مامؤستا شێخ عزالدین و دهفتهرهکهی
عومهر عهسری ، ڕەحمان عەبدوڵڵاهیزاد
باسکردن له که سایه تی دینی و دنیا یی و پله و پایه ی زانیاری مامؤستا و، ڕابردووی سیاسییان و دهور و ڕؤڵییان ،له و ده ورانه ئاڵؤ ز و پڕ له کاره سات و رووداوی چاوه ڕوان نه کراو ی پێش و پاش راپه ڕینی گهلانی ئێراندا، که رزێمی سه ڵته نه تی دووهه زارو پێنجسه د ساڵه ی ئێرانی رووخاند و، جمهووری ئیسلامی جێگای گرتهوه، کارێکی ها سان نییه و، پێویستیتی به لێکؤڵینه وه و، ورد بوونه وه ی رۆرتر و کات و نووسینی زیادتره وه هه یه . بهلام ده کرێ زۆر به کورتی با سی که سایه تی ما مۆستا و هۆی بوونی به مه رجه ع و جێیگای متمانه و پرسو ڕا ی کؤمه ڵانی خه ڵکی ئێران به گشتی وگه لی کوردستان به تایبه تی و، پێویستی پێکهاتن و ته شکیلی ده فته ره که شی، له چهند خاڵی سه ره کیدا کۆکه یته وه :
1-مامۆستا،ههر له زهمانی شادا و به ر له ڕاپهڕینی گه لانی ئێران و ها تنه سه ر کاری جمهووری ئیسلامیش ، وهک که سێکی ئازادیخوازو دێمۆکرات، نه ته وه و نیشتمان خۆشه ویست و تێکؤشهرێکی سیا سی ولایه نگری عه داڵه تی کۆمه ڵایه تی ومافی ئینسان وپشتیوانی چینی چه ساوه ی وڵات، بۆخه ڵكی ناوچهکه بهگشتی و بۆدۆستان و ئا شنا یان و شاگرده کانی خؤی به تایبه تی ناسراو بوو. مامۆستاهه ر له زه مانی کۆمه ڵه ی - ژ-ک - وکۆماری کوردستانه وه ،هاتۆته ه ناو دنیای سیاسه ته وه و،هه رکات جووڵانه وه یه کی سیاسی، یان شؤرشێکی رزگاریخوازی له به شێکی کوردستاندا سه ریهه ڵدابێ، به پێی ئیمکان وبه گوێرهی با رودۆخی زه مان، پێوه ندی پێوه گرتووه ویارمه تی و هاری کاری کردوو،
مامۆستا، نه ک هه ر زانایه کی دینی و عا لمێکی گه و ره و که م وێنهی سه ر ده می خۆیه تی ،به ڵکوو موحه قیق وموجته هید ێکی رۆشنفیکر و نوێ خوازی دنیای ئیسلا میشه .ئه وته وجیه و ته فسیرو فتوایانه ی، که ئه مرۆ هێندیک له زانایانی دنیا ی ئیسلام (به شیعه و سوننه وه) وه ک رۆشنفکر ونویخوازا نی دینی، به مه به ستی ویکخستنه وه و له یه کتر نزیککردنه وهی دین ومودێریته، واته :ئه و ئیسلاح و ریفۆرمانه ی که دنیای مه سیحییه ت له ئوروپا دا کردی و، دینیان وه ک ئه مری خوسوسی ههر تا کیک و، وه ک ئه رک ووه زیفه یه کی رۆحی وده روونی ،که پێوه ندی نێوان خودا وئینسا ن پێکده هێنی ، چاو لێکرد و بردیانه وه نا و کلیسا کان و، به ڕێوه بردنی کار وباری دنیا ییان داوه ده ست پسپۆڕان ولێزانانی دنیایی.واته: دینیان له ده وڵه ت جیا کرده وه ، مامۆستا 40- 50 ساڵ به ر له ئێستا ،ته بلیغی بۆ ده کرد.
مامۆستا لای وا یه :ئه گه ر له سه د ر ی ئه وه ڵی ئیسلا میشدا ،دین و ده سه ڵات تێکه ڵکرابوون وکارو با ری ناوچهکه ش تاراده یه ک باش به ڕێوه ده چوو، له لایه که وه به هۆی که سایه تی حه زره تی محه مه د ه وه بوو، دروودی خودای له سه ر ربێت، و له لایه کی تریشه وه، ئه وکات هێشتا دینی ئیسلام و ده سه ڵاتی ده وله تی ئیسلا میعه ڕه بی، له سنووره کانی شیبهه جزیره ی عه ره بی تێنه په ڕیبوو.ده گه ڵ فهرهه نگ و کولتور و مه زاهیبی دیکه ی وڵاتا نیغه یره ئیسلامی وغهیره عه ره بی تێکه ڵ نه ببوو. ئه گینا ههر پاش فه وتی حه زره تی محه مه د "ص"و،سنوور په ڕاند نیدنی ده سه ڵات ئیسلامیعه ره بی،کێشه وخیلا ف که وته ناو ریزه کانی لایهنگرانی ئیسلام و،ململانێ دهسهلات وشهڕی ناو خؤیی سه ری هه لدا، که شههید بوونی 3 له 4 ی خوله فای ڕاشیدین و،شهری ئیمامی عهلی وخه واریج و عایشه و ته لحه و زوبه یر،عه لی و مه عا وییه ،یه زید وحسهین، ئه مه وییه و ئالی عه لی،ئه مه وییه وعهببا سی وزؤر شه ڕ و کێشه ی تر ی دینی و دنیا یی لێکه و ته وه ،که هه تا ئێستاش پاش پتر له 1400 ساڵ، نه بڕاوه ته وه ودرێژه ی هه یه!!
مامۆستا هه ر زوو،ته نانه ت له ده و رانی فهقییه تیشدا، بروا ی به شهری مه زاهیب وکێشه ی ئه ئیمه نه بوو. قوڕئان ته نها مه نبه ع وسه ر چاوه ی ئیستیدلال وئیستینباته دینییه کانی بوو. ئه و دژی ئیستیعا نه و ها وار کردن له غه یری خودا وپه نا بؤ ئه م و ئه و به ردن و، دار و به رد ماچکردن و ته کیه وخانه قابوو.مامؤستا لایه نگری جودایی دین له ده و لهت ، ئازادی به یان سه ر به ستی قهڵم ، جیاوازی بیر و باوه ر و که رامه تی عینسان بوو. مه جلیسی مامؤستا ههمیشه .بنکه ومه کؤی قسه و باس و لێکؤڵێنه وه و کێشه ی سیا سی ، کؤمهلایه تی و دینی بووه. له لای مامؤستا، هه مووکهس ده یتوانی و بؤی هه بوو به تێڕادیوی و راشکاوانه، بیرو ڕای خؤی ده ببڕێ.
ما مۆستا لایه نگری عه داله تی کۆمه لایه تی، که مکردنه وه ی چه وسانه وه ی ئیسان به ده ستی ئیسان،،ما فی مرۆڤ و یه کسانی ژن و پیا و بوو. له کێشه ی نێوان زؤر دار وبێزۆر و خاون مڵک و وه رزێردا لایه نگری به شخواراوان بوو. هه ربۆیه: له ساڵی 1332 ی هه تاوی1950ی زاینیدا، به تاوانی لایه نگری له ڕاپه ڕینی وه رزێرانی ناو چه ی موکریان، له سا له کانی 31-32 ی هه تاوی 1953ی زاینی له گوندی"گؤلێ"ی چۆمی مه جید خان،ده رکرا و،ماڵی ها ته گونده که ی ئێمه"قاراواگه و ره" مامۆستا، دژی ژن به ژنه، چووکه به گه وره، کچ به زۆر به شوودان، چه ند ژنه و سێ ته ڵاقه و ما ره به جاش و، زۆرشتی تر بوو،که به ناوی دین و له سه ر ده مـیکی تایبه تدا هاتبوونه ناو ئیسلامه وه و وکرا بوون به به شێک له دین .
2- نه بوونی حیزب و رێکخراوه یه کی هه ڵسووڕاو و به هێزو جێی متمانهی خه ڵک له و سه رو به نده دا، که بتوانێ: کۆمهلانی خهڵکی کوردستان وحیزب و رێکخراوه وکه سایه تییه سه ربه خۆ کانی ترله ده و ری خؤی کؤکاتهوه و بۆیبکرێ و بیشیههوێ: به قه ولی یه کێک له نوو سه رانی کورد "گؤڕانی ته رازووی هێزه کوومه ڵایه تی و چینایه تییه کانی ناو کؤمه ڵی کورده واری و، ریزبه ندی نوێی ناو هێزه کانی ده روونی خه با تی رزگاریخوازی گه لی کورد" له به ر چاو بگرێ و،ده رس له و ئالو گؤره گه وره فکرییه جیهانی و نا و چه ییانه وه ربگرێ ، که له پاش شهڕی دووه می عا له می به سه ردنیادا هات و، بوو به سه ره تای ره وت و ڕێبازێکی نوێی خه باتی سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ئه ده بی و، داڕشتنه وه ی سه رله نویی شێوه ی شؤرشی چهکداری و شهری درێژ خایهن، که هه رله ئه مریکای لاتینه وه هه تا ئه فریقا وئاسییا شی گرته وه و،ده یان شؤرشی چینایه تی و نه ته وایه تی لێکاوته وه.
3- ڕاپه رینی گه لانی تری ئێران، له "حسه ینییه " و مزگه و ته کانه وه و، به رێنوێنی وڕێبه ری مه لاکان ده ستی پێکرد بوو. ( ئه گه ر چی بزووتنه وه ی کوردستان ، بزووتنه وه یه کی سهر تا پا ئازادیخو زانه و دێمۆکراتیک و، درێژه ده ری ده یان شؤرش و راپه رینه یه ک له دوای یه که کانی که لی کوردستان بوو له پێناو سهر به ستی ورزگاری وچاره ی خۆنووسیندا و، هیچ ره نگ و بۆنێکی دینیشی پێوه نه بوو ) به لام دیسانیش،له لایه کهوه به چاولێکه ری له باقی ئێران و، لهلایهکی تریشهوه به لهبهرچاوگرتنی ئهو ڕاستییه :کهبه شیکی به رچاو له ما مۆستا ئاینییه کانی کوردستان، بهدێژایی مێژووی خه باتی رزگاریخوازی کورد، به شداری شؤرشه کانیان کردووه و،زۆرجارانیش بێشره وپێشقه ده م بوون و،بوونه ته جێگا ی ڕێز ومتمانهی گه لهکه یان، لهسه روبهندی راپه رینی کۆمه لانی خه ڵکی کوردستاندا، ده سته و تاقم و که سگه لی سیا سی له چهپ وڕاست و دیندارو بێدین روویان کرده ما لی مامۆستا.
بێگومان:له و کات و سه رده مه ئا لۆز و پر رووداوه دا ، ڕاپه ڕاندنی کا رو باری رۆژانه ی ئه و خه ڵکه و،جوابدانه وه به خواست و ویسته سیاسی، کۆمه ڵایه تی ودنییه کانیان، هه ڵوێستی دروست و به جێ له کا تی پێویستدا، جوابدانه وه ی رؤژنامه نووسا نی بیا نی و خؤما لی، شیکردنه و لێکدانه وه ی ئه وزاعی سیاسی رؤژ، پێوه ندی گرتنبه گه لانی تری ئێران و که سایهتی وهێزه سیا سییه کانیانه وه و، روونکردنه وه یان له سه ر وه زعی کوردستان وناوچه که ، ڕێبه ری وڕێنوێنیکردنی جه ماوه ری خه لکی کوردستان بۆ خه بات و تێکۆشان له پێناو ئا ماانج و ئاواته دێرینه کانیاندا و، را گرتنی یه کێتی و ته با یی نێوان هێز و گروو پهسیاسییه کانی نا وخۆ ی کوردستان، کاری تاکه که سێک نه بوو. بۆیه : مامۆستا پێویستی به هاریکاری و پرسوڕا و، راوێژی دۆستان و ره فیقه کۆنه کاره کانی خۆیهه بوو: که سگه لێکی سیا سی خۆشنێوی، نیشتمانپه ر وه ر ی پێشکه وتنخوازی دێمؤکراتی، دوور له ته عه سووبا تی ویشک و به ر چاوته نگی و پاوا نخوازی ،حیزبایه تی و گورووه گهرایی، که دواتر، له رؤژه کانی 6-7 ی مانگی گه لاوێژی ساڵی 1358هه تا ویدا ،ناویان لێنرا : ده فته ری شێخ عزالدین .
ئێمه،زوربه ی ئه ندامانی ده فه تهر، له ده ورانی رهشی ده سه ڵاتی شا و ساواک دا، له گه ڵ مامؤستا کاریسیا سیمان کردبوو. زۆر جارانیش له لایه ن ساواک و ژاندرمه وه گیرابوون وئه شکه نجه درابووین به تاوانی کوردایه تی وهه ڵسوورانی سیاسی و به شداریکردن و یارمه تیدا نی شؤرشه کانی کوردستا نی ژێرده ستی ئێران وعێڕاق. ئێمه له نا و جه ماوه ری ڕه شو رووت وبه شخوراوی کوردستاندا ژیابووین وبه شێک بووین له وان. ئێش و ئازارو بێبهشی وبنده ستیئهوانمان دیتبوو،به ئێسک وخوێن چێستبوو.ئێمه قه ت گه ل و نیستمانه که مان له بیر نه بردبووه. زۆرجاران به دوورو درێژی له سه رمێژووی گه له که مان و شۆرشه کانی دوابووین. هه ڵه و که موکووڕییه کا نیانمان لێکداوه ته وه و، هۆی شکست و سه ر نه که و تنه کانمان به وردی شیکردۆته وه وله سه ر رێبازی سیاسی و شێوه ی خه بات وئامانجه کانی گه ڵی کوردستان به گشتی وزه حمهتکێشانی بهتایبه تی، له داهاتوودا،ساغ ببوینه وه :
ئێمه خوازیاری کوردستا نێک بووین، که عه دا له تی کؤمه لایه تی ،ئازادی به یان ، که رامه تی عینسان، سه ر به ستی قهلهم ویه کسانی ژن و پیا وی تێدا پارێز رابێت و زۆرینه ی خه لکی کوردستان به تایبه تی چینی بێبه ش و چه وساوه بڕیار دهربێ. ئه و سیا سه ت وبیر و بۆچوونانه ، ئه و شێوه بیر کردنه وه ولێکدانه وه نه ، کاری رؤژێک و دوورۆژ و یه ک که س دوو که س نه بوون و، به پێچه وانه ی بۆ چوونی هێندێک که س ولایه نی ره شبین: کوتوپڕ و له نه کاو، وه ک "کارگ" له عه رز هه لنه تۆقی بوون" به لکووبه رهه م و ئاکامی ده یان ساڵ سیاسه تی بێ وچان ، کوێره وه ری وده ر به ده ری وزیندان و ئه شکه نج و، ههر وه ها دهرسوه رگرتن له خالی باش و خراپی شؤرشه کانی کوردستان و ،هۆی شکست وسه رنه که و تنه کنیان بوو.
ئێمه لامان وابوو: له پاڵ کۆمه ڵێک فا کته ری دهره کی ولاوه کیشدا .نه بوونی دێمۆکراسی و ئازادی به یان و بڕوا به فره حیزبی وجیوازی بیر و بۆچوون، گوێنه دان به عه داله تی کؤمه ڵایه تی ،بهشداری پێنه کردنی جه ماوه ری خهڵکی کوردستان به گشتی و چینی چه وساوه ی به تایبه تی له دیاریکردنی چاره نووسی خؤیاندا و، ئاور نه دانه وه له خواست و ویسته کا نیان ، ده و ری تێکده رانه و زاڵا ما نه ی سیستمی ئاغا و رهعیه تی ،ده ستێوه ردانی داگیرکه رانی کوردستان له کارو باری کورد و شۆرشه کانیدا، پشت به دوژمن به ستن و، بڕوابه خۆ نه بوون ،نه بوونی پێوه ندی و د یپلۆماسییه کی راست وڕه وان له گه ڵ ده وڵه تانی ده ره وه ی، خاوه ن هێزی سه رده م، ساغنه بوونه وه ی ڕێبه رانی کورد، له سه رسیاسه ت و پلاتفۆرمێکیهاوبه ش و،داوا وداخوازییه کی روون و ئاشکرای نه ته وه یی ، وده رس وه نه گرتن له ئهزموونی گه لانی تر، هؤی سه رنه که وتنی شۆرشه کا ن مان بوون ، سه ره رای سه دان ساڵ خه بات و تێکۆشان و ئه و هه موو ئازار ونه ها مه تییانه ی کهبه سه ر گه ل و نیشتمانه که ماند ها توون .
ئهو شێوه بیر وبۆچوون و، ئهو لێکێدانه وهوشیكردنهوه سیاسی وکۆمهلایهتییانهی ئهوکاتی مامۆستا ودۆستانی، له سهر ئه وزاعی جیهان و ناوچهکه و،پێوه ندی سیاسی و دؤستا نهی بهشێک له پێکهێنه رانی کؤمهله به مامۆستاوه،بهر له ڕاپهرینی گهلانی ئێران، بوونه خاڵی هاوبه شی نێوان کؤمهله و مامؤستا و ده فتهرهکهی و، بوونه هۆ وده لیلی هاریکاری و له یه کتر نزیک بوونهوه یان بۆخهبات له دژی رێژیمی جمهووری ئیسلامی ئیران.ههربؤیه: مامۆستا و کؤمهله ههر لهرۆژی ههوهلهوه ،بهبێ رارای و دوودڵی دهنگیان نهدا بهجمهووری ئیسلامی ورفراندۆمیان تهحریم کرد، و خهڵکیانهاندا بۆ خهبات له دژی ئهورێژیمه، لهپینا و رزگاری گه ڵی کوردستان به گشتی وچینی چهوساوهی بهتایبهتی و، هه ر وهها، بۆچهسپاندنی ئازادی ودێمۆکراسی و دابینکردنیعهدا ڵهتی کۆمهلایهتی وئه کسانی ژن وپیا و، ما فی ئینسا ن لهسهر تاسهری ئێراندا.
سهرچاوه : ماڵپهڕی برووسکه

