|
ماموستا
و رابەری سیاسی گەلی کورد، کەسایەتی گەورەی ڕێگای
ئازادی و دادپەروەری، مایەی سەربەرزی میللەتی
کورد:
ماموستا شێخ عزالدین حسینی ماڵاویی لێمان کرد
خەڵکی تێکۆشەری کورد !
ئازادیخوازان و شٶڕشگێڕانی ئێران !
ئەمڕۆ باری قورسی خەمی لەدەس چوونی کەسێک
هەڵدەگرین کە ئەزموونی ژیانی سەراسەر پڕ لە
تێکۆشانی، هێزی هەڵگرتنی ئەم خەمەشی پێمان داوە.
"ماموستا خۆشەویستی بۆ گەلی کورد پێویستی !"
ئەمە دروشمێك بوە کە هەموو منداڵێکی کوردستانی
ئازادیخواز و سەربەرز لە دەیەکانی ڕابوردوودا لە
گەورەکان فێر بوە، زمانی پێ کراوەتەوە، لەگەڵی
گەورە بوە و شانازی پێوە کردوە.
ئێستا ئیتر ئەو ماموستا ئازادیخواز و کۆڵنەدەرە،
لە نێوماندا نەماوە. خەمێکی گەورەیە کە بە تەنهائی
بۆ
کهس هەڵناگیرێت. ئەم خەمە لە گەڵ ئەو ملیۆنها
ئینسانه تێکۆشەرەدا هەڵدەگرین کە خۆشەویستی
ماموستاکەمان بوون و ماموستاش خۆشەویستی ئەوان
بوو.
گەلی کوردی ئازادیخواز و کۆڵنەدەر، لەم عەسرە
تازەیەدا ڕابەرێکی سیاسی بە خۆوە دیت کە ئاڵاهەڵگر
و نوێنەری ئاسۆیەکی نوێ لە خەباتی سیاسی و
هەقخوازانەی گەلی کورد و هەموو خەڵكانی ڕٶژهەڵاتی
ناوەراست دا بوو.
لە کاتێکدا کە ئاخوندەکانی رژیمی کۆنەپەرست و
فاشیستی ئێران، مەزهەبیان کرد به وەسیلەی سەرکوت و
جینایەت و ڕووتاندنەوەی سروەت و سامانی خەڵک،
ماموستای ئێمە بوو بە پەیامدەری جیایی دەوڵەت لە
دین و ئاڵا هەڵگری ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئینسانی
لە نێوان هەموو مەزهەب و بیرو باوەڕەکاندا.
لە کاتێکدا که جینایەتکارانی رژیمی ئیسلامی، خۆیان
و جینایەتەکانیان بە ئایینەوە گرێ دەداو ببوون به
نوێنەری کۆنەپەرستانەترین و دژی بەشەریترین و
عەوامفریبانەترین بیرو بۆچوون، ماموستای ئێمە بوو
به ئاڵاهەڵگری پێشکەوتوانەترین و
ئازادیخوازانەترین بیرو بۆ چوونی بیرمەندان و
فیلسوفەکانی جیهان.
لە کاتێکدا کە ئایین و تەزاهور به ئایین لە لایەن
رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە ببوو به مایەی به دەس
هێنانی قەسرو بارەگاو سروەتی ئەفسانەیی بۆ ئاخوندە
جەللادەکان و نۆکەرانی رژیمی ئێران، ماموستای
ئازادیخواز و کۆڵنەدەری ئێمە بوو به نوێنەری
بەرگری لە گەل و ئازادی میللەت و لەپێناوی ئەم
ئامانجەدا ژیانی پڕ لە ڕەنج و سەختی لە گەڵ
پێشمەرگەکانی کوردستان و لەشاخە بەرزەکانی
کوردستانی هەڵبژارد و بوو بە پاڵپشت و هاندەری
خەبات لە پێناو وەدەس هێنانی مافی ڕەوای گەلی کورد
و ئازادی چەوساوەکاندا.
لە کاتێکدا کە ڕژیمی فاشیستی ئیسلامی ئێران باڵی
ڕەشی کۆیلەتی بەسەر ژنانی ئێراندا دەکێشا،
ماموستای ئێمە دژ بەم دیاردەیە بۆ ئازادی ژنان و
یەکسانی مافی ژن و پیاوخەباتی کرد.
بەڵێ، ماموستای ئێمە، ماموستای گەلی کورد لە
بەرامبەر هەموو ڕێڕەوێکی نیوەڕێ و لەرزۆک و سست و
ناپتەو و هەر موعاملەگەرێکدا بوو به نموونەی
شەرافەتی سیاسی و پێداگری لەسەر ئامانجی
شٶڕشگێڕانەو ئازادیخوازانە. هەموو ژیانی، هەموو
هەناسەیەکی نایە ڕێگای ئامانجی بەرز و ئینسانی خۆی
و گەل و هەموو ئینسانێکی شٶڕشگێڕ و ئازادیخواز.
ئێمە بە بۆنەی لەدەس چوونی ئەم ئینسانە مەزنە و
ئەم کەسایەتیە مێژووییە و ئەم شٶڕشوانە پاک و
کۆڵنەدەرە، لە گەلی کوردی هەموو پارچەکانی
کوردستان، لە زەحمەتکێشان و چەوساوەکانی ئێران و
کوردستان،لە هەموو ئازادیخوازان و تێکۆشەران و
پێشکەوتنخوازان، هەروەها لە بنەمالەی بەڕێزی
مامۆستا سەرەخۆشی ئەکەین.
بە یادکردنەوەی هەمیشەیی لە ناوی بەرزی،
لەسەرسەختی و پەیگیری و پایەداری ئەو، لە
شەرافەتمەندی و لە ژیریە سیاسیەکەی، لە دڵپاکی و
ئامانجه بەرز و ئینسانیەکەی، لە ورەی پتەوی لە
بەرانبەر دوژمنانی ئازادیدا، خەمی لە دەسچوونی
تەسکین ئەدەین و هەموومان،
هەموو شۆڕشوانان، هەموو بندەستان لە گەلی کوردی
کۆڵنەدەرەوە هەتا هەموو ئاوارەکانی غەریبی و هەموو
فرمێسک ڕێژەکانی یادی ئەم ئازیزە، لە هەموو
ئازادیخوازان به هەموو بیروباوەڕێکەوە، پێکەو
دەڵێین:
بژی یادی ماموستا
بژی ڕێگای ماموستا
ماموستا تۆ نامری
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی فاشیستی ئیسلامی ئێران
رەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە
٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٨٩
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|