|
به ریز بی یادی ماموستا شیخ عزالدینی حسینی
گوڵێ خوره‌می
ره‌نگه
که‌م که‌س له ژیانی خۆیدا ئه‌و به‌خته‌وه‌ری یه‌ی
به نسیب بێت که له کاتی ژیاندا خۆشه‌ویست و
جێگای رێزی جه‌ماوه‌ری خه‌لک بێت و هه‌واڵی
مه‌رگیشی هه‌ر به‌م چه‌شنه دڵی به میلیۆن خه‌لک
بهاژێنێ. ئه‌وه‌ش له کاتێکدا که نه له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا به‌شدار بێ وه نه له
په‌یوه‌ندیی نزیک و رۆژانه له‌گه‌ڵ خه‌لکه‌که‌ی
خۆی و وڵاته‌که‌ی خۆیدا بووبێت.
مامۆستا شیخ عزالدین بێگومان ئه‌و که‌سایه‌تییه
کاریزماتیکه‌یه که رێز و ئیحترامی له نێو گه‌لی
کورددا به هاسانی سنووری ساڵه‌کان و جیله‌کان
ده‌به‌زێنێ. هه‌م ئه‌و نه‌سڵه‌ی که ته‌مه‌نیان
یارمه‌تی ده‌دات شاهیدی خه‌بات و تێکۆشانی مامۆستا
بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌ی بووبێتن، هه‌م ئه‌و
نه‌سڵه نوێ یه‌ش که له ڕێگای تاریخ و
گێرانه‌وه‌ی رووداواکانی هاوچه‌رخی کوردستان له
زمانی ئه‌م و ئه‌و له‌گه‌ڵ سیمای ناسراوی مامۆستا
ئاشنا بوون، به یه‌ک میزان خۆشه‌ویستی و
هاوسۆزیان بۆ ئه‌م که‌سایه‌تییه هه‌ڵکه‌وتووه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌یان له دڵ دایه.
مامۆستا شێخ عزالدین رووحانی بوو. هه‌ر چه‌ند له
بوواری شه‌ریعه‌ت و ئاییندا له هه‌موو پیاوانی
ئایینی زه‌مانی خۆیدا سه‌ر بوو، به‌ڵام مامۆستا بۆ
زانستی زۆری له ئاییندا ناوی ده‌ر نه‌کردبوو،
به‌ڵکوو بۆ داهێنه‌ریی بوێرانه‌ی له ئایین و
مه‌زهه‌بدا، بۆ راوه‌ستانی ئازایانه‌ی له
به‌رامبه‌ر جه‌هل و خوورافه‌دا، بۆ بانگه‌وازی
بوێرانه‌ی که ده‌یکوت دین و ده‌وڵه‌ت له یه‌ک
جیان و نابێ ئیجازه به دین بدرێ که حوکمرانیی
بکات ناسراوه‌ته‌وه. به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه
که‌سایه‌تی مامۆستا زۆرتر له هه‌لوێسته سیاسی
یه‌کانیدا دره‌وشایه‌وه. ئه‌و خه‌باتکارێکی
شێلگیری مافی نه‌ته‌وه‌ی کوورد بوو وه له‌م
بوواره‌دا هیچ چه‌شنه ڕاڕایی یه‌ک له ماوه‌ی
دوور و درێژی خه‌باتی سیاسی ئه‌ودا به‌دی ناکرێ.
هیچ ئیمتیازێکی شه‌خسی بۆ خۆی نه‌ویست و وه‌ک
پێشمه‌رگه ژیا. هه‌ر بۆیه نازناوی
خۆشه‌ویستانه‌ی ' پیری سه‌نگه‌ری' له لایه‌ن
جه‌ماوه‌ری خه‌لکه‌که‌یه‌وه پێ به‌خشرابوو.
له نێو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورددا،
مامۆستا
لایه‌نگری یه‌کسانیی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
بوو، ده‌نگی بوێری یه‌کسانیی ژن و پیاو بوو.
خوازیاری ئه‌وه بوو که چینی چه‌وساوه و
به‌شمه‌ینه‌تی وڵاته‌که‌ی له ژیانێکی شیاوی
ئینسانی ئه‌مڕۆ به‌هره‌مه‌ند بن. هه‌ر ئه‌م
بۆچوون و تێ روانینه بوو که مامۆستای کرده
هاوبیرو هاوپه‌یمانی نزیکی به‌شی ڕادیکال و
شۆرشگێری ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی
کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا. نزیکیی سیاسی و
فیکری مامۆستا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه ته‌نیا له‌م
ڕوانگه‌وه قابیلی ته‌وزیحه. هه‌مووی ئه‌م
خه‌سڵه‌ته به‌رچاوانه بوو که شێخ عزالدینی حسێنی
کرده 'مامۆستا' بۆ هه‌موو گه‌لی کوورد.
مامۆستا که‌ڵ ژیا و به‌رز ژیا. به‌رز به باڵای
ئینسانیه‌تی ئینسان.
لێره‌دا له قووڵایی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی مامۆستا شێخ عزالدین حسینی
ده‌که‌م و هیوادارم له غه‌می گه‌وره‌و گرانی
کۆچی دوایی مامۆستادا به شه‌ریکم بزانن.
یادی به‌رزو به‌رێز بێت.
بهمن 1389 فوریه 2011
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی برووسکه
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|