|
کورته راپۆرتێک له یادکردنه‌وه‌ی مامۆستا له
ئینستیتۆی کورد له پاریس
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئینیستیۆی کورد
له پاریس و به به‌شداریی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و
ناوه‌نده و، به ئاماده بوونی بنه‌ماڵه‌ی
به‌رێزی مامۆستا شێخ عیزه‌دین، کۆڕێکی بیره‌وه‌ری
و رێزگرتن له رێبه‌ری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری-
نیشتمانیی رۆژهه‌ڵاتی کودستان، مامۆستا شێخ
عیزه‌دینی حوسینی به‌رێوه چوو.
ئه‌م کۆڕه که‌له سالۆنی
ئینستیتۆدا به‌ڕێوه چوو، کات ژمێر 2ی پاش نیوه‌ری
شه‌مه12ی مارس ده‌ستیپێکرد و چه‌ند کات ژمێری
خایاند. له‌م مه‌راسمه‌دا که بۆ بیروه‌ریی و
رێزگرتن له مامۆستا پێکهاتبوو، نوێنه‌رانی
ژمارێکی زۆر له رێکخراوه کوردی‌یه‌کان و
هه‌روه‌ها رێکخراوه چه‌پ و دێموکراته‌کانی ئیران
به‌شدار بوون. نوێنه‌ری هه‌ریمی کوردستان له
فه‌رانسه و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشمانی
له‌م مه‌راسمه‌دا حوزوریان هه‌بوو . جیا له
هه‌موو ئه‌و رێکخراو و ناوه‌ندانه، ژمارێکی زۆر
له که‌سایه‌تیه سیاسی‌یه‌کانی کورد و فارس
،به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له مامۆستا ، له‌م
مه‌راسمه‌دا به‌شداریان کرد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌هۆی چکۆله
بوونی سالونی ئێنستیتۆ، و نه‌بوونی زه‌رفیه‌تی
گونجاو بۆ حوزوری هه‌موو میوانان، به‌شێکی زۆر له
به‌شدارانی کۆڕه‌که پاش رێزگرتن له مامۆستا و
سه‌رخۆشی کردن له به‌رێز کاک جه‌ماڵی حوسێنی
(کوڕی مامۆستا، به نوێنه‌رایه‌تیی له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ماموستا) جێگه‌یان بۆ که‌سانی
دیکه چۆل ده‌کرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌راوه‌رد کردنی
ژماری به‌شدارانی کۆڕکه‌ی دژوار کرد.
جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه بوو که له
نێو ئاماده‌بواندا ته‌یفێکی به‌رینی فیکری و
نه‌ژادی به‌دی ده‌کرا که نیشانه‌ی پانتایی به‌رین
و گشتگری رێز و حورمه‌تی مامۆستا بوو. هه‌ر له
هێزی چه‌پ و دێموکراتی ئێرانی‌یه‌وه تا کوردان و
رێکخراوه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان.
له پرۆسه‌ی مه‌راسمه‌که‌دا ژیان و
چالاکی و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی مامۆستا به فیلم و
ئیسلاید نیشان ده‌درا. ئه‌م رێوره‌سمه له که‌ش
و هه‌وایه‌کی به‌رپرسانه و دۆستانه‌دا و به
رێکوپێکیی شیاو به‌ڕیوه چوو و به‌شداران هه‌ستی
هاوده‌ردی و خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆیان به‌نیسبه‌ت
مه‌رگی گه‌وره رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان، به
شیوه‌ی جۆر به‌جۆر و به سه‌رخۆشی کردن له
نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی مامۆستا(کاک جه‌مال)
ده‌ر ده‌بڕی.
بۆ دیتنی وێنه‌کانی ئه‌م
رێوره‌سمه کلیکی ئێره بکه
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|