کۆچی دوایی ڕابه‌ری به‌ته‌دبیر و کۆڵنه‌ده‌ری گه‌لی کورد ماموستا شیخ عزه‌ده‌ین
به داخیکی زۆر گرانه‌وه هه‌ر ئیستا هه‌واڵیکی زۆر دڵته‌زینم بیست، ماموستا شیخ عیزه‌ده‌ین ریبه‌ری زانا و تیکۆشه‌ر و ماندونه‌ناسی جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌ده‌نیی و ئازادیخوۆازیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان له‌م کاته ناسکه‌دا کۆچی دوۆایی کرد و به جي هه‌شتین و داخیکی گه‌وره‌و گرانی خسته سه‌ر دڵمان که به زمان به‌یان ناکریت . به تایبه‌ت بۆ من ده‌ردیکی زۆر گرانه، چونکه چه‌ندین ساڵ له ده‌ورانی خوێندنی ناوه‌ندیه‌وه تا ڕاپه‌ڕین له گه‌ڵی ئاشنا ودۆست و رابته‌ی زۆر ته‌نگاوته‌نگم له گه‌ڵ خوێ و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزیان بوه و، له ڕاپه‌رینه‌وه تا ئیستایش پێوه‌ندیم له گه‌ڵ جه‌نابیان به‌رده‌وام بوو.
بۆ من شیخ عیزه‌دین، مامۆستا و رابه‌ر و رینوۆین بوه . ماموستا که‌سیکی مه‌تین و له‌سه‌رخۆ و خوش مه‌شره‌ب و مهره‌بان بوو.که‌سیکی زانا(عالم) ،وریا، و شۆرشگیر بوو. دڵی پر له خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی گه‌ڵه‌که‌مان بوو و خۆشبه‌ختی و سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مانی زۆر بۆ گرینگ بوو. ماموستا ئه‌گه‌رچی که‌سێکی ئایینی بوو، به‌ڵام زۆر دژی خورافه وکۆنه‌په‌ره‌ستی بوو. موده‌رنییه‌ت و تغیرو گۆرانی زور پیخۆش بوو. زۆر ریزی بۆ گه‌نجان و لاوان بوو، دائیم هانی ئه‌دان بۆ خویندن و رینوێنی ده‌کردن.هه‌میشه ده‌یگوت: لاوان دنیا ده‌گۆرن و کۆڵه‌که‌ی راگری گه‌له‌که‌مانن. مامۆستا،خۆشه‌ویستییکی زیاده له حه‌د به پیشمه‌رگه و گریلا و خه‌باتکارانی گه‌له‌که‌مان بوو. ماموستا له ته‌واوی ژیانیدا (من بۆ خۆم له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که دیومه تا ئه‌م کاته‌ی که گیانی به‌ختکرد) به درایه‌ته‌وه به بی پشودان و به بی ڕارا و موحکه‌م له سه‌ر نه‌زه‌راتی خۆی له پیناو ئازدی و به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیکهینانی کۆمه‌ڵگایکی پیشکه‌وتنخوۆاز و موده‌رن خه‌باتی کرد . ئه‌گه‌رچی خۆ ته‌تیبیقدان له پێشچوونی زه‌مانیه‌کێکی دیکه له تایبه‌تمه‌ندیه جێ شانازیه‌کانی بوو.
رێبه‌ری کردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و له ٣٢ ساڵ له‌مه‌و پیش و پێداگرتن له گه‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌که‌مان له موزاکره له گه‌ڵ خومه‌ینی و ئاخرین موساحیبه‌ی له گه‌ڵ بی بی سی له به‌رنامه‌ی به عیباره‌ت دیگه‌ر ده‌رخه‌ری ئه‌و واقعییه‌تانه‌ن که له‌سه‌ر مامۆستا بسم کرد.
وفاتی ماموستا بۆ گه‌لی کورد و هه‌مو ره‌نجده‌رانی جیهان خه‌سارێکی گه‌وره‌یه، به تایبه‌ت کۆچی دوۆایی ماموستا شیخ عیزه‌دین له‌م کاته ناسکه‌دا که رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، بی ریکخراوه و رابه‌ری ڕاسته‌قینه‌یه زه‌ربه‌یکی زۆر دڵته‌زینه بۆ گه‌له‌که‌مان.
کۆچی دوایی ماموستا له هه‌مو گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌م. هیوادارم ڕیگای به‌ر نه‌ده‌ین و یادی هه‌میشه زیندوو ڕاگرین . به‌م بۆنه‌یه‌وه له هاوسه‌ری به‌رێزیان و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه بنه(کچان و کوران) به تایبه‌ت له داد ئایشێ و باباشیخ و هه‌مو بنه‌ماڵه‌ی ماموستا شیخ جه‌لال و ماموستا جه‌میل ئارام، له کانگای دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشیان لی ده‌که‌م و خۆم به شه‌ریکی غه‌میان ده‌زانم .
یادی مامۆستا شیخ عیزه‌دین، ڕیبه‌ری مه‌زن و به‌ته‌دبیری خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی نه‌ته‌وه‌که‌مان زیندو و ئاڵای ریگای بۆ هه‌میشه شه‌کاوه بیت .
عومه‌ری فه‌تاحی (هۆمه‌ر)

