به‌جێی هێشتین به‌ڵام له دڵماندا هه‌ر زیندووه
ماڵئاوایی
رێبه‌ری
زانای
سیاسی،
كه‌سایه‌تیی
بیرمه‌ند
و
سیمبولی
وره‌ی
پۆڵاینی
بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازیی
كوردستان،
به‌ڕێز
جه‌نابی
مامۆستا
شێخ
عیزه‌دینی
حوسێنی،
ئێمه‌شی
وه‌ك
هه‌موو
عاشقانی
ئازادی
و
عه‌داڵه‌ت
و
مرۆڤدۆستی،
خسته
ناو
خه‌مێكی
قووڵه‌وه.
ژیانی لێوان‌لێو له خه‌بات دژی هه‌ر چه‌شنه ناعه‌داڵه‌تی، پشتیوانی له ماف و ویستی عادیلانه‌ی خه‌ڵك و پێداگری له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كانی، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی پێ به‌خشی و به راستی وه‌ك سیمبولی ئازادیخوازی و كه‌رامه‌تی مرۆڤ و رێز له فره چه‌شنیی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ئێران‌دا ناسراوه.
مامۆستا كه زانایه‌كی بیر كراوه‌ی ئایینی بوو، هه‌ر له سه‌رده‌می لاوێتیه‌وه و هه‌تا ئێستاش، هه‌ر له به‌شداری و هاوڕێیه‌تی و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی میللی دیموكراتیكی كوردستان هه‌تا رێبه‌رایه‌تیی فیكری و مه‌عنه‌ویی ئه‌م خه‌باته، رێگه‌یه‌كی بڕی كه تێیدا گه‌لێك جاران و زۆربه‌ی جار به گرفت و له‌مپه‌ر و گوشار و ئازار و نه‌هامه‌تی ته‌نرابوو. خۆڕاگریی و به‌رخۆدانی مامۆستا له پێناو وه‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌ری له سته‌م، شیاوی ستایش و بێ‌گومان بۆ هه‌مووان ئولگوویه‌كی به‌رزه. به بنه‌ما كردنی روحی یه‌كتر قه‌بووڵ كردن و دیالۆگ و پابه‌ند بوون به‌و بنه‌مایانه، هه‌وڵ بۆ نزیك بوونه‌وه و هاوكاریی نێوان هێزه جۆراوجۆره‌كانی مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، پێداگریی له‌سه‌ر جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، پشتیوانی له نه‌هێشتیی هه‌ڵاواردن له نێوان ژن و پیاو و به‌تایبه‌ت سوور بوون له‌سه‌ر به ره‌سمی نه‌ناسینی رژیمی ئیسلامی و خه‌باتی بێ‌وچان له دژی ئه‌و رژیمه تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌ن، له تایبه‌تمه‌ندیه به‌رچاو و گه‌وره‌كانی مامۆستایه كه له بیره‌وه‌ریه‌كاندا بۆ هه‌میشه تۆمار بووه و ده‌مێنێته‌وه.
نه‌مانی مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسێنی، خه‌سارێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و هه‌موو ئێران له رێگه‌ی گه‌یشتن به ویستی پڕ به‌های ئازادی. ئێمه وێڕای هاوخه‌می و هاوده‌ردیمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی، رێز له پێگه و رۆڵی مامۆستا و خه‌باتی بێ‌وچان و به‌رده‌وامی ده‌گرین و له به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی سه‌رده‌م، سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نه‌وێنین.
یادی به‌رز و به‌ڕێز بێت
ره‌زا كه‌عبی
ره‌ئووف كه‌عبی
23ی رێبه‌ندانی 1389 12ی فێبریواریی 2011

