییه،ئه‌و کۆڕه رۆژی
شه‌مه‌ی
داهاتوو(ڕێکه‌وتی ١٢ ی مانگی مارس ٢٠١١) له کات
ژمێڕ ٢ ی پاش نیوه رۆ تا 6 ی پاش‌نێوه‌رۆ
له‌بنكه‌ی
ئه‌نستیتۆی كورد لە شاری پاریس
به‌ڕێوه‌ده‌چی۔
ئادره‌سی ئه‌نستیتۆی كورد لە پاریس :
Institut Kurde de Paris
106, Rue Lafayette – 75010 PARIS
Métro : Poissonnier (Ligne N° 7) Tél. : 01 48 24
64 64
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|