بۆ به‌رێز بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌دین
خه‌به‌ری کۆچی دوایی مامۆستا به‌ڕاستی تاساندوومانی. به‌شێوه‌یه‌ک توانای جێبه‌جێ کردنی کاره رووتینه‌کانمان نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانیوه تا ئێستا خه‌به‌ره‌که بڵاو بکه‌ینه‌وه.
ئازیزان، ئێمه دڵنیاین ئیوه‌ی هیژا له مه‌کته‌بی ئینسانێکی گه‌وره‌ی وه‌ک مامۆستا به ژیان راهاتون. هه‌ر ئه‌و مه‌کته‌به‌ش مه‌گه‌ر بتوانی ئه‌وه‌نده به‌هێزتان بکات که ئه‌و کۆسته گه‌وره‌یه ته‌حه‌مول بکه‌ن. سه‌رخۆشیتان لێده‌کین و شه‌ریکی خه‌متانین.
ئێمه هێشتاش کاس و گێژین و نازانین چۆن مه‌رگی مامۆستا ته‌حه‌مول بکه‌ین؟
ئێمه ده‌زانین نه‌ته‌وه‌ی کورد چ رێبه‌ر و چ خه‌مخۆر و چ ئینسانێکی له‌ده‌سداوه، و تووشی چ که‌لێنێک هاتوه. ئێمه ده‌زانین که پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لینه چه‌نده دژواره و، نه‌بوونی له‌م سات و کاتانه‌دا که هه‌بوونی تێگه‌یشتوویی، لێبراوی، خۆنه‌ویستی، به‌ته‌دبیری مامۆستا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و خه‌باته رزگاریخوازانه‌که‌ی له هه‌موو کاتیک پێویستره، چ خه‌سارێکه.
به‌ڵام دڵ‌سارد نین و دڵنیاین ره‌وتی ژیانی پڕ له سه‌روه‌ری و راهێنانی مامۆستا،ئه‌وه‌نده شوێنی له کۆمه‌ڵگه‌دا داناوه که نه‌ته‌وه‌که‌مان تا گه‌یشتن به ئاواته‌کانی مامۆستا و هه‌ر دڵسۆزێکی خاوه‌ن بڕوا(مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و ده‌سته‌به‌رکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی) کۆڵ نادات و له‌خه‌بات و تێکۆشان به‌رده‌وام بێت.
یادی رێبه‌ری گه‌وره‌وه به ته‌دبیری خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی-نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مامۆستا شیخ عیزه‌دین به‌ر و به‌رێز بێت
به‌رێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
22ی ڕێبه‌ندانی 2710

