|
(مامۆستا) وره‌ت به‌رزه وه‌كوباڵات
شه‌نگه سوارێكی گۆره‌پانی كوردایه‌تیت، توێشوی
سه‌فه‌رێكی دژوارت هه‌ڵگرتووه وده‌ڕۆیت. ده‌رۆیت
به‌ره‌ولوتكه‌ی چیای ئه‌ڤین... به‌ره‌وقۆپكی
(ئازادیخوازی كوردین هه‌موو..)ئه‌سپــه شێــكه‌ت
تاو ده‌ده‌یت وله ژێرسمـه‌كانیدا زنه‌كان چاویان
ده‌پشكوێ ئاوی هێـڤی ده‌به‌خشن به پێده‌شتی
نائومێدی. ده‌ڕوێت وكوانووی سارد وسڕی ماڵه
زه‌حمه‌تكێشه‌كان به هه‌ناسه‌ی قووڵت گه‌رم
ده‌كه‌یه‌وه. سه‌رده‌ده‌ی له‌وپیره‌مێردانه‌ی
مێژوی ئازادی گه‌له‌كه‌تیان له ناوده‌فته‌ری
سینگیاندا نوسیوه‌ته‌وه... ده‌ست دێنی به شان وملی
ئه‌ومنداڵانه‌داكه سه‌یرانی باغچه‌ی ئاواتیان لێ
قه‌ده‌غه‌كراوه. هه‌رواش بێ غه‌م به لای ماڵه
شه‌هیده‌كاندا، تێ‌ناپه‌ریت... به‌ڵكوسه‌ری رێزیان
بۆ داده‌نه‌وێنی وبه نه‌رم ونیانی پێیان ده‌ڵێیت:
رۆڵه‌كانتان چونه‌ته ئاستانه‌ی پێشواقازی
محه‌مه‌د ودیاریان بۆ بردووه، دیاری...
قوربان، ده‌روێت وله لایه‌كه‌وه یه‌ك یه‌ك به
مه‌لای گونده‌كان ده‌فه‌رمووی: رێگه‌بده‌ن
پێشمه‌رگه له مزگه‌وته‌كاندابمێننه‌وه، چونكه
پوزه‌وانه‌كانیان بۆنی چنوری لێدێ. له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ده‌چرپێنی به گوێی چۆمه‌كاندا: ئاده‌ی
هه‌مووتان رێگای ده‌ریاچه‌یه‌ك بگرنه‌به‌ر...
چونكه وڵات به ده‌ریاچه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ورازاوه
ده‌بێت... ده‌ریاچه مه‌كۆی ده‌سـته‌ملانێی زێ وچۆم
وكانیاوه‌كانه.
ئه‌سپه‌كه‌ت تاوده‌ده‌یت وبه سه‌ركێڵگه‌كاندا
ده‌فریت تاكوئازار به ڕۆحی گوڵه گه‌نمێك
نه‌گه‌یه‌نیت... تانه‌خشه‌ی جوگرافیای گوڵه‌كان
نه‌شێوێنی... تاجوتیاره‌كان بزانن مه‌لایه‌كی
موباره‌ك به ڕاسه‌ریانه‌وه پشتیوانی
دنیاوقیامه‌تیانه.
ده‌فریت وهه‌ندێكجاربه‌رزده‌بیته‌وه بۆ جه‌رگه‌ی
هه‌رێمی خۆر. به سوزه‌وه عه‌رزی ده‌كه‌ی:
تۆیه‌زدانی پاك! چاوی مه‌رحه‌مه‌تت له‌ومیلله‌ته
لازه‌بوونه‌ی ئێمه بێت كه ئه‌هریمه‌ن دزه‌ی كردۆته
ناوهه‌ناویانه‌وه، به شمشێری گزنگت ئه‌وچه‌په‌ڵه
شه‌ڵاڵی خوێن بكه تاده‌ستی ره‌شی له به‌رۆكمان
بێته‌وه... ئێمه ئه‌وقێزه‌ونه‌مان ناوێ نا.
ئه‌هریمه‌ن فه‌لســفه‌ی ژیانی ئه‌وه‌یه گوڵشه‌ن
بكاته گوڵخه‌ن... سندوقچه‌ی سه‌ربه‌ستی بگۆرێت به
تابووت وشكۆی مێحرابی جوانیه‌كان به قوماربدۆڕێنێ.
ئه‌سپـه شێیه شیكه‌كه‌ت تاوده‌ده‌یت تاخێرابگه‌یته
سه‌رمه‌زاری شه‌هیدانی(تایله)ی سنه وله‌وێ له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندابانگ هه‌ڵده‌ی به گوێ
جه‌ماوه‌ردا وپڕبه گه‌رووت هاوار ده‌كه‌یت:
ئه‌ی كوردینه، ئه‌ی مه‌ردینه
باده‌ست له ناوده‌ستكه‌ین هه‌موو
بۆبه‌رزێتی خاكی وه‌ته‌ن
بۆیه‌كیه‌تی بچین هه‌موو
كوردین هه‌موو
گه‌وره‌م جه‌نابت دڵنیایت سه‌فه‌ره‌كه‌ت
درێژخایه‌نه وبه‌م زوانه كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام
چونكه دره‌ختی وره‌وخولیات سه‌رله ئاسمان
ده‌سووێ... چونكه چراوگی گه‌شبینیت كردۆته تروسكه
به‌خشی رێگادیجوره‌كه... چونكه دارسه‌روی ئومێدت
گه‌زگه‌زباڵاده‌كات... به ره‌وتی كه‌وی هیوایه‌كی
خاڵدارهه‌نگاوبه‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌نێیت، وه‌ك
گه‌نجێك سه‌به‌ته‌ی ئومێدت تژییه له میوه‌ی خرۆش،
كووره‌ی ده‌روونت سه‌رڕێژه له پشكۆی(ده‌می
راپه‌ڕین)... ده‌ڕۆیت وبه ده‌م بڕینی ڕێگاوه
ئه‌ڵڵاویێسییه‌ك ده‌چڕی كه په‌یفه‌كانی
بریتییه‌له:
دێته گوێم ده‌نگێ به سۆزوشیوه‌ن وگریانه‌وه
ناڵه‌ی دڵمه له حه‌سره‌ت خاكی كوردستانه‌وه
لانه‌وازوبێكه‌س ومه‌زڵومن ئێستاقه‌می كورد
گابه‌ده‌ستی توركه‌كان وگابه ده‌ست ئێرانه‌وه
حاڵی كوردئێسته له به‌ینی تورك وئێران وعه‌ره‌ب
بێچوه ته‌یرێكه كه‌وتۆته داوی منداڵانه‌وه
قه‌تاره‌كه هێنده خۆش وبه سۆزده‌چڕێت،
ئاوازی(سیاچه‌مانه) ئیره‌ییت پێ‌ده‌بات، بۆیه له
ته‌شقی ئاسمانه‌وه گازت ده‌كات: ئه‌ی مه‌لاشێخه
شۆڕشگێره‌كه منیش ئاوازێكی ره‌سه‌نی كوردیم،
بمچڕه!... ده‌ی ده‌ی بمچڕه بادڵم دارماڵ بێت له
جیلوه‌ی شادمانی. جه‌نابیشت... ئه‌زبه‌نی
جه‌نابیشت دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری به‌رزت
به‌رزده‌كه‌یته‌وه، ده‌سته سه‌وزه‌كانت ده‌خه‌یته
بناگوێت وده‌چریكێنی:
وا مانگی ده‌ستكرد ئه‌سووڕێته‌وه
كاروان له مه‌ریخ ئه‌گه‌رێته‌وه
تۆ ئه‌ی میلله‌تی لێقه‌وماوی كورد
كه‌ی كۆتی ده‌ستت ئه‌ڕه‌وێته‌وه!؟
وه‌رگیراوله كتێبی: زایه‌ڵه‌ی شێخێكی دیكه‌ی
راپه‌ڕیو
چه‌ندلاپه‌ڕه‌یه‌ك له ژیانی سیاسی مامۆستاشیخ
عیزه‌دین حوسێنی
لاپه‌ره‌ی 14ــ 16 نوسینی: حه‌كیم مه‌لاساڵح
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|